"an independent online kurdish website

شارپ و کنت ئەم دوو خوداوەندە کە کاردانەوەیان لە سەر فەرهەنگی هەخامە نشییە کان بووە خستووەتە سێبەرەوە  وهەمیشە لە دەور و بەری ئە هورامەزدادا هەرا و هوریا دەکەنabdurehman_mirzayi

   پێشتر ئاماژەم پێکردبوو و نێو و پەسنە ڕە سەنە کە ی ئە هورا مەزدا و خوداوەندی سەر زەوین بە خش، نیشانەی ئەو هەراوهورایە، یە هەمان لێکدانەوە لە تەرجۆمەی وشەی(ارت)و (بگ)بە شێوەی)بگ..بەخت ،شانس،باش، و ارت ..نێو،یاسا،یەکسانی، یەزدانێک نیشتەجێ و هاوڕی ئەهورامەزدا لە کتێبە کەی کنت ئەبینینەوە

٠ ئەهورامەزدا بەزمانی پەهلەوی ئورمزد،خوداوەندی مەزن و دێرینەی ئیرانییەکان وزەردەشتییەکان،پێکهینەری زەوین و ئاسمان وهەروەها فریشتە کان (امشاسپندان)و خودایانیش خۆلقێنراوی ئەون٠ ئەهورامەزدا هەمان دەسەڵات وزانست و سەرچاوەی خەێر و ڕاستی وپیرۆزی و خۆپاراستنە

٠هەرکام لەفریشتەکان نیشانەی یەکێ لە پەسنەکانی ئەهورامەزدان٠ و بەهەرکام لەونیشانانە، پارێزگاری و ڕاگرتنی بە شێک لە جیهانی هەبوونی پێ سپێردراوە تا لە ژێردەسەڵاتی پێکهێنەری جیهاندا خەریکی کاروباربن٠ خوداوەندانیش بە بەێوەبەری ئەهورامەزدا دەژمێردرێن٠ ئەهورامەزدا لە فارسیدا هرمزد،ئورمزد،هورمزد،هرمز و مەزداشیان پێ وتووە٠ لە فەرهەنگی فارسیدا سەرەڕای ئەوە کە ئەم وشانەیان بە واتای خودا تاپۆکردووە٠ ئەوانەیان لەڕیزی وشەی جرجیس (ئەستێرەی مۆشتەری)شدا داناوە٠

ئیرانییە دێرینەکان بە نیشانەی پیرۆزی یە کە مین ڕۆژی مانگیان بە نێوی خوداوەندی مەزنی خۆیانەوە داناوە٠ (مساحب،دائرەت المعارف بزرگ فارسی ،جلد  اول،ل ٢١٧) ئەمەیە بیوگرافی ئەهورامەزدا لە قامووسە کی مۆساحیبدا کە بینیتان هەموو کاروباری ئاسمان و زەوین و جیهانی هەبوون لە دەستی ئەودایە٠ دیارنی یە مۆساحیب بۆچی ئەهورامەزدا بە نیشانەی دەسەڵات و زانست  و سەرچاوەی خەیرو پیرۆزی و پارێزگاری ناسییوە! سوپایەک لە فریشتەو خوداوەندەکان دەوروبەریان گرتووە تا کارو باری جیهان بە باشی بپارێزن٠

وەکو ئەوە کە خوداوەند بوون لە ئەهورامەزداوە دەستی پێکردووە و بە ئەوەش کۆتایی پێ دێت٠ لە بەر ئەوە دەنوسێت ،فریشتە  و خوداوەندانی دیکە خولقێنراوی ئەون٠ بە ڵام ئەم دائرەت امعارف نووسە گەورەی ئیرانە ،بە هیچ شێوە / ارت و بگ ناناسێت و پاراگرافێکی ٣ دێڕیشی لە بارەیانەوە نییە!!! ئاگاتان لێ یە کە پڕوپاگەندەی سەر لێشێوێنی ئیران ناسان چۆن کاریکردووەتە سەر پسپۆڕان و خاوەن ڕوانگە کانی ئیمە؟ لە بەردە نووسراوەکانی پادشاهیدا هەمیشە لە گەڵ ڕستە گەلێک وەکو (خودای مەزن ئەهورامەزدا)یا ئەهورامەزدا  فرمانڕەوایی بە من داوە) ڕووبەڕوو دەبینەوە٠

