دوای ئه‌زموونی ده‌یان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکۆماری و شۆرای شار و… له ئێران هێشتا خه‌ڵکانێک چ له خه‌ڵکی ئاسایی و بگره سیاسیه‌کان له‌و باوره‌دان که هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی به‌ناو سه‌رۆک کۆماری ره‌نگه ئاڵترناتیف و موعجیزه‌یه‌ک له ئێران روو ئه‌دات وئاڵوگۆرێکی سیاسی و ئابووری بۆ باشتر گوزه‌رانی خه‌ڵکی ئه‌وه وڵاته دێته ئاراوه ، به‌ڵام من به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تاقمه خه‌ڵکه له مێژه‌وه له‌و باوره‌دام که هیچ دروشمێک باشتر له رووخانی کۆماری ئیسلامی ناتوانی داهاتوی ئێران و نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کانی بگۆردرێ و له داهاتوودا حکومه‌تێکی فیدراڵ دابمه‌زرێ.
سه‌یر لێره‌دایه ئایا خه‌ڵکی ئێران ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی‌یان بۆ روون و ئاشکرا نه‌بوه‌ته‌وه که به‌و چه‌شنه دڵخۆشن به هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره؟
ئایا دوای رووخانی سیستمی پاشایه‌تی و شۆرشی گه‌لانی ئێران هه‌ر ئه‌م حکوومه‌ته نه‌بوو هه‌ستی ئایینی خه‌ڵکی نه‌کرده سپه‌رێک بۆ به‌دسته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات و شۆرشی گه‌ڵانی به تاڵان نه‌برد؟ 75 تمه‌نی نه‌وته‌که له بیر چووه ،بریار وا بوو له په‌نجه‌ره‌کانه‌وه بدرێ ؟ به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان نه‌دا دادپه‌وروری ئیلاهی به‌رێوه ببه‌ن و ده‌یان وهه‌زاران به‌ڵینی له‌و چه‌شنه…
حکومه‌تی مه‌لاکان زۆری نه‌خایاند جیهادی دژی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان به ره‌وا زانی و ته‌نانه‌ت به‌زییان به منداڵی ساوی کوردا نه‌هاته‌وه و به مه‌به‌ستی پاکتاو کردن به له‌شکرێکی ته‌یار به چکی قورس کوردستانیان داگیر کرد و نه‌یاران و جودابیرانی به درنده ترین شێوه له نا برد(هه‌رچه‌ند له لایه‌ن ئه‌حزابی کوردستانه‌وه زه‌برێکی جه‌رگ بریان به‌ر که‌وت و نه‌یانتوانی به ئامانجه گڵاوه‌کانیان بگه‌ن)
دوابه‌دوای جیهاد له کوردستان شه‌ری ماڵکاولکه‌ریان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌عسی عێراق کرده ئامانج بۆ هه‌نارده‌کردنی شۆرشی ئیسلامی و دوای ئه‌و شه‌ره سه‌رۆک کۆمارێکی لێ خوڵقا بۆ ئاوه‌دانی ئێران و به‌و دروشمه هه‌موو سامانیان به تاڵان برد و یه‌کێک له‌و وتانه‌ی ئاغای ره‌فسه‌نجانی ماوته‌وه که له ده‌وری دووهه‌می سه‌رۆک کۆماری دا کردی ، هه‌رکه‌س له گه‌ڵمان بێت زه‌ره‌ر ناکات سیاسه‌تێکی پیسی ئاخونده‌کان بوو که له جه‌مارانه‌وه دا ئه‌رێژرا و به‌و سیاسته‌وه هه‌شت ساڵی دیکه خه‌ڵکی ئێرانیان له دیموکرسی دوور خسته‌وه و تیرۆر کردنی سه‌رکرده‌کانی کوردوته‌نانه‌ت ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی ئێرانی چ له ناوخۆ و ده‌رخۆ تا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵکی وه‌زاله هاتن و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی له کون و قوژبنێکی ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌بیسترا و مه‌لاکان له ترسی روخانی حکوومه‌ته که‌یان که‌وتنه بیری دروست کردنی و په‌روه‌رده کردنی سه‌رۆکۆمارێکی ریفۆرمخواز و ئازادی را ده‌ربرین و ئینتشارات و … تا ئاغای “خاته‌می”یان هێنایه ساحه‌ی فریودان و چه‌واشه‌کاری ئه‌ونده ئوستادانه و زیره‌کانی خۆڵکی رژانه چاوی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌ویی یه‌وه که له ناوخۆ به‌ری بۆ بزوتنه‌وه خوێنکاری یه‌کان و ریفۆرمخوازه‌کان شک کرد تا هه‌موویان ئاشکرا کران و یه‌ک به‌یه‌ک یا کوژران یا تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت له ره‌ش چاڵه‌کانیان ئه‌شکه‌نجه ئه‌درێن و له‌ده‌ره‌وه باسی له وتوو وێژی که‌لتووره‌کانی ئه‌کرد و ده‌وره‌ی هه‌ڵهاتنی مێشکه‌کان ده‌ستی پی کرد تا کوو به هه‌زاران که‌س له ترسی له ناو چون ئاواره‌ی وڵاتان بوون.
ئاغای “خاته‌می”یش توانی ئه‌و رساڵه‌ته‌ی که له‌لایه‌ن ئیمام زه‌مانه‌وه پێ سپردرا به جوانی به‌رێوه‌ی برد و هه‌شت ساڵه‌که‌ی به خزمه‌ت به مانه‌وه‌ی سوپای ئیسلامی ،ئازادی کوژ ته‌واو کرد و به‌ڵام خه‌ڵک رۆژ تا رۆژ هه‌ر ره‌ش و رووت بێ به‌ش له ئازادی دڵخۆش کران به سه‌رۆک کۆمارێک که ده‌توانێ دادپه‌وروه‌ی ئیلاهی و به‌رێوه ببات و خه‌ڵک له‌و ره‌زاله‌ته که توشیان بووه رزگار بکات وئاغای “ئه‌حمه‌دی نژاد” ئه‌و سه‌رۆک کۆماره بوو وه‌ک ئه‌وانی تر له پێش هه‌ڵبژێرا بوو و سه‌ربازێکی وه‌فاداری ویلاتی فه‌قی و دۆستێکی نزیکی ئیمام زه‌مان بوو که ئه‌وه‌نده جێگای متمانه‌ی ئاغاکانی ویلایه‌ت بوو که به‌رپرسی تیرۆره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی پێسپردا بوو.
ئاغای “نه‌ژاد” نه‌ک سیما به‌ڵکو نوتقێکی سیاسی ئه‌قڵانی نه‌بوو که بتوانێ رزگارکه‌ری ئه‌و دۆخه‌ی خه‌ڵک بێت که له چاره‌ره‌شی دا ئه‌ژیان ، وته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده خۆی و حکومه‌ته‌که‌ی به قه‌به ئه‌زانی که هه‌ره‌شه‌ی سرینه‌وه‌ی وڵاتی “ئیسرایل “ی له‌سه‌ر خه‌ریته‌ی جوغرافیای ئه‌کرد و توانی به گه‌وجانه سیمای واقیعی کۆماری ئیسلامی بخاته به‌ر چاوی جیهان و شک و گوومانه‌کان له تیرۆریست بونی حکۆمه‌تی ئیسلامی ره‌وانده‌وه ( لێره‌دا سپاسی ئه‌که‌ین) وپێش له ده‌وری دووهه‌می سه‌رۆک کۆماری “نژاد”یش که‌سانێکی وه‌ک مووسه‌وی و که‌رووبی که ده‌ستیان له تیرۆر و خوێنی گه‌لانی ئێران به‌تایبه‌تی رۆڵه قاره‌مانه‌کانی گه‌ڵی کوردا هه‌بوو ،بۆ چه‌واشه‌کاری باسی مافی گه‌لانی و… به ناو بزوتنه‌وه‌ی “سه‌وز” خه‌ڵکیان شاگه‌شکه کرد ته‌نانه‌ت هه‌نێ له‌وانه‌ی لای خۆیشمان پێیان وابوو ئه‌گه‌ر ئاغایانی مووسه‌وی و که‌رووبی ببنه سه‌رۆک کۆمار ئه‌وا یه‌ک دوو کورسی له په‌رله‌مانیان ثی ئه‌رێ و پاڵی لێ ئه‌ده‌نه‌وه و شۆرشی ماف ویستی کوردیان به ئاقاری ئاشبه‌تاڵدا ئه‌برد
ئاغای” نه‌ژاد” یش و ئه‌وانه‌ی تریش که له‌مه‌و به‌دواوه ئه‌کرێنه سه‌رۆک کۆمار که‌س گه‌لێکن له قوماشی ره‌فسه‌نجانی وخاته‌می و نه‌ژاد و ئیمام زه‌مان و گورگێکن خۆیان له پێستی مه‌ردا حه‌شارداوه .
له کۆتاییدا حکوومه‌تی ئیسلامی مه‌حکوومه به فه‌وتان و رووخان به هیوای دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی فیدراڵ (هه‌رچه‌ند من باوه‌رم به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌یه)