گه‌ر چاوێک به مێژووی نەتەوە جیاوازەکانی جیهاندا بخشێنین، زۆر ڕۆژی گرنگ و مێژوویی دەکەونە بەرچاو کە هەرکام لە نەتەوەکان شانازیان پێوە دەکەن، ڕۆژی بەربەرەکانی و هەستانەوەکان بە دژی داگیرکەران، ڕۆژی وەستانەوە و فیداکاری و لەخۆبوردن و قوربانیدانەکان و…
ئەو ڕۆژانەن کە هەر کام لە نەتەوەکان شانازیان پێوە دەکەن و لە ساڵیادەکانیان دا ڕێز لە خەبات و ماندوو بوونی ئەو کەسانە دەگرن کە پاڵەوانی هەرکام لەم ڕووداوانە بوونە، هەروەها پەیمانیش لەگەڵ ڕۆحی ئەو کەسانە نوێ دەکەنەوە کە لەپێناو بەرز ڕاگرتنی ئاڵای سەربەخۆیی وڵاتەکەیان دا ماندوو بوونەو و لە ڕێگای خاک و وڵاتەکەیان دا گیانی خۆیان فیدا کردووە، نەتەوەکان شانازی به ڕۆژه مێژووییه‌کانی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن و لە هەر هەل و دەرفەتێک دا تێدەکۆشن بۆ ناساندنی زیاتری ڕۆژە مێژوییەکانیان بە نەتەوەکانی دیکەو بە جیهانی کردنی ڕۆژ و یاده‌وه‌ریەکانیان.
نەتەوەی گەورەی کوردیش وه‌ک یه‌کێک له نەتەوە خەباتکار و سەربزێو و کۆڵنەدەرەکانی سه‌ر گۆی زه‌وی، خاوەنی گه‌لێک ڕۆژی مێژوویی و پڕ سه‌روه‌ر‌یه لە مێژووی دوور و درێژی خۆیدا، خه‌بات و به‌رخۆدانەکان، شکان و هه‌ستانه‌وه‌کان، فیداکاری و قوربانیدانه‌کان و بەربەرەکانێکان بە دژی داگیرکەران بەشێکن لەو ڕۆژە مێژووییانەی کە نەتەوەی گەورەی کورد شانازیان پێوە دەکات و لە ئاوێنەی مێژووی پڕ سەروەری کوردان دا زۆر بە ڕوونی ڕەنگیانداوەتەوە.
١٠ خاکه‌لێوه ڕۆژی شه‌هیدکردنی یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان، حەزرەتی پێشەوا قازی و هاوڕێکانی یه‌کێک له‌م ڕۆژە مێژویانه‌یه که نەتەوەی کورد له لاپه‌ڕه‌ی مێژووی خەباتی پڕ له سەروەری و شانازی و قوربانیدانی خۆی دا به خوێن تۆماری کردووه. ١٠ خاکەلێوە ڕۆژی شەهید کردنی یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان پێشەوا قازی، ڕۆژێکی مێژویی و لەبیرنەکراوی نەتەوەی گەورەی کوردە کە هەتا کوردێک مابێت، ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوەی هەر ساڵێکیش ڕێز لە خەبات و ماندوو بوون و فیداکاری شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەگیرێت.
ئاشکرایە کە پێشه‌وا قازی به‌ده‌ر له‌وه‌ی که پێشه‌واو سه‌رۆک کۆماری کوردستان بوو، زانایه‌كی ئایینی، روناكبیرێكی به توانا‌و سیاسه‌تزان و مرۆڤدۆست و نیشتمانپه‌روه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێگای ئازادی و مرۆڤایەتیش بوو. پێشه‌وا قازی توانی له‌بواری سیاسی‌دا ڕۆڵێكی گه‌وره ببینێت و ببێت به سونبولی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و خۆشه‌ویستی گه‌له به‌شخوراوه‌که‌ی.
ئه‌گه‌ر بڕوانینە مێژوی نەتەوەکانی دیکە و چاوێک به مێژولکه‌ی ئەواندا بخشێنین، ده‌بینین که گەلێک سه‌ركرده‌ی تێکۆشەر و لەخۆبوردو له‌مێژووی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌كاندا رۆڵی گه‌وره‌و به‌رچاویان دیتووه، به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدا بووە گیانی خۆیان بکەنە قوربانی” کورد گوتەنی بەڵاگێڕی نەتەوەکەیان” و بوبێتنه سپه‌ر بۆ پاراستنی گیانی هاونێشتمانه‌کانیان. کەم نین ئەو سەرکردانەی کە لە خەبات و تێکۆشان کۆڵ‌یان نه‌دابێت و تەنانەت زۆریشیان ئازادیان بۆ گەلەکەیان بە دیاری هێناوە، به‌ڵام زۆر کەمن ئەوانەی خۆشه‌ویستیی هه‌تاهه‌تایی نەتەوەکەیان پێبڕابێ و بوبێتنه سونبول و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌کەیان.
پێشه‌وا قازی هەرچەند نه‌یتوانی نەتەوەکەی بۆ هەمیشە له ژێرده‌سته‌یی و به‌شمه‌ینه‌تی ڕزگار بکات، به‌ڵام به خه‌بات و هه‌وڵ و تێکۆشان له پێناو ڕزگاری نیشتمانه‌که‌ی دا بوو به خۆشه‌ویستی نەتەوەی گەورەی کورد و به فیداکردنی گیانیشی بوو به سونبولی فیداکاری و خەبات و هەستانەوە لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی.
پێشەوای نەمر قازی موحەمەد بێ ئەوەی هیچ هێز و گوشار و هەڕەشە و گوڕەشەیەک بەکار بێنێت، بێ ئەوەی پوڵ و پارە و زێڕ و ئاڵتون بخاتە کار بۆ کڕینی نوسەر و قەڵەمەکانیان و تەنیا بە فیدا کردنی گیانی خۆی و بەخشینی ژیانی لە پێناو بە ئازادی و ڕزگاری گەیشتنی نەتەوەکەی، توانی ببێت بە خۆشەویست و ڕەمزی نەتەوەی گەورەی کورد.
لە کەس شاراوە نی‌یە کە دیکتاتۆر، دەسەڵاتدار و ساماندارەکان بە ڕێگا و شێوازی ترساندن و تۆقاندن و یان کڕینی نوسەر و پێنووسەکان کەسایەتی بۆ خۆیان پەیدا دەکەن و دەکڕن، بەڵام ئاشکرایە کە ئەم سومبول سازی و کەسایەتی دروستکردنە شتێکی کاتی و ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کاتیی بتوانێ درێژە بکێشێت، بەڵام پێشەوا بە خوێنی خۆی و بە لەخۆبوردویی و فیداکاری خۆی توانی ببێت بە سومبول و ڕەمزی هەرمانی نەتەوەیکی بێ دەوڵەت، ئەوەتا دوای ٦٦ ساڵ لە شەهید کردنی ئەو مرۆڤە مەزنە، کەچی ئێستا زۆر مەزنتر و خۆشەویستتر و ساڵ بە ساڵیش نێوی ئەو مرۆڤە لە نیو دڵی نەتەوەکەیدا هەر بەرز و بەرز تر دەبێتەوە، پێشەوا ئەگەر ٦٦ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە ناوچەیەکی بەرتەسکی موکریان و دەوروبەری خۆشەویست بوو، کەچی ئەمڕۆ چوار پارچەی کوردستان و نەتەوەیەکی ٤٠- ٥٠ میلیۆنی ڕێز لە یادو بیرەوەری ئەم مرۆڤە مەزنە دەگرێت و شانازی بە خۆیەوە دەکات کە پێشەوا قازی هەیە.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی پێشه‌وا قازی و هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان
قادری خه‌نده‌ڕه‌ش
٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٣