دانپێدانانی جه‌فه‌ری شه‌فیعیزاده، سه‌رده‌سته‌ی یه‌که‌ی تاێبه‌تی شۆرشی ئیسلامی ئێران و پارێزه‌ری ئایه‌توولا خومه‌ینی له نۆفه‌ل لوشانۆ پاریس و تاران
به‌شی یه‌که‌م(2)
کاتژمێر 7 ی به‌یانی که له خه‌و هه‌ستام، سه‌یدعبدوڵام بینی که پێش من له خه‌و هه‌ستا بوو. کاتێ چووم بۆ ده‌مو چاو شوشتن له که‌نار ئه‌و حه‌وزه‌ی که ئاوی ماتۆری یه‌که‌می تێده‌رژا، چه‌ند مه‌لایه‌کی عه‌مامه به سه‌رم بینی، نه‌مزانی، دوێنێ شه‌و یان ئه‌م به‌یانیه هاتوون . هه‌موو گه‌نج بوون به ته‌مه‌ن ترینیان 28 یان 29 سالی ده‌بوو. سه‌رگه‌رمی قسه و باس وگاڵته و پێکه‌نین بوون. من تا ئه‌و کاته ئاخوندیی ده‌م به پێکه‌نین و روخۆشم نه‌بینیبوو. سلاوعه‌له‌یکێکم کرد و ئه‌وانیش ولامیان دایه‌وه و له هه‌مان کاتدا سه‌ید مهدی هاشمی هات بۆ لام بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی سه‌ربرینی مه‌ڕه‌کان جێ به جێ بکه‌ین،هه‌روه‌ها بۆ سێ که‌سیش که‌باب دروست بکه‌م و باقی گۆشته‌که‌ش بده‌م به به‌رێز سه‌یدعبدوڵا بۆ دروستکردنی خۆرش و خۆراکه‌کانی دی. ئێمه له گوێشه‌یه‌ک له باخه‌که ده‌ست به کار بووین. به‌ڵام هه‌ر چی کات تێده‌په‌ری به ژماره‌ی ئاخونده‌کان زیاد ده‌بوو، ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌هاتن تا ئێستا من قه‌ت نه‌یانم بینیبوو. سێ ، چوار که‌سێکیان ئاخوند نه‌بوون ئه‌وانیشم نه‌ده‌ناسی.
چه‌ند کاتژمێرێک له به‌یانی من خه‌ریکی سه‌ربرینی مه‌ڕه‌کان بووم. تا به‌ر له گه‌یشتنی نان خواردنی نیوه‌رۆ هه‌موو ئاماده کاریه‌کانم بۆ که‌باب برژاندن ته‌واو کرد. کاتێ که هه‌موو خۆراکه‌کان له سه‌ر سفره ره‌دیفکران، منیش چووم بۆ ئه‌وه‌ی دواین که‌بابێک که ماوه لێده‌م ،بۆ یه‌که‌م جار هه‌موو میوانه‌کانم له ریزی یه‌کتردا بینی. سه‌ید مهدی هاشمی و په‌روه‌رش، له‌به‌ر ده‌رگایی ژووره‌که دانیشتبوون و ئه‌وانی تر که هه‌موویان له سه‌ریه‌ک ده‌یکرده 15 که‌س ، یانی 11 ئاخوند و 4 که‌س مه‌ده‌نی ، له چوار ده‌وری سفره‌که خه‌ریکی گاڵته و پێکه‌نین بوون. ئاخوندێکیش که عه‌مامه‌یه‌کی ره‌شی به سه‌ره‌وه بوو له سه‌رووی هه‌موویان له سه‌ر سفره دانیشتبوو، ناوبراو له هه‌موویان باڵا به‌رزتر و جوامێرتر و شیک پۆشتر بوو، وا دیاره ده‌سڵاتی له سه‌رووی هه‌موویانه .من ئه‌و کاته ناوبراوم نه‌ده‌ناسی،به‌ڵام ئێستا هه‌موو دوونیا ئه‌و ده‌ناسێ، ئه‌ویش ئایاتووڵا به‌هه‌شتی بوو.!!!
بێجگه له ئایاتووڵا به‌هه‌شتی، ئه‌وانی دی که له ده‌وری سفره‌ی داپۆشراو به خۆراکی جوراوجۆر دانیشتبوون، له‌گه‌ڵ هه‌موویان بووم به ئاشنا و پاشانیش هاوکار. ئه‌وانه‌ش، ئه‌م که‌سانه بوون: محه‌مه‌د مونته‌زری، جواد باهونه‌ر، شێخ صادقی خه‌لخالی، فه‌زلولا مه‌حه‌لاتی، طاهری، خادمی، صانعی، سه‌دووقی یه‌زدی، ده‌ستغه‌یب شیرازی، و مشکینی که ئه‌مانه هه‌موویان عه‌مامه‌یان به سه‌ره‌وە بوو . هه‌ر وه‌ها دوکتور سه‌له‌واتی، دوکتور میناچی، غۆلامعباس ته‌وه‌سلی و محه‌مه‌د هاشمی ره‌فسه‌نجانی.
سه‌ید مهدی داوای لێکردم که هه‌موو ئه‌وانی دی بانگ بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێکه‌وه نان بخۆین. تا من سه‌ید ئه‌بوولفه‌زل و سه‌یدعبدوولا و کوره‌کانی سه‌ید ئه‌بوولفه‌زلم بانگ کرد، کاتێ گه‌راینه‌وه بۆژووره‌که، دیتمان زۆربه‌ی میوانه‌کان ده‌ستیان له خواردن هه‌ڵگرتووه و چه‌ند که‌سێکیان ماوه، که له نێویان دا شێخ صادقی خالخالیه ،ئه‌وانتر خه‌ریکی خواردنی دسڕ بوون. له نێو ئه‌م قسه و باسانه‌دا،ئایاتوولا خادمی که زۆر رێزی تایبه‌تیم بۆی هه‌بوو، ده‌می کرده‌وه و له‌سه‌ر ئیسلام ده‌ستی به قسان کرد، ووتی: به‌ڵێ! له ئیسلامدا قانوون به‌و جووره‌یه شاه و فه‌قیر نییه، به پێ قانوونی خودایش هه‌موو که‌س ده‌بێ یه‌کسان و برای یه‌کتر بن، کاتێکیش له‌سه‌ر سفره داده‌نیشن ده‌بێ پێکه‌وه ده‌ست به خواردن بکه‌ن.
ئه‌م میوانداری و نانخواردنه بۆ ماه‌ی 15 رۆژ بەو شێوه‌یه به‌ده‌وام بوو، به‌یانی و نیوه‌رۆ و ئێواره ، ته‌نیا جیاوازیه‌ک که هه‌مان بوو یه‌ک جۆری خۆراکه‌کان و چوون وهاتنی چه‌ند میوانانێک بوو.
له نێوان ئه‌م سێ ژه‌مه نان خواردنه رێک و پێکه‌دا، میوانه به‌رێزه‌کانی سه‌ید مهدی هه‌موویان سه‌رقالی وتوێژ و قسه و باسی خۆیان بوون، وتوێژه‌که‌شیان له پشتی ده‌رگای داخرا بوو . بە بێ مۆڵەت که‌س بۆی نه‌بوو بچێته ژووره‌وه. له دوو رۆژی سه‌ره‌تاوه هه‌لس و که‌وتیان زۆر تووند بوو له چاودێری کردنی وه‌زعه‌که، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک تۆزێک نه‌رمتر بوونه‌وه و شێوه‌ی چاودێری کردنه‌که‌شیان که‌م کرده‌وه ، تا گه‌یشته یه‌که‌م<< شه‌وی هه‌ینی>> . ئه‌و شه‌وه ، سێ که‌س له میوانه به‌رێزه‌کان هه‌رکه خۆئاوا بوو، بۆی ده‌رچوون. ئه‌و که‌سانه‌ش ئه‌وم به‌رێزانه بوون ، به‌هه‌شتی، خادمی و ده‌ستغه‌یب شیرازی. ئه‌وانی دی هه‌موو مانه‌وه، منیش بۆ یه‌که‌م جار له ژیانمدا شاهیدی کۆنوونه‌وه‌که‌ی ئه‌وان بووم که تا ئه‌و کاته‌ش من قه‌ت له خه‌ویشدا بیرم له‌و جۆره قسه و باسانه‌دا نه‌کردبوو .(کاتژمێر 9 ی شه‌و پاش خواردنی شام، بۆنی کێشانی تلیاک هات، هه‌روه‌ها هه‌موو رۆژێکیش له پاش خوارنی نانی نیوه‌رۆ و شام له ده‌وری مه‌نقه‌ڵی تلیاک کۆده‌بوونه‌وه. بۆنی خواردنه‌وه‌ی اڵکۆلیش ده‌هات. به‌ڵام هه‌رچی چاوم ده‌گێرا شیووشه یان قوتووی اڵکۆڵم نه‌ده‌بینی. با ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌م ماوه‌ی دوو رۆژه که به ئیزنی سه‌ید مهدی هاشمی من دوای نان خواردنی ئێواران و نیوه‌روان ده‌متوانی له پشتی ده‌رگا یان له ده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه دا‌نیشم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سانێکی دی وه‌کوو” سه‌ید ئه‌بوولفه‌زل یان سه‌ید عبدوڵله یان هه‌رنه‌ناسراوێکی دی نه‌توانێ بچێته ژووره‌وه. ئه‌و شه‌وه هۆی مه‌شروب خواردنه‌وه‌ی میوانه به‌رێزه‌کان بۆ من ئه‌وه‌نده شتێکی ئه‌وه‌ند گرینگ نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منیش هه‌ر وه‌کوو ئه‌وان نێوێژم ده‌خوێند و رۆژشم ده‌گرت و ده‌چووم بۆ زیاره‌تی ئیمامه‌کانیش و رۆژه‌کانی تاسووئا و عاشوراش زنجیریم له خۆمده‌دا، به‌ڵام شه‌وانی هه‌ینیش ئاره‌قی تاڵم ده‌خوارده‌وه. پێشینیان گووتوویانه: مه‌ی بخۆ، منبه‌ر بسووتێنه، به‌ڵام خه‌ڵک ئازار مه‌ده، ئه‌م چۆره قسه‌یه بۆ من وه‌کوو یه‌کێ له ده‌ستوره‌کانی ئاین وابوو .هه‌ر بۆیه به لای منیشه‌وه ئه‌م جۆره هه‌ڵس و که‌وتانه زۆر ئاسایی بوو و رخنه‌شم لێیان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من گرینگ بوو ،دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی مه‌شرووبه‌کان بوو نه خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبه‌که. کاتژمێر 11 ی شه‌و چپه چپی میوانه‌کان ده‌ستی پێ کرد. محه‌مه‌د مونته‌زری و صانعی زۆرتر له ئه‌وانی دی پرسیاریان ئاراسته‌ی په‌روه‌رش ده‌کرد و پرسیار پێچیان کرد بوو. باشه بۆچی نه‌هاتن؟ ئه‌وه‌ته خه‌رێکه رۆژ ده‌بێته‌وه!! منیش له‌به‌ر خۆمه‌وه ووتم”باشه به‌م نیوه شه‌و که‌سانێکی دی دێن؟! په‌روه‌رش داوای له هه‌موویان کرد که ئارام بن و ئارامی ڕاگرن! به‌ر له کاژتمێری 12 و 1 ئه‌وان نایه‌ن!! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌و هه‌ینی یه. خۆتان ده‌زانن شه‌وی هه‌ینی بازار گه‌رمی ئه‌م شتانه‌یه!!. من له لای خۆمه‌وه وا بیرم کرده‌وه که ئه‌و به‌رێزان له چاوه‌روانی ئایاتوولا به‌هه‌شتی ، خاده‌می و ده‌ستغیدان بگه‌رێنه‌وه. به‌ڵام کاتژمێر 512 شه‌و ، میوانی تازه‌کان هاتن، زۆری نه‌مابوو که له‌و ته‌مه‌ندا جڵده لێم‌دا و بمرم!!. میوانه تازه هاتووه‌کان، دوو ژنی بێ سه‌رپۆش که خۆیان زۆر جوان و لوس کردبوو و چوار پیاویان له‌گه‌ڵدا بوو، پیاوه‌کان چه‌ند کارتۆن (ویلن) ، تار، سه‌نتوورو ،زه‌ربیان (ضرب) پێ بوو. روومه‌تیان زۆر ناسراو دیار بوو وا بزانم سه‌ید ئه‌بوولفه‌زل ده‌رچه‌ی باخه‌وانیش ئه‌وانی ده‌ناسێ. هه‌وای ژووره‌که برێک سارد بێده‌نگ بوو، به‌ڵام، له‌گه‌ڵ هاتنی میوانه تازه‌کان جارێکی دی جه‌وی ماڵه‌که گۆراو و گه‌رم بوو، هات و هاوار و شادی مه‌لاکان به‌زم و ره‌زمێکی دی دا به میوانیه‌که .
هه‌ڵس و که‌وتی تازه هاتووه‌کان ، جؤرێک ده‌هاته به‌رچاو که بێجگه له به‌رێز علی ئه‌کبه‌ر په‌روه‌رش که‌سی دی ناناسن. ئه‌وه‌ش ده‌بێ بڵێم: که هه‌ر له رۆژی یه‌که‌م و دووهه‌م میوانه‌کانی سه‌ید مهدی هاشمی تا ئه‌و کاته‌ی له نێو باخدا بوون به بیجامه یان کراس و په‌نترۆنی ئاسایی له نێو باخدا پیاسه‌یان ده‌کرد. عابا و عه‌مامه ته‌نیا له‌و کاتانه‌ی که له باخچه‌که ده‌چوونه‌ده‌ر له‌به‌ریان ده‌کرد، هه‌ر بۆیه لیباس له به‌ر کردنی نێو باخیان زیاتر له حاجیانی بازار ده‌چوو تا ئه‌وه‌ی له ئاخوندی وتار خوێنێ مزگه‌وت بچێ . له چه‌ند که‌سێکیان نه‌بێ، ئه‌وانی دی له ناخه‌وه وه‌کوو ئاخوند قسه و باسیان نه‌ده‌کرد، هه‌ر بۆیه جیا کردنه‌وه‌یان زۆر دژوار ئه‌سته‌م بوو!.
من هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا که تازه هاتن، ده‌ناسی . ئه‌وان گروپی هونه‌رمه‌ندانی کاباره‌ی، ژێر زه‌وی هۆتێلی عالیقاپوولی بوون. هوتێلی عالیقاپوو له شه‌قامی چوارباخه هۆتێلیکی زۆرخۆش بوو و ژێر زه‌ویشی هه‌بوو، هه‌م هۆتێل و هه‌میش رستۆران بوو، شه‌وانه‌ش به‌رنامه‌ی گۆرانی و ره‌قسی تێدا ده‌گێردرا. مۆعینی گۆرانیبێژ هه‌ر له‌وێ ده‌ستی به گۆرانی ووتن کرد. به هه‌ر حاڵ ، ئه‌م دوو ژنه‌ش که ئه‌و شه‌وه هاتبوون بۆ نێو باخه‌که‌ی حاجی تۆرابی، هه‌ر له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئه‌وێ بوون ، نێوێ یه‌کیان اڵهام و ئه‌ویتریان نه‌رگس بوو. هه‌ر دووکیان ژنه ره‌قاسه بوون ، نه‌رگیسیان ژنێکی تۆزێک خڕپن و جوان بوو هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر که هاته ژووره‌وه سرنجی هه‌موو مه‌لاکانی بۆلای خۆی راکش.
هه‌ر وه‌کوو چۆن باسم کرد ” هه‌ر به هاتنی الهام و نه‌رگس، ئه‌و دوو ره‌قاسه جوانه‌ی سه‌ر سه‌کۆی هۆتێلی عالیقاپوو، میوانه‌کان ره‌نگ و روویه‌کی تریان له خۆ گرت. داوا کردنی په‌یتا په‌یتای، به‌رێز باهونه‌ر و محه‌مه‌د مونته‌زری بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ره‌قاسه شۆخ و شه‌نگه ئیسفه‌هانیه بێنه سه‌رمه‌نقه‌لی تلیاکی ئه‌وان بێ سوود بوو. ئه‌وان( ره‌قاسه‌کان) ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوون مه‌شروبیش بخۆنه‌وه، منیش له‌م هه‌ڵس و که‌وته‌یان سه‌رم سورما و له خۆم پرسی، گوتم: سه‌یری کاری ئه‌م دونیایه بکه، به‌ره‌و کوێمان ده‌بات، ره‌قاسه‌کانی شاره‌که‌مان خۆ ده‌بوێرن له خۆارنه‌وه‌ی مه‌شروباتی الکۆلی و مه‌وادی بێهۆشکه‌ر، که‌چی پێشه‌وایانی دینی مان هه‌موویان چۆن تینوون به کاری نا‌به‌جێ و نائینسانی!!!
یه‌ک دوو جاریش خه‌لخالی که ناوبراو تریاکی نه‌ده‌کێشا به‌ڵام زۆر لۆتی گه‌ری ده‌کرد و زۆریش سه‌رخۆش بوو، چه‌ند جارێک ویستی ده‌ستێک به له‌شی نه‌رم و نازکی ره‌قاسه‌کاندا بهێنێ به‌ڵام هه‌ر جاره ده‌که‌وته به‌ر هێرش و تووره‌ی ر‌قاسه‌کان و ناچار ده‌بوو بێده‌نگ بێ. له نێوان ئه‌و گروپه گۆرابێژ و موزیکژه‌نه‌دا کابرایه‌کی نابیناش(کوێر) هه‌بوو که به‌داخه‌وه نێویم له‌بیر نه‌ماوه ، به‌ڵام ناوبراو زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئیسفه‌هان ده‌یاناسی، منیش له کۆنه‌وه ده‌مناسمی. کاتێ خه‌ڵکه‌که له‌و په‌ری شادی و خۆشی‌دا بوون به بێ ده‌نگی ده‌می هێنایه بناگوێم و پێی وتم: فڵانی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئێره دانیشتوون ، یه‌ک یان دوویان شێخ و عه‌مامه به‌سه‌ر نیین؟!.
ویستم پێ‌بڵێم : به‌ڵێ زۆربه‌یان! به‌ڵام خۆمیش نه‌مده‌زانی چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ببووه جێگه‌ی باوه‌ری سه‌ید مهدی هاشمی، هه‌ر بۆیه پێم ناخۆش بوو له‌و باره‌وه نێوانمان تێک بچێ . له وڵامدا ووتم: نه !! هه‌روه‌ها لێم پرسی بۆچێ ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی من ده‌که‌ی؟
وتی: قسه کردنیان وه‌کوو ئاخونده‌کانه!!!.
له کاتژمێر 2 ی نێوه شه‌و به‌ولاوه، کاتی ره‌قسی عه‌ره‌بی و هندی ده‌ستی پێ کرد، ره‌قاسه‌کان به له‌به‌ر کردنی جلوبه‌رگی تایبه‌تی سه‌رقالی کاری خۆیان بوون. خه‌لخالی به ورگی زل و شێوازه پێکه‌نیناویه‌ی که هه‌یبوو له جێگه‌ی خۆی هه‌ستا وله‌گه‌ڵ الهام و نه‌رگیس ده‌سی به ره‌قسی عه‌ره‌بی و هندی کرد!،
شێخ یوسیف سانعیش هه‌ستایه سه‌ر پێ و چووه سه‌ر سه‌کۆی موزیکی ژه‌نه‌کان و بۆ چه‌ند چڕکه‌یه‌ک فلوتێکی له یه‌کیان وه‌رگرتوو و له‌گه‌ڵ ئه‌واند ده‌ستی پێ کرد که ده‌تگوت یه‌کێک له ارکستره‌کانه.
ئه‌و شه‌وه تا کاژتمێر 5 ی به‌یانی بازاری شادی و خۆشیان به‌رده‌وام بوو. له کۆتاییدا کاتێ که هونه‌مه‌دان به ماندوویکی زۆره‌وه گه‌رانه‌وه بۆ شار، پیاوانی ئاینیش سه‌رخۆش و ماندووتر له‌وان هه‌ریه‌که له لای خۆیه‌وه له ژووره‌که بۆی راکشا و لێ خه‌وتن، منیش تازه له دوونیای بێ خه‌به‌ری رابووم و پرسیار و ولامه‌کانم ده‌ستی پێ کرد. خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌لوپه‌ل و شتانه بووم که له نێو ژووره‌که‌دا به‌لاوه‌ی پێکرابوو، زۆر تێکۆشام که ئه‌و پرسیار و وڵامانه له مێشکم دا ده‌رکه‌م به‌ڵام بێ سوود بوو. له نێو دونیای خه‌یاڵدا خه‌ریکی جه‌م و جۆری کاره‌کانم بووم، له هه‌مان کاتدا به ده‌نگی سه‌ید مهدی هاشمی کاره‌کانم ته‌واو بوو و به‌راستیش زۆر ماندوو بووم.
سه‌ید مهدی هاشمی ئه‌و شه‌وه نه لێوێ به مه‌شروبه‌وه‌دا نه پووکی له تلیاک و ئه‌وانتردا له هه‌مان کاتدا به‌سته‌یه‌ک پاره‌ی اسکناسی به ده‌سته‌وه بوو، بۆمی راکێسا و پێدام که نزیکه‌ی 20000 تومان بوو، زۆر سوپاسی کردم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م شه‌و زۆر زه‌حمه‌تم کێشاوه و ماندووم هه‌روه‌ها سڕیاتی ئه‌وانیشم پاراستووه!!!. هه‌ر له‌وشه‌وه‌دا پێووتم : من به تۆ مه‌دوینم(قه‌رزار) و ئێستا لێره راست و بێ پێچ و په‌نا پێتده‌ڵێم ” که تۆ تا کۆتایی له‌گه‌ڵ مندا ده‌بی و ئۆمێد به خوا هه‌موو رۆژێک پاره‌دارتر و ده‌وڵه‌مه‌نتر ده‌بی!!.
له‌و کاته‌دا تا راده‌یه‌ک وڵامی پرسیاره‌کانم وه‌گرته‌وه، 20000 هه‌راز تومان پاره‌یه‌کی که‌م نه‌بوو که پێدام، ئه‌وپاره بۆ من بوو به سه‌رمایه. من تۆزه تۆزه پاره‌دار ده‌بووم، به وته‌ی به‌رێز هاشمی من ده‌وڵه‌مند ده‌بووم. ئه‌وه‌ش ئه‌و شته بوو که رۆژگارێک من بیرم لێ ده‌کرده‌وه و چاوه‌روانی بووم، له هه‌موو گرینگتر ئه‌وه بوو که سه‌یدمهدی باوه‌ری به من هه‌بوو. هێشتا هه‌وتوویه‌ک له کاره‌که‌م له‌گه‌ڵ سه‌ید مهدی تێنه‌په‌ری بوو که‌چی بووم به خاوه‌نی 28000 هه‌زار توومان، کێ ده‌یتوانی به‌و شێوه‌یه هاوکاری من بکات؟؟! جا به من چی که خاڵخالی چۆن هه‌ڵده‌په‌رێ یان صانعی چۆن فللوت لێده‌دا یان ئه‌وانی دی چۆن مه‌شرووب ده‌خۆنه‌وه؟؟!! حیساب و کێبێ به‌هه‌شت و دۆزه‌خی ئه‌وان به من چی، شایه‌تیش روخسه‌تیان یامۆڵەتیان هه‌بێ بۆ چوونه ……
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو فیکر و خه‌یاڵاتانه‌دا، کاتێ سه‌ید عبدوڵای ئاشپه‌ز له خه‌و هه‌ستا، من خه‌وم لێکه‌وت.
ئه‌حمه‌د ته‌یموری
17.02.2013
له کتێبی پشتی په‌رده‌ی شۆرشی گه‌لی ئێران که به فارسی نوسراوه، وه‌رمگێراوه‌ته سه‌ر کوردی
{jcomments off}