"an independent online kurdish website
ئەەمرۆ 28ی دێسامبر سێ ساڵ بە سەر مەرگی هەژێنەرو کوتوپرو نابەوەختی دۆست وهاوسەنەگەر و مامۆستام نەمر کاک تەهای عەتیقی دا تێدەپەڕی و پێدەنێتە چوارەمین ساڵی ئەوسەفەرە بێ گەڕانەوەیەahmad_sherbegi_2y_2010_
.

ویستم بۆ یادکردنەوەیە لەو ئیسانە گەورەیە کە سەخاوەتمەندانە لە ژیانی خۆی مایەی دانا و سادە ژیا و هیچیشی لە گەڵ خۆی نەبرد یادێک بکەومەوە . نووسراوەیەکی کورتی کاک تەهاتان دەخمە بەر چاو کە بۆ پێشەکی وەرگێڕانی کتێبی زانستی ”کوردستان و کورد”لە نووسینی رێبەری مەزن دوکتور قاسملووی مامۆستا نووسیوێتی.لەو مەتنە بچووکەدا لە گەڵ بیرو هزری نەمر کاک تەها عەتیقی ئاشنا دەبن… 

=========================

یەکەمجار کە لەگەل کتێبێ .کوردستان و کورد” ئاشنا بووم زستانی ساڵی 1356ی هەتاوی سەرەتای دەستپێکردنی راپەرینی گەلانی ئێران لە دژی رێژیمی پاشایەتی بوو.بۆ من خوێندنەوەی پەرتووکێکی ئەوتۆ ،ئەویش بە زمانی کوردی خۆشی و چێژێکی تایبەتی هەبوو.

ناوەرۆکی وردی پەرتووکەکە و لێکدانەوە زانستیی یەکانی نووسەر لە هەل ومەرجی ئابووری،ڕامیاری و مێژوویی کوردستان کە پشتی بە بەڵگەو ژمارەو ئامارێکی حاشاهەڵنەگر بەستبوو،منیشی وەکوو هەموو خوێنەرانی بێ ئەژماری ئەو کتێبە بە زمانە جۆربە جۆرەکانەوە خۆلیای خۆی کرد، وای لێکردم کە بریاری وەرگێرانی بۆ سەر زمانی فارسی بدەم.

ئەو چۆنییەتە تارادەیەک دژوار بوو بەڵام ئیرادەی لێبڕاوانەم بوو بە هۆی ئەوە بە سەر ئەو گرفتەدا زاڵ بم و کاتێ لە وەرگێڕانەکەی بوومەوە کە نەلە تاجی پادشاهی شوێنەوارێک ما و نە لە تاج بە سەر.بەڵام هێندەی نەخایاند کە بووکی ئازادی ،بەرهەمی شۆڕشی گەلانی ئێران ،بۆ جارێکی دیکە کەوتە ژێر ڕووبەندی کۆنەپەرستی و سەرەرۆیی ، ”کوردستان” سەنگەری دێمۆکراسی و خودموختاری کەوتە بەر پەلاماری بێ بەزەیانەی پارێزەرانی بیرە دواکەوتوەکانی سەدەکانی ناوەراست. شەرێکی خوێناوی لە نێوان پارێزەرانی دێمۆکراسی و دیفاع لە دەسکەتەکانی شۆڕش لە لایەک و تاریک بیرانی ڕابوو لە گۆرستانی مێژوو لە لایەکی دیکەوە دەستی پێکرد . شارو گوندەکانی کوردستان کەوتنە بەرپەلامار،خەڵکی بێدیفاع قەڵاچۆ کران و پۆل پۆل لاوەکانی کورد دەگیران و تیرەباران دەکران. بەرەکانی شەری بێ ئەمانی خەباتگێڕان و پارێزەرانی راستەقینەی دێمۆکراسی لە شارەوە بۆ کێوەکانی کوردستان کە تەنیا یاری وەفاداری گەلی کوردن گوێزرایەوە.شەرێک کە تائەمرۆش درێژەی هەیە و هەتا سبەینێی سەرکەوتنیش هەر درێژەی دەبێ.

بیگومان لە چاپ دانی ئەو پەرتووکە لە هەلو مەرجێکی ئاوادا زۆر دژوار بوو.بە تایبەتی کە وەرگێر بۆ خۆی چووبوە نێو رێزەکانی پێشمەرگەوە.لە تەواوی ئەوساڵانەی شۆڕش دا سەڕەرای هێرشە پەیتاپەیتاکان.بۆمبارانەکان. کۆچو کۆچبارەکان و تەنگو چەڵەمەکانی شۆڕش ،وەرگێڕانی ئەو پەرتووکەم وەکوو گەوهەرێکی بەهادار پاراستوە و لاپەڕەکانی هەمیشە بەشیك بوە لە نێوئاخنی کۆڵە پشتی یە کەم.دەستنووسی ئەو پەرتووکە کە ئێستا کەوتۆتە بەر چاوتان شاهیدێکی نیزیک و یاری هەمیشەیی من بوە لە هەموو رۆژە سەختەکانی خەبات دا.

من لە هیچ هەلو مەرجێکدا هۆمێدی لە چاپدانی ئەو کتێبەم لە دەست نەدا و ئێستاش نیزیک بە 18 ساڵ کە لە ڕێکەوتی ئەو وەرگێڕانە تێدەپەرێ و.ئەو ئارەزوە لە مێژینەیەم وەدی هاتوەکە خوێنەرانی فارسی زمان وەک هەموو خوێنەرانی زۆرێک لە زمانەکانی دیکە لە گەڵ مەتنی ورد و دەقیقی ئاشنا دەبن .ناتوانم خۆشحاڵی خۆم بشارمەوە… 

هەرچەند ساڵانێکی زۆر لە نووسینی ئەو پەرتووکە”کوردستان و کورد” تێدەپەڕێ ،کۆمەڵکای کوردەواریی لە زۆر بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی گۆڕانی بنچینەیی بەسەر داهاتوە و نێوئاخنی کتێبەکە و بەتایبەتی ئامارەکانی لە گەڵ راستی یەکانی ئەمرۆیی یەکناگرێتەوە ،بەڵام بە وتەی نەمر ”قاسملوو” هەر پەرتووکێک مێژووی تایبەتی خۆی هەیە و فەسڵە جۆراوجۆرەکانی کە نیشاندەری هەلو مەرجی ژیانی ڕامیاری و ئابووری و مێژوویی قۆناخە تایبەتی یەکانی ژیانی ئەو گەلە زۆرلێکراوەیە ئیستاش کە ئێستایە بۆ توێژەنەر و لێکۆڵەڕانی پرسەکانی دۆژی کورد سەرچاوەیەکی جێگای بروایە..

لە کۆتایی دا بە پێوستی دەزانم لە بەرێز مامۆستا عەبدوڵا حەسەن زادە وەرگێری کوردی” کوردستان وکورد” کە لە چاو پێداخشاندنەوە بە پەرتووکە دا زەحمەتێکی زۆری کێشا و لە راستی دا ئامادەکردنی کتێبەکە بۆ لە چاپدانی قەرزداری زەحمەتەکانی ناوبراوە ،هەروەها لە هاوڕییانی کۆمیسیۆنی چاپ و بڵاوکراوەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کە لە تایپ و مۆنتاژ کردن دا یارمەتیان دام هەروەها لە دۆست و برای بەرێزم کاک ئەحمەد شێربەگی کە لە سەرلەنوێ نوسینەوەی مەتنی ئەو کتێبە زەحمەتیان کێشاوە و هەروەها لە هەموو ئەو کەسانەی کر هەریەکە یان بە شێوەیەک هاوکاریان کردووم پڕ بەدڵم سپاسیان لێبکەم.

بە هومێدی بەیانێکی رووناک بۆ گەڵی کورد

teha_atiqi

تەها عەتیقی

27ی پووشپەڕی ساڵی 1374ی هەتاوی

dr-qasmlu_kurd-kurdistan_1

teha_atiqi-nusin_01

{jcomments off}

وەڕگیراو لە فەیسبووکی کاک ئەحمەد

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی