ریَژیمی كۆماری ئیسلامی له بۆاری پیَشیَلكردنی به‌رده‌وامی مافه سه‌ره‌تایه‌كانی مرۆڤ واته ئازادی تاكه‌كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌بوونی مافی ژیان و پیَشیَلكردنی بایه‌خ و كه‌رامه‌تی مرۆیی له نیَو وڵاتانی جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
ئه‌مه له كاتیَكدایه كه به‌پیَ برِیاره نیَونه‌ته‌وه‌یه‌كانی مافی مرۆڤ كه له ساڵی 1948ی زایینی به‌دواوه له لایه‌ن ریَكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكراوه،هه‌ر جۆره سزا و ره‌فتاریَكی توندئاژۆانه و نا مرۆیانه ره‌د ده‌كاته‌وه‌و به گشتیش دژی سزای له سیَداره‌دانه. كه‌چی ریَژیمی كۆماری ئیسلامی بیَ گویَدان به‌و یاسا‌و ریَسا نیَونه‌ته‌وه‌یانه، به‌رده‌وام و بیَ پسانه‌وه خه‌ریَكی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و له سیَداره‌دانی خه‌ڵكی ماف ویستی نیشتمانه هه‌ر چه‌ند كۆماری ئیسلامی له بیدایه‌ته‌وه ئه‌م كلتووره مه‌ترسیداره واته له سیَداره‌دان و نه‌هادینه‌كردنی توندوتیژی له كۆمه‌ڵگه‌ی په‌یرِه‌و كردووه كه ئه‌ویش به سیَداره‌دانی دژبه‌رانی خۆی له سه‌ربانی قوتابخانه‌ی عه‌له‌وی ئه‌و شویَنه‌ی كه خومه‌ینی پاش هاتنه‌وه‌ی بۆ ئیَران له‌ویَ نیشته‌جیَ بوو ده‌ستی پیَكرد تاكوو غه‌ریزه‌ی تاناتووسی ریَژیم تیَربكا ئه‌م ره‌وتی له سیَداره‌دانه پاشان گه‌یشته نیَو نه‌خۆشخانه و شه‌قام و فرۆكه‌خانه‌ی سنه و هه‌روه‌ها پاش چه‌ند رۆژ گه‌یشته توركمه‌نسه‌حرا و پاشان له سیَداره‌دانی به كۆمه‌ڵ له له به‌ندیخانه‌كانی ریَژیم له ساڵی 1360 هه‌تاوی تاكوو 1367 دریَژه‌ی كیَشا و تاكوو هه‌نووكه كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه له په‌یرِه‌كردنی ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته قیزه‌ونه‌ی خۆی هه‌ر بۆیه دیسانه‌وه ریَكخراوی لیَبوردنی نیَونه‌ته‌وه‌ی سه‌باره‌ت به له سیَداره‌دانی پیَنج شارۆمه‌ندی عه‌ره‌ب زمانی خوزستان هۆشداری داوه‌ته ئیَران و خوازیاری هه‌وڵدانی به‌په‌له‌ی ریَكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه به مه‌به‌ستی راگرتنی حوكمی له سیَداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه. هه‌ر وه‌ها شیرین عبادیش چالاكی مافی مرۆڤ و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نوبل له به‌یانیه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ریَكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی په‌یوه‌ندیدار به ئیَرانه‌وه نارِه‌زایه‌تی خۆی به له سیَداره‌دانی ئه‌م پیَنج شارۆمه‌نده عه‌ره‌به خوزستانیه ده‌ربرِیوه‌و خوازیاری راگرتنی ئه‌م حوكمه بووه.
كه‌چی سادقی لاریجانی سه‌رۆكی دادوه‌ری ئیَران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌نادووه كه له سیَداره‌دان وشكاندنی ریشه‌ی خراپكاریه له وڵات و به قازانجی ریَژیمیشه.
هه‌نووكه نیَزیك به په‌نجا كه‌س له كه‌مایه‌تیه‌كانی ئیَران وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب له به‌ندیخانه‌كانی ریَژیم چاوه‌رِیَ جیَ به‌جیَ كردنی حوكمی سیَداره ده‌كه‌ن ته‌نیا به تاوانی موحاره‌به و هه‌وڵدان دژی ته‌نایی نه‌ته‌وه‌یی،له كاتیَكدا كه ریَژیمی كۆماری ئیسلامی به دووی ئاسایش و ته‌نایی خۆیه‌وه‌یه نه‌ك ئاسایش و ته‌نایی نه‌ته‌وه‌یی چونكه ئاسایش و ته‌نایی نه‌ته‌وه‌ی كاتیَك ده‌پاریَزریَ كه ئاسایش و ته‌نایی له هه‌موو بۆاره‌كانه‌وه هی هه‌ڵگرانی سه‌ره‌كی وی،واته چڤاك، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دابین كرابیَ.
{jcomments off}