دونیا بە گشتی پڕە لە رووداوی سرنج ڕاکێش کە هەرکامەیان لە نیو کۆمەڵە خەڵکێک دا گرینگیی پێ دەدرێ.
لە کاتێک دا ئۆباما بۆ جاری دووهەم کۆشکی سپیی بۆ چوار ساڵی دیکە مسۆگەر کردووە و هەمووی چەند ڕۆژێک بە سەر سوێند خواردنەکەی دا دەرباس دەبێ ، لە حاڵێک دا ئەمریکا وەک زلهێزێک کۆمەڵیک کێشە و گرفتاریی سیاسی، کۆمەڵایەتی، دیپلۆماسی ، سەربازی و ئابووری هەیە ، ڕۆژی ڕابردوو ، میدیاکانی ئەمریکا بە بەربڵاوی باسی شتێکیان هێناوەتە گۆڕێ کە باڵکێشە.
ئەو هەواڵەی کە زۆر گرینگیی پێدرابوو ، ناڕێکیی لەشی خانمی یەکەمی ئەمریکا بوو ، ئەوە لەم وێنەیە دا دەبینن. گوایە سمتی خانم زۆر قەڵەو بوون ؟!{jcomments off}
دیارە جارێ نەزەری سەرۆک لەو بارەوە ڕوون نیە کە داخوا پێی ڕازییە ، یان خانم دەنێرێ بۆ وەرزیش؟! وا وێ دەچێ کۆشکی سپی ئاشپەزی چاکی هەبێ؟
