"an independent online kurdish website

له وییه نیشدا هێشتا کوژرانی سێ کورد ڕوون نەبۆتەوە. ئه م جینایەتە تا ئێستا چه ندین جاربوته هۆکاری هاتنه ئارای کێشه ی دیپلۆماسی له نێوان ئوتریش و ئێراندا، له به ر ئه وه ی زۆر جار سەرۆک کۆماری ئێران ( مه حموود ئه حمه دی نەژاد) وه ک به رپرسی به ڕێوەبردنی ئەو کۆشتاره نێوی هێنراوqasmlu_glkoه.


هاوینی ساڵی ١٩٨٩ عه بدول ڕه حمان قاسملوو، سکرتێری ئه وکاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ وتووێژی نهێنی له گه ڵ کاربه ده ستانی ڕێژیم ، سه ردانی وییه نی کردبوو.

ڕۆژی ١٣ ی ژووئیە، قاسملوو و نوێنه ری ئه و حێزبه عه بدوڵا قادری ئازه ر و فازڵ ڕه سووڵ کوردێکی دانیشتووی ئوتریش کۆژران.

بکۆژه کان خویان له باڵوێزخانه ی ئێراندا حه شار دا و پاش گۆشاری زۆری ئێران بو سه ر ده وڵه تی ئوتریش، توانیان به بێ کێشه ئه م وڵاته به جێ بهێڵن.

پێتر پیلتز ئه ندام پارلمانی پارتی سه وزی ئوتریش سووره له سه ر ئه وه ی ئه حمه دی نەژاد ده ستی له و تێرۆره دا هه بووه. ده گوترێ ئه وکات ئه حمه دی نەژاد له وییه ن بووه و ئه و چه کانه ی تێرۆره که ی پێکراوه، له لایه ن ئه وه وه ئاماده کراون. به ڵام سه رۆک کۆماری ئێران ئه م ئیتیهامه ی چه ندین جار ڕه د کردۆته وه.

ڕۆژنامه نووسێکی ئێرانی دانیشتووی پاریس که به شاهیدی دیD ناسراوه، پرسی به شداری ئه حمه دی نەژاد پێشتڕاست ده کاته وه. ئه م ڕۆژنامه نووسه ده بێت ساڵی ٢٠٠١ له ئێراندا له لایه ن یه کێک له بکۆژه کانی وییه نه وه په یوه ندی پێوه کرابێت و زانیاریی وردی سه باره ت به تێرۆری وییه ن پێ دابێت.

 ئه م که سه ژێنڕاڵێکی سوپای پاسدارانه و نێوی ناسر ته قیپوور بووه. ده گوترێت به ماوه یەکی کورت پاش ئه وه ی ته قیپوور ئه و زانیاریانه ی داوه تە شاهیدی D له کاتی مه له وانیدا ده خنکێت.

ده زگای دادوه ریی ئوتریش تائێستاشی له گه ڵ بێت هیچ لێپرسینه وه یەکی سه باره ت به ڕۆلی ئه حمه دی نەژاد نه کردووه. دیاره به پێی یاسای نێونه ته وه یی ، سه رۆکی وڵاتان مه سوونیه تی تایبه تیان هه یه. به م جوره ناکرێت به رانبه ر به سه رۆکی وڵاتێکی دیکه لێپرسینه وه ی یاسایی بکرێت.{jcomments off}

ئه م مه سوونیه ته که له لایەکیشه وه زه مانه تێکه بو تێک نه چوونی په یوه ندیه نێونه ته وه ییه کان، پاش ته واوبوونی ده وره ی سه رۆک کۆماری کۆتایی پێدێت!

هه ر بویه ش له ساڵی ١٩٩٨ دا توانرا دیکتاتۆری پێشووی شیلی له له نده ن ده ستبه سه ر بکرێت!

سیمو، ڕۆژنامه ی “دێر ستاندارد”، ١١،١.٢٠١٣

و. هیوا به هرامی

http://derstandard.at/1356427362658/Kurdenmorde-in-Wien-warten-seit-24-Jahren-auf-Klaerung

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی