"an independent online kurdish website

جیاوازی من و ئێوە لەوەدایە من دەزانم نازانم, بەڵام ئێوە نازانن و پێتان وایە دەزانن. دیموکڕاتەکان! سەرکەوتن لە یەکڕیزی و یەکگرتنەوەدایە.juwe_bunewe

ئەگەر ئێوە یەک بگرن دڵی نەتەوەی کورد خۆش دەکەن، ئەگەر یەک نەگرنەوە تەنیا دڵی خۆ خۆش دەکەن. جا ئەگەر وایە بە یەک نەگرتنەوە درۆتان لەگەڵ 10 ملیون کوردی رۆژهەڵات کردوە و دروشمەکەشتان بێ ناوەڕۆکە وا دەتانگوت حیزبەکەمان بۆ رزگاری کورد خەبات دەکا.

حیزبی دیموکراتی مونشەعب بە پەڵپ و بیانووی بێ ناوەڕۆک جیابوونەوە لە حیزبەکەیان و ئێستاش هیچی ئەو حیزبەیان قەبووڵ نیه و بەلایانەوە تەنیا ئەوەی ئەوان دەیڵێن راستە. سەرەڕای ئەوەی لەو رۆژەوەی جیابونەتەوە نە شەهیدێکیان داوە، نە خەباتیان دیارە و نە کتریەک ئاویان بۆ گەلی کورد گەرم کردوە کە چی گشت تێکۆشان و شەهیدانی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئیرانیان بە بارمتە گرتوە، دروشم و ریکلامە بەستەزمانەکانیش هەزارپات دەکەنەوە. داخوا سەرانی حیزبە دیموکراتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆ لە ئاست مهاتما گاندی و ماندێلا و لنین و برایمی کۆسۆڤۆ و مائۆ و کاسترۆ و قاسملو و شەرەفکەندی دا دەبینین؟

عەبدوڵڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادەش دۆخیان لە حیزبی مونشەعیبی دیموکڕات باشتر نیە. خۆ ئەوانیش کورسی و مسۆگەر کردنی بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکانیان پێ گرنگتر بو لە پاراستنی یەکڕیزی کۆمەلەی کۆمونیستی ئێران، ئەوانیش پێیان وایە هەمو تێ کۆشانی کۆمەڵەی کۆمونیستی ئێران هی خۆیانە.

ریکخراوە کوردیەکانی رۆژهەلات ئەگەر یەکڕیز نەبن ئەوا لە داهاتوی ئالۆزی ناوچەکەدا بایی چڵەپوشێك دەسکەوتیان بۆ گەلی هەژاری کورد نابێ.  

حەسەن سەرسپی

hassan_serspi

2012-12-23

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی