"an independent online kurdish website

ساڵانێکە کە زلهێزەکان بە هەرەشەکردن و تەحریم و دەسەڵات دارانی ئێرانیش  بە کات کوشتن خەریکی یاری یەکن بە دەوری بازنەیەکی بێ ئەنجام دا ، بۆیە گەر لانی کەم ئاورێکی کورت لە وتووێژی ئەم چەند ساڵەی دوایی بدینەوەsmko_b2008

و دەبینین هەموو وت و ویژەکانی وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە گەل ئێران نەک بە هیچ ئەنجامێک نەگەیشتووە بەڵکو هەر لە سەرەتایی خەت دایە ئەوە دەسەڵات دارانی ئێرانن کە گاڵتە بە عەقڵی رۆژ ئاوا دەکەن و تەنیا بە کات کوشتن، و هەر رۆژەو لە وڵاتێک ولە سەر مێزی گفت و گۆ کۆ دەبنەوە و دوایی بە راگەیاندراوێک بێ ئەنجامی کۆبوونەوەکان رادەگەێنن

داخوا کێ سوود مەندە لەم کۆبونەوانە و کێ زەرەرمەندە ئەمە باسیکە کە دەبێت هەلوێستەی لە سەر بکرێ، چونکە بە دڵنیایی قسەی ئاخوندە دەسەڵات دارەکان یەکەو نابێ بە دوو، مەگەر دەسەڵاتە لەرزۆکەکەیان بکەویتە تروپکی روخان و ناچار بن جامێکی تر ژەهر بخۆنەوە وەک ئەو کاتەی لە جەنگەی شەری ئێران لە گەل عیراق دا خواردیانەوە و پاشەکەشەیان لەو داخوازی یە هێنا کە بە قسەی خۆیان فەتحی کەربەلایان دەکردو ریگەی رزگار کردنی قودسی شەریف لە کەربەلاوە بوو.

بە داخەوە لە هەموو شت خراپتر بە هۆی تەحریمی یەک لە دوایی یەکی رۆژ ئاوا و گرانی شت و مەک لە بازار و بێ نرخ بوونی دراوی ئێران و وەزعی سەختی گوزەرانی ژیانی خەڵکی ئاسایی کە بە دەست گرانی لە رادە بەدەر کەوتوونەتە رۆژی رەشەوە و دەسەلاتی ئاخوندی هەر ئەوەی کە خەمی نەبێت ژیانی گەلانی ئێرانە بۆیە بە دریژەدان بە کۆبونەوەی بێ ئەنجام تەنیا دەسەڵاتی خۆیی درێژ دەکاتەوە دەنا لە ویستەکانیان یەک هەنگاو بۆ دواوە ناگەرینەوە،

بە سەرنجدان بەم وەزعە کە دەسەڵات دارنی ئێران تەنیا لە بەر ئەتومی بوون کە پیتاندنی ئورانیوم بە قسەی خۆیان بەرنامەی هەستەیی ئا شتیانە بە کار دێنن نابێتە نانیک بۆ سەر سفرەی هەژاریکی زگ برسی بە داخەوە وەک دەڵێن زگی تێر ئاگای لە برسی نی یە بۆیە هەر جارەو تەنیا بۆ بەرێ کردنی کات و وەدست خستنی دەرفەتی زیاتر هەر کات پێ یان خۆش بێت دەڵێن وەرن با وت و وێژ بکەین لە سەر بەرنامەی ئەتومی ئێران.

سەرنج لێرەدایە ، تۆ بڵێ رۆژ ئاوا لەم چەند ساڵەدا لانی کەم ئەمەیان هەست پێ نەکردبێ کە دەسەلاتی ئاخوندی قسەکەیان نەگۆرەو و تەنیا کات دەکوژن و بە دەوری بازنەیەکی بێ نێوەرۆک دا دەسورێنەوە.

بۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە ئیتر رۆژ ئاواش بە دەسەڵات دارانی ئێران بڵین ئیدی بەسە و لەمە زیاتر نە رۆژ ئاوا بە گێل بزانن و نە خەڵکی ئێرانیش لەمە زیاتر لە بەر نەداری و هەژاری و بیکاری  ئازار بدەن.

کاتی ئەوەش هاتووە کە خەڵکی ئێران یەک دەنگ بڵێن ئیتر بەسە و دەسەڵاتیک نەتوانێ ژیانی ئاسایی رۆژانەی خەڵکەکەی دابین بکات پیتاندنی ئورانیومی بۆ چی یە کە هەموو سەروەت و سامانی وڵاتەکەمانی بۆ تەرخان کرا بێت و نەبیتە نانیک بۆ سەر سفرەی برسیەکانی وڵاتەکەمان و ئیترئەم دەسەڵاتە نابێ بمێنی و دەنگی وەزاڵە هاتووی کپ کراو هەل بڕن لە بەر ئەوهەموو گیر و گرفتانەی کە تەنیا بۆ بژیوی ژیانی رۆژانەیان دێتە سەر ریگایان بە گوێی کەڕی دەسەلات خوازانی کۆماری ئیسلامی بگەێنن و بڵین ئیدی بەسە بۆ دەسەڵات دارانی ئاخوندی ئێستا ئیتر کاتی هەرەسە.

سمکۆ بێکەس

{jcomments off}

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی