"an independent online kurdish website

رێژیمی کۆماری ئیسلامی  هەموو خراپیەکانی سیستەمە دیکتاتۆر و ئیدەئۆلۆژیەکانی لە خۆیدا کۆکردۆتەوە.braym_lacani10

گەندەڵیی هەموو لایەنەی دەستەڵاتی فەرمانڕەوا هێندە زەق و بەرچاوە کە تەنانەت  لە ژێر پەردەی ئەستووری دین و مەزهەبیش دا ناشاردرێتەوە.

هەلومەرجێک هاتۆتەپێش کە تەنانەت چین و توێژە هەرە موحافەزەکارەکانی نێو کۆمەڵگاش ناچاربوون دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بە دژێ ئەو وەزعە بەرزکەنەوە کە لە ئاکامی سیاسەتە دژی گەلیەکانی دەستەڵاتی ئاخوندی دا پێکهاتووە.

کاربەدەستانی ڕێژیم و لەسەرووی هەموویانەوە ئاغای خامەنەیی،  لە بەرانبەر خەڵکدا خۆیان بە بەرپرس نازانن و هیچ بەرپرسایەتیەک سەبارەت بەو باروودۆخە قبووڵ ناکەن کە وڵاتەکەمانی تێکەوتووە. ئەوان نایشارنەوە و بە ئاشکرا ڕادەگەیەنن کە تەنیا لە بەرانبەر ئیمام زەماندا خۆیان بە وەڵام دەر دەزانن.

بەمجۆرە دەبێ چاوەڕوان بین کە قەیرانی هەموولایەنەی رێژیم لە مانگ و وەرزەکانی داهاتوودا زۆر لەوەش قوڵتر بێتەوە کە هەیە . ڕاستە ئێمە دەبێ توانای رێژیم بۆ ئیدارەکردنی قەیران بە کەم نەگرین. بەڵام ئەزموون نیشانیداوە کە قەیرانی سیاسی و ئابووری ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر  درێژەیان کێشا، هیچ حکومەتێک خۆی لە بەرانبەریاندا ڕاناگرێ. هەر لەو چەند دەیەی دواییدا دیتوومانانە کە زۆر دەوڵەتی گەورەتر و بەهێزتریش لە کۆماری ئیسلامی، وەبەر گەردەلوولی قەیرانی سیاسی و ئابووری کەوتوون و
ئاسەوارێکیان لێنەماوە.
یەک شت ڕوونە. کۆماری ئیسلامی چۆتە نێو سەخترین قۆناخەکانی تەمەنی خۆی و لە نێو گێژاوی گیروگرفتە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ودیپڵۆماسیەکانیدا دەست وپێ داوێ.
ئێستا ئیدی خواستی گۆڕانی رێژیم لە ئاستی درووشمێکی سیاسیەوە تێپەڕیوە و بۆتە پێویستیەکی حاشاهەڵنەگر. ئەوە نەک هەر بۆ خەڵکی وڵاتەکەمان، بەڵکوو بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیش هەر وایە. دوورە دیمەنی چەکداربوونی کۆماری ئیسلامی بە بۆمبی ئەتۆمی،  هێندە بۆ ناوچەو دونیا پڕ مەترسیە، کە بە هیچ جۆر بۆ مرۆڤایەتی پێشکەوتوو قبووڵناکرێ.

بۆیە خواستی گەلانی ئێران بۆ ڕووخانی ئەم ڕێژیمە، لەگەڵ خواستی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ وەلانانی مەترسی کۆماری ئیسلامی لە سەر ئاشتی  لە ناوچەو دونیادا پێکەوە یەکدەگرنەوە. ئەوەش شانسێکی زۆر بە بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلانی ئێران دەدا تا بتوانێ لە خەبات بە دژی ئیستبداد و دیکتاتۆریی ڕەشی مەزهەبیدا،  حیسابی زۆرتر لەسەر پشیوانی و هاودە ردی وهاوپێوەندیی وڵاتان و کۆڕوکۆمەڵگاجیهانیەکان بکا.

لە دەورانی گڵۆبازیسیۆن و بە جیهانی بووندا، کە دونیا بە هەزاران هەودای دیار و نادیارەوە پێکەوەبەستراوە، پشتیوانی و هاوپێوەندیی دەرەوە هەمیشە وەک فۆکتۆرێکی کاریگەری سەرکەوتنی خەباتی گەلانی ئازادیخواز زانراوە.
بەڵام لەو هاوکێشەیەدا دەبێ بزانین کە فاکتۆری ئەسڵی خەباتی خۆمان لە نێوخۆی وڵاتدایە. وەک دوکتۆر قاسملوو دەڵێ  عامیلی دەرەوە تەنیا دەبێ وەک  یارمەتیدەر تەماشابکرێ.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران کە خەبات بۆ ئازادی و دێموکڕاسی دەکاو دەیەوێ گەلی کورد بە مافی دیاریکردنی چارەنوسی خۆی بگا، تێدەکۆشێ پشتیوانیی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییە بەشەردۆستەکان بۆلای بزووتنەوەی میللی دێموکراتیکی گەلی کورد و گەلانی ئازیخوازی دیکەی  ئێران هەرچی پترڕاکێشێ.

ئێمە نەک هەر شەرم لەوەناکەین کە لە خەباتی ڕەواو عادڵانەماندا، کەڵک لە پشتیوانی سیاسی وئەخلاقی و مەعنەوی گەلان و وڵاتانی دونیاوەرگرین، بەڵکو تێدەکۆشین بە باشترین شێوە لەو ئیمکاناتە کە دونیای هاوچەرخ بۆ کۆمەک بە بزووتنەوەی دێموکراسیخوازی و ڕزگاریخوازی میللەتان پێکی هێناو کەڵکوەرگرین.

لەو وەزعەدا کە خەریکە دێتە پێشێ پێویستە هەموو ئیمکاناتی نێو گۆڕەپانەکە چ لە ئاستی کوردستان و چ لە ئاستی سەرانسەریدا  بۆ بەشداری لە خەباتدا مۆبیلیزەبکەین. تا ئەوجێ یەی دەکرێ دەبێ مەیدانی مانۆڕدانی رێژیم بەرتەسک کەینەوە. هەموو تێکۆشین لە سەر قازانج و بەرژەوەندیە میللیەکان دابین و دستەبەرکردنیان بە تەوافوق بگەین. پێویستە دەست لە کوتانی یەکتر هەڵگرین
و نەیەڵین هیچی دیکە ئینێرژیەکان لە جیاتی دەکارکردنیان بۆ بردنەپێشی خەبات، بە خۆڕایی لە ململانێ دەگەڵ یەکتریدا بە فیڕۆ بچن.

حیزبی ئێمە لە ژێر رێنوێنیەکانی کۆنگرەی پازدەهەمی خۆیدا لێ بڕاوە کە هەموو تواناکانی خۆی لەو دەورەیەدا بخاتە خزمەتی خەبات و بەربەرەکانی بە دژی ئیستبدادی رەشی ئاخوندی. بۆ ئەو مەبەستەش تێدەکۆشێ باڵەکانی فڕینی خۆی بۆ   فڕین بە بڵندایی ئاسمانێ دا ئازاد بکات.
برایم لاجانی
{jcomments off}١٥.٠٣.٢٠١٣

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی