"an independent online kurdish website

  خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستان ساڵانێکە لە پێناو وەدست هێنانی دەوڵەتی گەورەی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای چەپ لەو ناوچە دا کارێکی ئاسان و سادە نەبووکە بەڕێوە دەچوو.ali_palani_2

یان سادەتر بڵێین لە کاتی خۆی دا خوێندنەوەی  ورد و باشی لەلایەن ڕێبەرایەتی ئەم پارتەوە بۆ نەکرا بوو. چ لە باری سیاسەتی نێو دەوڵەتی چ ئابوری نێو دەوڵەتی و چ  ژیوپولیتیکی ناوچە و هەرەها هەڵکەوتوی جوغرافیای کوردستان.

بۆیە سەرنجام پاشەکەش لە دەوڵەتی کوردی کراو بەرەو کونفدرالیزم گۆڕا.  لە دوای گرتنی ڕێبەری ئەم پارتە( ئۆجەڵان) پاش چەند ساڵێک دەنگۆی وتووێژ لەیراو لەوێ بڵاو دەبووە وە،  سەرئەنجام دەوڵەتی تورکیە خۆی بڵاوی کردەوە کە لەگەڵ ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکاران کوردستان کەوتوونە دیالۆگ ئەمەش بۆ هەموو تاکێکی کورد جێگای سرنج بوو. چونکە دەوڵەتی تورکیە هەزینەیەکی زۆری دا بوو بۆ گرتنی بە قەوڵی ئەوان ڕێبەری ترووریستەکان بۆیە لای زۆر کەس گومانێک دروست بوو لە ئەم دیالۆگە دا.

لە سەرەتای مانگی نەورۆزی ٢٧١٣ دا هیئەتی کورد بە چەند جار سەردانی بەڕێز ئۆجەڵانیان کرد بۆ گۆڕینەوەی  نەزەر و بۆ چوونەکان لەگەڵ یەک دا.  بەشی ئۆرووپای پکەکە و قەندیلی پارتی کرێکاران لەم ڕاگۆڕکێدا لە ڕێگای هیئەتی دیاری کراوەوە ئەم دیو دیو دەکرا و چالاکانە بەشدار بوون، هەروەها لەیراو لەوێش باسی ئەم پەیامە دەکرا کە گوایە لە نەورۆز دا بەیان دەکرێ. بۆ زۆر کەس و بۆ من کە نووسەری ئەم نووسینەم ڕۆژ، سەعات و دەقەم دەژمارد ئاخۆ لە نێوە رۆکی ئەم پەیامە دا چی بەیان بکرێت. سەرنجام ئاشکرا کرا کە لە ڕۆژی٢١ نەورۆز دا ئەم پەیامە بۆ ڕای دونیا ئاشکرا دەکرێ. ئیتر نەک تەنها من بەڵکو بەمیلیون خەڵک چاوەڕوانی ئەم پەیامەی دەکرد .

چاوەڕوانی من لەو پەیامە دا ئەوە بوو لەم ڕۆژە مێژووییە دا لە ڕێگای میدیاکانی گۆی ئەم زەویەوە مافە ڕەواکانی گەڵی کورد بە هەموو دونیا و بەتایبەت  بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە بەیان بکرێت کورد لە پێناوی چیدا خەباتی کردووە و دەیکا. پێم وابوو لە بەرانبەر دانانی چەکەکانی گریلا دا ئازاد کردنی ٨ هەزار بەند کراوی کورد ئازاد دەکرێت و مافەکانی گەلی کورد دەست نیشان دەکرێت، وەک زمانی نەتەوەیەک کە بەدرێژای ٧٩ ساڵ قەدەغە کرابوو و سیستمی کونفدرالیزم و سنووری کوردستان وەک نەقشە ڕێگای چارە سەری پرسی کورد لە ڕێگای میدیای ١٤٠ وڵاتەوە ئەو پەیامە بەیان دەکات و ڕادەگەیەنێ بە دونیا.

چاوەڕوانییەکی تری من لەو پەیامە دا ئەوە بوو باس لە سەر دوو دەوڵەتی کۆنفدراڵ لە ناو یەک جوغرافیای دیاری کراو بەیان بکرێت. هەرێمی کونفدراڵی کورد بتوانێ لە لێوارەکانی دریای ڕەش بانگ لە کەشتیەوانە بازرگانەکانی ئەمریکاو ئۆرووپا وڕوسیا هەموو وڵاتانی ئەم دونیا بکات بۆ بەستنی گرێ بەستی  بازرگانی بۆ کڕینی گوێزەکانی هەورامان و هەنجیرەکەی ڕێژاوی دالە‌هو و هەنارەکەی ئەحمەد ئاوا و هەروەها کانگا ژیر زەویەکانی کوردستان وەک نەوت و گاز و ئاوی کانیاوە تەسفیەکراوەکانی ئەم وڵاتە  بۆ ئەوەی وڵات بە بوژێتەوە لەم پێناوە دا ئێمە چەکەکانمان دادەنێن.

بەڵام بە داخەوە لە یەکەم ڕستەی پەیامەکەوە هەتا دوا ڕستەی، ڕستەیەکی تێدا نەبوو باس لە خواستەکانی ئەم نەتەوە بکات و ڕاستەو خۆ قامکی بۆ ڕاکێشی بەڵی ئەمە داوخوازی ئیمەیە و لە بەرانبەر ئەمانە دا ئاگری چەکەکانمان ئەکوژێنینەوە.

 لە پاش درچوونی ئەو پەیامە گومانێک لای من دروست بوو کە تورکیە دەست کاری کرد بێت ئەم گومانەش لە ئەساسی دوو فاکتەر بوو یەکەم لە چوونی هیئەتە کوردەکاندا بڕیاری میتی تورک وابوو نابێت هیچ کەرەستەیەک وەک پێنووس و کاغەز یان دەنگ تۆمار کرێک لەگەل خۆیان دا بەبن و هەروەها لە ٦ نوقتەی جیاواز کونترۆل دەکران واتە بۆ هینانی ئەم پەیامە تەنها میتی تورک بۆی بو بی هێنێتە دەروە و ئەمەش گومانی من بوو کە دەست کاری کرابێ.

  دووەم نێوە رۆکی پەیامە کە هیچ داخوازییەکی کوردی تێدا نییە ئەم گومانانە هەڵوێستی قەندیل بە تەئید کردنی یان ڕەد کردنەوەی  ڕووی ڕاستی دردەخات. ئەوە بوو بۆ ڕۆژی دوای کە دەکاتە ٢٢/٣/٢٠١٣  قەندیل قەبوڵی کرد کە ئەمە بڕیاری سەرۆک ئاپۆیە ئێمە جێبەجێ دەکەین.

ئەگەر بڕوانینە سەرتاپای ئەم پەیامە دوو جەم سەر بە دی دەکرێت، یەکەم وەک ڕۆحانییەک باسی پێکەوە ژیانی هەموو ئایینەکان دەکا دووەم وەک کومونیستێک خۆی نیشان دەدات. بەڵام نە لە ناو ئایەتەکانی ڕۆحانی دا و نە  لە ناو تیئوری کومونیستییەکە دا مافی گەلی کورد بە دی ناکرێت.

باس لە دیموکراسی و پێکەوە ژیانی ئایینەکان گرنگەو بەجێیە  لە توێی ئەم پەیامە دا بی گونجێنی  بەڵام لەوە گرنگتر داوخوازییەکانی گەلی کوردە کە بەداخەوە بە شێوەیەکی شەفاف و ڕوون باسی لێوە نەکراوە.


ڕێکەوتی ٢٠١٣/٣/٢٤

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی