مەیێ با ئەو کڵی ئیشقت،کلیلەی ڕووی جنوونم بێ
مەیێ تاکوو گزینگی ڕووت، بەدەخشانی دەروونم بێ
مەیێ تاکوو بە یەکجاری، بسووتێم خۆڵەمێشت بم
مەیێ تاکوو وەکوو قەقنەس، لە گڕ ئازارو ئێشت بم
مەیێ تاکوو، دڵی پۆلووم،دەمی پشکۆت بنخشێنێ
مەیێ تاکوو لە ئیشقی تۆ، دڵی دونیا بسووژێنێ
مەیێ تاکوو خەیاڵت بێتە ناو بازنەی خەیاڵی من
مەیێ تا وەسمەیی چاوت بەرزکا ڕێی کەماڵی من
مەیێ تاکوو نەگەم بە مراد ئەوینی دووری پەیداکەم
مەیێ تاکوو خەیاڵی دڵ، گەڕیدەی شاری هێوا کەم
مەیێ تاکوو ئەوینداریم ،پەڕی بەستەی قومارت بێ
مەیێ تاکوو، دڵی تێنویم فیدای چاوی خومارت بێ
مەیێ چاوەگەی خەیاڵ دڵ، بە نێزیکبوون مەفەوتێنە
مەیێ شاڵاوی یەکجاری، بە نێڵەی دڵ مەخنکێنە
مەیێ ماڵی ئەوینی دڵ، بڵا زۆر تێک تەپیوتر بێ
مەیێ با ئارەزووی ناو دڵ لە ناوگرفەی گڕی کڕ بێ
مەیێ تاکووگڵی جەستەم، بە تۆزی ئیشق، ڕێکبێخم
مەیێ تاکوو خەیاڵی خۆم، لە ئارشیوی کەزیت بێخم
لە من دووربە،کە سووتاوم مەترسی گرتنەوەی زۆرە
مەیێ لام تاکوو دەتوانی، لە بکوژیش دڵ بە خەمخۆرە
١٠/٨/٢٠١٣ی زایینی سیدنی
حامیدرەشیدی زەرزا
١٠/٨/٢٠١٣ی زایینی.