هەر وەک دەزانین دەیان ساڵە خەبات و تێکۆشان لەپێناو ئازادی و سەربەخۆی نەتەوەی کورد دا بۆ تەنیشانەی فەخر و شانازی و خۆشەویستی و سەر بەرزی بۆ هەر شۆڕشگێڕێکی کورد.
شکی تێدا نییە ئەو شانازییە پانتاێکی بەرینی بۆ خۆ لە هێزی شۆڕشگێڕی کورد وەک: پێشمەرگه، سیاسەت مەدار، نوسەر، شاعێر، هونەر مەند، پیشەساز و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواری مسۆگەر کردووه. خەباتی ڕەوای گەلی کورد لەماوەی ئەو سەد ساڵەی ڕابردوودا ئەگەرچی لەسفریش دابووبێ توانیویەتی ئیسپاتی ئەو حەقیقەتە بەسەر نەیارانی دا پسەپێنێ ، کەنەتەوی کورد هەیە داوای حەق و ناسنامەی خۆی ئەکا.
ئەو هەموو خەبات و تێکۆشان و بەرخۆدانەی مرۆڤی کورد وای کردووەکەهەر تاکێکی کورد خاوەن یا شاهیدی حەما سەێکی قارەمانانەی خەبات و تێکۆشانی ڕۆڵەبەئەمەگەکانی گەلەکەی بێت هەزار ئافەرین بۆ ڕۆڵەی کورد.
ئەو چیرۆکەی کەمن ئەگێڕمەوە شەڕو پێکدا دانێکی پێنج ڕۆژەییه، بەهاوکاری پێشمەرگەکانی دێمۆکڕات و کۆمەلە و (مجاهدین خلق ایران) لە بەرەێک دا، بە دژی هێرشی جاش و پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەی سەردەشت .
گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە هیچ شتێکی تایبەتی لەپشتەوە نییە!
نە بابەتی ڕۆژەو نە ڕەنگە زەرووریش بێ، بەڵام هەر کەسە حەزی بەشتێکە یەکێک دەسەڵاتی هەیە و سیاسەت دەکا، یەک هونەرمەنده، یەک شاعێره، نووسەرە . من ئەمڕۆ هیچ لا نیم! زروف وای کردووە لەهەژارخانەکەی خۆم دا ئارام بگرم و جار و بار لە خەونم دا ئەگەرێمەوە بۆ گوندە وێرانەکەی خۆم لەوێ ئەبم و هەر لەوێش سەر لە نوێ خەیاڵ ئەمکاتەوە پێشمەرگە” چەند خۆشە سەرێک بدەم، لەم زیخ و چۆمە وابزانم هەموو دنیا هی خۆمە”
بەڵێ زۆر گرینگە مرۆڤی شۆڕشگێڕی کورد کە خۆی لە ناو ڕووداوە مێژووییەکان دابووە بەپێی قەبارەی ڕووداوەکە ئەگەر مێژووی قەومانەکەشی لەگەڵدا بێ زۆر باشترە بینووسێتەوه. ئەم نووسینەوە چەند خێرێکی هەیه:
یەکەم مێژووی ڕووداوەکە هەرچەند بچۆکیش بێ ون نابێ.
دووهەم: بۆ خۆت و بۆ نەوەی داهاتووت شتێکت تۆمار کردووە.
سێهەم: دەبییە ڕێچکەێک بۆ کەسانی تر کەفێر بەبن رووداوەکان وەکو خۆ بنووسنەوه. چوارەم: بەشێک لە هاوڕێیەکانت و کەسانی تریش شتەکانی خۆیان دێتەوە بیر و ئەوانیش لەفکری نووسینەوەی دا ئەبن.
پێنجەم: مرۆفی هەژاری کورد فێر ئەبێ حیکایەتەکانی بەقەڵم بنووسێتەوەو چیتر بەساڵداچووەکان چیرۆکەکان لەگەڵ خۆ یاندا ژێر گڵ نەکەن، ئەو نۆرە ئەتوانی هیوادار بی لەهەموو ماڵێک دەفتەر و قەڵەمت دەست کەوێت و کتێبیش لەقوژبنی ماڵەکان دا بەبینی.
خۆتان دەزانن سەدی نەوەدی مێژووی کورد بەدەستی نەیارانی کورد نوسراوەتەوه، بەداخەوە کەسایەتی کورد زاتی نەبووە کارەکانی خۆی بۆ خۆ بکات.
هیچ حەیب نییە ڕەنگە ڕەخنەی دروستکەریشت لێبگیرێ ئەویش بۆ تۆ دەبێتە سەرمایه، بەم نیەتەوە تۆ ئەتوانی کەسێکی خوێندەوارت لێدروست ببێ ، کە خێرت بۆ خۆت بۆ داهاتووی گەلەکەت هەبێ.
منیش هەر بەم نیەتەوە مێژووی ئەو پێنج ڕۆژەی پەلاماری دوژمن بۆ سەر گەلەم ئەنووسمەوه.
واباشە ئەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانەی ئەو کات لەمێدانی شەڕەکە دابوون، یان شاهیدی ڕووداوەکەبوون بەشداری بابەتەکە بن، و نووسراوەکە تەواوی بکەن.
هێرشی ڕێژیمی جمهوری ئیسلامی بۆ سەر گوندە ئازاد کراوەکان لەناوچەی سەردەشت و داگیر کردنی دوا گوند لەم ناوچەیەدا.
حکومەتی دیکتاتۆری ئاخوندی بەپاساوی ئەوەی شەڕی لە گەڵ عێراق دا هەیە و دەبێ سنووری وەڵاتەکەی کۆنتڕۆڵ بکا و بیپارێزێ لە نەیارانی شۆڕش و هێڕشی عێراق، هێزێکی زۆری شەڕی لە بەسیج و پاسداری و جاشی خۆماڵی لە ناو شاری سەردەشت و مۆڵگەکانی دەور و بەر کۆ کرد بۆوه.
سەرەنجام شەوی ۲٨ جۆزەردانی ساڵی ۱۳۶۲ی هەتاوی هێرشێکی پان و بەرینی بۆ سەر گوندەکانی کۆڕبناوێ، نێشکۆڵان، مەلا زادان، بێورانێ خوارێ، گردی ئاغایان، بێورانێ سەرێ، زووران، کونەمشکێ و بۆڵفەت و شاخ و تەپۆلکەکانی دەو روو بەر هەتا سەری ( شاخەخوارەی) کە بە سەر گوندی قەلەڕەشێ دا دەڕوانێ دەست پێکرد.
دوای شەڕێکی چەند ڕۆژە و نا بەرامبەر لەگەڵ هێزی پێشمەرگه، سەرەنجام ڕێژیم ناوچەکانی داگیری کرد.
ئەو هێرش و پەلامارە لەگەل بەر بەرەکانی سەختی پێشمەرگەکانی لکی ١ی هێزی موعێنی و دەستەی ٣ی لکی٣ لە بێوران و دەستەی ١ی لکی ٣ بەرەو روو بۆوه، لەو شەڕە چەند ڕۆژەیەدا، بەدەیان کەس لە بەسیج و پاسداری ڕێژیم کوژران و بریندار بوون.
لەهێزی پێشمەرگەش بەداخەوە فەرمەندەی دەستەی ٣ ی لکی٣ی هێزی موعێنی ئەو کات کاک حەمەدەمینی مەلا عزیزی و هەروەها لەدەستەی ١ی لکی ٣ پێشمەرگەی قارەمان قوربانی مولانی خەڵکی گوندی (گەوەلان) و سالح وەیسی خەڵکی گوندی (کۆلکەڕەشی) لە هێزی بەرگری و کاک حەسەن هەمزەی دانیشتووی بێوران شەهید بوون و هەروەها هەشت پێشمەرگەش بریندار بوون.
هەر لەو هێرشەوە هەتا ڕۆژی ٢٧ ی رەزبەر کە ڕێژیم هێرشی سەر تاسەری کردەسەر ناوچەکه، هەموو ڕۆژ ێ خەبەرمان بۆ دەهات کە حکومەت ئەو شەو هێرش دەکات! ئەو ماوە لە سەر یەک هەموو شەو هەتا بەیانی کەمینمان هەبوو، هەروەها ئەو ڕێگایانەی کەلەمۆڵگەکانی ڕێژیمەوە ئەهاتنەخوار هەر هەموومان تەڵەی (انفجاری) لێدانا بوونەوه! هەتا جمو جۆڵی دوژمن زووتر ئاشکرا بێ، ئەو ماوەی کە شەو ڕۆژ خەبەرمان بۆ دەهات کە دوژمن هێرش دەکات و قەوەتێکی زۆری هێنا وە بۆ شاری سەردەشت ، ئەو کات هێزی پێشمەرگە کەمو کوڕی زۆØ
± بوو !
دەسەڵاتی خۆ ئامادە کردنی بۆ جەبهەی شەڕەکەنەبوو ! درێژای شەڕگەکە زیاتر لە ١٥ کیلۆ متر دەبوو .
پێشی شەڕگەکە لە باژاری ڕا هەتا قوڵەسوێروێ تەنها لکی ٣ی لێبوو، ئەو کات هێزی موعێنی نەی دەتوانی هەموو لکەکانی لە شەڕگەێکدا کۆ بکاتەوه! لەبەر ئەوە ڕێژیم بێپسانەوە بۆ هەموو ناوچەکان وەک ێک هێرشی دەبرد.
هۆملیش هیزی کاک هەژاری لێ بوو، ئەو کات لکی ٣ زۆر پەرشو بڵاو بوو، دەستەی ٣ی لکی ٣ بە ماڵ و منداڵەوە لە باژاڕی بوون.
دەستەی ١ی لکی ٣ لە سوورەچۆمی بوو، دەستەی ۲ی لکی٣ لەگوندی قوڵە سوێروێ بوو، بنکەی لکی ٣ و ڕێکخراوەی باژاڕ لەدۆڵی دەرمان ئاوێ بوون.
ئەو سێ دەستە لە بواری پەیوەندی بێسیمی و کاری هاو بەش زۆر بێ بەرنامە بوو! پیوەندی بێسیمیان بەیەکەوە زۆر کەم بوو، کاری هاوبەشی نیزامیشیان لەوە باشتر نەبوو! شەوی هێرشەکە هیچ دەستەو پەلێکی لکی ٣ی لەو ئاگر بارانەدا پیوەندی بێسیمی بەێکەوە نەبوو ! هەتا بۆ ڕۆژی دوای کەلەدۆڵی دەرمان ئاوە ێەکترمان گرتەوه.
ڕەنگە ئەو کەم کوڕیانە بەشێکی بگەڕێتەوە بۆ نەبوونی کەل و پەلی پیوەندیداری پێویست وەک: ڕاێڵکەی بێسیمی پێشکەوتوو، بەشێکیش ئەگەڕێتەوە بۆ کەمتەرخەمی و کەم تجروبەی ئەو کاتی هێزی پێشمەرگه.
کەم و کوڕی کەرەسەی شەڕ، هەموو لکی٣ بە هەر سێ دەستەکەوە لەتفەنگی دەستی زیاتر هیچی تریان پێنەبوو !
چەکی گەورەمان (ئار. پی .جی) بوو ، هەموو لکی٣ تفەنگێکی بیکەیسی نەبوو !
بێجگە لەوە لکی٣ بە هەر سێک دەستەکەیەوە بە پیر و جوانەوە ناتوانم بڵێم چەند نەفەر ئەبووین بەڵام لە چاو هێزی زۆر و بۆری دوژمن هەر زۆر کەم بووین بەراورد ناکرێ! بەعەلاوەی ٣٠ یا ٤٠ نەفەر هێزی بەرگری .
پێشمەرگەی هێزی ئاوارەشی لێبوون ئەوانیش ڕەنگە ٤٠ نەفەرێک دەبوون، بنکەیان لەگوندی سێوەتاڵ بوو. ئەوان دۆشکەیان پێ بوو، دۆشکەکەیان لەشوێنێک دا بەستبوو کە پێان دەگووت: (زینوێ وشکەڵاوی) چەند ئێوارەێک لە وێڕا تەقەیان لە (شاخەخواره) دەکرد، کە مۆڵگەی ڕێژیمی ڵێ بوو.
پێشمەرگەکانی لکی ٣ ی هێزی موعینی و هێزی قەندیل پیلانێکیان بۆ کاری هاو بەش لەناوچەکەدا نەبوو، هەموو شتێک بەسادەی ئەچوو بەڕێوە.
پێشمەرگەکانی هێزی شاهۆ ماوەێک بوو بەچیای هۆینەماڵییەوە بوون، کار و ئیشیان زۆر بە سەختی بەڕێوە دەچوو !
نان کەریان نەبوو، پێویستیان بە چەند ئەسپێک هەبوو، کەل و پەل و خۆراکیان پێ بگەێنێ، ئەوکات زرۆف وا بوو پێشمەرگە بۆ خۆی نانی نەدەکرد !
هێزی شاهۆ و هێز ی ئاوارە بۆ پارێزگاری لە دەفتەری سیاسی هاتبوونە ناوچەکه. دەفتەری سیاسی ئەو کات لە ناوچەی (ئالان) بوو.
کۆمەڵە بنکەێکی لەگوندی دەرمان ئاوێ دانا بوو، ڕەنگە ٣٥ نەفەر پێشمەرگەیان لەوێ هەبوو.
لەو پێشمەرگانە دەستەیکی چەند نەفەریان چوو بوونەچیای (بنلیس) شوێنێکی بەرزە بەسەر گوندەکانی دەور و بەر دا ئەڕوانێ، لەوێ سەنگەریان گرد بوو، دۆشکەێکیان لە بەرزایەکەدابەستبوو.
(مجاهدین خلق ایران) ئەونیش چادرێکیان لەتەنیشت کانیاوی (ئاسینی) بەچیاێکی بەرزەوە لەنێوان دۆڵی (زەرتکه) و گوندی (مێرگاسه) هەڵدابوو، ئەم گوندەی کە زۆر جار پێشمەرگەکان هەنگوینی پوران و سەلکە رۆنیان لێ ئەخوارد!
هەر وەک لەپیش دا ئیشارەم پێکرد، هەموو ڕۆژ خەبەرمان بۆ دەهات و ئەیانگووت حکومەت خۆی ئامادە کردووە هەر ئەو شەو هێرش بکاتە سەر ناوچەکه!
هێزی پێشمەرگەش بە پێی ئەو ئیمکاناتە سەرەتاییەی کە لە بەر دەستی دا بوو خۆی ئامادە کرد بوو ، بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر هێرشێکی ڕێژیم.
شەوی ۲٧ ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۶۲ بوو، تریفەی مانگە شەو سیماێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیبوو، جار جار سروە باێکی پاییزی لەسەنگەرەکان دا کۆی دەکردینەوه.
سروشت کپ و بێدەنگ تەنیا گەڵای دارەکان بوون ئەمردن و هەڵئەوەرین، سروەبای پاییزیش پێی سپێردرا بوو، بەپەلە ڕاپێچیان کا و لە قوژبنێک بیانێژێ.
خەمی کۆچێکی نادیار جار و بار ڕایئەچڵکاندین و ئەیخستینە بیری نەهامەتێکەوە یان داهاتوێکی نا ڕوونەوه، هەموو ئێوارەکان هەر لەوێ دەبووین و بەیانیانیش زوو پێش خۆڕ هەڵات سەنگەرەکانمان چۆل دەکرد.
ئەو ئێوارەییە زۆر جیاواز بوو ، کات بەرەو تەواو بوون ئەچوو تەنیا چەند کاتژمێرێک لەبەر دما مابوو، وەک ڕۆژی ڕوون دەمانزانی هێزی دوژمن وەک دەجاڵ بە هەموو کەرەسەێکی باشی شەڕەوە دێ بەگژمانا، هێزی پێشمەرگە تەنیا بە تفەنگی دەستی و ١٠٠ فیشەکەوه، بەڵام بەئیمانێکی قووڵ بە خاک و گەل بەداهاتوێکی ڕوون.
هێزی دوژمن بەنانی بەستە کراو، بە ئەنواع نۆقڵ و چکۆلات و نۆشابه، بە بادام و پستەو نۆکەوه!
بەڵام هێزی پێشمەرگە تەنیا بەنانی وشکی سەنگەر لە دوژمن ئەگرێ و سەریش ئەکەوێ.
بەڵێ بەرپرسانی پێشمەرگە بێ ڕاوەستان سەنگەری پێشمەرگەکانیان بەسەر ئەکردەوە و دەیانگوت: وریا بن خەوتان لێ نەکەوێ سەرەنجام کاتژمێر ١٠ی شەو بە قرمژنی کاتیۆشا کە لە مۆڵگەی (جەماڵەکۆسەوه) دەستی پێکرد بەرەو زنجیرەکێوی (هۆمل) بێدەنگی شەوی شکاند.
ڕێژیم لەسێ شوێنەوە هێرشی بەر بڵاوی خۆی بۆ سەر ناوچەکە دەست پێکرد.
سەعاتی ٨ی شەو لە خەتی بێوران و باژارەوە بەرەو چیای هۆینەماڵ ئەکەونە ڕێ ، لەدۆڵی باژاڕ ئەکەونە کەمینی پێشمەرگەکانی دەستەی ٣ی لکی ٣ و شەڕ دەست پێدەکا، لە شەڕەگەکەدا دوژمن ئەشکێ و کوژراو بریندار لێ ئەکەویتەوە و دوو پاسداریش بەدیل ئەکەونە دەست پێشمەرگەکان.
هێزی ڕێژیم ئەو نۆرە پیلانەکەیان ئەگۆڕن و لە کەمینی پێشمەرگەکان لا ئەدەن و بەرەو چیای (هۆینەماڵ) و (سوورەگۆژێ) ئەکەونەڕێ، هەدەفی ئەسڵی هێزی ڕێژیم لەخەریتەدا گرتنی چیا بەرزەکان دەبێ!
هەر بۆوە لەتێکهەڵچوون لەگەڵ هێزی پێشمەرگە ئەوێ شەوێ خۆ دەپارێزن !
سەعاتی ٧ ی ئێوارە لەمۆڵگەی جەماڵەکۆسەوە بەرەو چیای (هۆمل) ئەکەونە ڕێ سەعات ١٠ی شەو ئەکەونە کەمینی پێشمەرگەکان و شەڕ دەست پێدەکا.
سەعات ١۲ی شەو لە چیای شاخەخۆارە هاتنە خوار سەعات ١ی شەو دوو تەڵەی (اینفجاری) تەقینەوە! لشکری دوژمن هاواریان لێ بەرز بۆوه.
ئەو کات ئێمە دەمان زانی کە گەیشتونە کوێ، بەڵام چەند جاشێکی خۆماڵی و خۆ فرۆش کە وەک کوڵاو سوری پێش لشکر وەپێش لشکری دوژمن کەوتبوون ، خۆیان گەیاندە کەمینەکانی ئێمه! مەبەست لە کارەیان پاراستنی هێزی زۆر و بۆری ڕێژیم بوو تا زەربە نەخوا و ئەوانیش پارەی پیسی خۆیان وەرگرن .
پێویستەبگوترێ سەر کردەی جاشە خۆ فرۆشەکان کە خۆی لە تەواوی هێرشەکان هەر لە پێشەوە ئەڕۆیشت (عومەر مەلا) بوو.
کە لە شەوی ٣ی سەرماوەز لەو هێرشەی کە بۆ سەر کێو (نۆڕی) کرد یان، کوژا و چۆ ناو زبڵدانی مێژوەوه.
کاتێکی هەستیار بوو ، مانگ ئاوا بوو، تاریکە سەڵات باڵی ڕەشی خۆی بەسەر ناوچەکەدا کێشا، دەنگ تەنیا قرمژنی کاتوێشا یەکە بوو کە دوور وەک ئەستێرە کە ڕا دەخزێ ئاگری لێ ڕا دەکشا بەرەو هۆمل ، جار و باریش ئاهو ناڵەی ئەو پاسدارانەمان بە گوێ دەگەیشت کە هەر چەند چرکە ساتێک بوو تەڵەکانیان پێدا تەقیبۆوە.
کەمینی ئێمە پێشمەرگەکانی دەستەی ١ی لکی ٣ لە پشت گوندی سورەچۆم ڕا هەتا فێرگەی گوندی قەلەڕەشێ، زینوا و زینو گردبوومان.
سەعات ۲ ی ئەوێ شەو ێ جاشە خۆفرۆشەکان کە بە دزیەوە هاتبوون لە پێش لشکرەکەوه، خۆیان گەیاندە سەنگەرەکانی پێشەوەی کەمینەکەی ئێمە.
لەگەل دەنگ دان لە هەموو لایەکەوە بوو بەتەقە! لەیەکەم تەقەدا دوو پێشمەرگە بە سوکی بریندار بوون.
من لە گەڵ خدری ئەحمەد پور لە یـەک سەنگەر دابووین، لە تەنیشت ئێمەش محەمەدی ئەحمەد پور و خەلیلی ئەسپندار بـوون.
کا ک خدر قەنناسەیەکی دوربینداری پێ بوو، کەمێک تەقەی کرد و قەنناسەکە گیری کردو مەحتەڵ بوو !
بەژ -٣ یەکەی من تەقەمان دەکرد هەتا ماوەێک کەگولەکانمان زۆر کەم بوون ، دوژمن بە (للەاکبڕ) هێرشی خۆی توندتر دەکرد!
لە هەر چرکەێک دا بەدەیان موشەکی (ئار.پی.جی) ئەتەقیەوه.
کاک محەمەد ی ئەحمەد پور کە سەر پەلی پەلی شەهید (عزیزی مولانپوور) بوو، خۆی بەسەر سەنگەرەکەی ئێمە دا شۆڕ کردەوەو گوتی: هەستن وەرنەدەری دوژمن بە جادەکە دا دێ ! بڕۆن دوڕیانەکەی خوارێ بگرن!
چووینەوێ هێزی دوژمن وەک گاڕان بە گورگەلۆقە ملی جادەکەیان گرد بوو هاواریان دەکرد و لە هیچ شتێک نەدەگەڕانەوه!
ئەوەی ڕاست بێ ئەو شوێنەی کە پێشمەرگە سەنگەری لێگرد بوو، زۆر سەیتەر نەبوو بە سەر میدانی شەڕەکەدا ! لشکری دوژمن جادەو جادە دەهات تەنیا لەو کەلێنەی پشت ماڵی (ئەحمەد شێخەی) دەکەوتە بەر دیدەی پێشمەرگه، ئەو کات زۆر درەنگ دەبوو بۆ زەربە وەشاندن لە هێزی دوژمن!
ئەگەر هیزی پێشمەرگە نارنجەکی پێباییە ئەیتوانی لە دەست پێکردنی شەڕەکە دا زەربەی باش لە هیزی دوژمن بەوەشێنێ ئەیتوانی بەدرێژای جادەکە هیزی دوژمن نارنجەک باران بکرێ، دەچی بەداخەوە بە پنجا پێشمەرگە دوو نارنجەکیان پێنەبوو!
کاک خدر سەرگەرمی سازدانەوە قەنناسەکە بوو، من بە ژ ٣ یەکە تەقەم دەکرد. تاوێک پێچوو خەلیل ئەسپندار هات بەخشکە خشک گووتی: خەشابێکم فیشەک وێده! گووتم هی ژ – ٣ ت دەوێن یان هی کلاشیکفێ ؟ من ژ- ٣ م پێیە تۆ کلاشینکۆف ! دەو قسانەدا بووین، دوو موشەکی (ئار.پی.جی) لەنزیک ئێمە کەوتە خوار، زیانمان پێنەگەیشت کەمێک چووینەخوار تر.
هیزی ڕێژیم هەر کە مەسیری کەمینی ئێمەی بۆ دەرکەوت ئیتر نەهات بەڕووی ئێمەدا بەڵکو بەڕووی نیسێیەکەدا و بەپاش ڕەزەکانی گوندی سوورەچۆم دا تێ هەڵکشا بەرەو چیای بنلیس.
ئامانجی هێزی ڕێژیم پێش هەموو شتێک گرتنی بەرزاییەکان بوو بیگرن، کەبەر سەر ناوچەکە دا موسیتەر بوو .
کا ک محەمەدی ئەحمەد پوور هەرای کرد گووتی: ئەوەی تەقەمەنی پێ نەماوە خۆی بگەێنیتەوە بنکەی پێشمەرگە بەشێکمان ڕۆیشتین، من و خەلیل بەیەکەوە بووین کەگەیشتینە بنکه، دیتمان بنکەی پێشمەرگەکان خاڵی کراوه! دوو سندۆقی فیشەک لێ بوون، هەموویان بردوە بەهەر دووکمان دوو یا سێ خەشابمان دەست کەو ت، سەیر مان کرد لەبنکەکە تەنها کۆڵەپشتی من و خەلیل لەگەل پەتوەکانمان لەوێ بەجێ مابوو !
خەلیل گوتی: چیان لێبکەین؟ گووتم وەرە با هەڵیانگرین، دەیان بەین بۆ ماڵێک.
هەڵمانگرتن بردمانن بۆ ماڵەکانی خوارێ، دیتمان هەموو ماڵەکان چۆل بوون!
چراکان نە کووژاونەتەوە! دەرگا کان دانەخراون ! لەگەل خەلیلی خۆمان بە ماڵی (سێمانی سەلیمی) داکرد.
چراکەیان نەکووژا بۆوە دەرگا کەشیان دانەخرابوو !
کۆڵەپشتە کانمان خستە پاش نوێن و بانەکان و پەتووەکانیشمان خستە پاڵ نوێنەکانی ئەوان، چراکەمان کووژاندەوە و دەرگاکەمان داخست.
بەپەلەگەڕاینەوە بۆ بنکەی پێشمەرگەکان، سەعات سێی شەو بوو ، گەیشتینە مەرحوم خدری کوێخا ئەحمەدی گووتی: کەس لێرە نەمێنیتەوە بڕۆن بۆ دەشتێ خوارێ واتە ناو زەویەکانی خوار گوندی (سوورەچۆم) هەموو لەوێ یەکتر دەگرینەوه.
بەشێک لەبەر پرس و پێشمەرگەکان لەگەڵ مەڕحوم مەلا برایم دۆڵەگەرمی لەوێ کۆ بەبوونەوه، کە بۆ بەیانی تەقسیمی کار بکەن، کە چۆن بەرەنگاری هێرشی پان و بەرینی دوژمن ببنەوه.
پەیوەندی بێسیمی هەر لە ئێوارەوە لەگەڵ دەستەی ٣ و دەستەی ۲ نەمابوو !
مەرحوم کاک خدری کوێخا ئەحمەدی کە بەرپرسی دەستەی ١ی لکی ٣ بوو، منی لە گەل سێ نەفەر پێشمەرگەی هێزی قەندیل خست کە شارەزا نەبوون لە ناوچەکه، گووتی: هەڕۆنە لای دۆشکەکەلە نزیک (سەنگەرێ عەوڵای) پشتی گوندی (سێوەتاڵ) ئێمە چووینە وێ تەماشامان کرد دۆشکەکە لەوێ نەماوە! تەنها زنجیرێکی سەد فیشەکی لەسەنگەرەکە دا بەجێماوە!
هەر ئەو ڕۆژەش بەکارمان دەهات کە نەما بوو ، ئێمە نەمان زانیبوو کە دۆشکەکە ڕۆژی پێشتر هێز ی قەندل ڕایانگواز تووه.
دوو پێشمەرگەکەی هێزی قەندیل لەسەنگەرە خاڵیەکەدا دانیشتن ، من و پێشمەرگەێکی تر لە دوو سەد متری ئەوان هەر کەسە بۆ خۆ دەسمان بە سەنگەر هەڵکەندن کرد هەتا ڕووناک بوو .
ڕێژیم هێشتا هەر پێش ڕەوی دەکرد، لە گەڵ تاریک و ڕوونی بەیانی گەیشتنە سەنگەری پێشمەڕگەکانی کۆمەڵە لە چیای (بنلیس) شەڕێکی نیو سەعاتەیان کرد،
دوو پێشمەرگەیان لێ شەهید بوون و پێشمەرگەێکیشیان بەبرینداری کەوتبۆ دەست دۆژمن.
ئیتر شاخەکەیان بەجێهێشت دۆشکەکەشیان کەوتە دەست دوژمن.
کەمێک رووناک بوو چوار گولەتۆپ لەنزیک سەنگەرەکانی ئێمە کەوتە خوار! دوای ئەوە کە بە تەواوی ڕووناک بوو ، لەسەری هۆینەماڵی ڕا بەقەنناسە تەقەیان لێدەکردین ! هەر چەند دوور بوو گوللەکان کارا ێکی ئەو تۆیان نەدەمان کاتێک بەر ئەبوونەوە بەڵام منیان لەسەنگەرەکە دا هاڵۆز کرد و حەجمینیان لێ بڕیم.
هێشتا کەس نەیزانیوە کە سەری هۆینەماڵی گیراوە! منیش هەرگیز باوەڕم نەدەکرد ئەو هەموو زەلامەی لەوێ قوت بوونەوە پێشمەرگە بن زیاتر لە چەند سەد کەس دەبوون !
بەلامەوەسەیر بوو، کوتبوومە گومانەوە ڕۆژی پێشتر هێزی شاهۆی لێ بوون و حەواڵەی وان کرا بوو ، ئەوێ ڕۆژ ێش لەوێوە تەقەمان لێدەکرا !
بەداخەوە هێزی شاهۆ ئەو ئێوارە شاخەکەیان چۆل کرد بوو، کە بۆ شەوێ ڕێژیم حەملەی بۆ دەکرد، دۆشکەکەش هەر ئەو ئێوارە ڕاگوێزرا بوو !
زوو بۆ م دەر کەوت کە ئەوانە جاش و پاسدارن لەوێ، دوو پێشمەرگەکەی تر کەلە سەنگەری دۆشکەکە دا بوون و ئەوی کە لە دووری منیش سەنگەری هەڵدەکەند پێش ئەوەی هەوا ڕووناک بێ سەنگەرەکانیان چۆڵ کرد بوو ! منیشیان ئاگادار نەکرد بۆوە بەجێیان هێشتبووم !؟
من کەلە هۆینەماڵ ڕا کەو تبوومە بەر دیدەی دوژمن بێ پسانەوە بەتفەنگی قەنناسە تەقەیان لێدەکرا بەناچاری شوێنەکەم چۆڵ کرد و بەرەو گوندی سێوەتاڵ هەڵەڕژامەخوار سەعات ٧ی سەر لەبەیانی بوو .
لەو بەری گوندەکە کاک سالحە شۆکەم بینی، لەناو مێشەڵانەکە تفەنگ بەشانەوە قەدەمی لێدەدان هەرام لێکرد گووتم: کێت لە گەڵداییه؟ گووتی: بەتەنێام ! ئاگادارم کرد کەچیای هۆنەماڵ گیراوەو چاش و پاسداری لێن !
لەوێش ڕا تەقەیان لێکردووین، گووتم وا باشە بچینەوە بۆ لای گوندی سوورەچۆم ڕەنگە پێشمەرگەکان هەموو یان لەوێ بن.
ڕۆیشتین گەیشتینە (سەر دەروێ) لەشاخە خوارەی ڕا بەدۆشکە تەقەیان لێکردین، زۆر نزیک بوو بمانکوژن ڕامانکرد بە لێواری چۆمەکەدا هەتا نزیک گوندی سوورەچۆمی .
لەسوورەچۆم بەڕێگا چروشەکە هەڵلا ڕۆیشتین هەتا نزیک ماڵێ (ئەحمەد شێخەی) پێمان وا بوو پێشمەرگەکان لەوێ سەنگەریان گرتووە.
کەتێک گەیشتینە وێ بینیمان هیچ پێشمەرگەێک لەوێ نییە! ماوەێکی درێژ بەهەڵدێرەکەوە نووساین ئیتر هەر ئەوەندە دەنگی ڕەگبارێکی چەند فیشەکی هات لەپشت ئێمەوە!
قۆت بووین چووینە سەرەوەتر دیار بوو کاک محەمەدی ئەحمەد پورە تەقەی لەو پاسدارانە کرد بوو، کە لە جادەکە سەر یان پێوە نابوو دواێش بەتەقەکە ڕایانکردبۆوە بەدیوی (کۆلکەڕەشی) دا .
ئەو نۆرە پۆلێک پێشمەرگەمان بینی مەرحوم ماموستا مەلا برایم و کاک عەوڵای حەسەن شێخەی و مەرحوم خدری کوێخا ئەحمەدی و کاک ڕەحمانە شۆکەو شەهید جەماڵی حاجی مەولانی بەپاش ماڵی ( ئەحمەد عەوڵای) دا ئەچوونەخوار، ئەوان جارێ نەیان زانیوەکە چیای هۆینەماڵ گیراوە!
کاک محەمەد دەستی لێ هەڵوەشاندین گووتی بڕۆ خوارێ ئێمەش دێن بۆ وێ .
گەڕاینەوە بۆ ناو باغەکانی خوارێ لەوێ ماینەوە هەتا دوانیوەڕۆ کەس نەهات !
هێزی دوژمن ئەوێ ڕۆژێ بەهیچ لاێک دا جوڵەی نەکرد، تەنیا بە دۆشکەو کاتێۆشا مووچەو مەزرای دۆڵی سوورە چۆمی بێپسانەوە ئەکوتا .
کاتیۆشایەکە بەسەر ئەکشا لە ناو شاخەکان دا ئەتەقیەوه، بەڵام دۆشکەکە نەیدەهێشت کس بجوڵێتەوە لە وێندەرێ.
بەشێکی تر لە پێشمەرگەکان بەسەر پرشتی کاک حوسێنی فەقێ عەلی و کاک هەمزەی عەوڵا سووری و هەر وەها دەستەێک لە پێشمەرگەکانی هێزی (قەندیل) هەر لەناو گوندی (قەلەڕەشه) دا مابوونەوه، دیارە ئەوانیش ئاگادار نەبوون کە سەری (هۆنەماڵی) گیراوە و جاش و پاسداری لێ یه.
ئەوێ ڕۆژێ بۆ ئێوارێ گوندەکانی قەلەڕەشە و سوورەچۆمان چۆل کرد، هەموو مان چووینە(دۆڵی دەرمان ئاوێ) لەوێ یەکترمان گرتەوە.
بەیانی زوو لە بنکەی لکی ٣ ئامادە بووین، هەر ئەوێ شەوێش تاقمێک لە پێشمەرگەکانی دەستەی ٣ ی لکی٣ بە سەر پەرشتی کاک ڕەحمان مارەغانی کە لە دۆڵی باژاڕی دوژمنیان دەکەمین خستبوو و زەربەی باشیان لێوەشاند بوون، هەروەها دوو پاسداریشیان بە برینداری بەدیل گرد بوو.
ئەوانیش بە دیل و دەستکەوتەوە خۆیان گەیاند بۆ لکی ٣، دیار بوو پێشمەرگەکانی دەستەی ٣ ێش هەموو لەێەک دابڕا بوون، کاک ڕەحمان و کاک ناسر و کاک برایم مارەغانی و وابزانم دوو پێشمەرگەی تریشیان لەگەڵ دابوو، گەیشتبوونە بنکەی لکی ٣ باقی تر پێشمەرگەکانی دەستەی ٣ ی لکی ٣ دوای شەڕێکی قارەمانانە و لێدانی گورزێکی باش لەهێزی زۆر و بۆری دوژمن لە شیو و دۆڵ و بەرزایەکانی ناوچەی باژاڕ بەلای (هێرۆ) و (باوزێ) دا چوو بوونە خوار .
بەیانی ڕۆژی ۲٨ ی خەزەڵوەر خەبەر هات، کە دوژمن بەچیای (زەنگەدۆڵێ) دا پێشڕەوی کردوه!
تا قمێک لە پێشمەرگە ئازایەکانی دەستەی ١ ی لکی٣ بە سەر پەرشتی کا ک ” سمکۆ ” خۆیان گەیاندە چیای زەنگەدۆڵ و شەڕێکی قایم هەتا شەو بەردەوام بوو .
زەربەی باشیان لە پیکەری دوژمن دا بوو، شەڕی دەستەو یغەیان لەگەڵ دوژمن دا کرد بوو ، هەشت تفەنگی ژ-۳ و کڵاشیکۆفیان گرد بوو، دوو بیکەیسیان گرد بوو، کە هەتا ئەوێ ڕۆژێ لکی٣ یەک بیکەیسیشی نەبوو.
سەعات ۲ی دوانێوەڕۆی ئەوێ ڕۆژێ کە دوژمن زەربەی باشی لێدرا بوو، هەلیکۆپتەرێکی شەڕی ها تە میدانی شەڕەکه، دۆلێ (زەرتکەی) و هەموو ئەو زنجیرە کێوانەی تۆپ باران و گوللە باران کرد .
بەداخەوە ئەو تۆپ بارانەی دۆڵی زەرتکەی بوو بە هۆی شەهید بوونی پێشمەرگەێکی قارەمانی ڕێکخراوی باژار بەناوی “محمەمەدی ئەحمەد زاده” خەڵکی دەرمان ئاوه.
زۆر گرینگە و بەجێیە چەند دێڕێک لەسەر ئەم گەنجە جوانە شەهیدە بنووسم، کەچەند ساڵێک لە فێرگەێکی تەنگ و تاریک دا بەێکەوە قوتابی بووین.
پاییزی ساڵی ١٣٥٤ هەتاوی کاتێک من پێمنایە ژووری فێرگە شەهید محەمەدی ئەحمەد زادە پۆلی چواری سەرەتای بوو، یەکەم قوتابی زیرەکی فڕگەکە بوو هەر ئەویشیان دانابوو بەچاوەدێری قوتابیەکان.
شەهید محەمحەد قۆتابێکی ڕووخۆش، شەرم بەخۆ، بە ئەخلاق و بەویژدان هەموو قوتابیەکان خۆشیان ئەویست ڕێزیان لێدەگرد.
لەسەرەتای شۆڕشی گەڵانی ئێران بە دژی حکومەتی دڕندەی شای ئێران واتە ۲۲ی ڕێبەندانی ١٣٥٧ی هەتاوی، شەهید محەمەد لە ناو شاری سەردەشت درێژەی بەخوێندن دەدا و قوتابی پۆلەکانی ناوەندی بوو.
ئەو بەدڵگەرمی و چالاکانە شان بەشانی گەنج و لاو و قوتابیانی شاری سەردەشت لە کاتی ڕژانە سەر شەقامەکان بەدژی حکومەتی گەندەڵی شای ئێران بەرد و داری ئەگرتە سەری ژاندارمەدڕندەکان.
شەهید محەمەد هەر لەسەرەتای دروست بوونی ێەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان لە ناوچەکەدا ، گەنجێکی فەحال و تێکۆشەری ێەکیەتیەکەبوو .
لەگەڵ هێرش و پەلاماری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر نەتەوەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەساڵی ١٣٥٨ ی هەتاوی و گرتن و ئیحدام کردنی لاوانی کورد، شـەهـیــــد محەمەد فێرگەی بەجێ هێشت و گەڕایەوە گوندەکەی خۆی .
سەرەنجام بەهاری ساڵی ١٣۶٠ چەکی دیفاع لەگەلە بەشخوراوەکەی لەشان کـرد و تا کاتی شەهید بوونی لەڕێکخراوەی باژاری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی سەردەشت، وەک گەنجێکی چالاک و بەئەمەگ بۆ گەلەکەی ساتێکیش لەخەبات و تێکۆشان سڵی نەکرد، هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی شەهید محەمەد ی ئەحمەد زادەهەموو شەهیدانی گەل ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێ .
ئیتر ئەو ڕۆژە شەڕ لە زەنگەدۆڵ هەر بەر دەوام بوو .
داوایان کرد کە پێشمەرگەی زیاتر بۆ شەڕگەکەبنێرن، ئێمەش چەند نەفەرێک دەبووین لەبنکەی لکی ٣ ئامادە بووین: من و کاک محەمەدی ئەحمەد پور، شەهید جەماڵی حاجی مەولانی گەو لان، کاک خەبات ئەسپندار، ڕەحمانی قالەمەولودی و ئەحمەدی حاجی عەزیزی، سەدیقەشۆکەو چەند پێشمەرگەێکی تریش بوون بەرەو چیای زەنگەدۆڵ کەوتینەڕێ، ئاسمانێکی ساماڵ و هەواێکی پاییزی دیمەنێکی دڵگیری بە ناوچەکە بەخشیبوو کڵووکەجوتێرە دەشتی بەرزەلی سپی هەڵگێڕا بوو، وەک ڕیشی حاجی بۆ کۆستێکی نوێ هەستت ئەکرد ئەم دەشت و بەردەڵانه
خەمێکی قووڵی لەکۆڵ نابێ بۆ پێشمەرگە وەک وەفا بۆ دوا کۆچ وەک هەناسەی سارد و گریانی بێدەنگ وا بوو ! کەمێک هەڵکشاین بە ناو شاخەکان دا، ئەسپێکی شێم بەدیکرد ! ” کەریمی سەعیدی ” لەپێشەوە جڵەوی گرتووەو ڕای ئەکێشێ، بریندارێک بەسەر پشتی ئەسپەکەوە! دووراو دوو ناسیم ڕەشیدی ئەحمەد نژادە هەر دووک دەستی بەسەر پشتی ئەسپەکەدا شۆڕ بەبوونەوە دڵۆپ دڵۆپ خوێنی لەجستە ئەتکا، گوێی لە دەنگمان بوو سەری هەڵبڕی گووتی: زوو بمگێنە دوکتۆر زۆر داوای ئاوی کرد، پەلەی بوو تەواوێک هیوای بۆ ژیان لەدەست دا بوو، بینیم ئÙ
‡ وێ ڕۆژێ بە چاوی خۆم ئازاری زۆر بوو، برینێکی قوڵی بەجەستەوە هەڵگرد بوو دەیبرد و دەیبرد بەم هەڵەمووت و هەڵدێرەوە بۆ دەشتەکەی بەر زەل. دوا ئاوی لەسەر هەمان کانیاو خواردەوەکە هەموو تەمەنی منداڵی خۆی لە دەور و بەری ئەو کانیاوە بە سەر برد بوو ، ڕەنگە خۆشترین شوێنی تەمەنی منداڵی ئەو بووبێ و خۆشترین بیرەوەریەکانیشی هەر لەو دەور و بەرانە تۆمار کردبن، بەڵێ شەهید ڕەشید ئەوێ ڕۆژێ دوا ماڵ ئاوایی لە شوێنە خۆشەکانی و لە هەموو بیرەوەریەکانی تەمەنی منداڵی خۆی لەدەشتی بەزەل کرد. هۆ چیا
ی بەرز ! دەشتی بەرزەل و گۆڕێ فاتێ، کیژانی پاش زینوێ سەرچاوەی یاعقوبەڕەش، خوڕە ئاوی بندەروێ! ئێو ەدەزانن ئەو ڕەشیدەجوانەی ئەمڕۆ جەستەی شڵاڵی خوێنه، لەم دەڤەرە ڕەنگینەی ئێوە بەچکی گرتووه؟ لەبیرتانە کاتێک مناڵ بوو هەموو ڕۆژێک بەچرقەی گەرمای هاوین دۆڵاو دۆڵ بەهەنیسکەوە دەستێکی بەدەستی دایکەوە شەقکی لەبەرد و زیخ هەڵ ئەداو فرمێسک باران گوڵ و ڕیحانەی بەر گەردنی بۆ دێنان، پاش زینو چت لەهەگبەی داییەبۆ مێژوو دوای مەرگی شەهید ڕەشید باسی کەی، کاتێک نەورۆزان هێشتا لەژێر شەختەو سەهۆڵ دابووی، ڕەشید و
هاوڕێیانی پۆل پۆل بەدەم لاوک و باڵۆرە و حیرØ
شەهید ئەبوبەکری شەریف پور، ئەویش پاڵەوانێکی شەرەکەبوو ئەوێ ڕۆژێ، ئاوا باسی پێکانی شەهید ڕەشیدی بۆ کردین گووتی: ״بەیانی زوو پێش زەردەپەڕێ بەچیای بەرزی زەنگەدۆڵ دا سەر کەوتین، کاتێک سەرمان لە هێزی دوژمن پێوەنا، بینیمان بەشێک لەلشکرەکەیان خەوتوون بەشێکیش سەرگەرمی خۆ حەشار دانن! چیایەکە وا هەڵکەوتووە زیاتر لەدوو هەزار متر بەرزە و هەڵدێرە بە سەر ناوچەی (سەرشیوێ) کوردستانی باشوور دا دەڕوانێ.
بڕیارمان دا کە ڕوحم بەهێزی دوژمن نەکەین، لە هەموو لاێکەوە ئاگر بارانمان کردن ئەوەی دەست بەجێ کۆژا ئاسوودە بوو، باقی تر لەچیایەکە بەر بوونەوە هەپرون بەهەپرون بوون.
سەنگەرێکی دوژمن مابوو دوو پاسداری تێدا بوو تەقەیان دەکرد و نەیان دەهێشت بچینە سەر کوژراوەکان، شەهید ڕەشید بەدەم تەقەکردنەوە خۆی خستە ناو سەنگەرەکەیانەوە ێکی بەگولان کوشت و ێەکیش بەلێدانێ، دوای ماوەێک شەڕ کردن بەداخەوە هەر لەو سەنگەرەدا بریندار بوو و هەر خۆشی بە برینداری گەڕایەوە دواوەو گووتی بریندارم״! ئێمەش گەیشتینە سەنگەرەکانی پێشەوەی شەهید رەشید و هاورێیەکانی شەڕێکی قارەمانانەیان کرد بوو، شەڕی دەستەو ێخە جێ پەنجەیان دیار بوو ، زیاتر لە ۲٠ کەس بەسیج و پاسدار لەسەنگه
رەکاندا کەو تبوون، هەتا شەو بە تەقەمەنی دوژمن شەڕمان کرد.
چەندین جار هەلیکۆپتەر هاتە میدانی شەڕەکە نەی و ێرا لێمان نزیک بێتەوە.
وردە وردە هەوا بەرەو تاریکی چوو چیای بەرزی زەنگەدۆڵ ئارامی و ئۆقرەی بۆ گەڕایەوه، ئێمەش لە قەد پاڵی چیایەکە وەسەر یەک کەوتینەوە چەک و تەقەمەنیە دەسکەوتەکانمان بەکۆڵ دا دا و بەرەو گوندی دۆڵەبییە کەو تینە ڕێ .
سەعات ١٠ ی شەو گەیشتینە گوندی (دۆلەبییه) و خۆمان تەقسیم کرد بە سەر ماڵەکان دا، ئەو کات ماڵێ باوکم لەدۆڵەبیێ بوون.
من و شەهید ئەبوبەکری حاجی حەمەحەسەنی، عەولای مەحمودە خوڵی و ئەحمەدی حاجی عەزیزی چووینە ماڵێ ئێمە. دایکم ڕوحی شاد چاوی پێکەوتین و دەستی کرد بە گریان گووتی: ئۆخەی ماون !
ماچی کردین گووتی: بە خوای ڕۆلە دوژمن هەموو شاخ و کێوەکانی گرتووە چۆن دەر دەچن !؟
گووتمان خەمت نەبێ ڕێگای پێشمەرگە بە جاش و پاسداران ناگیرێ نابینی ئەو چەک و چۆڵە زیادە هی ئەوانە لێمان گرتوون!
ئەوەش دایکم ” توخوا ڕۆڵە ئەو چەکە هی وانه!
دەستان خۆش بێ بیانکوژن.” دوای نان خواردن ماڵ ئاوایمان لەدایکم کرد و بۆ پشودان چووینەدۆڵی زەرتکە.
بەیانی زوو ۲٩ ی خەزەڵوەر هەموو پێشمەرگەکان لە سەر جادەی دەرمان ئاوێ کۆ بو ینەوه، مەرحوم ماموستا مەلا برایم مان لەگەل دا بوو ، دابەشی کردین بۆ نان خواردنی بەیانی.
ئێمە دەستە یەکی چل نەفەری دەبووین، چووینە گوندی سێوەتاڵ دوو دوو و سێ سێ بە سەر ماڵەکاندا دابەش بووین، زوو نانمان خوارد و گەڕاینەوە بۆ دەرمان ئاوێ. ئەوێ رۆژێ هەتا ئێوارێ لەبەرزایەکانی دەو رو بەری دۆڵی دەرمان ئاوێ جێگیر بووین. جموجۆڵی دووژمنمان لە ژێر چاوەدێری دا بوو، جەبهەی شەڕ ئارام بوو لەهیچ شوێنێک دەنگی تەقە نەدەهات !
دوا نیوەڕۆ قەوەتێکی زۆری دووژمن لە بەرزای (هۆینەماڵ) وە بەرەو دۆڵی (سوورەچۆم و سەر دەروێ) هاتەخوار !
دیار بوو دووژمن خۆی ئامادە دەکرد بۆ هێرشێکی گەورە بەرەو دۆڵی (دەرمان ئاوه) و (دۆڵەگەرم) و (ئەسپەمیزه) پێشمەرگەکانی لکی ٣ دەستەی ١ و دەستەی ۲ و پەلێک لەپێشمەرگەکانی دەستەی ١ و چەند پێشمەر گەێکی هێزی قەندیل، پەلێک پێشمەرگەی (مجاهدین خلق) اێران لە گەڵ هێزی بەرگری، هەموویان لە بەرزایەکانی دۆڵێ دەرمان ئاوی، ناو گوند و سەر جادە و شیو و دۆڵەکان سەنگەریان گرد بوو .
بۆ شەوێ تاقمەیەکی پەنجا کەسی دەبووین ، لەگەڵ مەڕحوم ماموستا مەلا برایم بۆ پشوو دان چووینەوە دۆڵی زەردکەی، بەڵام بەشێکی زۆر لە پێشمەرگەکان هەر لە شوێنی خۆیان مانەوە، ٣٠ی خەزەڵوەر بەیانی زوو پێش خۆڕهەڵات گەڕاینەوەدۆڵی دەرمان ئاوه، بەیانێکی جوان هەوا ساف و بێگەرد، تەزوی ساردی پاییزی تێکەڵ بە زەردەی تریشکی بێ هێزی خۆر ئەبۆوە، ئەو شیو و دۆڵە وەک بەحرێکی مەند خۆ ی ئەنواند، هۆ ڕەی مانگا و گوێلک و قوولەی کەڵەشێر لەگەڵ جریوەی چۆلەکە موژدەی بەیانێکی نوێی بە سروشت ئەدا، گەڵای زه
ردی دارەکان بێپسانەوە هەڵئەوەرین، وەک فرمێسکی خاک وا بوو، بۆ شەهیدێک لەو ئارامیەی ئەوێ ڕۆژێدا تەنیا پێشمەرگە ڕۆڵەی چیا بوو ، ئەردی ڕاخستبوو و ئاسمانی بەخۆ دا دابوو وەکو یار توند باوەشی لە خاک دابوو بۆ ژیان بۆ دا هاتوو .
بەڵێ من و کاک عەولای حەسەن شێخەی و خەلیلی ئەسپەندار لە پشتی کەوڵەی لە سەنگەرێک دا دامەزرا ین ، کاک محەمەدی ئەحمەد پور و چەند پێشمەرگەێکی تر لەگەڵ جەماعەتێک هێزی بەرگری ئەیانهەویست بە زنجیرە چیای (کونەپێستێ) دا سەر کەون و لەبەرزایەکە سەنگەر بگرن، هەرای لە ئێمەش دەکرد کە بچینە لای ئەوان و شوێنەکەی خۆمان بەجێ هێلین ، زۆری پێ نەچوو هیزی دوژمن لەباسکی (خۆڕسکان) کە بە سەر گوندی سێوەتاڵ دا دەڕوانێ قوت بوونەوە بەدوای ئەواندا دوو ماشێن کە دۆشکەو تۆپی سەد و شەشیان هەڵگرتبوو لەجادەکه
دەرکەو تن و دەست بەجێ تەقەیان کرد لە بەرزایەکان گەڕانەوە دواوە!
خەلیل هاتەدەر لە پاش شاخەکە و گووتی ئەرۆم خۆی هەڵدا بەناو ڕەزەکاندا هەر لەوێوە کەوتە بەر دیدەی دوژمن بەدۆشکە تەقەیان لێکرد هەتا خۆی گەیاندە نەدیوی زۆر نزیک بوو شەهیدی کەن!
سەعات ۶ی بەیانی دووژمن بە هەموو لایەک دا هێرشی کرد، هێرشی دووژمن لە گەڵ بەر بەرەکانی سەختی هێزی پێشمەرگە بەرەو روو بۆوه، لە ماوەی چەند سەعات شەڕ دا بە دەیان بەسیج و پاسدار لە میدانەکانی شەڕ دا کەوتبوو ن. لەو شەرە دا بەداخەوە دوو پێشمەرگەی قارەمان بەناوی “سمایلی ئاشنا ” خەڵکی گوندی (ناو نەمام) لە دەستەی ١ ی شەهیدانی ٨ ی گەلاوێژ و پێشمەرگەێکی قارەمانی (مجاهدین خلق) ایران شەهید بوون.
شەهید سمایل دووهەمین شەهیدی بنەماڵەکەیەتی، سمایل گەنجێکی ئازا و چاو نەترس بوو، هەتا بڵێی هەڵسوور و چالاک بوو، زۆر جار لەگەڵ تیمی سێ نەفەری و چوار نەفەریش دەسیتان لە جاش و پاسدارەکان دەوەشاند و زەربەی باشیان لێ ئەدان ! بێجگە لەوە لەهەر بۆسە و پەلامارێک بۆ سەر مۆڵگەکانی ڕێژیم بەشداری چالاکانەی دەکرد، هەزار حەیف و مەخابن کە زۆر نەژیا تا بتوانێ زیاتر خزمەتی گەلەکەی بکات ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.
ئەوێ ڕۆژێ ڕێژیم بەپشتیوانی چەکی قورس هێزێکی زۆری هێنابۆ میدانی شەڕەوە هیچ تەپۆلکە و شیو و دۆڵێک نەمابوو کە بەدەیان لە بەسیج و جاش و پاسداری لێ قوت نەبووبێتەوه!
پیلانی ڕێژیم ڕوون و ئاشکرا بوو ، کە هەتا ئەو چەند گوندە نەگرن نەکشێنەوه!
هەر بۆیە فەرمەندەی هێزی پێشمەرگە بریاری دا بە پێشمەرگە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی گوندنشینان گوندەکان چۆڵ کەن، سەعا ت دوازدەی ئەوێ رۆژێ هێزی پێشمەرگە گوندەکانی چۆڵ کرد و لە چیا بەرزەکانی (زەرد که) و (هۆمل) و (دارێ مەشکان) سەنگەریان گرد.
هەر ئەوێ ڕۆژێش حیزبی دێمۆکڕات زیندانیەکانی بەرەڵا کرد و بەجەماعەت خۆیان تەسلیمی پاسدارەکان لە دۆڵی (زەردکه) کردەوە.
بەچاوی خۆمان بینیمانن کەپاسدارەکان بە پیریانەوە هاتن و تەقەی خۆشیان دەکرد !
لەو کات و ساتەدا بەرەڵا کردنی ئەو زیندانیانە شتێکی نابەجێ بوو ! ڕێژیم تەبلیخاتی زۆری پێوە کرد، کەگویا هەموو بنکەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی داگیر کردووە و زیندانیەکانیشی دەرباز کردوون !
ئێمە ڕۆژ ێک لەبەرزایەکان ماینەوە دووژمن بێپسانەوە شاخ و کێو و شیو و دۆڵەکانی تۆپباران دەکرد.
ئێوارەدەنگانێک رۆژی ١ی سەرماوەزی ساڵی ١٣۶۲ بوو، لە پشتی کانیێ (ئاسینی) سەنگەرێکی گەورەی لێ بوو ، کەسێ پێشمەرگە لەوێدا سەنگەریان گرد بـوو ، بەداخەوە گـولـلـە هاوانێـکـی دووژمـن ڕێـک سـەنـگـەرەکـەی پێکا ! دوو پێشمەرگەی قارەمان دەست بەجێ شەهید بوون کە ێەکیان بەرپر سی پێشمەرگەکانی هێزی قەندیل بوو بە ناوی “کەریم ڕەسوڵ پور” خەڵکی جەڕانی ناوچەی پیرانشار ئەوەیتریش پێشمەرگەی (مجاهدین خلق ایران) بوو، پێشمەرگەێکیش بەسەختی بریندار بوو.
ئەوێ شەوێ لەو ێ ماینەوە بۆ بەیانی شاخەکەمان چۆڵ کرد.
بەرەو گوندی (بێتوش)، (مەزرێ)، (گەرماوان) و ( مەزناوێ) وەڕێکەوتین ، ڕۆژێک لەوێ ماینەوە، بۆ شەوێ لە دەورو بەری گوندی بێتوش کەمینمان دانا، واتە ٣ی سەرماوەزی ١٣۶۲. بەڵام دوژمن بەوێ دا هێرشی نەکرد !
بە پێچەوانە دوژمن هێرشی کرد ، بۆ سەری (نۆڕی) کە هێزی کاک هەژاری و بەشێک لە پێشمەرگەکانی لکی ٣ ی و پێشمەرگەی (مجاهدین خلق) ئێرانی لێ بوون.
شەڕێکی توند و قایم هەتا بەیانی درێژەی هەبوو ، لەو شەڕە دا دوژمن کوژرا و بریندارێکی زۆری هەبوو، چاشی بە ناو بانگ (عومەرمەلاش) هەر ئەو شەو ەکوژا .
لەو بەرەنگاریە بێ وێنەیە دا بەداخەوە پێشمەرگەی قارەمانی دەستەی ۲ی لکی ٣ جەماڵی حاجی عەوڵای (گاکێ) شەهید بوو و چەند پێشمەرگەش بریندار بوون.
ڕێژیم دەستی بەسەر چیای بەرزی (نۆڕی) دا گرد و ئەوێ پاییزێ دوا قۆناغی هێرشەکانی بوو.
لەچیای نۆڕیەوە ڕێژیم سەیتەرەی ئەکرد، بە سەر گۆندەکانی: مێرگاسه، بێتوش، میدانان، مەزرێ، گەرماو، ئەشکان، مەزناوه، زەردەکانیان، تێتێ و چەند شوێنی تر.
دوای ئەوە کە دووژمن دەستی بە سەر ناوچەکەدا گرد، رێکخراوی باژار و لکی ٣ و دەستەی ١ی لکی ٣ بەرەو شیو دۆلەکانی باوزێ وەڕێکەوتین.
بێجگە لە هێزی پێشمەرگەو هێزی بەرگری، خەڵکێکی زۆری مەدەنیش ڕەگەڵ هێزی پێشمەرگە کەوتبوو ، و ناوچەکەیان بەجێ هێشت بوو .
ڕێکخراوی باژار چوو بۆ (باوزێ) لکی ٣ و دەستەی ١ی لکی٣ چوونە مووچەکانی پشتی باوزێ شوێنێک بە ناو (باوەڵۆیه) دەستەی ۲ ی لکی٣ چوونە گوندی (هەرزنێ) دەستەی ٣ ی لکی ٣ چوونەگوندی (هێرۆێ) دەستەی ٤ی لکی ٣ بەفەرمەندەی شەهید (حەمەعەزیزی عەزیزی) چوونە داوێنی (گردەبێناسی) خەڵکە مەدەنیکەش هەمووی دۆست و لایەنگری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوون.
لەگوندی باوزێ بە هاو کاری حیزبی دێمۆکرات جێگا و ڕێگایان بۆ دابین کرا و نیشتەجێ بوون.
پێویسە بگوو ترێ ئەو گوندانەی کە ئێمە لێیان نیشتەجێ بەبووین، هەر هەموویان چۆڵ کرا بوون و حکومەتی بەعسی ئێراق هەموو خەڵکەکەی بە زۆرە ملی ڕا پێچی ئۆردوگاکان کرد بوون .
هەموو گوند و مووچەو مەزرا و ڕەز و باغی و کشتوکاڵی ئەو گوندانە وێران بەبوو .
ئەو ناوچانە بە شێوەیەک میلیتاریزەکرا بوون، کە هەر ڕوح دەبەرێکی لێی جووڵا با دەیانکوشت!
کاتێک کە ئێمە گەیشتینە ناوچەکه، سەر لەنوێ کاولە ڕووخاوەکانمان پاک کردەوە دروستمان کردنەوه.
هەتا جێگیر بووین زیاتر لە مانگێکمان پێچوو ، ئێمەکەلە (باوەڵۆێ) جێگیر بووین، پەلی ١ی شەهید عزیزی مولانور لە دەستەی ١ی لکی ٣ بووین.
تازە لەدەستەی ١ جیا بەبووینەوه، سەرجەم ۲۶ نەفەر بووین ، کاک محەمەدی ئەحمە د پوور سەر پەل بوو، کاک وەستا قادر مولانپوور جێگر پەل بوو، چەند سەد متر ێک دوورتر لە دەستەی ١ بنکەێکمان دروست کرد، کەلە ناوەوە هۆدەێکی ۶x۵ی لێ هەڵکەوتبوو بۆ حەوانەوەی پێشمەرگەکان، ئاشپەزخانە و عمباری خواردەمەنی بەجیا بوو. تەندوور بانێکی کۆنی لێبوو ئەویشمان کردبۆ بە حەمام بو خۆ لێشتن. لە تەنیشت مەقەڕەکەجێگای ئەسپەکان بوو، لەو لایتر جێگای سەگەکان بوو.
سێ سەگمان هەبوو لە مرۆڤی گێژ و هێژ بە وەفا تر. بۆ هاونی ١٣۶٣ بە تەنیشت مەقەڕەکەوە هۆدەیەکی چوار نەفەریمان دروست کرد، بۆ کتێب خوێندنەوه. هەر چی ئەهلی کتێب خوێندنەوە بوو بۆی هەبوو بەبێ دەنگی لەوێ کتێبی خۆی وەخوێنێ بەحەجمینەوه.
هەر چەند دوژمن گوندەکانی لێستاندین، بەڵام ساتێکیش لەخەبات و بەرخۆدان رانەوەستاین هەر ئەوێ پا ییزێ کە گوندەکانمان چۆڵ کردن، ڕۆژ نەبوو لە سەر جادەو بەر جادەو شیو و دۆڵ و گوندەکان دا دوژمن لەکەمین نەخەین و زەربەی لێ نەوەشێنین، هەموو ڕۆژێک زەربەێکمان لێدەوەشاند.
هەتا ڕێژیم ناوی لەجادەی سەردەشت بۆ ئالان نابوو: (جادەی مەرگ)!
۲۲⁄١١⁄۲٠١۲
ئەبوبەکر سێوەتاڵی
{jcomments off}