"an independent online kurdish website

چەپەکان و لیبراڵەکان دژی اخوان المسلمین و سەلەفیەکانmisr_0

 

نووسینی: یوسف عزیزی بنی طرف

وەرگێرانی: حەمید تەیموری

کۆمەڵگای میسر دوای چەند دەیە بێ دەنگی، سەرئەنجام وەک شەپۆلێکی بەهیز هەستاو لە ژانویەی ٢٠١١ رژیمی دیکتاتۆری حوسنی موبارەکیان ڕۆخاند. لە شۆڕشی هەژدە ڕۆژەی مەیدانی “التحریر” واتە مەیدانی ئازادی و مەیدانەکان و شەقامەکانی تری پایتەخت و شارەکانی تری وڵات لە جموجۆڵ دابوون، هەر هەموویان مەبەستێکیان بوو: ئەویش خەڵک دەیویست  رژیمی دیکتاتۆری بڕۆخێنێ. بەڵام پێش شۆڕشی ٢٥ی ژانویەی ٢٠١١، قاهیرەی حوسنی موبارەک وەکو دمشقی بەشار اسد یان طرابلسی قذافی نەبوو کە کەس نەوێرێ بە دەسەڵاتداران و پیاوکوژان بڵێ بانی چاوتان کلی پێوەیە، بەڵکو دەنگانێک بە ناو و نیشان، خودی کەسایەتی حوسنی موبارەکیان بە دیکتاتۆر ناوزەد دەکرد و بە کردەوەش پیشانیان دەدا، هەر چەند ئەم کەسانە یان دەنێردران بۆ بەندیخانە و یان بە جۆرێک لە ناویان دەبردن. بەڵام کۆمەڵگای مەدەنی میسر وەکو داری بیی نەبوو کە بە هەڕەشەی کوشتنی فڵان ڕۆژنامەوان یان ڕۆشنبیر یان سیاسەتوان بلەرزێ. لەوانەیە بتوانرێ دەنگە ناڕەسەنەکان لەگەڵ دەنگی وەلی فەقیه لە ئێران لەگەڵ ئەوەی کە پێش شۆڕش لە میسر گوزەرا بەراورد کرد. سەرەڕای هەموو جۆرێ زەبروزەنگ و سەرکوت، دەنگە بوێرەکان، بێ باکانە چاو لە چاوی دیکتاتۆر دەیان وت: تۆ دیکتاتۆری و دەبێ بڕۆی. ئەمانەش هەموو تێکەڵ بوون لە مێ و نێر و لە مەدەنی و مەزهەبی.

شۆڕشی هەر دوو وڵاتی میسر و ئێران

ئەوەش بڵێم کە شۆڕشی  ئیسلامی  و کردەوە سەرنەکەوتووەکان و تۆقێنەرەکانی لە سەر کۆمەڵگای ئێران ، بۆ ماوەیەک لە ڕاستیدا  حوسنی مبارەکەی لە سەر دەسەڵات مسۆگەر کرد. چاوەڕوانیەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میسر، پێکهێنانی  پڕچەک کردنی گرووپەکانی وەکوو جیهادیەکان کردەوەی شەپۆلی ڕەشەکوژی و تۆقاندن و تەقینەوە لەو وڵاتە بوو. رۆشنبیران و کەسایەتیە پینووس بەدەستەکان و خاوەن بیروباوەڕەکانی کۆمەڵگای میسر لە ترسی دووپات بوونەوەی سیناریوی ڕەشی ئێران، بە جۆرێک لە حکوومەتی حوسنی موبارەک لە بەرانبەری گرووپە چەکدارەکانی جیهادی پشتیوانیان کرد و یان لانی کەم دژی ناوبراو نەجووڵان. بەڵام لە دەیەی سیهەم و سەردەمی دەسەڵاتداری حوسنی موبارەک، شۆڕشی ئیسلامی ئێران کاریگەریە سەرەتاییەکانی خۆیی لە دەست دا و ئیتر بەو جۆرەی کە سەرەنج ڕاکێش بێ بۆ نەتەوەی عەرەب و بەتایبەتی خەڵکی میسر کاریگەری خۆی لە دەست دا. لەبەر ئەوەی ئەم شۆڕشە لە جێگای لە دایک بوونی لەگەڵ بون بەست و بەڵکو لەگەڵ شکست دا بەرەوڕوو بووەوە. لەم سەردەمەدا حوسنی موبارەک کە لە شەڕی گرووپە چەکدارە ئیسلامیەکان  رزگاری ببوو، بەربەڵاوتر و نەترسانەتر حکومداری دەکرد. پاش ئەوەی حوسنی موبارەک بریاری دا کوڕەکەی لە جێگای خۆی دانێ و نیزامێکی بنەماڵەی “کۆماری پاشایی” وەکو مۆدیلی سوریە دامەزرێنێ، ڕۆشنبیران و سیاسەتوانان و زانایان و لاوەکانی دژی خۆی هەڵنا و لە ڕاستیدا گۆڕی خۆی هەڵکەند. جێگیرکردنی نیزامێکی بنەماڵەی(ئێرسی) “کۆماری پاشایی” بۆ کۆمەڵگای بەربەڵاوی سیڤیلی وەکو میسر زۆر قورس بوو. بە ئامادە بوونی یانزە ملیۆن میسری لە شەقامەکانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە لە دواڕۆژەکانی رژیمی حوسنی موبارەک، شۆڕشیک پێک هات کە زایەڵەی تاکو واڵ ستریتی نیویورک و مەیدانەکانی سپانیا دەنگی دایەوە. مەیدانی التحریر واتە ئازادی ببووە نموونەی ئازادی خوازی لە جیهاندا. قاهیرە یەکەم مانگی بەهاری عەرەبی بوو، واتە سەرەتای مانگی بەهار. گوڵەکان بەڵام دڕکدار و کەم ڕەنگ. پێویستی بەوە نەکرد کە میسریەکان وەکو خەڵکی ئێران دوو سێ دەیە چاوەڕوانی بکەن تاکو هەڵسوکەوتی ئیسلام خوازەکان هەڵسەنگێنن. ئەزموونی خوێناوی شۆڕشی گەلانی ئێرانیان بە سووک و ئاسانی لە بەر دەست بوو هەڵبەتە کار و وتەکانی سەلەفیەکان و تووندڕەوە میسریەکان هاتە یارمەتی دانیان. ئەمان چڕوچاوی ئیسلامی سیاسیان (ئیستلاحێک کە میسریەکان حەزیان لێ کرد) زوو ناسی درووشمی “اسلام هو الحل” واتە ئیسلام ڕێگە چارەیە تەنیا بەشێکی کەمی خەڵكی میسری فریو دا و نە خەڵکەکە بە گشتی.  هەرچەند خەڵکی میسر بەگشتی موسڵمانن بەڵام لەم بوارەدا سەلیقەی یەکسانیان هەیە. (واتە زۆر خوازیاری دینی ئیسلام نین)

بە ڕۆخانی رژیمی حوسنی موبارەک، جموجووڵی خەباتی کۆمەڵایەتی چەند هەنگاوێک چووە پێشەوە و ئەم کارەش بە بێلایەنی نیزامیەکان ئەنجام درا. بەڵام ئەمانەش لە ڕۆژگاری دوای ڕۆخانی رژیمی موبارەک چوونە پاڵی نیزامی نوێوە. بە ڕۆیشتنی سپا و نیزامیان جموجووڵی کۆمەڵایەتی و چینایەتی زۆرتر سەری هەڵدا.

هیزە مەدەنیەکان لە بەرانبەر ئیسلامی سیاسی

ئێمە ئێستا شایەتی پۆلاریزەی کۆمەڵگای میسرین. لە لایەک چین و توێژی ئیسلامی سیاسی پێکهاتوو لە “اخوان المسلمین” و “سەلفیەکان” و لە لایەکی تر چەپەکان، سوسیالیستەکان، شۆڕشگێران و لیبراڵەکان. ئەمانە چەند ڕۆژێکە کێشەکانی خۆیانیان وەلاناوەو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ محمد مرسی سەرەک کۆماری میسر و ئەو دەسڵاتە زۆرەی کە بە خۆیی داوە، (جبهە الانقاذ الوطنی) واتە جبهەی نجاتی میللی یان پێک هێناوە. لەم جبهەیەدا هەم لیبراڵەکان، لە حیزبی “وفد” و حیزبی “میسری بەهێز” عبدالمنعم ابو الفتوح و حیزبی کۆنگرە عمرو مووسا و ناسریستەکانی “جنبشی، جموجووڵی خەڵکی” حمدین صباحی و هەروەها سوسیالیستەکانیش و چەپەکان کە لایەنگری گرووپە چەپەکانی میسرن ئامادەن. بەو جۆرە پیش بینی دەکرێ کە سوسیالیستەکان و لایەنگرانی چەپی میسری بە پیچەوانەی دوکتور سمیر امین تیوری زانی جیهانی و هاونەتەوە مارکسیستەکەیان، لەم کات و ساتەدا لیبراڵەکان بە “ڤیروس” نازانێ و لەگەڵ ئەواندا لە بەرانبەر ئیسلام خواز و سەلەفیەکان دا یەکگرتووانە ڕاوەستاون.

هەموو ئەمانە لە دووپات بوونەوەی ئەزمونی ئێران دەترسن: دیکتاتۆری ئیسلام خوازی و بە ئیسلامی کردنی کۆمەڵگای میسر. دەزانین کە عبدالمنعم وابو الفتوح و حمدین صباحی ناسریست لە یەکەم دەورەی هەڵبژاردنی سەرەک کۆماری کەسی دووهەم و سێهەم و عمرو مووساش پێنجەم بوو. نەیارانی اخوان المسلمین تەقریبەن نیوەی دەنگی خەڵکی میسریان بەدەست هێنا. رۆژی سێ شەممە واتە ٢٧ی نۆڤامبری ٢٠١٢ بە ئامادە بوونی نزیکەی پانسەد هەزار کەس لە مەیدانی التحریر، هەموو لایەک باوەڕیان بە هێزو گەورەی ئۆپوزیسیۆنی سیڤیل و میللی میسریان هیناوە. ئەمانە لە شارە جۆراوجۆرەکانی میسر خۆیانیان بە خودی نیشان داوەو هەڵچوون و سووتاندن ڕووی داوەو کە هەندێ جاریش دەکێشرێتە لای تووندوتیژی و زەرەرو زیانیشی بەدواوە بووە. دەبی ئەوەشی پێی زیاد بکەین مانگرتنی قازیەکانی میسر کە بووە هۆی لابردنی بەرپرسی دادگای گشتی لە لایەن محمد مرسی. زۆربەی دادگاکانی میسر کاری خۆیانیان ڕاوەستاندووە. لە خۆپێشاندانی ئەم ڕۆژانەی دواییەدا بەشداری ژنان و هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی میسری لەبەرچاوە. چادرهەڵدانی گرووپە نەیارەکان لە مەیدانی التحریر هەروەکو سیمبۆڵی بەردەوامی شۆڕشی ناتەواوی میسر لە جێگای خۆیان دان و لە بەرانبەری نەگۆڕی بۆچوونی سەرەک کۆمار و بیستنی درووشمی رادیکاڵانە بەردەوامە. درووشمی “بڕۆخی مرشد” جاروبار بەرزدەبێتەوە کە لە ڕاستیدا هەر هەمان ڕێبەر یان وەلی فەقیهی اخوان المسلمینە. هەندێ جاریش باسی سەرهەڵدانی خەباتی سیڤیل یان مەدەنی دەکرێ.

هەرچەند هۆکاری ڕاپەڕینی ئێستای میسریەکان ئابوری نیە، بەڵام ئامادە بوونی بە کۆمەڵی خەڵک لە کۆڕوکۆبوونەوەکان و خۆپێشاندانەکانی ڕۆژانی دوایی نەیاران بەتەواوەتی بەرچاوە. هەر جۆرێک بێ سەلەفیەکان و ئیسلام خوازەکانی تووندڕەو بە پێویستی گەڵاڵەی لە ناوبردنی ئەهرامی سێیانە و ابوالهول و دژایەتی لەگەڵ توریسم، لە بەسیج کردنی خەڵک دژی دەسەڵاتداران ڕۆڵ بازی دەکەن، لەبەر ئەوەی ساڵانە پەنج ملیۆن توریست دەچنە میسر و ئەمەش بە مانای نان بڕینی نزیکەی سی لە سەدای خەڵکی میسرە کە لە بەشی توریسم کار دەکەن. ئێستاکە کۆمەڵگای میسر هەر لە هەژارەوە بگرە تاکو چینی مامناوەند و دەوڵەمەند بەتەواوەتی بوونەتە سیاسی و ترسیان لە حکومەتی نیمە ڕۆخاوە و ئیتر خەڵکی هیچ جۆرە حکومەتێکی دیکتاتۆری قەبووڵ ناکەن.

ئامریکا و اخوان المسلمین

اخوان المسلمین دوای هەڵبژاردنی محمد مرسی وەک سەرەک کۆماری میسر، هەیئەتێکی سی کەسی کە شارەزای زمانی ئینگلیسی بوون، بۆ ئامریکا نارد. ئەمانە لە زۆربەی وەزارەتخانە سەرەکیەکاندا ئامادە دەبوون و لەگەڵ وەزیری بەرگری و دەرەوە ومەسئولەکانی تری ئامریکا چاوپێکەتنیان کرد. ئەم هەیئەتە بەڵێنیان بە مەسئولانی ئامریکا دا کە اخوان المسلمین چاودێری لە بەرژوەندی ئامریکا لە میسر دەکا. ئەمانە قەوڵیان بە ئامریکایەکان داوە لە بەرانبەر بەردەوامی یارمەتیەکانی ئامریکا کە زۆربەی لە بواری نیزامیدایە، ڕێزلە پەیمانی ئاشتی لەگەل ئیسرایل دا دەگرن و ئاسایشی کانالی سویز و ناوچەکە دابین دەکەن و لە بەرانبەر ئێرانیش ڕادەوەستن و خەتی خۆیان دیاری دەکەن. ئێستا لە کاتی خەبات لە نێوان هیزە مەدەنی و ئیسلامی خوازەکانی حاکمی میسر، واشنگتن دەکۆشێ فشارێکی کەم بخاتە سەر اخوان تاکو محمد مرسی لەو بڕیارانەی کە دەری کردووە پێداچوونەوەی بۆ بکا، هەر چەند ئەمەش ئەوە ناگەیەنێ کە ئامریکا پشت لە اخوان بکا. چارەنووسی دیموکراسی لە میسر لە گرەوی ئاکامی خەباتی قورسی ئیستایە و دەبێ چاوەڕوانی ڕۆژانی داهاتوو بین کە ئاوسی چ جۆرە پێشهاتێکە و بزانین اخوان المسلمین رادەی چەندە هێز لە خۆپێشاندانی ڕۆژانی داهاتوو (شەممە کە ڕۆیشت) لە قاهیرە کۆ دەکاتەوە. هەرچەند نەیاران دەڵێن، اخوان المسلمین بە کەم بوونەوەی هێزی خەڵکی ڕووبەڕوون، لە خۆپێشاندانی هەینی ڕابردوو لە بەرانبەر کۆشکی سەرەک کۆماری، لایەنگرانی خۆیانیان بە شەممەنەفەر و ئۆتوبوس لە شارە جیاکان و گوندەکان بۆ قاهیرە هێنا بوو. بە پێچەوانەی دەیەی شەستی ئێران، هیج گرووپێکی سیاسی چالاک لە سەر شانۆی سیاسی میسر بە تەنیایی ئیتر ناتوانێ ئەوی تر لە مەیدانی خەبات دەرکا، جگە لەوەی کە لە هێزی نیزامی کەڵک وەرگرێ کە لە دەستی سپادایە. ئەم سپایەش بە دووری دەزانێ کە بە قازانجی لایەنێک دەست بە کاری وا بدا. لە کاتێک دەبی ئەویش گەر هەرج و مەرج و بشێوی و شەڕی ناوخۆ لە وڵاتدا هەڵگیرسێ و ئینجا ئەگەر سپا دەست بداتە کاری لەو چەشنە، هەڵبەتە من ئەمە لە داهاتووی سیاسی میسر نابینم، هەرچەند ئەمەش نامومکین نیە.

سەرچاوە:

اخبار رۆز: www.akhbar-rooz.com

٢٣ ـ ١٢ ـ ٢٠١٢

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی