"an independent online kurdish website

ئێوه‌…. !!!    

 له‌ باتی ئه‌وه‌ی باغجه‌کان ئاوه‌دان که‌نه‌وه‌    nzar_kuwestani

بۆ گه‌رانه‌وی بولبولان
لق وپوپی پڕ هێلانه‌  ده‌شکێننه‌وه‌
ته‌قه‌ی رۆحیی له‌ دڵی غونچه‌ی غوربه‌ت داگرتوی
ئه‌وانه‌ ده‌که‌نه‌ه‌وه‌
له‌ باتی وه‌ی گوی له‌ ناڵه‌ی قومریه‌کانمان بگرن
قه‌فه‌سه‌کانیان بشکێنن
تێڵ دڕووی نوێیان بۆ ده‌تنن
له‌ باتی وه‌ی شنه‌ بارانه‌ی فێنکیی بپڕژێننه‌
سه‌ر چێمه‌نی هه‌ڵپڕوکاو
پریشکه‌ی ئاسنی تۆپه‌کانیتان
په‌لکی ناسکی پڕ له‌ هه‌ستی ئه‌وان هه‌ڵ ده‌پروزێننه‌وه‌ .

ئێوه‌..
له‌ باتی وه‌ی ده‌رکه‌ی به‌ندیخانه‌ داخه‌ن
زاری ئازادیخواز ده‌دروون
له‌ باتی وه‌ی داری سێداره‌ نه‌هێڵن
دارستانمان ده‌سوتێنن
له‌ باتی وه‌ی رێگره‌کانی گه‌روی شاران لابه‌رن
گیرفان درێژی جه‌رده‌یان تێ به‌رده‌ده‌ن
له‌ باتی وه‌ی مه‌زرای مه‌رگی سپی  هوشبه‌ر بسوتێنن
وه‌رزێرانتان له‌ نیشتمانی داگیرکراوم
تۆوی نه‌مان به‌ره‌ ، به‌ره‌ بۆ لاوه‌کانم ده‌چێنن
ئاخ چ بکه‌م  له‌ دزی خۆماڵی
تا زیاتر لێی ده‌کۆڵمه‌وه‌
زیاتر ده‌رۆم  روو به‌ تاڵی…..

  نزار کوێستانی – فینله‌ندا – 6.4.2013
ناردن بۆ تۆره‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی