مه‌به‌ست له نووسینوه‌ی ئه‌و چیرۆکه پاراستنی مێژوه نوێیه‌کانی جوڵه‌ی پیشمه‌رگه و پێش هاته چاوه‌روان کراو و نه‌کراوه‌کانی ناو بازنه‌ی جوڵانه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایەک، ئه‌وجا ئه‌وه نیشان ده‌دا
که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان چه‌نده له ناو ڕوح و جسته‌ی گه‌له‌که‌ی دایه و پارێزگاری لێده‌کرێ، دوای وره و ئیمان و باوه‌ڕی پێشمه‌رگه نیشان ده‌دا که چه‌نده خۆڕاگره و ئه‌توانێ له هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێکی سه‌خت دا خۆی بگونجێنێ و هه‌ڵکا.
به‌دوای قه‌بوڵ کردنی بڕیارنامه‌ی (٥۹٨)ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له لایه‌ن حومینی، کۆتای به شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عراق هێنا .
له ۲۹ی گه‌ڵاوێژی ١٣۶٧ شهر له هه‌موو شه‌ڕگه‌کان ڕاوه‌ستا.
ئه‌وان له‌و ئاشته‌واییه‌ی نێوانیان دا به‌نیسبه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی چ عراق و چ ئێران بێخه‌م نه‌بوو و پیلانی خۆیان هه‌بوو . یه‌کێک له پیلانه‌کانیان هاوکاری نه‌کردنی ئۆپۆزیسیۆنی هه‌ر دوو وه‌ڵات بوو، ئه‌وجا ده‌رکردنیان له سنووره‌کانی خۆیان ! ساڵێک به سه‌ر دا تێ نه‌په‌ڕی ئێران و عراق هێرشی نیزامی خۆیان بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له هه‌ر دووک به‌ره‌که دا زیاد کرد، عراق به هێزێکی زۆره‌وه هێرشی کرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی ێه‌کیه‌تی نیشتیمانی، حیزبی شوعی، حیزبی سۆسیالیست له به‌رزاییه‌کانی قه‌ندیل و دۆڵه‌کۆگه و زه‌ڵێ .
ئێران چه‌ند جار هێرشی کرده سه‌ر کۆمیته‌ی شارستانی سه ردهشت له (سونێ) و شوێنه‌کانی تر و به فڕۆکه‌ش هێرشی کرده سه‌ر ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، به‌ڵام لشکری هه‌ر دووک حکومه‌ت به لوت شکاوی گه‌ڕانه‌وه دواوه .
دوای شکسته‌که‌یان له شه‌ڕی پێشمه‌رگه حکومه‌رتی عراق فشاری هێنا، که ناوچه‌ی سوونێ چۆڵ که‌ین . واهات١۶خهزهڵوهری ١٣۶۹به ڕه شبگیرێکی ماشێنه شه‌خسیه‌کانی (بیتوێن) بنکه‌کانی ئێمه‌یان تێکه‌وه پێچاو و بردیانین له دۆڵی (باڵه‌کایه‌تی) شوێنێک به ناوی(بۆکوریسکان) له ناو قوڕێکی سوور دا فڕێیان داین. یه‌ک مانگ بێپسانهوه له ناو ئه‌و قوڕه دا خه‌ریکی چادر و چیخ لێدان بووین. من له گه‌ڵ مه‌رحوم ڕه‌حمان شلماشی، کاک عه‌لی حاجی، کاک که‌ریم فهرخهپور، مه‌رحوم ماموستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی خاڵه‌ی و به‌ڕێز ماموستا قادر ئیبڕاهیمی، به هاوبه‌شی چادرێکمان هه‌ڵدا بوو به‌ێکه‌وه بووین. هێشتا دانه‌مه‌زرا بووین، که کۆمیته‌ی شارستانی سه‌رده‌شت ئاگاداری کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی کردین! له کۆبوونه‌وه‌که دا، باس له خه‌باتی داهاتووی حیزب و پێشهاته‌کان دوای ڕێکه‌وتنامه‌که‌ی نێوان ئێران و عراق کرا .
باسی پێشهاته چاوه‌ڕان نه‌کراوه‌کانی دوای شهر، له سه‌ر خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی گه‌له‌که‌مان به ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کرا . له باسه‌کان دا ده‌رکه‌وت که حیزب تووشی ناهـومێدێک بووه هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوانی خه‌باتێکی سه‌خت و دژواری ده‌کرد بۆ داهاتوو، ئه‌و ڕۆژه‌یان ناو نا بوو (ڕۆژی ڕه‌ش)! به‌و پێشمه‌رگانه‌ی که به ساڵدا چوو بوون چ ئـه‌وانـه‌ی ژن و منداڵیان هه‌بوو یان که‌م ئه‌ندام بوون پێیـان ڕاگه‌یاندن، که بۆ به‌هارێ حکومه‌تی عراق ئۆردوگاێکیان بۆ ده‌کاته‌وه، با مال و منداڵه‌کانیان به‌رن بۆ ئه‌وێ!
ئه‌و کادر و پێشمه‌رگانه‌ش که توانایان هه‌یه و چه‌کیان پێ هه‌ڵده‌گیرێ، با خۆیان ئاماده بکه‌ن و چه‌ک و کۆڵه پشتیهکانیان هه‌ڵگرن و بۆ قه‌ندیل وه‌ڕێکه‌ون ! مه‌رحوم مامـوستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی خاڵه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبڕی و گوتی: ” هه‌ی تڕحێو حه‌یب ناکه‌ن ئه‌و قسانه ده‌که‌ن! چه‌ند ساڵه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆمان له سه‌ر حیزب و خه‌باتی گه‌لی کورد داناوه، چۆن ئه‌مڕۆ بچم له ئۆردوگای دانیشم تا عه‌ره‌ب به شه‌ق تێم هه‌ڵده‌ن گووتی: لێره بمکوژن به‌ڵام ناچمه ئۆردوگا” !
کورد گوته‌نی” ته‌نگانان به‌ریان کورته” هه‌ر واش بوو پێشنیارێکیان کرد که به هه‌ر جۆرێک بێ، کادر و پێشمه‌رگه بتوانن زستانیش له ناوچه‌ی ژێرچاوه‌دێری ڕێژیم دا بمێنه‌وه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا بتوانن په‌ناگای ئه‌من و نه‌هێنی دروست بکه‌ن، تا له داهاتوو دا بتوانرێ له هه‌موو وه‌رزێک دا که پێویست بێ که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ. بـۆ ئـه‌و مـهبـهستهش من و کاک که‌ریمی شههرنیا، کاک برایمی شێخی، کاک ئه‌حمه‌د ڕه‌زگه‌ی، کاک سه‌ید خدری نه‌بی پور، کاک جه‌لال بێتوشی بانگ هێشتن کراین بۆ کۆمیته‌ی شارستانی سه‌رده‌شت، ئه‌وکات شه‌هیدی نه‌مر عبدوڵای شه‌ریفی به‌رپرسی کۆمیته‌ی سارستانی سه‌رده‌شت بـوو .
له کۆ بوونه‌وه‌ێکی نیو سه‌عاتی دا پێی ڕاگهیانـدیـن که ئه و چه‌ند که‌سه‌تان سێ مانگی زسـتـان له ناوچه‌ی ژێر چاوه‌دێری ڕێژیم ده‌مێنه‌وه!, بۆی باسی مه ئموریهتهکه کردین، ده‌سنیشانی ئه‌رکه‌کانی کرد، باسی ئیحتیاتی کرد، بۆ ئه‌وی ئیمکانی هه‌ڵسووڕانمان هه‌بێ له ناو گونده‌کان دا.
سهرنجام ڕۆژی۱۷ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۶۹ له (بۆ کوریسکان) ڕا به‌ره‌و ناوچه‌ی (ئالان) وه‌ڕێکه‌وتین.
ئه‌و کات هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌ک به ئازادی نه‌ی ده‌توانی بچێته‌وه کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، عراق نه‌ی ده‌هێشت !
له به‌ر ئه‌وه مه‌جبور بووین به شه‌و له مه‌رزی ژێر چاوه‌دێری عراق ڕه‌د بین .
ئه‌و کات له نزیک (گه‌ناو) بازارێک کرابـۆوه، که له وێڕا ڕۆژانه هه‌زاران تن ئارد بۆ عراق به‌رێ ده‌کرا !
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و کات عراقیان هه‌ڵپه‌سارد بوو، له پێدانی خۆڕاک له سه‌ر داگیر کردنی وه‌ڵاتی (کوێت) .
ئه‌و ئارده‌ی که له بازاڕی گـهناوێ بار ده‌کرا، هه‌تا شاره عه‌ڕه‌ب نشینه‌کانی عراق دا نه دهبهزێندرا! ئه‌و کات شاره کوردنشینه‌کان بڕوێشیشیان نه‌بوو بیخۆن ! به سه‌ر زگی برسی کورد دا تێده‌په‌ڕی بۆ عه‌ره‌ب ده‌چوو !
ئێران که قه‌ت پابه‌ندی هێچ بڕیارێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان نه‌بووه، هه‌موو مه‌رزه‌کانی خۆی به سه‌ر عراق دا ئاواڵه کردبوو.
بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی وه‌ڵاتێک بدا، که هه‌شت ساڵ شه‌ڕی له گه‌ڵ کرد بوو!
کاک موعته سمی نورانی ئه‌و کات به‌شی ته‌داروکاتی هێزی گیاڕه‌نگ بوو، هه‌ر خۆشی ماشێنی لێ ده‌خوڕی.
بڕیاره‌که وا بوو که به بیانوی ئارد هێنان له بازاڕی (گهناوێوه) ماشێنه‌که بچێته ئه‌وێ، ئه‌و جا ئێمه‌ش سوار بین هه‌تا نزیک گه‌ناوێ، له‌وێ ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بوو له دۆلێکی نه‌دیو دا دامانبهزێنێ، به شه‌رتێک عه‌سکه‌ره‌کان نه‌مان بینن و بتوانین به شه‌و له مه‌رز ڕه‌د بین.
هه‌ر وه‌ک ئشارهم پێ‌کرد، سه‌عات چواری دوا نیوه‌ڕۆ وه‌ڕێکه‌وتین.
له خۆار (سڵێ) ماشێنه‌که‌مان خهڕاپ بوو! کاک موحته سهم گووتی: ده‌رناچین ئه‌وڕۆ ! ده‌بێ ماشێنه‌که بگێڕینه‌وه بۆ تهعمیرگا چاکی بکه‌ین، لێره هیچی له گه‌ڵ ناکری. ئه‌و گووتی: من سوار ده‌بم ئێوه‌ش پاڵی نێن، ده‌بێ کارێکی وابکه‌ین که له‌و باسکه‌ی ئه‌و به‌رێ لێمان نه کووژێتهوه ئه‌گینا بۆمان هه‌ڵنابێته‌وه مه‌حته‌ل ده‌بین! سه‌ره و ژێر بوو، هه‌ر خۆی ده‌ڕۆی به‌ڵام که به‌ره‌و هه‌وراز ده‌بۆوه ده‌بوو به په‌له دابه‌زین و پاڵی نێین، منیش وام کرد، خۆشم نه‌مزانی چۆن فڕێدرامه ئه‌ولای! قاتێکی نوێم ده‌به‌ر دا بوو، هه‌ر دووک سه‌ره ئهژنۆیهکهم له گه‌ڵ ئانیشکم به ئیسفاڵتهکهوه ڕۆیشتن!
تفه‌نگه‌که‌م سێ میتر له دووری خۆم که‌وتبوو! خوێن به ده‌ستم و به ئه‌ژنۆمدا ده‌هات.
کاک موحتهسم گووتی: ئه‌ی برا بۆ وا باڵت گرتووه؟ چیت به سه‌ر هات؟ کاکه تۆ نابی بزانی ماشێن له ڕۆین دابێ چۆن داده‌به‌زی!
ئه‌ی گووتم: برا تۆ نه‌تگووت نابێ بـێڵن بوه‌ستێ یه‌کسه‌ره پاڵینێن!؟
به هه‌ر حاڵ ئازارێکی زۆرم پێگه‌ی، ئه‌وێ شه‌وێ گه‌ڕاینه‌وه بۆ (بۆڵێ) من بۆ شه‌وێ میوانی ماڵی کاک حه‌سه‌نی کوێخا سمایلی بووم .
براژنه ئامین چه‌رخی خه‌یاتی هه‌بوو، له‌شی ساغ و ته‌مه‌نی درێژ بێ، جلکه‌کانی بۆ په‌ڕۆ کردم .
ڕۆژی ١٨ی سه‌رماوه‌زی ١٣۶۹ههتاوی سه‌عات چواری دوا نیوه‌ڕۆ له بۆڵێ ڕا وه‌ڕێ که‌وتین به‌ره‌و (گه‌ناو)،کاتێک گه‌یشتیه پشده‌ر گه‌لێک خوربه‌ت دایگرتم که ئه‌مبینی ئه‌و شار و گونده جوانانه‌ی: توه‌سوران، سه‌نگه‌سه‌ر، به‌سته ئه‌ستێن، ژاراوه، قه‌ڵادزێ، پێـماڵک له گه‌ڵ گونده‌کان هه‌ر هه‌مـووی به‌لاشه که‌وتۆته سه‌ر ئه‌رز!
هه‌تا ڕه‌د ده‌بووی به‌و نێوه دا به سه‌دان گوێدرێژ و سه‌گ و پشیله ئههـاته سه‌ر ڕێگات، که هه‌ر هه‌موویان ماڵی بوون و هه‌ڵوه‌دا ببوون برسی، بێ ساحێب ئه‌خولانه‌وه.
ئه‌و دیمه‌نه پڕ ئازاره‌ی ناوچه‌ی پشده‌رمان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و گه‌ناو ڕۆیشتین.
که‌مێکمان مابوو که بگه‌ینه بازاڕی گه‌ناو، له دۆڵێک دا دابه‌زین بۆ ئه‌وه‌ی عهسکهرهکهکان نه‌مانبینن به دۆڵه‌که دا سه‌رکه‌وتین!
کاک موحتهسهم به‌ره‌و بازاڕه‌که وه‌ڕێکه‌وت و ئێمه‌ی به‌جێ هێشت.
ئێمه هه‌تا هه‌وا تاریک بوو له دۆڵه‌که دا ماینه‌وه، دوای ورده ورده له بازاڕه‌که نزیک بووینه‌وه.
له نزیک بازاڕه‌که دانیشتین، وابزانم کاک که‌ریم و کاک برایم به‌بێ چه‌ک چوونه ناو بازاڕه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فه‌ری ناسیاو و جێی متمانه له ناو کاروانچیه‌کان بدۆزنه‌وه، تا بتوانین له میدانه میم ڕێژکراوه‌کانی ئه‌وێنده‌رێ ڕه‌د بین.
هه‌موو خڕ و دۆڵ و ده‌شته‌کان میم ڕێژ کرا بوون، به‌ڵام عه‌سکه‌ره‌کان بۆ خاتری ئارده‌که ڕێگای کارانچیهکانیان کۆ کرد بوونه‌وه.
به خۆشیه‌وه کاروانچیه‌کان زۆربه‌یان ناسیاو بوون، زۆر به ئاسانی توانیمان له گه‌ڵیان بڕۆین و هه‌ر زۆر به ئامانهتیشهوه ده‌ربازیان کردین.
له خوار ئه‌شکان گوتیان: پاسداره‌کان له سه‌ر ڕێگان! ده‌بێ پارهێکیان بده‌ینێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگامان بده‌ن!
به ئێمه‌شیان گۆوت: له گه‌ڵ باره‌کان ته‌نیشته و ته‌نیشت وه‌ڕن بۆ ئه‌وه‌ی پاسداره‌کان نه‌زانن که ئێوه چه‌کدارن !
ڕاست خۆمان به ئه‌وان سپارد بوو، چیان گووتبا وامان ده‌کرد! هه‌وا زۆر تاریک بوو، باڕانێکی به لێژمه ده‌باری، هه‌ر یه‌که‌ی میترێک نایلۆنمان پێ بوو به سه‌ر خۆمان دا دابوو بـێپسانهوه هه‌تا ڕۆژ بۆوه باری.
ڕێگاکه زۆر دوور بوو، ده‌بوو بچینه هه‌رزنێ له وێوه بچینه‌وه سه‌ری تاڵیشی، ئه‌وجا داگهڕێنهوه بۆ گوندی مه‌زناوێ.
به هه‌ر جۆرێک بوو کاروانچیه‌کان ئه‌رکی نیشتیمانی خۆیان به‌جێ گه‌یاند، له‌شیان ساغ و ته‌مه‌نیان درێژ .
سه‌عات ٥ی سه‌ر له به‌یانی گه‌یشتینه گوندی (مه‌زناوێ) یه‌کێک له کاروانچهیهکان چۆوه ماڵی خۆیان و یه‌ک باوه‌ش نانی بۆ هێناین که له‌گه‌ڵ خۆمان بیبه‌ین بۆ شوێنی مانه‌وه‌مان.
له مه‌زناوێ ڕا به په‌له هه‌تا ڕووناک نه‌بووه به‌ره‌و (زه‌رده‌کانیان) وه‌رێکه‌وتین، دیاره گوندی زه‌رده‌کانیان به هۆی شه‌ڕی نێوان عراق و ئێرانه‌وه وێران ببوو ژیانی لێ نه‌مابوو !
ئێمه له‌وێ ڕه‌د بووین چووینه ناو دۆڵێکه‌وه، له‌وێ نواێکمان بینیه‌وه که بارانه نهیدهگرد، هه‌وا زۆر سارد بوو، به‌ڵام کیسه خه‌ومان پێبوون به نۆڕه نیگابانمان دانا و لێی نووستین هه‌تا دوا نیوه‌ڕۆێ.
دوانیوه‌ڕۆ که هه‌وا خۆش بوو له نوایهکه هاتینه‌ده‌ر، ته‌ماشای ده‌ور و به‌رمان کرد بینیمان ئه‌وه له پشت ئێمه‌وه نیگابانی جاده‌که قوت بوونه‌وه!
زۆر نزیک چه‌ند سه‌د میتر ێک له ئێمه دوور، ناچار چووینه‌وه شوێنی خۆمان هه‌تا سه‌عات چواری دوانیوهڕۆێ، ١۹سهرماوهزی۱۳۶۹سهعات ٥ی دوانیوه‌ڕۆ به‌ره‌و گوندی (دیناران) وه‌ڕیکه‌وتین.
شه‌و له گوندی دیناران نانمان خۆارد، دوای نان خواردن له ماڵێک کۆبووینه‌وه .
کاک که‌ریم شهرنیا گووتی: به نه‌زه‌ری من کۆڵهکانمان زۆر قورسن و پێم باشه که‌مێک سووکیان که‌ین!
هه‌ر که‌سه نه‌زه‌ری خۆی گووت، من پێم باش نه‌بوو! له به‌ر ئه‌وه قات و کیسه خه‌وه‌که‌م زۆرخۆش ده‌ویستن دلم نه‌ده‌هات به‌جێیان بێلم !
به‌ڵام ته‌سلیمی ڕای ئهکسهریهت بووم، چێم هێشتن هه‌ر جێم هێشتن هه‌تا ئێستاش!
کاک که‌ریم ته‌حویلی که‌سێکی دان و دواێش بۆی نه‌گێڕاینه‌وه ونی کردن!
ئه‌وێ شه‌وێ سه‌عات١٠ گوندی دینارانمان به‌جێ هێشت به‌ره‌و گوندی (ڕه‌زگه) ڕۆیشتین بۆ به‌یانی زوو گه‌یشتینه ڕه‌زگه .
له‌وێ خۆمان به ماڵێک داکرد و زۆر به‌ڕێزه‌وه وه‌ریانگرتین، دوو ڕۆژ هه‌ر هه‌موومان له‌وێ بووین.
هه‌تا بڵێی ئاره‌قاوی و چڵکن بووین، داوای خۆ شۆردنمان کرد، ده‌چی حه‌مامیان نه‌بوو !
کچه‌کان ئاویان بۆ ده ته‌نه‌که دا گرم کرد بووین، ده‌بوو وه‌ک منداڵی ساوه له ته‌شتی دا خۆمان بشۆین له ژێر خانێکی سارد و سڕدا !
من گووتم: ئه‌وی ڕاست بێ من بهتهنهکێک ئاو هه‌ر ناخوسێم !
له‌وه‌ی که قاتهکانمان به‌جێ هێشت بوو، زۆر په‌شیمان بووم ماڵه‌که جلکی پیاوانی نه‌بوو بۆ شه‌ش که‌س، هی خۆشمان چڵکن بوو، هه‌تا شه‌و هه‌مووان خۆیان شت من خۆم نه‌شت .
له ده‌ری گونده‌که کانیاوێک هه‌بوو، پێیان ده‌گووت: کانی ژنان کۆخێکی له سه‌رکرا بوو، حه‌وزێکی باشیان بۆ دروست کردبوو یه‌ک میتر قووڵ، ئاوه‌که زۆر بوو به لووسکه ده‌هاته ناو حه‌وزه‌که، هه‌وا زۆر سارد بوو، ده‌ور و به‌ری ئاوه‌که هه‌ر هه‌مووی سه‌هۆڵی گردبوو، هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌ستا .
سه‌عات دووی شه‌و بوو، ۲۱‌ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۶۹ خۆم به کانیه‌که داکرد و ده‌ستم به خۆشتن کرد، سابوونێکی لۆکسم پێ بوو له سه‌ر گوێلاکی خۆم ئه‌دا و گۆرێهکانیشم کردبوون به لفکه !
له‌وێ ترسیشم هه‌بوو ده‌مگووت پیره‌ژنێک به چراوه خۆ به کانیه‌که دا نه‌کاو بمبینێ هه‌رام لێ بکا و بڵێ وه‌رن خێو دهکانیهکه داییه!
جوان خۆم شت و چوومه‌وه لێی نووستم ۲۲‌ی سه‌رماوه‌ز به‌ره‌و گوندی (شڵماشێ) وه‌ڕێ که‌وتین، ئه‌وێ ڕۆژێ له ناو گوندی شڵماش ماینه‌وه.
۲۴ی سه‌رماوه‌ز چووینه گوندی (قوڵه سوێروێ) ڕۆژێک هه‌موومان له‌وێ ماینه‌وه.
شه‌وی ۲۵‌ی سه‌رماوه‌ز من و کاک برایمی شێخی و کاک ئه‌حمه‌د ڕه‌زگه‌ی له‌وان جودا بووینه‌وه، ئێمه چووینه گوندی (دۆڵه‌گه‌رمێ) ئه‌وانیش هه‌ر له قوڵه سوێروێ مانه‌وه، شهوی۲۶ی سه‌رماوه‌ز چووینه گوندی (دۆڵه‌بییه) ڕۆژێک له‌وێ ماینه‌وه ۲٧ی سه‌رماوه‌ز چووینه گوندی (ده‌رمان ئاوێ) له‌وێ دۆستانی حیزب پێیان گوتین: که ڕێژیم هه‌ستی به بوونتان کردوه له ناوچه‌که ده‌بێ وریای خۆتان بن!
هه‌ر ئه‌وێ شه‌وێ گه‌ڕاینه‌وه بۆ گوندی دۆڵه‌گه‌رمێ له‌وێش گووتیان: ئه‌مڕۆ جاش و پاسدار هاتوونه ناو گوند زیاتر له پنجا نه‌فه‌ر ده‌بوون، گوندا و گوند ڕۆیشتوونه‌وه بۆ سه‌رده‌شت.
۲٨ی سه‌رماوه‌ز له گوندی (فه‌قێ سێمانی) بووین، به بێ‌سیم ئاگاداری کاک که‌ریم و هاوڕێیانی بووینه‌وه که ئه‌وانیش له گوندی (خڕێ ئاخه‌ڵ) بوون.
سه‌عات١٠ی پێش نیوه‌ڕۆ به په‌له ئاگاداریان کردین که جاش و پاسداره‌کان هاتوونه‌ته ناو گوندی خڕێ ئاخه‌ڵ چوو بوونه ئه‌و ماڵه‌ی که پێشمه‌رگه‌کانی لێبوون جاش له ژورێک و پێشمه‌رگه‌ش له ژورێک!
گوتیان: ئاگادار بن ئه‌گه‌ر ماڵیان پشکنین، ئه‌وه ده‌بێته شه‌ڕ، هه‌رکه گوێتان له ده‌نگی ته‌قه بوو، خێرا وه‌رنه پشتی گوندی خڕێ ئاخهڵان، له‌وێ ڕا ده‌توانن گه‌مارۆی دوژمن بشكێنن.
ئێمه خۆمان ئاماده کردبوو بۆ هه‌ر پێشهاتیک به‌ڵام سه‌عات دوانزده‌ی ئه‌وێ ڕۆژێ چاش و پاسداره‌کان گونده‌که‌یان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و سه‌رده‌شت گه‌ڕانه‌وه.
ئێوارێ ۲۸‌ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۶۹ هه‌تاوی به‌ره‌و گوندی شڵماش گه‌ڕاینه‌وه.
شهوی۱ی به‌فرانباری ۱۳۶۹له ماڵێک بووین له ناو گوندی شڵماش، ئه‌وێ شه‌وێ به‌فرێکی زۆر هه‌تا ئه‌ژنوی باریبوو !
سه‌ره‌ڕای به‌فره‌که‌ش جاش و پاسدار هاتبوونه ناو گونده‌که! هه‌تا دوو ڕۆژان له ناو گونده‌که مانه‌وه.
ئێمه هه‌ر له‌و ماڵه‌ی که لێی بووین نهبزووتین، جاش و پاسداره‌کان خه‌به‌ری ئێمه‌یان هه‌بوو !
چه‌ند ڕۆژێک بوو ده‌گه‌ڕان به دوامان دا گوندا و گوند به دوامان دا هاتبوون.
ئێمه بریارمان دا که هه‌تا ماوه‌یه‌ک وه‌زعه‌که ئارام ده‌بێته‌وه له گوندی ڕه‌زگه و شڵماش نه جووڵێین.
پێش ئه‌وه‌ی به‌فر ببارێ، به‌هۆی ئه‌ندامانی حیزبه‌وه نارد بوومان که شه‌ش ده‌ست جلکی سپیمان بۆ دروست بکه‌ن و بۆمان بنێرن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئیمکانی هه‌ڵسووڕانمان له ناو به‌فر دا هه‌بێ، به‌فره‌که باری و جلکه‌که نه‌هاتن، ئه‌و ماوه له شڵماش ماینه‌وه، بووینه سه‌ر بار بۆ چه‌ند مالێک.
واهات ۹‌ی به‌فرانبار بڕیارماندا که له یه‌کتر جیا بینه‌وه، بۆ ئه‌وه ی قورسای نهخینه سه‌ر چه‌ند ماڵێک دیاره ئێمه هه‌میشه سێ سێ ده‌چووینه ماڵێک، به‌ڵام هه‌ر زۆر بوو !
سێ نه‌فر له مالێک شه‌و ڕۆژ خواردنت بۆ ئاماده بکه‌ن و خزمه‌تت بکه‌ن بارێکی قورس بوو.
هه‌ر چه‌ند خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به گشتی قه‌ت چاویان له خواردن و خزمه‌ت کردن نه‌بوو بۆ پێشمه‌رگه.
بۆیێ پێشمه‌رگه ده‌بێ هه‌تا ماوه شانازی بکا به به‌رگه‌که‌ی که چه‌نده به قه‌در و قیمه‌ته لای گه‌له‌که‌ی.
پێشمه‌رگه ده‌بێ هه‌ڵگری هه‌موو به‌ها ئه‌خڵاقیه‌کان بێ، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ر به‌رزی و ڕوو سووریه‌وه خزمه‌ت به گه‌له‌که‌ی بکات و متمانه‌ی خۆی له ده‌ست نه‌دا و پارێز راو بێ لای گه‌له‌که‌ی.
شه‌وی ۹‌ی به‌فرانبار من و کاک برایمی شێخی و کاک جه‌لال بێتوشی به نیازی چوونه گونده‌کانی دۆڵی (بان‌و و قازانی) که‌وتینه‌ڕێ.
به‌فرێکی زۆر باری بوو، باێکی ساردی ده‌هات، ئاسمان ساماڵ بوو، تریفه‌ی مانگه شه‌و دیمه‌نێکی جوانی به سروشتی ناوچه‌که بخشی بوو، زۆر له دوره‌وه نه‌فه‌رت ده‌بینی، ئه‌و سه‌ره و ژێره‌ی پشت ماڵێ خاڵ(حه‌سه‌نی)که هه‌ڵده‌ڕژێ بۆ سه‌ر تاڤگه‌ی شڵماش به‌فرێکی زۆری تێکرد بوو، هیچ ڕێگایه‌ک دیار نه‌بوو !
هه‌ر له سینگی به‌فره‌که‌مان ده‌بڕی، هه‌تا که‌وتینه به‌ری گۆندی (گوڵێنێ) زیاتر له سه‌عاتێکمان پێ چوو !
له به‌ری گوڵینێ به‌فره‌که زۆر نه‌بوو باشتر بوو، جلکه‌کانمان به‌ته‌واوی ته‌ڕ ببوون و وه‌ک گهڵشکی به‌ستبوونی، به‌ره‌و هه‌وراز تێهڵ بووین بۆ گوندی(گوڵینێ) کاتێک سه‌ر که‌وتین بینیمان به هیچ لاێکدا ڕێگا نه‌شکاوه!
که‌وتینه نێوان گوندی (کانی سێ‌و و گوڵینێ) سه‌عات ١۲ی شه‌و بوو.
له سه‌ر به‌فره‌که وه‌ک گای ڕه‌ش دیار بووین، له ناو گوندی گوڵینێ جاشخانه هه‌بوو، ده‌بوو به خوار گونده‌که دا ڕه‌د بین و نیگابانی جاشخانهکه نه‌مانبینێ.
کاک برایم و کاک جه‌لال گوتیان: با بچین بۆ گوندی (کانی سێ‌و)، من گوتم : که‌س له‌وێ ناناسم !
ته‌نیا یه‌ک ماڵه ده‌ناسم ئه‌ویش باوه‌ڕ ناکه‌م ماڵیان له‌وێ مابێ! گوتم هێشتا زووه به سه‌عاتێکی تر ده‌گه‌ینه گوندی (قازانی) .
گوتیان: هێزمان نه‌ماوه! ئه‌و هه‌موو به‌فره به‌کێ ده بڕدرێ !
کاک برایم گووتی: کاک که‌ریم گووتیویهتی ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چوون بۆ دۆڵێ قازانی، ئه‌وه بچنه گوندی کانی سێوێ نازانم ماڵی کێ !
گووتم فه‌رموون با بچین بۆ کام ماڵ؟ گوتی: ناوی ماڵه‌که‌م له بیر چۆته‌وه!
گووتم قه‌ی ناکا له بیرت چۆته‌وه، ده‌چین بۆ گوندی (کانی سێ‌و) له پیش دا سه‌رێک له‌و ماڵه هه‌ڵدێنین که من ده‌یناسم ، ئه‌گه‌ر له‌وێ مابن و باریان نه‌کردبێ بۆ شار ئه‌وه له‌وێین.
ئه‌گه‌ر له‌وێش نه‌مابن ئه‌وه خۆمان به ماڵێک دا ده‌که‌ین!
سه‌عات ێه‌ک و نیوی شه‌و چووینه ناو گوندی کانی سێوێ سه گ پێمان وه‌ڕی و ماوه‌ێک خۆمان په‌نا دا.
ئه‌وجا چوومه بن په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و ماڵه‌ی که من ده‌مناسین، هه‌ر له شوێنی خۆیان مابوون .
به هێواشی له په‌نجه‌ره‌ی ماڵهکام دا، خێزانی ساحێب ماڵ هاته بن په‌نجه‌ره‌که و گوتی: کێیه؟ گووتم فڵانه که‌سه‌م ! زه‌حمه‌ت نه‌بێ پیاوه‌که‌ت له ماڵه؟
گووتی: پیاوه‌که‌م ئه‌و ئێواره له پڕ تووشی زگ ئێشه بووه و بردوویانه بۆ نه‌خۆشخانه! درێژه‌ی دا و گووتی: من ناتوانم ده‌رگاتان لێبکه‌مه‌وه! هه‌ڕۆن بۆ ماڵی خه‌زورم له گه‌ڕه‌کێ خواره‌وه‌ییه دار توێکیان له بێش ماڵهکهییه.
چووینه خوار، ماڵه‌که‌مان دیته‌وه، به‌فره‌که زۆر به‌رز ببۆوه له نزیک په‌نجه‌ره‌که بوو .
به هێواشی په‌نجه‌ره‌که‌م کوتا پیاوێکی ریش سپی به‌ته‌مه‌ن سه‌ری له دهربیزهکهوه ده‌رهێنا !
گووتی: ئێوه کێن فه‌رموون؟ گووتم بێ زه‌حمه‌ت ئێمه پێشمه‌رگه‌ین ده‌رگامان لێده‌که‌یته‌وه؟
تاوێک ڕاماو ته‌ماشای کردین و زانی که چه‌کدارین! زۆر ئازا و نه‌ترس بوو، هات ده‌رگاکه‌ی لێکردینه‌وه.
چووینه ژوره‌که‌ی دیتمان خۆی و کچه‌که‌ی به‌ته‌نیا له‌و ژوره دا نوستوون.
خۆمان پێناساند ئه‌و ئێمه‌ی نه‌ده‌ناسی، به‌ڵام باوک و باپیری منی ده‌ناسی ههویستمان له‌و ڕێگایه‌وه متمانێکی بۆ دروست بکه‌ین و شک و گومانه‌کانی بڕه‌وێته‌وه لێمان نه‌ترسێ.
سۆبه‌که‌ی بۆ گڕ داین، خۆمان وشک کرده‌وه، خه‌ریک بوو خواردنمان بۆ بێنێ گووتمان ئێمه هیچ ناخۆین! دانیشه خۆت سه‌خڵه‌ت مه‌که.
تێ بینی: پێویسته لێره ئه‌وه بڵێم که من بۆم نییه ناوی که‌س به‌رم ! زۆر دوور نییه ئێشتاش ڕێژیم دووبار گێچه‌ڵ به‌و بنه‌ماڵه پێ بکا !
پێمان ڕاگه‌یاند که ئێمه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کردستانی ئێرانین، ئه‌وه‌ش پێناسهکهمانه!
خاڵه پیره گووتی: گرینگ نییه هه‌ر که‌سێک بن به‌خێرهاتن.
ئاگادارمان کرد که خۆمان وشک ده‌که‌ینه‌وه و شوێنێکمان بۆ دیاری بکا که ڕۆژ بتوانین به ئامانه‌ت لێی بحه‌وێنه‌وه.
ئه‌و گووتی: له دیوی کوڕه‌کانم جێگاتان بۆ ڕاده‌خه‌م و هه‌رله وێش ده‌بن ڕۆژێ، من هێشتا نه‌مده‌زانی چه‌ند کوڕی هه‌یه!
ئه‌و خێزانی نه‌مابوو ته‌نیا کچێکی هه‌بوو به سه‌ر ماڵه‌که‌ی ڕاده‌گه‌ی، بهکچهکهمان گووت: ئه‌گه‌ر سپه‌ی پاسدار هاتن نه‌چی هاور که‌ی و خۆت سه‌خڵه‌ت که‌ی، هه‌ر به شێوه‌ی ڕۆژان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ی.
چووینه دیواخانه‌که بۆ نوستن، ده‌بینم دوو گه‌نج له‌وێ نوستوون! ئه‌وانمان خه‌به‌ر نه‌کرده‌وه له ڕیزی ئه‌وان جێگای بۆ ڕاخستبووین.
به‌یانی کوڕه گه‌وره‌که‌ی به‌خێرهاتنی کردین و گووتی: ناچن چاو بشۆن له کانییه‌که؟
جوابمان داوه که ئێمه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتین و ناتوانین بچینه ده‌رێ خه‌ڵک ده‌مان بینێ!
گووتی: چۆن بزانم که ئێوه پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتن؟!
کارتی پێناسه‌که‌مان پێ نیشان دا ته‌ماشای کرد و گووتی به‌خێر هاتن سه‌ر سه‌رم.
ئه‌و پیش ئێمه له خه‌و هه‌ستابوو و نان و چای خوارد بوو به ئێمه‌ی گووت: له‌و پاشخانوه چاو بشۆن و نان بخۆن، من ده‌چم بۆ شار ده‌بێ سه‌ردانی کاکم بکه‌م له نه‌خۆشخانه و هه‌ر شتێکی پێویستانه بۆتان دێنم !
ئێمه ڕازی نه‌بووین که بچیته شار و هیچیشمان پێویست نه‌بوو، گوتمان پێوست ناکا ئه‌مڕۆ بچیه شار، هه‌ر لێره له ده‌ور و به‌ری ماڵ بی باشه !
ئه‌و به قسه‌ی ئێمه‌ی نه‌گرد بوو، بێ ئاگاداری ئێمه ڕۆیبوو بۆ شار!
له شار براێکی تری ده‌بینێ، که ڕۆژی پێشتر له‌گه‌ڵ براگه‌وره‌که‌یان کاتێک نه‌خۆش بووه چۆته شار و شه‌و له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه له گه‌ڵی دا.
کاتێک ئه‌یبینێ ده‌ڵێ کاکه بۆ چی هاتووی بۆ شار؟ جواب ده‌داته‌وه ده‌ڵێ میوانم هه‌ن!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: میوانی چۆن؟ ده‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ن! هه‌ر ئاگادار ده‌بێ که پێشمه‌رگه‌یان له ماڵه‌وه‌ن ڕاده‌کا بۆ بازار گه‌لێک خواردن ده‌کڕێ به په‌له ماشێنێک به‌کرێ ده‌گرێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه، کاکیشی به‌جێ ده هێڵێ !
۱۰ی به‌فرانباری ۱۳۶۹ سه‌عات دووی دوا نیوه‌ڕۆ ئه‌و کوڕه وه‌ژور که‌وت و به‌خێر هاتنی کردین!
ئێمه ئه‌ومان نه‌بینیبوو هه‌ر به پێکه‌نینه‌وه گووتمان له کوێ بووی؟! گووتی: دوێنێ ئێواری له‌گه ڵ کاکم که نه‌خۆش بوو چوومه سه‌رده‌شت.
گووتمان: کاکت چۆن بوو؟ گووتی: باشه، حه‌مه‌لی جهڕراحی بۆ کراوه و ڕێخۆڵه کوێره‌ی بووه ئێستا باشه.
گووتی: له خۆشی ئێوه هاتوومه‌وه! گووتمان: چۆنت زانی که ئێمه لێره‌ین؟
گووتی: کاکم که هات بۆ شار پێ گووتم که میوانمان هه‌ن!
سه‌عات سێ و نیوی دوانیوه‌ڕۆ من خۆم پێچایه‌وه، گوتم کاک برایم خۆتان بهبستن هه‌ر وا باشه! من هه‌میشه ده‌مه‌و ئێواران زوو خۆم ده‌به‌ست.
من نیو سه‌عات زووتر خۆم پێجا یه‌وه دانیشتم ، وه‌ک هه‌سته‌کانی ناو مێشک که پێم بلێن شتێک ڕوو ده‌دا !
هه‌ستێکم ڕێنیشت بوو ! متمانه‌م به وزعهکه نامابوو فکرم ده‌کرد خه‌ڵکێکی زۆر زانیبێتی که ئێمه له‌و ماڵه‌ین! سه‌عات بوو به چوار له پڕ هه‌مان کوڕه خۆی به ژووره‌که داکرد و گووتی: جاش و پاسدار هاتن ده‌وره‌تان گیرا !
خانوێکی قه‌دیم بوو زۆر کون و که‌لێن هه‌بوون، کاک برایم و کاک جه‌لال خۆیان نه بستبوو هه‌ر تفه‌نگ و خه‌شابیان به کۆڵ دا دان و بۆ پشتیری ئه‌و دیواخانهی که لێی دانیشتبووین دوو پشتیری تری له پشته‌وه هه‌ڵکه‌وت بوو، چووینه ده‌وێوه شوێنێک بوو سه‌ر بانه‌که‌ی هه‌واکێشی هه‌بوو دوو داری ڕاسته‌و چه‌پ لێ قایم کرا بوو.
کاک برایم مێزه‌ر و گۆر ێیهکانیشی له دیواخانه‌که به‌جێ مابوون!
جێگا و بانهکهش هه‌ر وه‌ک خۆ ڕاخراو بوون!
به ته‌واوی ئاماده نه‌ببووین که جاش و پاسداره‌کان گه‌یشتنه ژورێ! ئه‌وانه‌ی که هاتنه ژوره‌که هه‌ر هه‌موویان جاش بوون!
هه‌ر به کوردی قسه‌یان ده‌کرد، هه‌ر وه‌ژور که‌وتن و به قه‌و هاواریان کرد و گووتیان کوانێن پێشمه‌رگه‌کان؟!
گووتیان ئه‌و جێ‌و بانه بۆ کێ ڕاخراوه؟ ئه‌و گۆرێ و مێزه‌ره هی کێن؟ خاڵه پیره جوابی دانه‌وه گووتی: باوه‌ڕ بکه‌ن ئه‌وانه هه‌موو هی کوڕه‌کانی خۆمن که ڕۆژانه ماندو ده‌بن به خزمه‌ت کردنی ماڵاته‌وه، لێره‌ش پشوو ده‌ده‌ن.
خاڵه پیره پێشی پێ‌گرتن و گووتی: بۆ خاتری خودا پێشمه‌رگه چ ده‌کا لێره به‌و به‌فرو زستانه ماڵم بۆ ئه‌پشکنن به خۆڕای؟ جوابی خاڵه پیره‌یان نه دایه‌وه و له سه‌رگه‌ڕان به ژوره‌کاندا سوور بوون.
چاشه‌کان داوای چرایان کرد که بۆیان بێنن، چرا قهوهێکیان بۆ هێنان.
له په‌نجه‌ره‌که‌وه چراکه‌یان هاویشت بۆ ئه‌و پشتیرهی که ئێمه‌ی لێبووین که‌وته پێش لاقمان!
جاشه‌کان ڕه‌نگه هه‌ستیان به بوونی ئێمه کردبێ، له پشتیره‌که دا به‌ڵام نه‌یان وێرا بۆ لای ده‌رگاکه بێن!
چۆن باش ئه‌یانزانی که مه‌رگ چاوه‌ڕوانیان ئه‌کا! بگره زۆریش پێیان خۆش بوو که بزانن ئێمه له کوێ داین!
بۆ ئه‌وه نا که بڵیی هێنده ئازا و به غیره‌ت بن بێنه سه‌رمان و بمان کوژن، به‌ڵکو له به‌ر ترسهنۆکیانیان، ئه‌وان زۆر له‌وه ده‌ترسان که به نهخافڵهت به سه‌رمان دابکه‌ون بکوژرێن.
ئه‌و پشتیرهی که ئێمه‌ی لێبووین ده‌رگاکه‌ی قفڵ درابوو، به خاڵه پیره‌یان گووت: ده‌رگاکه‌مان بۆ بکه‌وه ؟
ئه‌و گووتی: نایکه‌مه‌وه! چۆڵه که‌سی تێدا نییه! جاشه‌کان فشاریان بۆ هێنا گوتیان هه‌ر ده‌بی بیکه‌یته‌وه!
خاڵه پیره گووتی: ئه‌وه کلیله‌که خۆتان بیکه‌نه‌وه! نه‌وێران سرکهێکیان کرد و ڕۆیشتن! هه‌ر بۆیێ کاتێک که دڵنیا بوون ئێمه له کوێن! ده‌ستیان به‌ڕاکه ڕاک کرد به ناو ژوره‌کاندا به هه‌را هه‌را و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه چوونه ژێرخانه‌کانی خواری.
خانوه‌که دوو قات بوو، هه‌رچی هه‌بوو که‌ل و په‌لی ناو ماڵ پێکیان دادا!
به‌ڵام بۆ لای ئێمه نه‌هاتنه‌وه!
جارێک ڕۆیشتن و دوای ماوه‌یه‌ک گه‌ڕانه‌وه!
سه‌رله نوێ هه‌موو ماڵه‌که‌یان پشکنیه‌وه، به‌ڵام بۆ لای ئێمه نه‌هاتن خۆیان ده‌یان زانی که ئه‌وێ بڤه‌یه!
ئێمه بڵیم نه‌ترساین ڕاست نیه،گیان شیرینه ئه‌وه‌ی بڵێ ناترسم درۆ ده‌کا، ترساین به‌ڵام خۆمان ئاماده کردبوو بۆ شه‌ڕی مان و نه‌مان.
له کاتیکی وا دا که‌سێش زامنی ئه‌وه ناکا که چ ڕوو ده‌دا، کێ ئه‌دۆڕێ و کێ ئه‌یباته‌وه.
ئێمه که ده‌وره‌مان گیرابوو ده‌رکی ئه‌وه‌مان ده‌کرد که دوژمن ده‌وره‌ی داوین، به‌ڵام نه‌مان ده‌زانی که هێزی دوژمن زۆره یان که‌مه، یان چ پیلانێکیان هه‌یه.
کات و ساتێکی زۆر هه‌ستیار بوو چاوه‌ڕوانی هه‌موو شتێک ده‌کرا و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان له به‌ر ده‌م و له مه‌یدان دابوون، له‌و کات و ساته چاره‌نوس سازه دا زۆر ئیمانمان به خۆمان بوو، وره‌مان به‌رز بوو، توکی سه‌رمان قژ ببوو! یه‌کپارچه ببووینه ئاگرێک ته سویری وا به‌مێشکم دا ده‌هات چه‌ند که‌سێک که‌وتوون به سه‌ر ده‌ست و قاچ دا و شڵاڵی خوێنن!
دوای چه‌ند دهقیقهێهک جاش و پاسداره‌کان ڕۆیشتنه‌وه سه‌رجاده و گونده‌که‌یان چۆڵ کرد.
ئێمه‌ش له ماڵه‌که چووینه ده‌ره‌وه و خۆمان هه‌ڵدا به ناو به‌فره‌که دا بۆ لای گوندی(ترشیان)، له ترشیان نه‌ماینه‌وه چووینه چۆمی شڵماشێ.
ئێوارێ له‌وی نانمان خوارد، هه‌ر ئه‌وێ شه‌وێ به‌ره‌و گوندی ڕه‌زگه که‌وتینه‌رێ.
سه‌عات دوانزده‌ی شه‌و گه‌یشتینه ڕه‌زگه، پرسیاری هاوڕیه‌کانی ترمان کرد، له‌وێ نه‌بوون ئه‌وان چوو بوونه گوندی شڵماش.
بۆ ڕۆژی دوای چاش و پاسداره‌کان به قه‌وه‌تێکی زۆرتره‌وه دێنه‌وه سه‌ر گوندی کانی سێوێ و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی خاڵه پیره ده‌پێچنه‌وه و ده‌یان به‌ن بۆ ئیتلاعاتی سه‌رده‌شت .
دوای ئازار و بێ حورمهتیێکی زۆر ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ زیندانیان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها جیا له‌و ئازار دانه دوو ساڵیش زیندانی به سه‌ر کوڕه گه‌وره‌که‌یان دا ده‌سه‌پێنن .
ئێمه ئه‌و دوو ڕۆژه هیچ پیوه‌ندێکی بێسیمیمان به ێکه‌وه نه‌بوو، کاک که‌ریم بێسیمه‌که‌ی داخست بوو !
ئه‌وه‌ی که بۆ ئێمه هاته پێش له گوندی کانی سێوێ هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو ئێمه ده‌رباز بووین ساحێب ماڵ ۲ ساڵ زیندانی چێشت .
به‌ڵام به‌داخه‌وه حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران هیچ به دوا داچونێکی دا بۆ نه‌کرد!
دیار بوو که به ساده‌کاری خۆیان له سه‌رده‌شت لای که‌سێک باسیان کردبێ.
ئه‌و بنه‌ماڵه ناوی که‌سێکیان بردووه که گویا ئه‌و ڕاپۆرتی داوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌ره‌و ڕووی لێپرسینه‌وه نه‌بووه .
ئه‌گینا هیچ که‌سێک نه‌ی زانیوه که ئێمه له گوندی کانی سێوین، که‌سیش ئێمه‌ی نه‌بینیوه له‌و گونده ئه‌ی ڕێژیم چۆن خه‌به‌رێکی ئاوا ده‌قیقی ده‌ست که‌وت؟!
هیچ سه‌یر نێ یه که له دمی ئه‌وان ده‌رچووه ڕێژیم خه‌به‌رێکی زۆر ده‌قیقی وه‌رگرت بوو جێگای تێڕامان بوو !
به هۆی ئه‌و ئاشکرا بوونه‌ی ئێمه له گوندی کانی سێوێ، ڕۆژی۱۲ی به‌فرانبار ڕێژیم قه‌وه‌تێکی زۆری هێنا بۆ گونده‌کانی ده‌ور و به‌ر وه‌ک: ماره‌غان، کانی سێ‌و، ترشیان، گوڵینێ، شڵماش.
هاوڕیه‌کانمان له شڵماشهوه به په‌له هاتنه‌وه بۆ گوندی ڕه‌زگه، خه‌به‌ریان پێداین که قهوهتهکه دێته گوندی ڕهزگهش!
ئێمه له گوندی ڕه‌زگه کۆبووینه‌وه، بڕیارمان دا که هه‌تا سه‌عات چواری شه‌و له ماڵێک نیگابانی بده‌ین و بۆ ڕۆژ بچینه ئه‌و دۆڵه‌ی نێوان ڕه‌زگه و شێخه‌سوور.
ڕۆژی۱۳ی به‌فرانبار له خوار گوندی ڕه‌زگه له کۆخێکی هاوینه دا ماینه‌وه له‌و نیسێ ییه، نه‌ده‌رگای تێدا بوو نه په‌نجه‌ره به ته‌واوی به‌ر هه‌ڵدا بوو، هه‌وا زۆر سارد بوو، پێنج پله ژێر سفر بوو .
به‌فر هه‌موو ناوچه‌که‌ی داپۆشیبوو، بۆمان نه‌بوو ئاگریش بکه‌ینه‌وه له به‌ر دوکه‌ڵ!
ئه‌وێ ڕۆژێ هه‌تا ئێوارێ هه‌ڵپه‌رین له سه‌رمان، هه‌ر چه‌ند ڕۆژه‌که‌مان زۆر لێدرێژ بوو! به‌ڵام قهوهتهکه نه‌هات بۆ ڕه‌زگه ئێوارێ گه‌ڕاینه‌وه به‌ره‌و گوند.
ماوه‌ێکی هه‌ر له گوندی ڕه‌زگه ماینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژیم له دیتنه‌وه‌ی پێ و شوێنمان ناهومێد بێ.
جاش و پاسداره‌کان پێنج رۆژ له گوندی شڵماش مانه‌وه، به شه‌ویش که‌مینیان داده‌نا.
له گوندی ڕه‌زگه هه‌ر ڕۆژه له ماڵێک میوان بووین، هه‌موو خه‌ڵکی گوند ده‌یان زانی که پێشمه‌رگه له ناو گوندن ئه‌گه‌ر ڕۆژێک هه‌ستیان کردبا له گوند نین پرسیاریان ئه‌کرد بۆ ون بوون؟
ئه‌و ماوه پهڵوی کوله‌که و که‌شکه‌کی باشمان خوارد.
۲۳ی به‌فرانبار له گوندی شڵماش چاوم به یه‌کێک له‌و جاش سه‌ربازانه که‌وت به ناوی عوسمان که له گه‌ل ئه‌و جاش و پاسدارانه ببوو که له گوندی کانی سێوی ده‌وره‌یان دابووین.
“عوسمان ته‌مه‌نێکی که‌می هه‌بوو، لێم پرسی: کێ خه‌به‌ری به ئێوه دا که پێشمه‌رگه له گوندی کانی سێون؟
جوابی داوه نازانم ! ته نیا فهرمهندهکهمان که پاسدار بوو، سه‌عات دوو و نیوی دوانیوه‌ڕۆ به په‌له هات و گووتی خۆتان ئاماده که‌ن مه ئموریهتمان هه‌یه!
گووتی: من نه‌مزانی بۆ کوێیه ! ۲۶ نه‌فه‌ر بووین، ئه‌کسه‌ری جاش سه‌رباز بووین .
سواری دوو توێتا باریان کردین و هێنایانین بۆ کانی سێوێ، فهرمهندهکهمان زۆر ده‌ترسا هه‌ر له سه ر جاده‌که نه‌هاته خواره‌وه.
پێیان گوتین که‌ماڵی فڵانه که‌س پێشمه‌رگه‌ی لێن و ده‌بێ بیانگرین.
من باوه‌ڕم نه‌کرد که به و زستانه پێشمه‌رگه له ناوچه بن! نه‌ش ده‌ترسام دڵنیا بووم که درۆییه شتێکی وا روو نادا!
کاتێک چووینه ماڵه‌که هه‌ستمان کرد که کسانێک له ژوره‌که بن به‌ڵام که‌س نه‌یده‌زانی که پێشمه‌رگه‌ن یا که سانی ترن، ترس و خۆفمان ڕێنیشت که‌سیش ئاماده نه‌بوو خۆی به کوشت بدا!
هه‌رچی پاسداره‌کان بوون نزیکی ماڵه‌که نه‌که‌وتن هه‌ر له سه‌رجاده‌که له‌گه‌ڵ فه‌رمه‌نده‌که مانه‌وه، نه‌هاتنه ناو گوندهکش! ئه‌وانه‌ی هاتنه ژور سێ نه‌فه‌ر بوون هه‌موویان جاش و کورد بوون، جارێک چووینه‌وه سه‌ر جاده‌که به فهرمهندهکهمان گووت: ماڵه‌کامان پشکنی، که‌سی لێ نه‌بوو!
ئه‌و ڕازی نه‌بوو! گووتی: ده‌بێ دووباره بچنه‌وه بی پشکنن، دووباره هاتینه‌وه بۆ ماڵه‌که ئه‌و نۆره هه‌ر چووینه ژێرخانه‌کان که دڵنیا بووین که‌س له‌وێ نین .
مه‌به‌ستمان ئه‌وه بوو بیانۆی فه‌رمه‌نده‌که ببڕین و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌شت”.
من باس و خواسم زۆر لێ پرسی، به‌ڵام ده‌قی قسه‌کانی هه‌ر ئه‌وه بوون که نووسیومن.
وا هات به‌رگه زستانیهکانمان بۆ هات خه‌یاتێکی لێزان درویبوونی زۆر باش بوون، ده‌ستی خۆش بێت.
شه‌وه‌ی ۲۵‌ی به‌فرانبار بڕیارمان دا که دووبار تیمه‌که‌مان له یه‌ک جیا ببینه‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به باشمان زانی که هه‌تا دۆڵی قازانی به یه‌که‌وه بڕۆین، له وێشه‌وه دوو به‌ش بین.
من و کاک برایمی شێخی و کاک ئه‌حمه‌د ڕه‌زگه‌ی ئه‌و نۆره به‌یکه‌وه بووین.
کاک که‌ریم شههرنیا و کاک سهیدخدری نبیپور و کاک جه‌لال بێتوشیش به‌ێکه‌وه بوون.
ڕۆژی۲۶ی به‌فرانبار به‌ێکه‌وه بووین له گوندی (خڕێ ئاخهڵان) بۆ شه‌وی ۲۷ به‌فرانبار له یه‌ک دابڕاین ، کاک که‌ریم و هاوڕیانی یه‌ک سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ شڵماش.
ئێمه به‌ره‌و گونده‌کانی دۆڵه‌گه‌رم، دۆڵه‌بێ، سێوه‌تاڵ، ده‌رمان ئاوێ ڕۆیشتین.
چه‌ند ڕۆژێک له‌و گوندانه ماینه‌وه، ۵ی ڕێبه‌ندانی ۱۳۶۹ له گوندی(گه‌وه‌لان) له ماڵێک بووین له ێکێک له دیواخانهکان دانیشت بووین، ده‌رگاکه‌یان داخست بوو که‌س بۆی نه‌بوو بێته ژوره‌وه، دوانیوه‌ڕۆ کچێکی گه نج پیدا بوو، له داڵانه‌که ده‌ستی کرد به گۆرانی وتن! ئه‌و ده‌نگی خۆش بوو به پێشمه‌رگه‌شی هه‌ڵ ده‌گووت، ئێمه له‌و دیو گوێمان لێگردبوو تاوێک پێچوو به ساحێب ماڵی گووت: ده‌ڵێی ئێره پێشمه‌رگه‌ی لێن! هه‌ر هاتوو ده‌رگایه‌که‌ی ئێمه‌ی داکوتاو هه‌ر بۆ خۆی گووتی دێره دان وه‌رنه ده‌رێ! نه‌مان توانی سرته بکه‌ین، تاوێک پێچوو ئارام بۆوه ڕۆی.
فه‌رموو ٥ی ڕێبه‌ندان له‌و گونده خونچیلانی گهوهلانین، له ناو باوه‌شی گه‌رمی خه‌ڵکی قاره‌مانی کورد دا، هه‌موو ڕێگا گیراون، سه‌ردانی کردن هه‌تا به‌هار دشواره! به‌ڵام پێشمه‌رگه هه‌ر ڕۆژه له گهندێکه!
شهوی۱۲ی ڕێبه‌ندان له گوندی (فه‌قێ سێمانی) ماینه‌وه ئاسمان ساماڵ و هه‌وا زۆر سارد بوو،له هیچ شوێنێک نه‌ده‌توانی سه‌د متر بڕۆی له به‌ر به‌فری زۆر هه‌موو ڕێگاوبان داخرابوون، گوندا و گوند نه‌ده‌کرا سه‌خت حاسێ بووین، ساحێب ماڵ ۲ هۆده‌ی دانیشتنی هه‌بوو، ێهکیک له هۆده‌کان بۆ خۆیانی لێبوون، ئه‌وی تر که ئێمه‌ی لێبووین کوره‌ی ئاگری تێدا نه‌بوو!
سه‌عات دوانزده‌ی شه‌و عهلاوهدینێکی نه‌وتی بۆ داگریساندین، به ئاسووده‌ی لێی نووستین.
سه‌عات دووی شه‌و له نه‌کاو ساحێب ماڵ خۆی به ژور داکرد و گووتی: هه‌ستن! هه‌ستن! ماون؟
چ هه‌ستین چاو چاوی نه‌ده‌بینی! عهلاوهدینهکه دووکه‌ڵی کردبوو، هه‌موو دیوه‌که‌ی پڕکردبوو له دووکه‌ڵ!
کاتێک دیوه‌که‌ی ئێمه پڕ ببوو له دووکه‌ڵ له وێشه‌وه به ناو دارهۆڵهکان دا نه‌ک به ده‌رگاکه‌دا چوو بۆ ژوری ساحێب ماڵ، ئه‌وێشی پڕ کرد بوو له دووکه‌ڵ!
ماڵ و منداڵ هه‌مووی خه‌به‌ر ببۆوه ده‌رپه‌ڕیبوون بۆ ده‌رێ گووتیان چی ڕووی داوه، ئه‌وه چییه ئه‌و هه‌موو دووکه‌ڵه ڕه‌شه؟
به‌و سه‌رمایه ده‌رپه‌ڕینه ده‌ره‌وه، هه‌موو دم و ددانمان پڕله دووکه‌ڵ! ئه‌و هه‌موو نوێن‌و بانه هه‌ر خڕی وێران ببوو .
هۆڵه‌کان هه‌موویان قل قلهی دووکه‌ڵیان لێهاتبوونه خوارێ، نازانم چۆن ئێمه وه‌خه‌به‌ر نه‌هاتبووین له ناو ئه‌و هه‌موو دووکه‌ڵه دا !
ئه‌وی شه‌وێ به ڕێگادا زۆر ماندوو به بووین هه‌ر وه‌ک مردوانمان لێ هاتبوو،له هه‌مووی سه‌یرتر که ته‌ماشای یه‌کترمان ده‌کرد ده‌تگووت ئێستا له ئه‌فریقای ڕاهاتووین ڕه‌ش وه‌ک خه‌ڵوز!
هێنده‌ن دووکه‌ڵمان هه‌ڵمژی بوو ئه‌وێ شه‌وێ، هه‌تا دوو رۆژان هه‌ر دووکه‌ڵمان فڕه ده‌دا!
به‌ده‌خه‌وه ئه‌و ڕۆژه ماندو بوونێکی زۆر تووشی خێزانی ساحێب ماڵ بوو، ئه‌وێ ڕۆژی هه‌تا ئێوارێ جلک و به‌رگی بۆ هه‌موومان شتوه، بێجگه له نوێن‌و بان و ماڵه‌که‌ی خۆی که به‌چه‌ند ڕۆژ ده‌بوو پێیه‌وه خه‌ریک بێ هه‌تا خاوێنی بکاته‌وه.
ڕۆژی ١۲ی ڕێبه‌ندان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ئه‌و هه‌موو دووکهڵهشمان لێ هاڵابوو چووینه ده‌ره‌وه، هه‌تاوێکی خۆش ئاسمان ساماڵ، به سه‌ر ئه‌و دۆڵه‌ی قازان و ڕهشهههرمێمان دا ده‌ڕوانی دێمه‌نی جوانی ئه‌و به‌فرو مه‌نزه‌ره ژیانێکی نوێی به‌به‌ر دائهکردینهوه و ئاره‌زۆی باڵت ئه‌کرد بفری به سه‌ری دا، به‌ڵام هێنده شاد و سه‌ربه‌رز بووین پێویستمان به باڵ نه‌بوو چۆنکه پێشمه‌رگه بووین زۆر له هه‌ڵۆی به‌رزتر بووین.
هیوادارم گه‌ڵ و وه‌ڵاتم ڕزگاری بێ و بتوانین عه‌وێزه‌ی ئه‌و خێزانه قاره‌مانه بکه‌ینه‌وه.
ڕۆژی۲۱ی ڕێبه‌ندان ۱۳۶۹ له گوندی سێوه‌تاڵ بووین، ئه‌و گه‌نده‌ی لێی له دایک ببووم به‌ڵام ئه‌وێ رۆژێ نهم ده‌توانی له ژووره‌که بێمه ده‌ره‌وه و ته‌ماشای یادگاریه‌کانی ته‌مه‌نی منداڵی خۆم بکه‌م!
ئه‌وڕۆ ۲١ی ڕێبه‌ندانه له گه‌ندی سێوهتاڵین، کاک برایم شێخی،کاک ئه‌حمه‌د ڕه‌زگه‌ی و ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی له په‌نجه‌ره‌وه ته‌ماشی کوێستانه پڕ له به‌فره‌کان ده‌کین، ئه‌بینین دوژمن سڕ بووه له سه‌ر جاده‌که نیگابانه ئێمه له شوێنی گه‌رمین له نزیک ئه‌و له باوه‌شی خه‌ڵکی خۆمان دا چای گه‌رم ئه‌خۆینه‌وه! جارجار گوێ له هه‌واڵه‌کان ده‌گرین خه‌به‌ر خۆشن! ورده ورده ده‌سڵاتی ێه‌کێک له دوژمنه‌کانی گه‌لی کورد گڵۆڵه‌ی که‌وتۆته لێژی و به‌ره‌و نه‌مان ئه‌روا.
ئه‌و سێ مانگه زستانه‌مان زۆر به سه‌ختی لێڕۆی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا زۆر به‌خته‌وه‌ر بووین که سێ مانگی زستان به‌و زروفه سه‌خته‌وه له ناو خه‌ڵکی به شه‌ره‌ف و به توانای ناوچه‌ی هۆملی سه‌رده‌شت بمێنینه‌وه، ژیانمان تێکه‌ڵی به ژیانی ئه‌وان کرد، وه‌ک که‌سێکی خۆیان پاراستیانین له دا‌و ته‌ڵه‌ی دوژمن، له‌و ماوه دا هه‌ر چه‌ند جار‌و بار ته‌نگه تاو ده‌بووین به‌ڵام به‌هاوکاری و پشتیوانی خه‌ڵکه‌که به سه‌ر ته‌نگانه‌کان دا زاڵ ده‌بووین و سه‌ر به‌رزانه مه‌ئموریه‌ته‌که‌مان به‌ڕێوه دهبهرد.
ئه‌وێ زستانێ هه‌تاومان نه‌بینی! هه‌ر له شوێنه تاریکه‌کان دابووین وه‌ک کرمی سپیمان لێهاتبوو!
له لاێکی تره‌وه به هۆی بێ ئیمکاناتی خه‌ڵکه‌که نه‌مان ده‌توانی پوخت و خاوێنی خۆمان بپارێزین .
زۆر جار ئه‌سپێ لێی داین و تووشی نه‌خۆشیه‌کانی پێست بووین، له‌و ماوه دا گوێمان له ڕادیۆ ده‌گرد و کتێبمان ده‌خوێنده‌وه، به‌دایم وه‌ک کوێره‌که هه‌ر به هه‌ویا دوو چاوی ساغ بووین!
کاتێک وه‌ڵاته یه‌کگرتوه‌کان په‌لاماری عراقیان دا زۆر شاد و خوشحاڵ بووین، پێمان وا بوو که له به‌ندێک رزگار بووین .
به‌شادیه‌وه به‌ره‌و گونده‌کانی ناوچه‌ی ئالان وهڕیکه وتین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه به په‌ڕینه‌وه بۆ کوردستانی باشوور و هه‌ناسه‌ێکی ئازاد هه‌ڵکێشین!
ئه‌ی چه‌ند خۆش بوو! ده‌تگووت ئه‌وی ڕۆژی له دایک بووم،۲٣ ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣۶۹بوو له گوندی (گروسێ) بووین.
هه‌تا سه‌عات سێی شه‌و له‌وێ نووستین، دوای ئه‌ندامێکی حیزبی وه‌پێشمان که‌وت بۆ سه‌ر چۆمی گروێسێ، هه‌رخۆشی به شریت له ڕوبارهرکه پهڕاندینهوه بۆ به‌ری(گرگاشێ) .
له به‌ری گرگاشێ خه‌ڵکێکی زۆری لێ‌بوو که هه‌موویان کاروانچی و مه‌حامه‌له چیبوون.
به هه‌زاران هه‌زار قه‌وانه‌ی زه‌ردی تۆپیان له سه‌ر یه‌ک دانا بوو بۆ فرۆشتن، که وه‌ک زه‌رد به‌رێیان ده‌کرد بۆ ئێران !
ئه‌وێ ڕۆژێ هه‌تا سه‌عات سێی دوانیوه‌ڕۆ ماشێنمان ده‌ست نه‌که‌وت بچینه سلێمانی یه., ناچار جاده و جاده به پێ ڕۆیشتین، هه‌تا لۆریێک پیدا بوو و له سه‌ر باره‌که‌ی سواری کردین هه‌تا سلێمانی یه. سه‌عات ده‌ی شه‌و گه‌یشتینه شاری سلێمانی، خه‌ڵکی شاری سلێمانی هه‌ر هه‌مووی له سه‌ر شه‌قامه‌کانی شار شای و لۆخانیان ده‌گێرا.
هه‌ر چه‌ند له هه‌موو لاێک خۆشی و شادی له دڵی خه‌ڵکه‌که دا ده‌گه‌ڕا، به‌ڵام وه‌زعێکی زۆر نائمن به سه‌ر شاره‌که دا زاڵ بوو.
چاوه‌ڕوان ده‌کرا له هه‌ر چرکه ێک دا بکه‌ویته به‌ر ده‌ست ڕێژی خه راپکاران.
ئێمه له ماشێنه‌که هاتینه خوار خه‌ڵکێکی زۆر ڕاخزی بهڵاماندا و به‌خێراتنیان کردین!
ئه‌وان نه‌یان ده‌زانی ئێمه له کوێ ڕا هاتووین، ئه‌وان به جل و به‌رگه‌که زانیان که پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیمۆکڕاتین پێیان وا بوو له جه‌بهه‌ی شه‌ڕی که‌رکووکه‌وه گه‌ڕاوینه‌وه!
ئیتر تاکسێکمان گرد و بردنی بۆ بنکه‌ی پیوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزب له سلێمانی.
شه‌و له‌وێ نووستین، به‌یانی گه‌ڕاینه‌وه بۆ (بۆکوریسکان)
۲٣⁄١⁄۲٠١٣
ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی
{jcomments off}