چه‌مکی خۆکوژی که له دوو وشه‌ی لاتینی Sui به واتای “خۆ” و Caedere به واتای “کوشتن” وه‌رگیراوه،
بۆ یه‌که‌م جارله لایه‌ن “دفونن”ی فه‌رانسه‌وییه‌وه به کار هێنراوه که 25 ساڵ دواتر و له لایه‌ن ئاکادیمیای زانسته‌کانی وڵاتی فه‌رانسه وه وه‌کوو چه‌مکێک به فه‌رمی ناسرا.
ئه‌م چه‌مکه ته‌نیا کاتێک به‌کار ده‌هێنرێت که تاک به شێوه‌یه‌کی ئاگاهانه ده‌ستی دابێته خۆکوژی و له ئاکامدا گیانی له ده‌ست دابێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاک ده‌ست بدات به خۆ کوژی و ئاکامه‌که‌ی مه‌رگ نه‌بێت، ئه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ خۆکوژییه و ناچێته چوارچیوه‌ی خۆکوژییه‌وه که به شێوه خۆکوژی (ParaSuicide) ناوی لێ ده‌بردرێت.
له شێوه خۆکوژی‌دا زۆر جار مه‌به‌ستی تاک مه‌رگ نیه، به‌ڵکوو بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه، ده‌سه‌ڵات نوێنی، گوشار خستنه سه‌ر و راکێشانی سرنجی ده‌وروبه‌ریه‌کانیه‌تی که هێندێک جاریش ئه‌نجامه‌که‌ی به مه‌رگی تاک کۆتایی پێ دێت.
ده‌توانین سه‌رهه‌ڵدانی خۆکوژی بگه‌رێنینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای له دایک بونی مرۆڤ، به‌ڵام تێپه‌ڕینی ژیانی نه‌ریتی بۆ ژیانی پێشه‌یی له ئه‌ورووپا له سه‌ده‌کانی 18 و 19 دا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی خۆکوژی له‌ووڵاتانه دا و هه‌روه‌ها دابه‌زینی نێونه‌نجی ته‌مه‌نی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ست ده‌ده‌ن به خۆکوژی، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که توێژه‌رانی ئه‌ورووپایی خۆکوژی وه‌کوو دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌نه به‌ر توێژینه‌وه و به شوێن هۆکاره‌کانیدا بگه‌ڕێن.
“دورکیم” کۆمه‌ڵناسی فه‌رانسه‌وی، یه‌که‌م که‌س بوو که له ساڵی 1879 و له بواری خۆکوژی‌دا ده‌ستی دایه توێژینه‌وه که دواتر بووه سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ توێژینه‌وه‌کانی دوای خۆی. دورکیم خۆ کوژی به سه‌ر چوار پۆلی خۆویستانه، دیترخوازی، سه‌رلێشێوانه(ئانۆمیک) و ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌وه دابه‌ش کردووه.
ناوبراو ئه‌م پۆلینبه‌ندییه‌ی له سه‌ر دوو بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تی شوێندانه‌ر له خۆکوژی‌دا، واته یه‌کگرتویی کۆمه‌ڵگه و ته‌کووزی کۆمه‌ڵگه هێناوه‌ته گۆڕێ.
له ساڵانی رابردوودا و به هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی خۆکوژی به‌تایبه‌ت له نێو توێژی لاو دا ، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که رێکخراوی جهانیی ته‌ندرووستی، رۆژی 10 سیپتامبر وه‌کوو رۆژی جیهانیی پێشگیری له خۆ کوژی دیاری بکات.
خۆ کوژی له کور‌دستان دا
په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی خۆ کوژی له کور‌دستان دا (هه‌ر 4 پارچه)، زۆر به‌رچاوه و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان و ته‌نانه‌ت خودی بنه‌ماڵه‌کانیشه‌وه پشت گوێ ده‌خرێت، به‌ڵام رۆژ نیه که هه‌واڵی خۆ کوژی و ده‌ستدان به خۆکوژی له لاپه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، رۆژنامه و… بڵاو نه‌کرێته‌وه.
بێ گومان ئه‌گر ئێمه‌ی کورد خاوه‌ن کیانێکی سه‌ربه خۆ بوایه‌ین، نێوی کوردستانیش له نێو ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوو که زۆرترین رێژه‌ی خۆکوژیان تێدایه، وکوو؛ برازیل،چین، ئێران،کوله‌مبیا ، له‌هستان (پۆلونیا) و…هتد.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که رێژه‌ی خۆکوژی له کور‌دستان دا به‌رچاوه، نه‌ک هه‌ر هه‌نگاوی کرده‌یی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م دیارده دزێوه کۆمه‌ڵایه‌تییه هه‌ڵنه‌گیراوه، به‌ڵکوو له لایه‌ن که‌سانی په‌یوه‌ندیدار و ته‌نانه‌ت رۆشنبیرانی کۆمه‌ڵگەوه زۆر جار حاشای لێ ده‌کرێت ، هه‌ر بۆیه ئامارێکی دروست له مه‌ڕ خۆ کوژی له کور‌دستان، له به‌ر ده‌ست‌دا نیه.
خۆ سووتاندنی ژنان له کور‌دستان
خۆسووتاندن یه‌کێک له ئه‌سته‌مترین شێوازه‌کانی کۆتایی هێنان به ژیانه که ژنانی کورد بۆ ئه‌ستاندنی گیانی خۆیان زۆرتر له‌م شێوه‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
خۆسووتاندن ئه‌گه‌ر به مه‌رگیش کۆتایی نه‌یه‌ت له داهاتوودا کێشه‌یه‌کی زۆری ره‌وانی بۆ ئه‌و تاکه‌ی که ده‌ستی داوه به ئه‌و کاره ساز ده‌کات و راسته‌وخۆ شوێنه‌واری نه‌رێنی له سه‌ر ده‌ورووبه‌رییه‌کانی داده‌نێت.
هه‌رچه‌ند خۆسووتاندن دیارده‌یه‌کی شاراوه‌یه و ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌کانی تایبه‌ت به‌م بواره‌ش ناتوانن ئامارێکی ورد و ده‌قیق له هه‌مبه‌ر رێژه‌ی خۆسووتان له کوردستاندا بخه‌نه روو و زۆر جار له ژێر ناوی پاراستنی شه‌ره‌ف و ئابرووی تاک و بنه‌ماڵه، هه‌واڵی خۆکوژی و خۆسووتاندنی ژنان له کور‌دستان دا ناگاته ده‌ستی میدیاکان، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه نافرمییه‌کان زۆرترین خۆکوژی ژنان له کوردستاندا به شێوازی خۆسووتاندنه.
ئامار و هۆکاره‌کانی خۆکوژیی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کور‌دستان
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا بڵاوی کردووه‌ته‌وه له ماوه‌ی 11 مانگی ساڵی 1391ی هه‌تاویدا 36 ژن له رۆژهه‌ڵاتی کور‌دستان ده‌ستیان داوه‌ته خۆکوژی که 17 که‌سیان واته رێژه‌یه‌کی نزیک به 50 له سه‌دی ئه‌و ژنانه، له رێگه‌ی خۆسووتاندنه‌وه کۆتای‌یان به ژیانی خۆیان هێناوه.
به پێی ئه‌و ئامارانه له‌و ماوه‌یه دا له ئەستانی کور‌دستان 16 ژن، له پارێزگای ورمێ 14 ژن، له ئوستانی کرماشان 6 ژن و له ئوستانی ئیلام 2 ژن کۆتای‌یان به ژیانی خۆیان هێناوه.
لە شاره‌کانی مه‌ریوان، مه‌هاباد، سه‌قز، ورمێ، سنه و ماکۆ زۆرترین ئاماری خۆکوژی ژنان تۆمار کراوه.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکرێت که ئه‌م ئاماره رێژەییە و ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زۆر لەمە زیاتره چونکە ئاماری خۆکوژی ژنانی ئوستانەکانی کرماشان و ئیلام زۆر به‌کەمی ده‌گاته ده‌ست میدیا کوردییه‌کان و شاراوه ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامیی ئێران له ئوستانی ئیلام ساڵانه نزیک به 400 که‌س خۆیان ده‌کوژن که ژنان رێژه‌یه‌کی نزیک به 60 له سه‌دی ئه‌م خۆ کوژیانه پێک دێنن.
هه‌ژاری و ده‌ستکورتی، نه‌خوێنده‌واری، نه‌ریتی بوونی کۆمه‌ڵگە و کۆمه‌ڵگەی پیاوسالار، ئێعتیاد(توشبوون به مادده سڕکه‌ره‌کان)، به شوودانی زۆرە ملی و نه‌بوونی یاسا بۆ پشتگری ژنان له وڵاتی ئێران، سه‌ره‌کی‌ترین هۆکاره‌کانی خۆکوژی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن.
ئامار و هۆکاره‌کانی خۆکوژیی ژنان له باشووری کور‌دستان
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تانی وه‌زاره‌تی نێوخۆ، به شێوه‌ی مانگانه بڵاوی کردووه‌ته‌وه، له نێوان ساڵه‌کانی 2012 و 2013ی زایینی‌دا 144 ژن له ناوچه جیاجیاکانی هه‌رێمی کور‌دستان ده‌ستیان داوه‌ته خۆکوژی که 107 که‌سیان له رێگه‌ی خۆسووتاندنه‌وه کۆتای‌یان به ژیانی خۆیان هێناوه، واته زیاتر له 60 له سه‌دی خۆکوژییه‌کان له باشووری کور‌دستان له رێگه‌ی خۆسووتاندنه‌وه بووه.
زیاترین رێژه‌ی خۆکوژی به شێوه‌ی خۆسووتاندن له سنووری ئوستانی هه‌ولێر روویداوه که بە 52 حاڵەتی خۆکوژییەوە تۆمارکراوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە 48 که‌سیان واته 84 له سه‌دی خۆکووژییه‌کان له رێگه‌ی خۆسووتاندنه‌وه بووه.
له سنووری ئوستانی دهۆک له کۆی 32 حاله‌تی تۆمارکراوی خۆکوژی، 21 که‌سیان به خۆسووتاندن کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوه که 66 له سه‌دی خۆ کوژییه‌کان پێک دێنێت.
له سنووری ئوستانی سلێمانی 44 که‌س ده‌ستیان داوه به خۆ کوژی که رێژه‌ی 66 له سه‌دی خۆ کوژییه‌کان له رێگه‌ی خۆسووتاندنه‌وه بووه که ده‌گاته 29 که‌س.
له ناوچه‌ی گه‌رمیان له کۆی ئه‌و 16 ژنه‌ی که ده‌ستیان داوه‌ته خۆکوژی، 13 که‌سیان واته 81 له سه‌دی ئه‌و خۆکوژیانه له رێگه‌ی خۆسووتاندنه‌وه بووه.
ده‌بێ بگوترێت که له ناوچه جێی ناکۆکییه‌کان به‌تایبه‌ت له سنووری ئوستانی که‌رکوک و ناوچه کوردنشینه‌کانی مووسڵ ساڵانه رێژه‌یه‌کی زۆر له ژنان ده‌ست ئە‌ده‌نە به خۆکوژی که ئامارێکی روون له به‌رده‌ست دا نیه.
کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی و تایفی، کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌خوێنده‌واری، دیارده‌ی فره ژنی، دیاردەی نەریتی و ئایینی وەک هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی خۆکوژی له باشووری کور‌دستان دێنه ئه‌ژمار.
نووسین و ئاماده کردن: ئه‌رسه‌لان یارئه‌حمه‌دی
سه‌رچاوه‌کان:
ماڵپه‌ڕی کوردپا
ماڵپه‌ڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تانی / وه‌زاره‌تی نێوخۆ
ماڵپه‌ڕی “هفت‌رنگ”
ماڵپه‌ڕی رێکخراوی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆکوژی WHO
خۆکوژی و هۆکاره‌کانی ، نووسینی جۆرج فوومه‌ن (فارسی){jcomments off}