"an independent online kurdish website

خوێنەری بە رێز بە شی پێنجەم تۆزێک تاقەت پڕووکێنە ، بەڵام سەبرتان
هەبێت لەگەڵ ڕێزمدا.

 عەبدوڕەحمان میرزاییabdurehman_mirzayi

(شارپ فرمانهای شاهنشاهان هخامنشی،ل٤)

وەهائاڵوگۆڕێک لە پاشکۆکانی نێودا،(ا
یان ئا،یا،ام ویام)بە تەواوی لەڕێزمانی ڕووسی کۆنەوە وەرگیراوە و وەهایە کە هەموو
پەسنەکانی نووسراوە بزمارییەکانی هخامەنشی کە لە حاڵەتی نێودا بە کاردەبرێن٠ بەکاربردنی(پەسن)=(سفەت)لەزمانی
هەرێمی دانیشتووانی ئیراندا،پاشکۆی جنسییەت و حاڵەتە ڕێزمانییەکانی (نێو)و (کردە)نین٠
پەسنی جوان لە (ژن جواندا)،ژن جوان)(زەلام جوان)و(لەگەڵ ژن یا پیاوجوان)و(بەژن یازەلام
جوان)و یا(بۆژن یا زەلام  جوان )،هەمیشەجێ
گیرەو گۆڕاندنی جنسی ناگرێتەخۆیی٠ ژمارەی ئەوپەسنانە کە لە نووسراوەکانی ئیرانی دێرینەداهەیە،دەگاتە
سەد دانە٠

 جگە لە چەندەپەسن،ئەوانەێ دیکەیان بە دەنگی کراوەکۆتاییان
پێدێت وپەسن لە هەمووحاڵەتەکاندا لە  گەڵ ئەو
نێوانە کە دەیاننا سێنێت،هاودەقییان هەیە٠میناکی یەکەم حاڵەتی لێکەری ڕۆشن
وتاک(مرتی یم=دروغگو=درۆوێژ٠ لەومیناکەوە دەرئەکەوێ کە نێو و پەسنەکەێ هەردووکیان
لە حاڵەتی لێکەری ڕۆشن وتاک دان و نیشانەێ بزوێنی ئەو حاڵەتە خراوەتە سەریان٠

 میناکی دووەم / حاڵەتی لێکردوویی لەگەڵ،کۆ،(هەدا
کمن ئی بیش/اس بار ئی بیش=بە سوارانی کەم٠ لەم میناکەشدا دیارە کە پەسن و نێو هەردووکیان
یەک حاڵەتیان هەیە و (ئی بیش)خراوەتە سەر حاڵەتی لێکەری لە گەڵ و کۆێ هەردوو وشەکە٠

 لەمیانەی سەرەوەداهەردوو نێوەکە نێرینەنە بەڵام
کاتێ کە مێینە بێت،پەسنەکەشی ئەبێتە مێ یینە٠ وەکو دەهیاوش نە ئی با)=وڵاتیجوان٠ لە
بەر ئەوە ئەو نێوە مێ ینەیە،و پەسنەکەشی حاڵەتی بکەری مێ ینەیە، دەخرێتەسەری،هەرلەۆڕێگاوە
کاتێ کەئەم دوو  وشە لەحاڵەتی لێکەری ڕوشنی
تاک دابێت٠ بەم جۆرە دەنووسرێت/ (دەهیاۆم.نە ئ بام )=وڵاتی جوان٠

 لەبەرئەوە ئەو نێوە مێ ینەیە ، و پەسنەکەشی حاڵەتی
لێکەری مێ ینەیە،دەخرێتەسەری،هەر لەۆ ڕێگاوە کاتێ کە ئەم دوو وشە لە حاڵەتی لێکەری
ڕوشنی تاک دا بێت،بەم جۆرە دەنوسرێت.(دەهیاۆم.نە ئی بام)=وڵاتی جوانە٠ کە هەم لە
لایانی حاڵەتی و هەم لە لایانیجۆرەوە ئام دوو 
وشەهاودەقن٠

هەر بەۆجۆرە کە لە زمانی پارسی دێرینەدا
کۆمەڵێک نێوهەیە کە بە بزوێنی دەنگدار کۆتاییان پێ دێت،پەسنەکەشیان هەر بەۆپیتە تەواوئەبێت٠
بۆنموونە ئەم دوو  وشە،دەخوێنرێتەوە (بۆمیم/یە
ۆ دەتیم)=زەوینی قەیراندارو=شێواو٠ پەسنگەلێک کە بە پیتی دەنگدار کۆتاییان پێ دێت
زۆر کە من٠

 ئەم دوو وشە لە حاڵەتی بکەری کۆدان(خشای ئی ی)=پادشاهانی
پێشوو.(شارپ، فرمانهای شاهنشاهان هخامنشی ل٧ )

هەروەها کە دەبینین لە نووسراوەکانی هخامنشیدا پەسن لە گەڵ حاڵەتەکانی
نێۆ و کردە دا بە کار دابرێت وپەسنی جوان بۆ شێوەێ(ئی بیش)،)ئی با)و(ئی بام )گۆڕدراوە{jcomments off}٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی