دیمانەیەکی مێژوویی
عەزیز یۆسفی رژیمی شا ریسوا دەکات
پێشەکی؛
ئیبراهیم قەزاق؛ ئەم وتووێژە دەگەڵ کەسایەتی ناسراو خوالێخۆشبوو کاک عەزیز یۆسفی کراوە که 20 ساڵ له زیندانه‌کانی حه‌مه ره‌زاشای پەهەلەوی دا به‌ند کرا و به داخه‌وه کاتێک به نه‌خۆشی ئازاد بوو ، چێژی ئازادی نه‌دی . کاک عه‌زیز یۆسفی ، ئه‌و قاره‌مانه‌ی قاره‌مانانه مایه‌وه و سه‌ری شۆر نه‌کرد و له کاتی به خاک سپاردنه‌که‌ی دا ، پاشی کۆماری کوردستان ،بۆ جارێکی دیکه به سروودی نه‌ته‌وه‌یی ” ئه‌ی ره‌قیب ” ماڵ ئاوایی لێ کرا . کاک عه‌زیز یۆسفی ، ئه‌و ماندێلا کورده‌ی به داخه‌وه ناوه‌که‌ی له بیر چۆوه و ته‌نانه‌ت له هیچ شوێنێک ناوی نایە!!!!! ئەم وتووێژه سالی 1976 ده‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانێکی بێلژیکی کردوویه‌تی کە دواتر لە رۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی رەسمی حیزبی دیموکراتی کوردستان چاپ‌کرا، هاورێی تێکۆشه‌ر و خه‌بات گێری ماندوو نه‌ناس کاک جه‌لیل گادانی و چه‌ند که‌سی تر له پاشی به‌رێوه چوونی رۆژی سێهه‌می کۆچی دوایی کاک عه‌زیز یۆسفی دەستگیر کران ، با هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یان هه‌وێت ده‌گه‌ڵ پاش ماوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی هاوکاری بکه‌ن ، له بیریان نه‌چێت کاک عه‌زیز و کاک عه‌زیزه‌کان بێ تاوان بوون ، قاتڵه‌کانیان رێژیمی گۆر به گۆری په‌هله‌وی بوو.
وت ووێژی رۆژنامه نووسی به‌لژیکی تووسه‌ن ده‌گه‌ڵ کاک عه‌زیز یۆسفی
تووسه‌ن : ئاغای یۆسفی ، هۆی ئه‌و چاو پێکه‌وتنه ئه‌وه یه که له به‌لژیک که‌سانێک هه‌ن عه‌لاقه‌یان به چاره‌نووسی ئێوه هه‌یه به تایبه‌ت پرۆفسۆر لووشار له دانشگای برکسێل ، که چه‌ند جار حه‌ولێ داوه پێوه‌ندیتان پێوه بکات .
یۆسفی : من ده‌گه‌ڵ ناوی پرۆفسۆر لووشار ئه‌وه بۆ یه‌که‌مین جاره ناسیاوی په‌یدا ده که‌م . ئه‌وان سه‌رۆکی کام لێژنه ن ؟ که چاره‌نووسی من بۆ وان ئه‌وه‌نده گرینگه ؟
تووسه‌ن : ئه‌وان له دنیا دا له بیری 3 زیندانی سیاسی دان و چاره‌نووسی وانیان بۆ گرینگه ، که یه‌کێک له‌و 3 که‌سه ئێوه‌ن .
یۆسفی : به‌ڵی زۆر باشه ، فه‌رموون که وابوو هه‌ر پرسیارێکی هه‌تانه فه‌رموون با وڵام تان ده‌مه‌وه .
تووسه‌ن : بۆ ؟ له ساڵی 1958 (1337) بۆ جاری ئاخر گیران؟
یۆسفی : له ساڵی 1337 به هۆی ئه‌ندام بوون له ناو حیزبی دێمۆکراتی کوردستان گیرام و هه‌ر وه‌ها له پێشیش جارێک 4 ساڵ و جارێکی دیکه‌ش بۆ 2 ساڵ هه‌ر به‌و تۆمه‌ته زیندانی بووم له راستی دا ئه‌وه 25 ساڵه به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان زیندانیم .
تووسه‌ن : له ساڵی 1337( 1958 ) هه‌ر که گیران به ده‌ستی مه‌موورانی سازمانی ئه‌منییه‌ت که‌وتنه به‌ر لێ پرسینه‌وه ، ئایا ئاکاریان خراپ بوو ؟ ئه‌شکه‌نجه‌یان کردن ؟
یۆسفی : به‌ڵێ ئه‌شکه‌نجه‌یان کردم ، شه‌لاقیان لێ دام و هه‌ر وه‌ها ده‌س به‌ندی قه‌پانیان لێ دام و هه‌ر وه‌ها به‌ردیشیان پێوه هه‌ڵ داوهسی ،ئه‌و کارانه‌یان چه‌نده‌ها جا ر دووپاته کردۆته‌وه .
تووسه‌ن : ئایا له‌و ده‌مه‌وه دیسان ئه‌شکه‌نجه کراوی یه‌وه ؟
یۆسفی : نا چوونکه تاوانێکی سیاسی تازه وه‌پاڵ من نه دراوه ئه‌شکه‌نجه نه‌دراوم .
تووسه‌ن له کاتی پێ راگه‌یشتن له دادگا دا ئیعتیرافت کرد که تاوان باری ؟
یۆسفی : من ئیعتیرافم نه کرد که ئه‌ندامی حیزبم به‌ڵام دوو به‌ندی قانوون‌یان بۆ من له به‌ر چاو گرت که یه‌کیان به‌ندی 317 یه که دوو به‌شه و تێیدا باسی هاندانی خه‌ڵک بۆ چه‌ک هه‌ڵگرتن ده‌کرێ و له به‌شی دووهه‌میشی دا باسی نیازی کووشتنی شا هاتووه . له مهر یه‌که‌مینیان که بریتی یه له هاندانی خه‌ڵک بۆ چه‌ک هه‌ڵ گرتن کاتێک ئێمه‌یان گرت 150 که‌س بووین به‌ڵام له لای هیچکامێکمان چه‌کیان نه‌دۆزییه‌وه و خه‌باته‌که‌ی ئێمه خه‌باتی چه‌کدار و به زۆر نه‌بووه و خه‌باتی سیاسی بێ وه‌کار هێنانی زۆر بووه و به‌م پێیه به نه‌بوونی چه‌ک و خه‌باتی به تۆبزی نه‌کردن ئه‌و به‌شه‌ی به‌ندی 317 نه ده‌بوو له مهر من ده‌کار بکرێ و به‌شی دووهه‌میشی که بریتی یه نیازی کوشتنی شا ده‌بێ بڵێم ئێمه له مه‌هاباد بووین که ناوه‌ندی تێکۆشان و نفووزی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانه و له وێش ئێمه مووشه‌ک مان نه‌بوو که بیکه‌ین به ئامرازی کوشتنی شا که وابوو هیچ کامێک له‌م دوو به‌شه‌ی ئه‌و به‌نده له مهر من نا گونجێ .به‌ندێکی دیکه که به گوێره‌ی ئه‌و من تاوانبار کرام به شی یه‌کی به‌ندی شه‌سته که باسی جونحه‌و و جینایه‌ته که بۆ پێک هێنانی حیزبێک به ئامانجی ئیشتراکی یه‌وه ده‌کار ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر وای دانێین که من دامه‌زرێنه‌ری حیزبێکی واش بوو بم به گوێره‌ی ئه و به‌نده من ده‌بوو به ده ساڵ زیندام مه‌حکووم کرا بام و چوونکه تاوانه‌که دووپاته کراوه‌ته‌وه با پێنج ساڵیشی لێ زیاد کرێ له سه‌ر یه‌ک ده‌کا پازده ساڵ ، به‌ڵام ئێستا من ئه‌وه 19 ساڵه له به‌ندیخانه دام . به‌ندی 317 له مهر من نه ده‌گونجا و هه‌ر له بنه‌ره‌ته‌وه نه ده‌بوو مه‌حکووم به مه‌رگ کرابام و له مهر به‌نده‌که‌ی دیکه‌ش هه‌روه‌ک کوتم من ئه‌گه‌ر دامه‌زرێنه‌ریش بووبام دیسان ده‌بوو به 15 ساڵ زیندان مه‌حکووم کرا بام نه‌ک به ئێعدام .
تووسه‌ن : ئایا له داگا وه‌کیلت هه‌بوو ؟
یۆسفی : وه‌کیلی ته‌سخیری م هه‌بوو .
تووسه‌ن : دوای ئه‌وه‌ی به مه‌رگ مه‌حکووم کرای ده‌س به‌جێ ئه‌و حووکمه هه‌ڵوه‌شاوه و کرا به به‌زیندانی ئه‌به‌د ؟
یۆ سفی : نه‌خێر دوای سێزده مانگ دهرهجهیهکیان که‌م کرده‌وه .
تووسه‌ن : داد گاکهت له تاران بوو ؟
یۆسفی : به‌ڵێ له تاران بوو .
تووسه‌ن له‌و کاته‌وه که مه‌حکووم کراوی له کام زیندان بووی ؟
یۆسفی : له سه‌ره‌تای گیرانم دا 18 مانگان له ” قزل قه‌لعه ” بووم پاشان بردیانم بۆ زیندانی ” قه‌سر” دوایه ماوه‌ی هه‌شت ساڵ ته‌بعیدیان کردم بۆ زیندانی ” بورازجان ” و سه‌ره‌رای ئه‌وه جارێک شا ده‌ستووری دا که زیندانییه سیاسی یه‌کان له “بورازجان ” را بنێرنه‌وه شوێنی خۆش ئاو وهه‌وا هێندێکیان ناردن به‌ڵام منیان هه‌ر له ” بورازجان ” راگرت و ئه‌م ماوه‌یه هه‌شت ساڵی خایاند. هه‌تاکوو سه‌رای نیزامی هاته وێ و من شکایه‌تم کرد و ئه‌وانیش فه‌رمانیان دا و له ” بورازجانه‌وه” بۆ زیندانی ” بابوول ” ته‌بعید کرام سێ ساڵیش له زیندانی ” بابوول ” دا بووم .
تووسه‌ن : که وا بوو له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساڵه دا که له زیندانی بورازجان دا بووی هه‌ل و مه‌رجی زیندانه‌که له وێ به تایبه‌تی له باری ئاو و هه‌وا وه زۆر ناخۆش بوو ؟
یۆسفی : دیاره .تووسه‌ن : چه‌ند له ” بابوول ” مایه‌وه ؟
یۆ سفی : سێ ساڵ .
تووسه‌ن : ئه‌دی پاشان ؟
یۆسفی : پاشان راگوێزرام بۆ زیندانی ” قه‌سر ”
تووسه‌ن : ئێستا چ ماوه‌یه‌که له زیندانی ” ئێوین ” ی ؟
یۆ سفی : له نه‌تیجه‌ی شکایه‌تێکی که کردم … سێ نامه‌م بۆ دادستانی نیزامی و سه‌رۆکی سازمانی ئه‌منییه‌ت و سه‌رۆکی زیندانی ” قه‌سر ” نووسی ، منیان برده ” کۆمیته ” و له وێوه هێناویانمه ئێره
تووسه‌ن : بۆ شکایه‌تت کرد ؟ ئایا هه‌ل و مه‌رجی زیندان ناخۆش بوو ؟
یۆ سفی : هه‌ل و مه‌رج نا ، ئاکاری زیندانه‌وانه‌کان خراپ بوو سووکایه‌تیان به زیندانی ده کرد .
تووسه‌ن : له که‌نگێوه له زیندانی ” ئێوین ” ی ؟
یۆسفی : ماوه‌ی 8 مانگه لێره‌م .
تووسه‌ن : لێره هه‌ل و مه‌رجی زیندان چۆنه ؟
یۆ سفی : لێره زیندانه‌وانه‌کان سووکایه‌تی به زیندانی نا که‌ن .
تووسه‌ن : ده‌کرێ باسی چێشت و خوارده‌مه‌نی زیندانمان بۆ بکه‌ی ؟
یۆ سفی : به گشتی زیندان چه‌شنه خواردنێکی هه‌یه که به هه‌موانی ده‌ده‌ن .
تووسه‌ن : تۆ نه‌خۆشی گورچیله‌ت هه‌یه ئایا چێشتی زیندان له نه‌خۆشیه‌که‌ت دا ته‌ئسیری هه‌یه ؟
یۆسفی : ته‌نیا سوێر بوونه‌که‌ی ته‌ئسیری هه‌یه چوونکوو خوێ یه‌که‌ی ده‌نیشێ و به‌رد ساز ده‌کا هه‌روه‌ها ده‌بێ بڵێم ئاوی خواردنه‌وه ی ئێره قسڵی ده گه‌ڵه و ئه‌وه‌ش له نه‌خۆشی یه‌که‌ی من دا وه‌نه‌بێ بێ ته‌ئسیر بێ .
تووسه‌ن : ئایا تاکوو ئێستا پزیشک سه‌ری لێ داوی ؟
یۆسفی : به‌ڵێ پزیشک هاتۆته لام نه‌خۆشی یه‌که‌م ژانی زۆر نییه به‌ڵام گورچیله‌کانم خیز هه‌ڵدێنێ .
تووسه‌ن : کاتی خۆت چۆن راده‌بوێری ؟
یۆسفی : هه‌تا ئه‌و کاته‌ی له زیندانی ” قه‌سر ” بووم ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌م هه‌بوو کتێب له زمانی ئینگلیزییه‌وه وه‌ر بگێرم که یه‌کێکیشان به ناوی ” سه‌رزه‌وی کهف ” چاپ کراوه و له‌و دواییانه‌ش دا کتێبێکی دیکه‌م به ناوی ” گوڵی زێرین : نووسراوی پاستۆوسکی ، وه‌رگێراوه که له پشکنینی زیندان دا ده‌ستی به سه‌ر داگیراوه .
تووسه‌ن : لێره چ ده‌که‌ی ؟
یۆسفی : هیچ ، ده‌ی گوزهرێنم . ئه‌و رۆژنامه و گووارانهی له زیندان دا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه ده‌یخوێنمه‌وه .
تووسه‌ن : که وا بوو لێره کار ناکه‌ی ؟
یۆسفی : نا به هیچ چه‌شنێک .
تووسه‌ن : که نگێ به ئێوه‌یان راگه‌یاند که من ده‌مه‌وێ بت بینم ؟
یۆسفی : هه‌ر ئه‌و کاته‌ی هێنایانمه ئێره و کوتیان کار به ده‌ستێکی ده‌ره‌وه هاتووه و ده‌یه‌وێ چاوی پیت بکه‌وێ و قسه‌ت له گه‌ڵ بکا .
تووسه‌ن : ئایا یه‌که‌م جاره که رۆژنامه نووسێکی بێگانه ده‌بینی ؟
یۆسفی : به‌ڵێ ئه‌وه یه‌که‌م جاره .
تووسه‌ن : ئایا خزم و که‌س و کارت هه‌یه ؟
یۆسفی : برایه‌ک و دوو خوشکم هه‌یه برایه‌کی دیکه‌م هه‌بوو که له‌م دوواییانه دا کۆچی دووایی کرد و پێنج منداڵی له پاش به جێ ماوه که‌سی دیکه‌م نییه .
تووسه‌ن : خزمه‌کانت له کوێ ده‌ژین و ئایا دێن بۆ دیتنت ؟
یۆسفی : ئه‌وان له مه‌هابادن و لێره دوورن له زیندانی قه‌سر جار جار ده‌هاتن بۆ دیتنم به‌ڵام لێره هێشتا نه‌هاتوون .
تووسه‌ن : ئایا نامه ده‌نووسی بۆ خزمه‌کانت ؟
یۆسفی : له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت مانگه‌ی وا لێره‌م نامه‌م نه‌نووسیوه .
تووسه‌ن : بۆ ؟ چوونکه پێت خۆش نه بوو نامه بنووسی ؟
یۆسفی : نا له به‌ر ئه‌وه‌ی که لێره هه‌ل و مه‌رج وایه که بۆ نووسینی نامه ماوه دیاری ده‌کرێ به هه‌ر سێ مانگ یان هه‌ر چوار مانگ جارێک به‌ڵام جارێ هیچیان به من نه کووتووه .
تووسه‌ن : به گشتی له زیندان دا بوون خۆش نییه به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا من وا بزانم زیاتر پێت خۆشه له‌و زیندانه‌ی ئێره بی .
یۆسفی : نه‌خێر ، به هیچ چه‌شنێک پێم خۆش نییه لێره بم زیندانی ” قه‌سر ” بۆ من باشتر بوو هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاکاری زیندانه‌وانه‌کان باش بێ ، چوونکه له‌وێ مافی ئه‌وه هه‌بوو خه‌ڵک بێن بۆ لام به‌ڵام لێره ئه‌و مافه‌م نییه .
تووسه‌ن : ئایا هیچ ئاواتێکت هه‌یه ؟
یۆسفی : مه‌به‌ستتان چی یه ؟
تووسه‌ن : شتێکی که له ژیانت دا به ئاواتی ده‌خوازی و ئێستا لێی بێ به‌شی ؟
یۆسفی : بۆ کابرای زیندانی به‌ر له هه‌موو شتێک ئازادی له گۆرێ دایه به‌ڵام من به داخه‌وه ئازادی خۆم به‌و زووانه نابینم هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئازادی به په‌شیمان بوونه‌وه و داوای لێ بووردن به ستراوه‌ته‌وه به‌ڵام چونکوو من خۆم به تاوانبار نازانم هیچ هۆیه‌ک له ئارادا نا بینم که له کرده‌وه‌ی خۆم په‌شیمان بم و داوای لێ بوردنیش هه‌ر ناکه‌م چونکوو تاوانبار نیم .
…
تێبینی؛ ئه‌وه بابه‌ته له رۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 46 ره‌شه‌مه‌ی 1355- مارسی1977 وه‌رگیراوە، بێ ئه‌وه‌یکه ده‌ست کاری کرابێ و ته‌نیا نیشانه‌ی ( ٧ ) ته‌کانم بۆ زیاد کردووه .
ده‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تم . ئووتی 2011 ئاڵمان . برایم قه‌ززاق
.سەرچاوە: بەیان
{jcomments off}