ڕێژێمی ئاخوندی ئێران هەر لەسەرەتایی دامەزراندنیەوە، هەوڵی داوە ئازادای و مافەکانی گەلی کورد پێشێل بکا و بە توندرین و دڕندەترین شێوە بەرپەرچی ویست و داخوازیەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی داوەتەوە.
ڕێژیمی ئاخوندی پێش ئەوەی بێتە سەرکار بە مەبەستی پتەوکردنی توانا و هێزی خۆی لە ئێران دا بەگشتی و لە کوردستانی ئێران دا بەتایبەتی هەوڵێ دا کورد لە خۆی نزیک بکاتەوە، بەڵام نوێنەرانی کورد هەرزوو بۆیان دەرکەوت کە خومەینی بە هیچ شێوەیەک نیازی نیە مافی کوردانی کوردستانی ئێران دابین بکاو ئازادیان بداتێ. هەر بۆیە کوردستان لە چاو ناوچەکانی تری کوردستانی ئێران دا ، توانی بەرپەرچی هێز و سوپایی ڕێژیم بداتەوە و نە هێڵێ ڕێژیمی ئاخوندی وا بە ئاسانی دەسەڵاتی خۆی بەسەر کوردستان دا بسەپێنێ. کوردستان بۆ هەموو ناوچەکانی تری ئێران بوە مەڵبەندی خۆڕاگری و بەربەرەکانی دژی ڕێژیمی ئاخوندی، بە چەشنێ کە نەیاران و بەرهەڵسکارانی تری خاکی ئێران لە کوردستان گیرسانەوە، وەک ڕاهی کارگەر، و جیریکی فیدایی و دوایەش سازمانی موجاهیدنی خەڵکی ئێران. ڕێژیمی ئاخوندی بە چەکی قورس و تانک و تۆپ و بۆمبارانکردن کەوتە وێزەی کوردستانی ئێران و بە تەواوی مانا، بە بێ ئەوەی چەپ و ڕاست بپارێزێ کەوتە وێڕانکردن و کوشتنی خەڵکی کوردستان.
کورد وەک نەتەوەیەکی یەکگرتوو کە هەمیشە لە خەبات و بەربەرەکانی دا بووە، توانی تا ماوەیەکی درێژخایەن لە ناوخۆیی کوردستانی ئێران دا بەڕێبەرایەتی هێز و لایەنەکانی سیاسی کوردستانی ئێران، و ەکو حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە و سازمانی خەبات لە کوردستان دا دژی سوپای زۆرداری ڕێژیمی ئاخوندی بەربەرەکانیان کرد، تا لە ئەنجام دا کورد ناچار بوو سەنگەری خەباتی بگوازێتەوە بۆ باشوری کوردستان. ڕێژیمی ئاخوندی لەماوەی زیاتر لە ٣٤ ساڵی تەمەنی خۆیدا هیچ نۆعە گۆڕانکاریەکی لە سیاسەتی خۆیدا بەرامبەر بە کورد و داخوازیەکانی کورد ئەنجام نەداوە، بەڵکو دژوارتر و دڕندانەتر لە جاران سیاسەتی زۆرداری و چەوسانەوەی نەتەوەیی دژی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران پێشێل دەکا. بە سەدان گەنج و ، وچالاکیانی سیاسی ساڵانە لە زیندانەکانی جمهوری ئیسلامی ئێران دا توشی ئەشکەنجە و ئیعدام دەبنەو. ڕاپۆرت و دەزگاکانی چاودێری مافی مرۆڤ لە هەموو ناوچەکانی دنیاوە تێشک دەخەنە سەر ئەو ڕاستیە و دەوڵەتی ئێران وەک دەوڵەتێکی دیکتاتۆر و پێشێلکەری مافەکانی مرۆڤ له قهلهم دهدهن
خاڵێکی تر کە جێگەی باس و تڕوانینە ئەویش ئەوەیە کە جمهوری ئاخوندی ئێران، لە هەوڵی وەدەسهێنانی چەکی ئەتۆمیە تا دژ بە دژبەرکانی خۆی وەک ئیسرایل و دەوڵەتانی تری کەندا و بەکاری بێنێ. وێڕای چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ڕاوەستانی ڕێژیم، بەڵام ڕێژیم هەر بەردەوامە لە وەدەسخستنی چەکی ئەتۆمی.
لە لایەکی ترەوە ڕێژیم پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ گروپە توندڕە و ترۆرستەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، بەتایبەتی لە سوریا و فەلەستین و عێراق، ئەمانە هەموو دەریدەخەن کە ڕێژیمی ئاخوندی ئێران بوونی نەک هەر بۆ گەلانی ناوخۆی ئێران زەرەدی هەیە، بەڵکو بۆ هەموو دەوڵەتانی دراوسێ و تەنانەت کاریگەی نەگەتیڤی بۆ تەواوەتی مرۆڤایەتی هەیە. چارەسەر تەنیا ڕووخان و لەناوچوونی ئەو دەوڵەتەیە. لە بەرامبەردا دەوڵەتێکی دیموکرات و پێشکەوتوو بێتە سەرکار تاگەلی و کورد و گەلانی تری ئێران بتوانن بە ئازادی بژین و ماف و دەسەڵاتیان مسۆگەر بکەن
سەباح ئەلیاسی ووڵاتی سوید