وەک هەموو لایەک ئاگادارن دادگای شاری مەریوان لە رێکەوتی ٢٦ خاکەلێوە هاووڵاتیەکی شاری مەریوان بە ناوی تۆفیق خۆشنواز سەزادەدات و کاربەدەستانی ڕێژیم لە سەر داوای دادگا، ناوبراو بە جل و بەرگی سووری ژنانەوە ، بە نێو شوێنە گشتییەکانی ئەو شارەدا دەگێڕن.
ئێمە لە لایەن خۆمانەوە ئەو کردەوەیەی کاربەدەستانی ڕێژیم بە بێ ڕێزی کردن بە جێگەوپێگەی ژنانی کورد دەزانین و هەر لەو کاتەدا ئەو کردەوەیە مەحکوم دەکەین و دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی ژنانی ئازادیخواز و مافویستی شاری مەریوان و هەموو ژنانی کوردەوە.
ڕێژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی بەم کردەوە دزێویانەی خۆی زیاتر لە هەمیشە نێوەرۆکی دژی کورد و هەروەها دژی مافەکانی ژنان لە خۆی نیشان دەدات.
جارێکی تر ئەو کردەوەیە مەحکوم دەکەین.
سەرکەوتن بۆ بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنانی کورد و نەمان بۆ ڕێژیمە کۆنەپەرەست و دژە مرۆڤییەکان.
یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ
یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١.٠٤.٢٠١٣نۆروێژ