ڕۆژوو یەکێکە لە ئەرکە دیاریکراوەکانی ئایینی ئیسلام بۆ هەر تاکیکی باڵغی ئاقڵی ، ئازادی ، موسوڵمان. ئەگەر بە بێ بیانویەکی شەرع پەسند ئەنجام نەدرێ سەزای هەیە. لە ڕوانگەی ئایینەوە بۆیە بەرۆژوو بووین و دەبین.
مانگی پیرۆزی رەمەزان، مانگی خێرو بەرەکەت و چاکە و دەست گیرۆیی فەقیرو هەژارانە. مانگی خۆ ڕاهێنان و خۆ سازدانە، مانگی خاوێنکردنەوەی دڵ و دەرونانە، مانگی چاکە و هاوکاری دەگەڵ دەرو جیرانانە، مانگی زانینی قەدری تێری و دەردی برسیانە، بە کورتی ڕاسپاردەی زۆرن کە هەر هەمویان بۆ ڕەزای خوا و خزمەتی مرۆڤەکانە. بۆیە بەڕۆژوو بووین و دەبین.
لە و مانگە پیرۆزەدا بە باشم زانی بۆ تێگەیشتن لە ماناو مەبەستی ڕۆژوو بۆ گەیاندنی ڕاسپاردەکانی خوا کە هەمویان لە وشەی چاکەدا کۆ دەبنەوە و ڕۆژووش یەکێک لەوانە، ئایەتی ژمارە ١٧٧ی سوڕەی بەقەڕە بە کورتی شی بکەمە وە و بیخەمە بەر چاوی خوێنەران بە تایبەتی موسوڵمانانی ڕۆژوو وان. نابێ لە بیرمان بچێ زۆربەی گەلەکەمان خاوەنی بڕواو ئیمانە زۆر بە جێیە بزانێ بۆچی ئەو ئەرکانەی لە سەر شانە. خوای مەزن لە بارەی خێرو چاکە دا دەفەرموێی: ( کاری چاک هەر ئەوە نیە ڕوبکەیە ڕۆژهەڵات یان ڕۆژئاوا، بەڵکو چاکە ئەوەیە : بڕوای پتەوت هەبێ بە خوا، بە ڕۆژی سەڵا ، بە فرشتەی خوا، بە کتێب و پێغەمبەرانی خوا، لەو سامانەی خوا پێی داون و زۆریشتان خۆش دەوێی، بەشی خزمانـ و هەتیوان و هەژاران و ڕێی لێ ونبوان و سواڵکەران بدەن وعەبدانی پێی بکڕنەوە وئەوانەی لە گرەودان ڕزگاری بکەن، نوێژ بکەن، زەکات بدەن. کاتێک بەلێنێەک و دا بیبەنە سەر ،پەیمانێک و بەست مەی شکێنن، لە نەداری و تەنگ و چەڵەمە و گرفتاریدا خۆ ڕاگر بن . مرۆڤی موسوڵمان بەڕاستی ئەوانەن کە ئەوە باوەڕیانە و ئەو کردەوانە ئەنجام دەدەن و لە خوای خۆیان پارێز دەکەن ) هەموی ئەوانەی باسم کردن و زۆریتریش چاکەیان پێدەکوترێ و ڕٶژوش یەکێک لە گرینگەکانیانە. بۆیە بەڕۆژو و بووین و دە بین.
چاکە لە زمانی شەرعدا بە هەر کردەوەیەک دەکوترێی کە ببێتە هۆی نیزیکیون لەڕەزامەندی خواو گەیاندنی خیرو بێر بە خەڵکی خوا. برێتیە لە ئاکاری باشو خوو خدەی بەرزو جوان. لە و ئایەتە دابڕوا لە پێشەوەی هەمو کردەوەو چاکە کانە ، چونکە ئەنجامدانی هەر کردەوەیەک ئەگەر بڕوات پێی نەبێ یان بێگارە یان خۆ خافڵاندنو کات بەزایەدانە. بە دوای ئەودا باس لە ڕۆژی سەڵا دەکا، واتە ڕۆژی لێپرسینەوە ،چو نکە ئەوانەی لێیان ناپرسرێتەوە یان کە ترە خەمن یان خۆ ماندو ناکەن بۆ باش ئەنجام دانی کارە کانیان و خۆیانی لێبە بە بەر پرسیار نازانن. بەڵام ئەوانەی چاوەڕوانی لێپرسینەوە دەکەن هەوڵ دەدەن هەرچی جوانترو باشتر کارە کانیان ئەنجام بدەن. کەسێک بە ڕاستی بڕوای بەو ڕۆژە هەبێ هە گیز کردەوە کانی ڕواڵەتی نین و هەر وەشوێن حەزو ئارەزوش ناکەون ، بەڵکو لە هەمو هەڵسو کەوتیان دا لە بیریئەوە دان بە جۆرێک کردەوە کانیان بە ڕێوە بەرن کە بە کەڵکی ئە مرۆیان بێو پەزمەندەی بۆ دوا ڕۆژیشپیداخەنو بەشی خەڵکانیتریش نەخۆنو چاوە ڕوانی لێپرسینەوەش بن ، کەسایەتی خۆیان بپارێزنو سنورە دیاریکراوەکان نە پە ڕێنن.
بڕوا بە فرشتە : بنە مایەکە بۆ بروا بە وەحی و هاتنی پێغەمبەرانـو ڕۆژی سەڵا چونکە ئەوانەن ڕاسپاردەکانی خوا بۆ ڕاسپێراوەکان دێنن. ئەگەر کەسێک بروای بە وانە نەبێ لەڕاستیدا وازی لە هەمویان هێناوە.
بڕوا بە کتێبە کانی عاسمانی : ئەو کتێبانە قانونی بنە ڕەتی دینە کانن وگشت بڕوا داران دەبێ کاریان پێبکەن . ئەرکی پەیامبەرە کانیش ئەوەیە بە خەڵکیانڕابگە یێنن ، چونکە هەر دێنێک ئەگەر قانونی نەبێ بەر دەوام نابێ و لە بەین دەچێی.
بڕوا بە پێغەمبەران : ئەوەیە ئەوانە ڕاستەو خۆ لە خواوە پێیان ئەسپێراوە بڕیارەکان بگەێێنن ، مەعمورنو هەرچی هێناویانە ئیخوان لە خۆیانەوە نیە.
بەخشینی ماڵو بەکێی ؟ هەر موسڵمانێکی دەسڕۆیشتو وەک چۆن بۆ خۆی دەتوانێ کەڵک لە ماڵە کەی وەرگرێی دەبێ بزانێ هەقێکی دیاریکراوی بۆدەسکورتە کان لەسەرەکە پێی دەکوترێی زەکات ، جیا لە و هەقە دیاری کراوەش لە سەریەتی دەسگیرۆیی خەڵکی فەقیریش بکا وەک : (١) خزمی نیزیکو موحتاج. (٢) منداڵی هەتیو. (٣) فەقیر: لە شەرعدا بەو کەسە دەکوترێی کە ناتوانێ بژیوی ژیانی بەتەواوی دابین بکاو داواش لە خەڵک ناکا کە پێیدەکـوتـرێـی ( مسکین).
(٤) رێی لێون بو. کەسێک سەفەری کردوەو ڕێگەی لێگۆڕاوەو توشی شوێنێک بوە نازانێ کوێیە و خەرجێ پێنە ماوەو کەسیش ناناسێ.
(٥) سواڵکەر: ئەوانەن کە بۆ دابین کردنی ژیان داوالەخەڵک دەکەن، دیارە مەبەستی ئێمە کە سانێکن کە بەهۆیەک توانای کار کردنیان نیە و ناچارن داوا لە خەڵک بکەن، ئە گینا بۆ کەسا نێکی توانای کارکردنیان هەبێ سواڵکردن تاوانە.
(٦) عەبدان بکڕنەوەو ئەوانەی لەگرێودان ڕزگاریان بکەن. ئەوانەی قەرز دارنوناتوانن بیدەنەوە یارمە تیان بدەنو لە ژێر باری قەرز بیان هێننە دەر.
هەموی ئەوانە ئەرکی دیاریکراوو پێلە سەر داگیراویموسوڵمانانە کە زۆر جێگای داخە ئێمەی موسوڵمان یان نایان زانین و یان بەزۆری خۆمانی لێی گێل دە کەین، تەنیا بەڕواڵەت نوێژ دەکەینو ڕۆژوو دەگرین.ئەوانە زنجێرە یەک ئەرکن بۆ ئیماندار کە بەیەکەوە بایخو هێزیان هەیە ، هەر کامێکیانی لێدەر باوێی زنجیرەکەپساوەو بایخی خۆی لەدەستداوە و قودرەتی زنجیری نەماوەو ئەتۆش ئە رکەکەت وەک پێویست ئەنجام نەداوە.
هەر لەو ئایەتەدا دەڵێی: نوێژ بکەن. مەبەستی نوێژیش تەنیا وتنی چەند ڕستەیەکو ئەنجام دانی چەند جوڵەیەک نیە، بەڵکو نیشانەکانی دروستی ئەم نوێژە پاکی ڕووحو چاکی کردارە.خوا فەرمویە{ نوێژ مرۆی ئیماندار لە کردەوەی نەشیاوو بیزراو دەگێڕیتەوە.} جا ئەگەر دڵپاکو ئاکار چاک نەبوی بە دڵنیایەوە نیشانەکەت نە پێکاوەو ئامانجت وە دەست نە هێناوە، ڕەنجێکی بێبە هرەت کێشاوە.
هەر وەها دەڵێی: زەکات بدەن: با برا موسوڵمانە کانی خاوەن دارایی بزانن: زەکاتی دیاریکراو لە ماڵە کەیان دا بەشی خەڵکی هەژارە ئەگەر نەیدەن مافی ئەوانیان خواردوە.یان باشتر بڵێم ئەوە ماڵی خۆیان نیە و بە ئەمانەت لەلای ئەوانە ، دیارە خەیانەت لە ئەمانەتیشدا گەورەترین تاوانە. ئەوەی زەکاتی لەسەرە و نایدا لە ڕاستیدا نوێژەکەشی بێبایخە چونکە ئەو نوێژە دەرونی پاک نەکردۆتەوە بۆیە تەماعی لە بەشی هەژاران کردوەو لێیان دەخوا.
دیسان دەڵێی : پەیمان شکێن مە بن و بەڵێنەکانتان ببنە سەر. برای موسوڵمان کاتێک بڕوات بە خوا هێنا بەڵێنت داوە هەمو فەرمانە کانی ئەنجام بدەی.هەمو فەرمانو بڕیاری خواش تەنیا بۆ ئەوەن کە ئەتۆ ئەرکی خۆت لە کۆمەڵگا داکە لە ڕاستیدا برێتیە لە خزمەتو یاریدەدانی خەڵک بەو جۆرەی کە پێت ئەسپێردراوەبە جێی هێناوە، ئەگینا خوا پێویستی بەهیچ کردەوەیەکو شتێکی تۆ نیە. بۆ وێنە ئەگەر زەکاتت دا بۆ ئەوانەیە کە موحتاجن، نەک خوا ! بەجێهێنانی بەڵێن لە ڕاستیدا پاراستنی کیانی کۆمەڵگایە . پەیمان شکێن کەسایەتی شکاوە ، جێی موتمانە نیەو ئیعتباری نەماوە.
یەکیتر خۆڕاگریە لە بەرانبەر کۆسپو تەگەرەو تەنگو چەڵە مان دا، لە فەقیریو نەخۆشیاندا ، لە لە دەست دانی ئازیزاندا، لە گۆڕەپانی بەربەرەکانی دەگەڵ دوژمنو داگیر کەراندا، لە بەرانبەر سەر جەم گرێو گۆڵی ژیاندا. چونکە ئەگەر لە ڕووحی مرۆڤدا ئیرادەی خۆڕاگری نەبو ترسو نیگەرانی و دڵە خورپە بە سەریدا زاڵ دەبن ، توشیناهومێدیدەکەنو بەسەر قۆرتی گەورە تری دادەخەنبە کورتی ئەوانەی ئەو تایبەتمەندیانەیان ڕەچاو کردبێ ، ئەوە ئیمانی راستە قینە و پتەویان هەیە و هەر ئەوانەشن خۆلەئاکاری خراپ دەپارێزن هەتا توشی لێپرسینەوەو سەزا نەبن. بۆ وەدەست هێنانی ئەو مەبەستانەیە بۆیە دەبێ بەڕۆژوو بین.
خوێنەرانی بەڕێز: لیکدانەوەی ناوەرۆکی ئەم ئایەتە بۆیە دەبێ کتێبی لەسەر بنوسرێیبۆیە من لێرەدا دەیبڕمەوەو لە دوایی قسەکانمدا ڕوو دەکە مە برا موسوڵمانەکانم و دەڵێم: ڕۆژو لە سەر یەک ڕاهێنانی هە موو ئەندامانی لە شە بۆ خۆ پاراستن و دوری لە هەر بیرو ، گوتارو ، کردارێکی کە زیان بە خۆتو خەڵکانیتر دەگەێێنێ، ئە گینا خوا هیچ پێویستیە کی بە وە نیە نەخۆی و نە خۆیەوە . بۆ وێنە برای ڕۆژووە وان دەبێ زمانی گرێبدا لە درۆو ، بوختانو ، فزولی ، دوروییو ، چاندنی تۆوی دژایەتیو ،دروست کردنی دڕدۆنگی لە ناو کۆمەڵدا، ئەگەر وات نەکرد دڵنیابە تای تەرا زوی تاوانت زۆر لە تای خێری ڕۆ ژوەکانت قورسترە. باقی ئەندامانی لەش گشتیان ئەرکیان چاک بە کار هێنانە ، ئەوە دەرسی سی ڕۆژەی ڕەمەزانە. لە لا یەکیتر دەبێکار تێکەری ڕەمەزان ئەوەندەبێ کە لانی کەم تا ڕەمەزانێکیتر بتوانێ لە خراپە بتپرینگێنێتەوە، بەو هیوایە ئێمە ی موسڵمان بڕوانینە ناوەرۆکو مەبەستی ئەسڵی ڕاسپێراوە ئایینیە کانمان ، نەک هەر بەرواڵەت بەسەریان کەینەوە، چونکە ئەوەی براوی ڕاستی هەبێ دەزانێ خوا لە ڕەگی لاملی لێی نیزیکترەو ئاگاداری نیازو کردەوە کانیەتی، دەبێ باش بزانێ خەڵک فریو دەدرێی ، بەڵام خوا ئاگاداری هەمو شتەکانە، بۆیە نابێ لە ترسی تانەی خەڵکی تاوانێکیتر ئەنجام بدەین. ئەوەش باش بزانن خوا هەمیشە یارمەتیدەری ڕاستانە. مرۆڤیش بە پێی خەسڵەتی ئینسانیقابیلی هەڵە و نیسیانە، خواش لەو کەسە دەبورێی ئەگەر بەراستی لە کردەوە نارەواکانی پە شیمانە.
خوێنەرانی بەڕێز : زۆر بەداخم کە هەواڵی دڵتەزێنی کومەڵ کوژی ڕۆژ ئاوای کوردستانم بیست، بێگومان هەمو مان دەزانین گەلێک لەم چەشنە ڕووداوانە لە دنیای کوردەوارێدا ڕویان داوە ، دوژمنانی کورد زۆر کارەساتی ئاوا سامناکیان بەسەرمان هێناوە، بەڵای منەوە سەیر نیە کە دوژمنان چۆنمان هەڵسو کەوتمان دەگەڵ دەکەن! بەڵکو ئەوەی منی تاساندوە ئەوەیە کە هەموجارێێ لە ئەفرادی خۆمان کەڵک وەر دەگیرێێ و بە دژی خۆمانی ئەنجام دەدەن. بەبڕوای من عەیبی کار لەوە دایە یان هەست بەوە ناکەین یان خۆی لێی گێل دەکەین کە هۆی ئەسڵی لە کوێڕایە ، لە حاڵێکدا ماڵەکەمان سەدان کونو کە لە بەری تێدایە هەمو گێژەڵوکە و کڕێوەیەک دەچێتە ناوێ و هەمو دزو درۆزن جینایەتکارێک زەفەری پێدەبا! چی پێویست بێی و بۆی بڕوا هەڵی دەگرێێ و دەگەڵ خۆی دەبا.من دڵنیام ئیمە لە مێژوو دەرسمان وەر نەگرتوە ، بەر دەوام لە ژێر کارتێکەری ئیدە ئایینی و غەیرە دینیە کانیش بەدژی گەلو نیشتمانو باوو باپیرانمان کارمانکردوە، بۆیە خەتاکە هەر لەخۆمانە . ئێمە ڕۆڵەکانمان بە ژەکی کوردایەتیو نەتەوەیی و نیشتمان پەرستی بەتەواوی فرچک نەداوە ، بۆیە زوو لادەدرێین و هەتڵە دەکرێین. خەتاکە لەخۆمانەو زیانەکەشی هەر لە خۆمان دەکەوێی. کورد مەسەلەیەکی هەیە کە دەڵێێ : (مریشک ئەگەر بۆ خۆی خۆڵ وەسەر خۆی نەکا ، بەکەس بەسەریدا ناکرێی!) کردەوەی جێناییەتکارانە ی لەم چەشنە لە ژێر هەر ناوێکو لە لایەن هەر کەسو کەسانێکە وە بێی بەتوندی مەحکومە و دەگەڵ پێوەرەکانی ئینسانی یەک ناگرێتەوە. بۆیە من لە ناخی دڵمەوە لە و مانگە پیرۆزەداو لەو جێژنەدا کە هەمو ئیماندارن ڕێزیان بۆی هەیە ئاواتمەو دواشمە کە بەسە باخەڵکی کورد چیدیکە بە ناوی ئیدەو ئایین کڵاوی نەچیتەر سەریـو دۆستو دوژمنی خۆی لێک جیا بکاتوە تابتوانی لەو کۆسپە گەورانە خۆی بپارێزێو مافی خوراوو نیشتمانی داگیر کراوی وەدەست بخاتەوە، دڵنیام ئەو خوێنە بە ناهەق ڕژاوانە داری ئازادیان پێی ئاو دەدرێی . بەدڵنیایەوە ئەو مافانە ڕەوانو دژی هیچ ئیدەو ئایینێک نین . من باوەڕمە هەر دینێک ئەو مافەم لێزەوت بکا قبوڵم نیەو ڕەددی دەکە مەوە و فڕیشی بنە ئیسلامە وە نیە. لێرە دا بە دڵێکی پڕ لە خوێنیەوە گلەییم لە زانایانی ئایینی ئەوەیە بۆچی مانگێکی ڕەبەق بەشی هەرە زۆری وتارەکانیان لە سەر سەر فترەو زەکات کورت دەکەنەوەو باسێک لەمافە داگیر کراوەکانی کورد ناکەنـو هەڵوێست ناگرن ، لە روداوێکی ئاوادا تەنیا ڕاگەیێندراوێک دەر دەکەن؟ بۆچی لە حاند ئەو هەمو فتوا بێبنە مایانە و دژە ئیسلامیانە دا کە بە ناوی ئیسلام دەردەکرێن ، زمانیان گریدراوەو قەڵەمیان شکاوە؟؟داخوا لە بیریان نیە کە بیدەنگ بون لە حاند زوڵمو جینایەت خۆی مەزنترین تاوانە؟؟
خوشکو برایانی زێدە ئازیز : باش بزانن مەسەلەی ڕزگاری گەلو نیشتمان یەکێک لە ئەرکە هەرە گرینگەکانی هەر تاکێکی موسوڵمانە جێخۆشکەرو تەواو کەری هەموو عیبادەتەکانە ئەگەر لە بیری بکەینو بە هێندی نەگرین تای تەرازوەکەمان بە لای گوناحدا زۆر قورسترەو لە خۆی دا ملمان بۆ زوڵمی زاڵمان ڕاکێشاوەو فەرمانی خوا مان بە جێنە هێناوە. بڕوانن پێغەمبەرەکە مان چۆن لە بەرانبەر داگیر کەران ڕاوەستاوە لەو ڕێگایەدا چەندی قوربانیداوە ، دوای ڕزگار بونی مەککەیە کە خوا پێی دەڵێی : { الیوم اکملت لکم دینکم} محە ممەدئەو ڕۆ کە دینەکەتان تەواوکراوە ، ئەو ئایەتە پێمان دەڵێی دوای ڕزگار کردنی نیشتمانە دین تەواوە . دوایین قسەم ئەو ئایەتەی ژمارە ٧٤ ی سوڕەی ئەنفالە کە دەڵێێ : { ئەو مرۆفە خاوەن بڕوایانەی لەڕای خوادا لە زێدی خۆیان ڕاونراون و لە ڕێگای ڕزگاریدا کە فەرمانی خوایە تێکۆشاونو ، ئەوانەش کە پەنایان دا ونو یارمەتیشیان داون ، ئەوانەن ئیمانداری ڕاستە قینەن ، خوا لێیان دەبورێو رۆزی باشیان دەداتێ.}بەڵێێ: ئیمان هەر لە نەخواردنو نەخواردنەوەدا کورت نەکراوەتەوە ، بەڵکو خوشەویستی و خەبات بۆ ڕزگار کردنی گەلو نیشتمان گەورەترین عیبادەتە و ڕێگە خۆشەکەری هەمو ئەوانیترە.ئیمانی بەزۆر سەپاو قبوڵ نیە بۆیە ئازادی مەرجی سەرەکی ئیمانە.مرۆی بێبەش لەئازادی وبێ نیشتمان کەی ئەوە خاوەن ئیمانە؟!
جێژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز و جێژنی ڕاستە قینەی کوردانیش ڕزگاری نیشتمانە.
بــــراتـــان مــەلا بــرایـم مـەجــیــد پـــور هـــولـــەنــد
٢٩ی ڕەمەزان ٧/٨/٢٠١٣