"an independent online kurdish website

به‌ مرۆڤی سه‌رراست ده‌ڵێن ” سه‌رلێ شیواو”  

به‌ کۆنکرێتی قسه‌ کردن  هه‌ر ده‌ڵێن “شه‌ڕ فرۆشتنه‌” ”   nzar_kuwestani

له‌ کوێره‌ کانی سه‌ره‌ رێگه‌ی خێڵی گاران چون تینوێتیان ده‌شکێنن!؟
له‌ زه‌لکاوی درۆ وبۆختان هه‌ڵبه‌ستندا چون ده‌توانن ..
پاکیی حه‌قیقه‌ت هه‌ڵبه‌ستن !؟
ئه‌م حافزه‌ بێ ده‌سکێشانه‌ چلون به‌م کوێره‌ رێیانه‌دا …
ده‌گه‌نه‌ شارێی سه‌رکه‌وتن !؟
لێره‌ش هه‌رواین به‌ڵێن ده‌ده‌ین و نایبه‌ینه‌سه‌ر
کاتی بۆنه‌ وکۆڕ داده‌نین بی ئاگادارکردنه‌وه‌ یان دره‌نگتر یان هه‌ر ناچین
که‌ ره‌خنه‌یان لێ ده‌گیرێ  ویان به‌ زمانی خۆیان له‌ گه‌ڵیاندا ده‌دوێی
لیت ده‌بنه‌ “سه‌عدی ” وشه‌و  و  فریشته‌ی راستی
له‌ کۆڕ وکۆبوونه‌واندا خو ده‌نوێن
که‌  به‌ره‌و ته‌اوبوو ن ده‌چێ وه‌کو دزان بۆی ده‌رده‌چن !!!
به‌ رواڵه‌ت روبه‌روی یه‌ک بزه‌یێ سارد لیواری لێو داده‌گرێ
که‌ تۆزێ لیک دووربینه‌وه‌ زه‌هری به‌غیلی وئێره‌یی ده‌رگای بیرمان پی ده‌گرێ
درۆ و دوو زمانی له‌ لامان هونه‌رێکه‌ یه‌کتری زوو پێ سووک ده‌که‌ین
راستی و خزمه‌ت به‌ خاک وخه‌ڵک له‌ لای زۆران گه‌مژه‌ییه‌
که‌ چی نیو کۆبونه‌واندا به‌ ئه‌ده‌ب ده‌ممان داده‌خه‌ین
یه‌ک به‌ شوێن گیرفان ئاخنین ئه‌وی دیش به‌ شوێن ئیشی ریش دا عه‌وداڵه‌
ئه‌ی باشه‌ له‌ خۆ ناپرسن  بۆ هاتونه‌ ؟
خۆ  ماده‌ په‌یدا کردن و مزگه‌وت چوون  ئازادبوو  هه‌ر به‌م ره‌واڵه‌
ئه‌م کولتوره‌ سه‌قه‌ته‌ پر ده‌رده‌ کورده‌ لێره‌ش چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌
هه‌نه‌ گه‌لی 2 میلیونی  نه‌مامه‌کانیان لیره‌دا پڕ به‌ر بون
که‌چی ئیمه‌ هه‌موو ساڵی نه‌مامی پار له‌ ره‌گه‌وه‌ هه‌ڵ ده‌کێشین
به‌رد وخشتی هه‌یکه‌لی خانوویه‌کی کوردی تێک ده‌ده‌ین.. ده‌یروخێنین
ده‌ڵێێن 40 میلیون زیاترین…
وه‌ڵا  شه‌رمه‌ بۆ ئه‌م شماره‌  سه‌یره‌ زۆره‌
بی پێناسه‌ وبێ وڵات بین
باشه‌ خۆ لێره‌ داگیرکه‌ر نێومان نیه‌
ئه‌ی بۆچی نه‌وروزه‌که‌شمان وه‌ک  خاکی کوردستانمان  چه‌ندین  قاش  ده‌که‌ین !؟
به‌لی دیسان ده‌یڵیمه‌وه‌ …
به‌ ئینسانی ساغ  وسه‌لیم  له‌ کولتوری کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌خوشدا ده‌ڵێن” ئه‌وه‌ نه‌خوشه‌ “
هه‌رچی به‌ قازانجی وبه‌رژه‌وه‌ندی گیرفانه‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی  پێ خوشه‌
سه‌یره‌ به‌ قسه‌یێ راست گوتن به‌ یه‌کێک …
هاوار بۆ ئاسمان ده‌به‌ن
که‌ چی له‌ حاست ده‌یان درۆی  هاوبیریدا به‌ بێ ده‌نگی راده‌بوورن
نازانم تاکه‌ی له‌ بازاری کۆنه‌ فرۆشی حیزباندا
یه‌کیه‌تی و هاوبیری  هه‌روا  بێ هه‌لوێستیی بۆ هه‌لپه‌ره‌ست…
 به‌ هه‌رزانی هه‌راج ده‌که‌ین !؟

 نزار کوێستانی- تورکو – فینله‌ندا
29.3.2013

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی