"an independent online kurdish website

لێکۆڵینەوەی مێژووی ، دێکۆمێنتاری ، سیاسی ، ئابووری ،  ئەدەبی، هونەری  و نیزامی و…. ئەدەبیات و دەستەواژەی تایبەت بە خۆی هەیە. ئەگەر نووسەر لە کاتی نووسینەکەی دا دیقەت نەکا، دەتوانێ بە بە کار هێنانی وشە ، یان دەستەواژەیەک زیانێکی گەورە بە مەبەستەکەی بگەیەنێ.smko_shkakk_5

لەم ماوەیە دا بەرنامەیەک لە کاناڵی تیشک تی ڤی بلاو بووە سەبارەت بە بزووتنەوەی ژێر ڕێبەرایەتیی ڕێبەری ناوداری کورد ، شەهید سمکۆی شکاک و لەو بەرنامەیە دا کۆمەڵێک  بابەتی بەنرخ ورووژێندرا بوون و باسیان لێوەکرابوو کە بێ گومان بینەر بە تامەزرۆیی یەوە تەماشای دەکا و لەو بوارە دا تیشک تی ڤی جێی سوپاس و پێزانینە .

لە نێو ئاخنی بەرنامەدێکۆمێنتاریەکە دا لانی کەم دوو جار بە دوای یەک دا ، پەیڤی: ” سمکۆ لە پێشان شاری  سەڵماس و پاشانیش ورمێ ی داگیر کرد”  بە کار هێنراوە!

هەر هەموومان دەزانین کە داگیر کردن هەمان “اشغال” کردنە . ئەگەر سمکۆ ورمێ و سەڵماسی داگیر کردبێ ، حەتمەن کاتێک دەوڵەتی ئێران دووبارە ئەو شارانەی لە سمکۆ وەرگرتبێتەوە ، ڕزگاری کردوون. واتە ڕزگار کەرێک هاتووە دوو شاری لە دەست داگیرکەرێک دەرهێناوە!

ئەگەر ئێمە ورمێ و سەڵماس مان پێ کوردستان بێ ( کە پێمان وایە و گومانێک مان نیە)  ، بۆچی کاتێک بزووتنەوەیەکی کوردی ئەو شارە لە دەست داگیر کەر دەردێنێ ، دەبێ ئێمەی کورد دەستەواژەی “داگیرکردن” بە کار بێنین؟  ئەوە نیهایەتی بێ دیقەتی یە. ئەگینا چ نووسەری دێکۆمێنتارەکە و چ بەڕیوەبەرانی تیشک  ئەو راستی یە مێژووییە باش دەزانن و نەدەبا ئەو کەم دیقەتییە بکەن کە ڕەنگە لە داهاتوو دا وەک بەڵگە لە پێش مان دابنێن و ئەوکاتەیە کە” پاشگەز بوون و نەمزانی و مەبەستم ئەوە نەبوو ، سوودی نیە. هەر وەک عەرزم کردن ، بەکار هێنانی وشەیەکی ناموناسیب لە دێکۆمێنتارێکی گرینگ و لە کاناڵێکی گرینگی تی ڤی دا  دەتوانێ لە داهاتوو دا کایەیەکی گەورەی سیاسی  ومێژووی مان پێ بدۆرێنێ.

smko_shkakk_3

با نموونەیەک لێرە دا بێنمەوە و بیکەمە کۆتایی ڕەخنەکەم. ٢١ ی سەرماوەز ڕۆژی رووخاندنی کۆماری میللی ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٤٦ دایە کە ئەرتەشی شا لەو ڕۆژە دا تەورێزی داگیر کرد و کۆماری ئازەربایجانی ڕووخاند کە دواتر و لە ٢٦ ی سەرماوەزیش د اکۆماری کوردستان ڕووخاند.  

لەوکاتی یەوە تا ڕووخانی ڕێژیمی شا لە ساڵی ١٩٧٩ دا ، ٢١ ی سەرماوەز بە ڕۆژی” نجات آذربایجان” نادێر کرابوو و هەموو ساڵی لەو ڕۆژە دا لە سارە ئازەری نشینەکان جێژنی و شایی بوو و سەدان هەزار ئازەری بەشدار دەبوون. تەنانەت خەڵکی سیاسیکار و خوێندەواری ئازەریش وەک عادەتیان کردبوو ، بەو ڕۆژەیان دەگوت: روز نجات آذربایجان!  بەکار هێنانی ئەو دەستەواژەیە و بەشداری کردنی ئازەریەکان لەو جێژنە د ابۆتە پەڵەیەکی شەرماوەر بۆ ئازەریەکان و هەتا ئێستاش بە نێو چاوانیان دا دەدەنەوە. بە پێچەوانەوە ڕۆژی ٢٦ ی سەرماوەز کە ڕۆژی رووخاندنی کۆماری کوردستانە ، هەتا ئەم لەحزەیەش بۆ کورد کارەسات بووە و نەک جێژنی نەگرتووە ، بگرە ئەگەر بۆی لوا بێ ڕەش پۆش بووە(مەبەست  ئەوەیە کە دەوڵەت نەیتوانی ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی نیجاتی کوردستان ناودێر بکات).

کەوایە با ئێمە خۆمان نەکێشینە ژێر پرسیارێک کە خولقێنەری خۆمان بووین.

هیوادارم نووسەری دێکۆمێنتارەکە دڵی نەڕەنجێ  وکەمێک دیقەتی زیاتر بکا و بەردەوام بێ لە نووسین وئامادە کردنی دێکۆمێنتاری هاوشیوە دا .

smko_shkakksmko_shkakk_4smko_shkakk_2

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی