Hoppa till innehåll
Hem » رێگایەک بەرەو خۆری ئەمجارە دەچێ قەڵافەتی بەرزی بەردە هەڵۆی لەشکان نەهاتووی کوێستانەکانی موکریان لە ئامێز دەگرێ

رێگایەک بەرەو خۆری ئەمجارە دەچێ قەڵافەتی بەرزی بەردە هەڵۆی لەشکان نەهاتووی کوێستانەکانی موکریان لە ئامێز دەگرێ

 کڕنۆش بۆ رۆحی هەشت شەهیدی حیزبی دێموکرات لە هێزەکانی ”١١٠ی بەیان” و ” شەهید پێشەوا” دەبا .berew-xor

دەگێرێتەوە : ”کە زانیمان هێزێکی زۆر بەرەو شوێنی پێشمەرگەکانی هێزی شەهید”پێشەوا” دەرۆن ، ئیزنمان وەرگرت کە بە یارمەتیانەوە بچین.
ئێمەش هەشت(٨) پێشمەرگە بووین، بەرەو کەڵەک سەرکەوتین. لە گردۆڵکەیەک زیاتر لە (٧٠) چەکداری رێژیم خڕ بووبوونەوە و خۆیان بۆ پەلاماردان رێک دەخست کە بە نارنجۆک و ڕەگبار دامان گرتن و ڕامان ماڵین، تا دوا گردی بەرەو سەنگەرەکانی هێزی شەهید پێشەوا و لە ڕاوەدوونانیان بە دۆڵێکماندا کردن کە لەگەڵ ”عەلی شەهابیراد” چۆینە سەریان، دیتمان وەک مار و مێروو،  چەکدارێکی زۆر تێک دەهاڵان، دامان گرتن و توانای بەرەنگاریان نەمابوو، چوار چوار و پێنج پێنج چەکەکانیان توور دەدا و خۆیان بە دەستەوە دەدا.


٤٠ کەس بە کوژراوی کەلاکیان لە مەیدانی شەڕدا کەوتبوو، ٩٢ کەسیش بە دیل گیران”