داریوش لە بێستون و لە یەکەمین بەردە نووسراوەیەکدا کە ئیمپراتوییە کەێ دەناسێت ئەم خاڵەی ڕۆشن کردووەتەوە٠ لای سەرووی پادشا ساختەکانەوە نیشانەی ئەهورامەزدا لە میانەی هەتاوی باسکداردانۆقم بووە٠ شاه لە حاڵەتی کۆڕنوش وپاڕانەوە دا دەستی ڕاستی بۆ ئەو ڕاکێشاوە،ئەهورامەزداش لە حاڵی پێشکە ش کردنی بازنەی فرمانڕەویی بە وانە٠ چاوە ڕوان دەکرێت ئەهورامەزدا (خودایزانا)گەورە ترین و گرنگترین خۆای داریوش بووبێت٠

ئەهورامەزدا خودای زەردەشتیش بووە کە لە ئسترانی گاسە کاندا پێدا هەڵ ئەدا،(هاید ماری کخ،لە زاری داریوشە وە ،ل ٣٢٣) خانمی کخیش هەمان پڕوپاگەندە لە بارەی ئەهورامەزداوە دووپات دەکاتەوە،و هەرچەن خوادوەندی پڕژمارە بە گوێرە ی باوەڕی داریوش دەژمێرێت٠ بەڵام وریای ئەوە هەیە کە نێوی ارت و بگ نەبات و ناشیبات٠

ڕۆشن ئەبێتەوە کە ئیران ناسان ،بۆ بە دەسهێنانی نرخی پڕوپاگەندەکەیان لە سەر وشەی ئەهورامەزدا پێ دادەگرن و بریاریان داوە کە لە تاکە پە رەستی هخا مەنشییەکان نمونە بهێننەوەت تا بیانکەن با هۆکارێک بۆ نیشاندانی زەردەشتی بونی ئیرانییەکان و بەو کارەیان باوەڕی چەن خودایی بوونی داریوش و خشا یار شاه لە پە رستش کردنی خوداوەندانی پڕژمارە و پەرەستشی(ارت) و(بگ) دا بشارنەوە و بۆ وشەیەک پلەیی خودایی دابین بکەن کەتەنیا پەسنێکە و واتا کەشی (سەر زەوین بە خشە)٠

بێگومان هەر پرسوجۆ و پشکنینێکی دڵپاکانە ئاشکراێ دەکات کە یە کەمین پیت و زمانی حکومەتی ئیران ،سەرە ڕای ئەوە کە لە گەڵ باوەڕی کۆنی دانیشتوانی ئەم سەر زەوینەدا نەێار بوو لە بابەتی وشەیی شە وە شوێنە واری فارسی تێدا نابینین٠ ئەم پیتە بێ کە ڵکە کە تۆزقاڵێک فەر هەنگ و ناسنامەێ دانیشتوانی ڕەسەن و خەڵکی ئیران نانوێنێت و جگە لە ڕاگە یاندنێکی سەربازی کودەتاچییە کی نە ناسراو کە لاساییکەرەوەێ شێوەیی کۆنی مێزوپۆتامیا یە٠ هەڵسەنگاندنێکی دیکەی تێدا ناکرێت

٠ وسێبەرێکی ڕەش وتۆخ لە هەبونی هخا مەنشییە تۆقێنەرەکان لەم سەر زەوینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هەست پێدەکرێت لەوانەیە تا ئیستا (کلمان هوار )مێژوناسی فرانسەوی خراپترین داوەری لە بارەێ ئەم نوسراوانەدا کردبێت کە نازانین لە بەر چی بەم شێوەیە دژی پیتی هخا مە نشی سەری هەڵداوە لە حاڵێکدابە شی هخامەنشییەکان لە کتێبە کەیدا دووپاتکردنەوەی هەمان هەڵەێ زانیارییە ناڕاستەکانە کە کاسانی دیکە ئاماژەیان پێ کردووە{jcomments off}٠

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی