وه‌ک هه‌ڵۆی به‌رزه فڕی به‌رزه مژی چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ک چه‌نده بژی
سیهه‌مین سالیادی شه‌هید بوونی کاک ناسر فەتتاحی مێژووی خوێناوی گه‌لی کورد پڕه له‌به سه‌ر هاتی تاڵ و له هه‌ر یه‌ک له‌و لاپەڕانه دا مێژوو و به سه‌ر هاتی چه‌ندین قاره‌مان تۆمار کراوه.
منیش به لا دانی یه‌کێک له‌و لاپه‌ڕانه ژیان و یادی برای خۆشه‌ویستم کاک ناسر فەتتاحی ناسراوو به ناسر ره‌شه هه‌ورامی ده‌خه‌مه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێز و یادی 30 ساڵی شه‌هید بوونی به‌رز ده‌نرخێنم و هاوکات ده‌ڵێم برای ئازیزم هه‌ر چه‌نده 30ساڵی ته‌واو به سه‌ر شه‌هید بوونتدا تێده‌په‌رێ به‌ڵام ، یاد و ناو و ڕۆخسار و خۆشه‌ویستیت هیچ کات له لام ون نابێت وهه‌ر ده‌م له بیرمدا زیندوویت.
له ساڵی 1330 هه‌تاوی له گوندی که‌ڕئاوا سه‌ر به ناووچه‌ی شامیانی مه‌ریوان مێر منداڵێکی چاو گه‌ش و ئێسک سووک چاوی به‌م دوونیا پڕ له چه‌رمه سه‌ری و نا عه‌داڵه‌تیانه‌ی ژیان هه‌ڵهێنا و دڵی بنه ماڵه‌که‌ی زۆر خۆش کرد و ناوی نرا ناسر. دوای چه‌ند ساڵ باوکی به ناوی مامه ڕه‌شه هه‌ورامی ژیانی گوند نشینی به جێ هێشت و له مه‌ریوان جێگیر بوون.ناسر ڕه‌وانه‌ی قووتابخانه کرا هه‌تا پۆلی شه‌سی سه‌ره‌تاییی خوێند،به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌رکی سه‌ر شانی باووکی تۆزێک سووکتر بکات وازی له خوێندن هێنا و له موسافر خانه و قاوه‌خانه‌که‌ی باوکی ده‌ستی به کار کرد و هاوکار وو پشتیوانی باوکی بوو.
دواتر که گه‌وره‌تر بوو ژیانی هاوبه‌شی پێک هێنا و پیشه‌ی شۆفیری مینی‌بووسی له نێوان مەریوان سنه هه‌ڵبژارد. له هه‌مووی ئه‌و کاتانه‌ی ژیانیدا شاهیدی زۆر ناعه‌داڵه‌تی به‌رانبه‌ر گه‌له چه‌وساوه‌که‌ی بوو بیری قووڵی له سه‌ر ده‌کردنه‌وه. کاک ناسر مرۆڤێکی زۆر کۆمه‌ڵایه‌تی بوو و له عه‌ینی حاڵیش‌دا زۆر به ڕه‌حم و به‌به‌زه‌ییی بوو ده‌ستی کۆمه‌کی بۆ لای هه‌ژاران و بێ ده‌ره‌تانان دریژ ده‌کرد وو هه‌ر چه‌شنه هاوکاریه‌کیان پیویست ببوایه ئه‌و به دڵ و گیان کۆمه‌کی ده‌کردن.ئه‌و حه‌تا نیسبه‌ت به حه‌یواناتیش دڵێکی فراوانی بوو بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پشیله یان سه‌گیکی ده‌دیت له کۆڵانان بێچوویان بووه بێ سه‌ر په‌نان ئه‌و له ماڵی خۆی یه‌وه‌په‌تووی بۆ ده‌بردن و سه‌ر په‌نای بۆ درووست ده‌کردن و خواردنی پێ ده‌دان.
کۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی ئه‌ویان خۆشه‌ویست کردبوو.یه‌کێکی ترله تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ده‌نگه خۆشه‌که‌ی بوو که له دانیشتنه ره‌فیقانه‌کانی خۆیدا به خوێندنی گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌ک مه‌جلیسه‌که‌ی رازاوه‌تر ده‌کرده‌وه. کاتێک شۆرشی گه‌لانی ئێران به دژی حکۆمه‌تی نگریسی حه‌مه‌ڕه‌زاشای په‌هله‌وی ده‌ستی پێ کرد ده‌رفه‌تێکی باش بوو بۆ کاک ناسر تا بتوانێ له‌و خه‌باته‌دا به دژی ناعه‌داڵه‌تی مۆباره‌زه بکات. به له بار چوونی شۆرشی 1357ی هه‌تاوی ئێران له لایه‌ن ئاخونده مێزه‌ر به‌سه‌ره‌کانی به ناو کۆماری ئیسلامی ئێران ،جارێکی تر سه‌ر کوت و خه‌فه‌قان دژی ئازادیخوازانی ئێران به تایبه‌تی گه‌لی کۆرد ده‌ستی پێ کرد.له28 ی موردادی 1358ی هه‌تاوی خومه‌ینی فه‌رمانی هێرشی نیزامی به دژی گه‌لی کورد راگه‌یاند. پاش ئه‌و فه‌رمانه کاک ناسر هاوڕێ له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی چه‌کی شه‌ره‌ف وو شۆرشگێڕیان هه‌ڵگرت به دژی داگیرکه‌ران.
کاک ناسر بوو به پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، له ساڵی 1359 ی هه‌تاوی له شه‌ڕێکدا له شاری مه‌ریوان له گه‌ڵ هێزه‌کانی تاریکی و نه‌زانی کاک ناسر بریندار بوو .پاش ساڕ‌ێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه ڕیزی هاوسه‌نگه‌رانی.کاک ناسر ئینسانێکی ڕووخۆس به دیسیپلین و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی شار و دێهاتی مه‌ریوان هه‌ر وه‌ها خۆشه‌ویستی هاوڕیانی کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌هیزی زرێباری مه‌ریوان بوو .
به هۆی لێهاتوویی خۆشه‌ویستیه‌وه‌کرابه‌سه‌رلکی یه‌کێک له لکه‌کانی هێزی زرێواری مه‌ریوانی ئه‌وکات به فه‌رمانده‌هی
شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو شه‌هید مه‌نسور ڕه‌شه‌هه‌ورامی که برای کاک ناسر بوو. قاره‌مانه‌تی ئه‌و هێزه بۆوه‌ته وێردی زمانی گه‌وره‌و بچوکی خه‌ڵکی ناوچه‌که.له ڕۆژی حه‌وتی خاکه‌لێوه ساڵی 1362 ی هه‌تاوی له کاتێکدا که ته‌نها حه‌وت رۆژ له نه‌ورۆز جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کۆرد و هاتنی به‌هاری سه‌ر سه‌وز و رازاوه به گوڵه نێرگز و بۆن خۆشه‌کانی دیکه ،دار و دره‌خته‌کان به پۆشینی به‌رگی سه‌وز سیمای سروشتی کورده‌واریان هه‌ر چی جوانتر و دڵڕفێن تر ده‌کرده‌وه. ڕێژێمی تینوو به خاک و خوین گه‌وزاندنی کوردستان ،هێرشی وه‌حشیانه‌ی خۆیان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی هێزی زرێواری مه‌ریوان که له ئاواییی ئه‌ویهه‌نگ بوون ده‌ست پێ کرد،پێشمه‌رگه قاره‌مان و چاو نه‌ترسه‌کان ڕۆڵه‌راسته‌قینه‌کانی گه‌لی کورد به ئاماده‌گیه‌کی هه‌ر چی ته‌واوه‌وه بۆ ئه‌و شه‌ره نه‌خوازراوه سه‌نگه‌ریان گرت.
کاک ناسر که یه‌کێک له‌و که‌سانه بوو که سوێندی خواردبوو که هه‌تا دوا هه‌ناسه‌ی سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌کا و دیفاع له ئازادی و که‌رامه‌تی خاکی کوردستان بکات هه‌ر چی زیاتر وره‌ی به پێشمه‌رگه‌کان ده‌دا.شه‌ره‌که تا ده‌هات گه‌رم و گه‌رمتر ده‌بوو،به‌لام به داخێکی زۆر گرانه‌وه سینگی که‌وته به‌ر گولله‌ی هێزه‌کانی رێژیمی جه‌هل و نه‌زانی کۆماری به ناو ئیسلامی ئێرانه‌وه و بریندار کرا،به هۆی کاریگه‌ری برینه‌که‌یه‌وه چاوه جوانه‌کانی بۆ هه‌میشه له سه‌ر یه‌ک دانا‌و بۆ هه‌میشه ماڵ ئاواییی له هاوسه‌نگه‌ران و بنه ماڵه و منداڵه ئازیزه‌کان و هه‌ر وه‌ها گه‌لی کورد کرد.
هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌دا بوو که پێشمه‌رگه‌یەکی قاره‌مانی تر به ناوی عه‌لی بوبان خه‌ڵکی شاری سنه شه‌هیدبوو . هه‌زار مه‌خابن ئه‌وان زیاتر نه‌ژیان تا خزمه‌تی زیاتر به کوردستانه داگیر کراوه‌کیان بکه‌ن و درێژه‌ی ڕێگایان به هاوسه‌نگه‌رانیان سپارد.هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شه‌هید ناسر فەتتاحی ناسراو به ناسر ڕه‌شه‌هه‌ورامی و شه‌هید عه‌لی بوبان هه‌ر وه‌ها هه‌موو شه‌هیدانی سوور خه‌ڵاتی گه‌لی کورد .
ڕووحیان شاد.
په‌خشان فەتتاحی . نوروێژ 24 03 2013