"an independent online kurdish website

نەرم نەرم، بەفرێکی سپی وەک گوڵلی مێخک بە سەر شان و پیلی هەژار و چەوساوەکانی شاردا دەباری. زۆری بەرگەی نەدەگرت و لە ژێر پێ شایکەران دا مەفح دەبۆوە. گوڵلی هێوا پشکوتبوو و سەرما و سەخلەتی برستیان لێبرابوو.rashid_qazi

پێشەواکەم دەنگی ئازادی و سەربەستی چرێ. ئاڵاکەم لە ئاسمان دا شەکایەوە. ئاواتی لە مێژێنەم وەدی هات و دەنگم سنورەکانی بڕی. ناوم کەوتە نێو ناوان. ئۆخەیەش، منێش کەوتمە ڕێزی گەڵان و وەک گەلانی دیکە مافی ژێانێکی شایستە و سەردەمێانەم هەیە. ها گەلۆ دەنگی دەهۆل و زورناکەت بەرز بکەوە. خۆش بە و شاد بژی. تۆش سەربەستی سەربەست.

زۆری نەخایاند دەنگۆیەکی شووم وەک هەورە بروسکە، شاری هەژاند. دێوەزمەی شەر سمکۆلی لێکردم. هیواکان لە گڕێژنە چوون.خەڵک لەش بەبار بوون و بزە لە لێوان وەک بولبول لە گوڵ تۆڕان. شاڕ ،کش و مات و بێدەنگ بوو. دایە مەمدە بە گورگی. گورگ ددانی تیژە. گورگ کۆرپەکەی رفاندم و شەلالی خۆینی کرد. شەوەزەنگ بالی رەشیان بەسەر نیشتماندا کێشا و رەشپۆشێان کرد.

مانگ هات و سال تێپەری. ئەستێرەیەکی دیکە راخۆشی و ئاسمانی کوردەواری روناک کردەوە. جارێکی دیکەش شای و هەڵپەرکێە و چۆپی کوردان دەستی پێکردەوە. هیوا و ئەوین گولیان کرد. دایکی نیشتمان چارشێوی رەشی توردا و بسکی ئال و رەشی هۆنێوە و قۆلی هێمەتی بۆ وەدیهێنانی ئاواتە قەتیس بۆکان هەڵمالی. دیسان زۆری نەخایاند. ئەوجار قەلە رەشەکان خۆێندیان. بۆجارێکی دیکەش بوونێان نەفی کردمەوە. دێوەزمەی شەر جارێکی دیکەش سمکۆلی لێکردمەوە. لە عەرز و ئاسمانەوە بەلاێان بەسەردا باراندم. فەرمانی ئیلاهی و جەهادێان لە دژی ڕاگەیاندم. کۆڵم نەدا و قورس و قایم و پتەوتر راوەستام.

زەفەریان پێنەبردم و لە داویان خستم. دیسان فێل و تەلەکە، دیسان فریوو باوەر، دیسان سادە و ساکار، زۆر هاسان مێژویان بەسەردا دووپات کردمەوە. بەلام نەک لە داوێنی چیاکانم. لە کانگای دێمۆکراسی کۆتری ئاشتی منێان پەر و باڵ کرد. چێاکانم سەر بەتەم بونەوە و دایکی نیشتمان بسکە چەرمۆکانی هۆنیوە. دیسان بۆ؟ و هەزاران جاری دیکەش هەر بۆ؟.

ها گەڵۆ نەکەی سەر بە تەم و خەم بی. ئەگەر دۆێنی لە چۆارچرای مەهاباد سێ دانە شۆرە لاوی کورد، سێ دانە پێشەواێان وەک مێڵاق بە دارێوە کرد. ئێمڕۆ هەزاڕان پێشەوا لە چۆار قوورنەی دونێاوە هەر لە هەولیر و سیدنی و ستکهۆلم و ئۆسلۆ و کۆپێنهاگ و پاریس تا واشینگتۆنەوە وانەکانی پێشەوا دەلێنەوە. شاد بە. زورناکەت بژنە و دەهۆلەکەت بکوتە. دونێا دونیای کوردانە. ٦٧ سالە سەرکوت و کوشت و برین و تۆانەوە نەیانتۆانیوە ئەوین برت بکەن. یەستاش ئەستێرە گەشاوەکەی ئاسمانی کوردەواری. یەستاش هێز و تۆانامی روناکیدەری ئامانجەکانمی. یەستاش دەنگی موزیک و دەهۆڵ و زوورنا تێکەڵ بە روناکی لامپەکان و هالاوی گەرمی شاییکەران نەرم نەرم کلۆ بەفرەکانی ئاسمانی شێنی مەیلەو تاریکیم لەدلی خۆیدا دەتۆنێتەوە. یەستاش مەکەتەبی پێشەواکەم پێشاندەری ڕێگای خەباتمە. هاا قازی ئارام بگرە هەلویست و مەشعەلی خەبات و ئاڵاکەت لێرەو لەوێ دوورو نیزیک هەروا بەڕز و شکاویە. هاا ئەلێرە سەدان نەفەر لە کیژ و لاوانی کورد سەدان پیشەوای دیکە ئاهەنگی ئامانجەکانت یاد دەکەنەوە. ها کۆمارەکەم تۆ نە مری وەک شاخ وەک کانێاوو. تۆ ئاهەنگی تەپلی سەرکەوتنی منی. دەبا پیرۆز بێ ساڵڕۆژی دامەزرانت. . دیسان شایی و هەڵپەرکێەی کوردانە. دیسان دەنگی دەهۆڵ و زۆڕنایە دیسان شایی  ….و هەڵ… کورد…

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی