ئێران وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌یه، مێژووی سیاسی، جوغرافیایی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری هه‌ر کام له‌نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، فاکته‌رێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌و جیاوازی هه‌رکام لهنهتهوهکان له‌یه‌کتر.سیستمهپاوانخواز و
دیکتاتۆره‌کان لهئیمپراتۆرییهوهبگرههەتا سیستمهپاشایهتی و به‌ناو کۆمارییه‌کان لهرۆژاتی ناوه‌ڕاست میکانیزمی پێکه‌وه‌بوونی نه‌ته‌وه‌کان بۆ حاکمیه‌ت و خۆ سه‌پاندن به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دایه. “مۆنتیسکیۆ” فه‌یله‌سووفی به‌ناوبانگ ده‌لێ : “ده‌وڵه‌ته گه‌ورەکان ده‌بێ له‌نێوان دوو چه‌مکی سته‌مگه‌ری یان فدراڵیزم یه‌کیان هه‌ڵبژێرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌دوو سیسته‌می سیاسی دژ به‌یه‌کن که‌جیاوازی نیوان دێمۆکراسی له‌سیسته‌می فیدراڵ و دیکتاتۆری پاوانخواز له‌سیسته‌می تۆتالیتری ده‌ستنیشان ده‌کرێت”.
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌کوردستانی ئێران پاش شه‌ڕی چالدران و دابه‌شکرانی کورد له‌نیوان دوو ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و عوسمانی به‌رده‌وام بۆ سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یشتن به‌مافی چاره‌ی خۆ نووسین خه‌باتی کردووه.
فاکتهرهجۆراوجۆرهکان وه‌ک فه‌قری ماددئ، نه‌بوونی رێگای ئاو و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و جیهانی کۆسپی سه‌ر رێگای گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی کورد بوون و له‌م ده‌رفه‌تانه‌دا سیسته‌می سیاسی واتهرێژیمی دیکتاتۆری له‌ئێران دهبێتهمیکانیزمی سه‌ره‌کیی بۆ به‌هێز کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌ک فارس و لهبوارهجۆراوجۆرهکان وه‌ک خوێندن و نووسین به‌زمانی فارسی و پاڵپشتیکردنی ئه‌م زمانه‌و په‌راوێز خستنی زمانه‌کانی دیکه‌و ته‌نانه‌ت به‌رگری و کۆسپ دانان بۆ خوێندن و نووسین به‌زمانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌وه گرینگ‌ترین میکانیزم بۆ به‌هێز کردنی ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌کان له‌ئێران دا بووه.
فدراڵیزم سیسته‌می هه‌نووکه‌یی پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانهوهخراوهتهبهر باس سیستمێکهکهههڵگری ئه‌گه‌ری له‌ناوبردنی سته‌مگه‌ری و به‌رقه‌رار کردنی دێموکرات و پاراستنی که‌رامه‌ت و مافی مرۆڤه‌و سیستهمێکهکهکۆمهڵێک یه‌که‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆ له‌سنووری ده‌وڵه‌تێک دا پێکهوهکۆ ده‌بنه‌وه‌و قورسایی سه‌ره‌کی ئه‌م سیستمهلهسهر رێکخستنی ئه‌م پهیوهندیانهدروست ده‌بێت کهبهشهجیاوازهکانی ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ر ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دهوڵهتهپێکهوهگرێ ئه‌دات.
لێره‌دا پێویستهئاماژهبهگرینگترین بابه‌تی فیدرالیزم بکه‌ین که‌ده‌توانین فاکته‌ری سه‌ره‌کی بۆ پێکه‌وه‌ژیان و پێکه‌وه‌هه‌ڵکردنی نه‌ته‌وه‌کان بێت، ئه‌ویش دابه‌شکردنی سه‌روه‌رییه. واته سیاده که‌له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوه‌ندی و دهوڵهتهههرێمهکان له‌چوارچێوه‌ی هه‌مان ده‌وڵه‌ت دا دروست ده‌بن. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی خاوه‌نی هه‌موو سه‌روه‌رییه‌ک نیه، سه‌روه‌ری له‌نیوان کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌ت که‌ئه‌وانیش خۆیان خاوه‌نی سه‌روه‌رین که‌له‌رووی دهستوورییهوههیچ یه‌ک لهدهوڵهتهههرێمهکان له ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیکهکهمتر نابێت، جگه‌له ئه‌و دهسهڵاتهیاساییانهکهبۆ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌رێمه‌کان یان پهیوهندییهنێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و … هتد دیاری کراون.
که‌وابوو له‌سیسته‌می فیدراڵی دا هه‌م دهسهڵاتهناوهندی و هه‌م دهسهڵاتهههرێمییهکان یاسایین و له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و به‌ده‌نگی خه‌ڵک رێکخراون، ئهمهبۆ خۆی یه‌کێک له‌رێگا سه‌ره‌کییه‌کانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دیکتاتۆرییه.
ئهمهدابهشکرندنی سهروهرییهلهنێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومهتهههرێمییهکاندا پره‌نسیپێکی سیاسییهکهحکومهتهدیکتاتۆرییهکان لهحکومهتهفیدرالی و دێموکراسییه‌کان جیا ده‌کاته‌وه.
به‌پێی پره‌نسیپی دابه‌شکردنی سه‌روه‌ری هه‌رێمه‌کان له‌بواری ئیداری و بهڕێوهبهرییهوهسهربهخۆ ده‌بن و به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی که‌سایه‌تی خۆیان وه‌رده‌گرن و بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری و چۆنێتی پێڕاگه‌یشتنی هه‌رێمه‌کان لهسهلاحیهتی خۆیان ده‌بێ.ئه‌م شێوهبهڕێوهبهرییهههم برۆکراسی ئیداری که‌م ده‌کاته‌وه‌و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌خه‌ڵکی هه‌رێمه‌کان له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی خۆیان به‌شدار بن و هه‌م له‌بواری سیاسی، جوغرافیایی، فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێ بووژانهوهبهخۆیهوهببینێت و به‌شێوه‌یه‌کی نسبی به‌شێک له‌مافی خۆیان وه‌رده‌گرن.
ئهمهبۆ خۆی گه‌وره‌ترین کۆسپهبۆ پاوانخواز به‌تایبه‌تی شوێنیزمی فارس.ئه‌وان به‌درێژایی مێژوو وا فێربوون که ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م بن، سه‌روه‌ری و سیاده‌ی هه‌مووان به‌ده‌ستی ئه‌وان بێت.هه‌ر بۆیه‌کاتێک باسی فیدرالیزم ده‌کرێ له‌جێی خۆ هه‌ڵده‌به‌زنه‌وه، په‌لاماری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ده‌ده‌ن و باس له‌یه‌کپارچه‌یی ئێران ده‌کەن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێران ته‌نیا هی فارسه‌کان بێت و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی به‌زۆر ئێرانی کراو مافی بڕیار دان و داکۆکی له‌سه‌ر داخوازه‌کانی خۆیان نه‌بێت.
له‌یه‌ک مانگی رابردوودا چه‌ندین کۆبوونهوهلهلایهن فارسهکانهوهگیراوهکهبهبێ هۆکار دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدرالیزم کرد و وایان گهیاندووهکهفیدرالیزم سه‌ره‌تای دابه‌شبوونی ئێرانه. کاتێک ئێوهلهلوسانجلێس و هه‌نده‌ران تۆزی خه‌باتتان لێ نهنیشتووهو ته‌نیا له‌رێگه‌ی راگهیاندنهوهبۆ سه‌ربه‌خۆیی ئێران ده‌گه‌ڕێن، ئێمه‌وه‌ک گه‌لی کورد له‌کوردستانی ئێران به‌درێژایی 7 ده‌یه‌ی رابردوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمهپاشایهتی و دهرهبهگایهتییهکهئێوهدهتانههوێ جارێکی دیکهبهسهر نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا بیسه‌پێنن خه‌باتی خوێناویمان کردووهوا وێده‌چێ به‌سوێند و قورئانمان بۆ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران باوه‌ر نه‌که‌ن ده‌تانهه‌وێ سیسته‌می داهاتووی ئێران دیسان حکومه‌تی پاشایه‌تی یان به‌ناو کۆماری دیکتاتۆری بێت که‌له‌گه‌ڵ خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی کورد له کوردستان یه‌ک ناگرێته‌وه.
سه‌ربه‌خۆیی مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانه‌و ئه‌گه‌ر برواتان به‌ئازادی به‌یان و بیر و قه‌ڵه‌م هه‌یه، نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ده‌بێ ئازادانهمافی چاره‌ی خۆیان دیاری بکه‌ن.کێ ئه‌و مافه‌ی بهئێوهداوه لهدوورهوهدیاریکهری مافی چاره‌نووسی گه‌لانی ئێران بن؟
خه‌باتی ئێمهخهباتێکی رهوایهخهبات بۆ ئازادی و رزگاری و مافی چاره‌ی خۆ نووسین و رێگا ناده‌ین کهقهیمی گه‌له‌که‌مان بن. فیدرالیزم که‌مترین مافی نه‌ته‌وه زوڵم لێکراوه‌کانی ئێرانه، وشه‌ی ئازادی چه‌مکی ره‌هایه‌و ناتوانێ سیستمی سیاسی بێت. ئه‌م شیوهباس و راوێژهوهبیرهێنهرهوهی سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێرانهکهلهناکاودا ئه‌و جهواشهکارییهلێ شین بوو که‌نزیک به34 ساڵهبهدهستیهوهدهناڵێنین.
له‌کۆتاییدا سه‌ربه‌خۆیی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران وه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی بکرێ له‌وانه‌یه، دابه‌شبوونی ئێران بۆ ئێوهنیگهرانی به‌دواوه‌بێت.
ئیستراتیژی کورد ئازادی و دێموکراسی و گه‌یشتن به‌مافی نه‌ته‌وایه‌تییه، پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ئێران کاتێک بۆ ئێمهپیرۆزهکهلهچوارچێوهی ئه‌و وڵاته‌دا بهمافهنهتهوهییهکانی خۆمان بگه‌ین.
{jcomments off}