هاتین بۆ خزمەت سەرێک هەڵ بینە
سەروەروو رێبەر لێزان کەم وێنە 
هاتوینە خزمەت مامۆستاوو زانا
سەرت لە ڕێگایی ئەم کوردە دانا
ئیمەش بە سەر دێین بۆ خزمەتی گوڵ
چونکە کورد ناژی ئەگەر نەی بێ دڵ
تۆ هەم دوکتور بووی هەم بۆ گەلم دڵ
سڵاوو پیرلاشێز گرتت لە خۆت گوڵ
گەلی ڕۆژهەڵات هیوایی پێت زۆرە
چون مێوانیت کرد دوو گوڵ بە نۆرە
شەهید قاسملوو هەم شەهید سەعید
خەبات گێڕی خاک بۆ گەل جێ ئومید
شەرت بێ پیرلاشێز گەل منەت بارتە
دوو سەرکردەی گەل میوانی شارتە
سڵاو دەنێڕین بۆ پاریس سەد جار
بۆ پیر لاشێزیی بۆ کورد وەفادار
پیرلاشێز دەخیل دوو کەس مێوانن
پێغەمبەر ئاشتی و خاوەن ویژادنن
چونکە گەلی کورد هان لە ئینتیزار
شینێکیان بۆ بکەن لە لادێ و لە شار
تۆش ئەبێ وەك چاوو بیان پاریزیی
تا دووا رٶژ بێنە چوارچرای قازیی
دڵدار جاف سوید
٢٠١٣/٤/٥
{jcomments off}