"an independent online kurdish website

مێژووی سەرە کی نەتەوەی یەهود  تەورات و پاش ئەوە ئەنسیکلوپدی یەهود، مێژووی یەهود،گرائتز، مێژوو نەتەوی یەهود سیسیل ڕووت مێژووی ئیسرائیل برمینویچ ولە ئیراندا کۆی سێ بەرگی مێژووی یەهود لە ئیران د وکتور حبیب لوی و مێژووی یەهود پرویز رهبر داناسنabdurehman_mirzayi

بە ڕواڵەت وادیارە،یەهود مە یلێکی بەرچاوی بۆهەڵسە نگاندنی مێژووی نەتەوە کەی لە گەڵ نموونە و ئیستانداردە کانی سەردە می تێدا بە دی ناکرێت٠ چونکە لەو حاڵەدا بێگومان ڕاستی مێژوویی چەن بەشێک لە تەورات بە تەواوی نرخە کەی ئەدۆڕێنێ٠ کە بۆ بەرپرس و کاربەدەستانی کنیسەکان ڕۆشن ناکرێتەوە٠ وەهایە کە مێژووە سەر بە خۆکانی نەتەوەی یەهود هەمیشە دەگمەن ونایاب بووە٠

ئەوباسانە کە پاشتر لەم بابەتانەدا هێمای پێدەکرێت ،ڕوانگەیە کە تایبەتی وەڵامەکەی بریانە  واتا بۆچی کورش؟کە بۆ یەکەمین جار و بۆ مێژووی دەگێڕمەوە٠ سەر سووڕمانی گشتی مێژوونووسان لە سەر هەڵدانی کورش لە هیج،ئەوە ش لە هەرێمێکدا کە لە ژێردەسەڵاتی یەکەمین و پڕهێزترین نەتەوە کانی جیهانی دێرینەدا ، ئیستا لەم نوسراوانە دا وڵامێکی شیاو دەبینێتەوە،دێمەنی شێواوی ئیمپراتۆری هخامەنشییەکان دەگۆڕدرێت٠ وبناغەی مادی و عەقڵی دەسەڵاتی کورش دیمەنی خۆی دەنوێنێ٠ نهێنی ئەم سەرهەڵدانە ودەسەڵاتە چاوە ڕوان نەکراوەکەی،ئەبێ لە سێ سەدەی نائارامیە یەک لەدووای یەکەکان ،ولە نێوان نەتەوە و سەرزەوینی یەهود بە دوواێدا بگەڕێن٠

مێژووی یەهود دەورانێک درە و شاوە تر لەسەردەمی پاد شاهی داوود و سلیمانی لە بیر نی یە٠ تەورات دەر بارەی دەسەڵاتی داوود ئەوەندە پێش دەکەوێ کە دەنووسێ. ئەو بڕیاری دا کە خانوویەک بۆ خوداوەند دروست بکات وخوداوەند ئەم ئەرکەی لە ناوبراوسەندەوە٠ داوود شاه لەکۆشکەکەیدا بە دڵنیاییەوە نیشتەجێ بوو٠ چونکە خوداوەند ئەوی لەشەڕی گشت نەیارانی دەربازکردبوو٠ ڕۆژێکیان داوود بە ناتانی نەبی ووت  من لەم کۆشکە جوانەدا کە بەداری سنەوبەردروست کراوە ژیان دەکەم، لە حاڵێکدا سندوقی پەیمانی خوداوەند لە خێوە تێکدا دەپارێزدرێت!ناتان لە وەڵامدا ووتی ئەو شتە کە مەبەستتە بە ئەنجامی بگەیەنە٠ چوونکە خوداوەند لە گەڵ تۆدایە٠

بەڵام شەوە کەی خوداوەند بە ناتانی فەرمووکە بڕوات و بە خزمەتکارە کەی داوود بێژێ تۆناتووانی بۆ من خانوو دروست بکایت٠ من هیج کاتێک لە خانوویەکدا نە ژیاوم٠ لەو کاتەوە کە بە ن ئیسرائیلم هێنایە دەرەوە تا دە گاتە ئەم ڕۆژە،خانووی من خێوەتێک بووە،و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە لە جموجۆڵدا بووم٠ بە دێژایی ئەم ماوەیە،هیچ کاتێک لە بەڕێوە بەرانی ئیسرائیل کە ئەوانەم بۆ شووانی هۆزە کەیان دابین کردبوو، نەمووتووە کە بۆچی خانوویەکم لەداری سنەوبەر بۆ دروست ناکەن؟ ئیستا خوداوەندی بەرزو تووانا دە فەرمێ کە کاتێ لە شووانێکی ساکار زیاترنەبووی و لە لەوەڕگە کاندا لە مەڕوماڵاتەکەت پارێزگاریت دە کرد،تۆم بۆبەڕێوە بەری هۆزە کەت هەڵبژارد٠ لە گشت شوێنێکدا لە گەڵتا بوم و نەیارانتم فەوتان.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی