له یادی 25 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی پێنج کادری تێکۆشه‌ری کۆمیته‌ی شارستانی بانه.
ڕێک 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕێکه‌وتی 11.08.1988 پێنج ڕۆژ به‌ر له 25 ی گه‌لاوێژ، ساڵرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکرات ،ناوچه‌ی بانه شآهیدی گه‌وره‌ترین و دڵته‌زێنترین کاره‌سات بوو
ئه‌و کاره‌ساته ئاربابای ڕه‌ش پۆش و خه‌لکی ناوچه‌ی بانه‌ی غه‌مبار کرد، 5 کادری به ئه‌زمون و فیداکار و تێکۆشه‌ری کۆمیته‌ی شاره‌ستانی بانه به ناوه‌کانی عوسمان فه‌تتاحی ناسراو به مه‌لا عوسمان مشاوری کٶمیته ناوه‌ندی ،سه‌لیم کاویان کادر،تاهیر غه‌فووری کادر ، مسته‌فا مسته‌فایی ناسراو به مسته‌فا چکۆڵ کادر و ڕه‌شید عوسمانی فه‌ر کادر ، له گوندی سه‌ید سارمی ناوچه‌ی بانه له لایه‌ن کوردیکی خۆفرۆشه‌وه ڕاپۆرتێان لیده‌درێت و له کادێنی ماڵێکدا ده‌که‌ونه گه‌مارۆی هێزه‌كانی کۆماری ئیسلامی و شه‌هید ده‌بن.
ده‌مێکه ده‌مهه‌وێت له سه‌ر فیداکاری ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ره چه‌ند دێرێک بنووسم، هه‌ر جه‌ند ده‌که‌م نازانم چۆن خامه‌ی ده‌ستم بگێرم ، زۆر زۆر سه‌خته تۆ له جێگای گه‌رم و نه‌رمه‌وه بێی له سه‌ر 5 هه‌ڵۆی تێکۆشه‌ری کورد یادێک بنووسی که ئه‌وان له ناو ئاوردا سووتان،ئه‌وان دووکه‌ڵ خنکاندنی ، ئه‌وان دوکه‌ڵ به‌رچاوی گرتن و نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت له دواین ساته‌کانیش دا چاو له چاوی یه‌كتر ببڕن و ماڵ ئاوایی لێک بکه‌ن، ئه‌وان که‌س نه‌بوو ده‌ستێک به سه‌ر چاویاندا بنێت و چاویان به سه‌ر یه‌ک دادا ، ئه‌وان ئاگر مژۆڵه‌کانیشی سوتاندن و له جێگای مژۆڵه‌کان دووکه‌ڵ و خۆڵه‌مێش له سه‌ر چاویان نیشتن، ئه‌وان له باتی ده‌نگی هاورێییه‌کی خۆشه‌ویستیان که دواین ماڵ ئاوایان لێبکات، هات و هاواری جاش و پاسدار و به‌کرێگیراوه‌كانیان گوێ له ده‌بوو که داوای ته‌سلیم بوونیان لێ ده‌کردن، ئه‌وان به نامه‌ردانه ترین شێوه له به‌ر چاوی خه‌ڵکی خۆیان جه‌سته‌یان هه‌نجن هه‌نجن کرا،،،،
ئه‌و بیره‌وره‌ییه ده‌بێت خه‌ڵکی سه‌ید سارم بینوسنه‌وه،ئه‌وان ئێستاش گوێیان به شریخه‌ی تفه‌نگ و گرمه‌ی ئارپیچی و ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ک به دوای یه‌کی نارجۆکه‌کانی ئه‌م ڕۆژه ده‌زرینگێته‌وه، ئه‌وان ئێستاش تینی ئاگری ئه‌م ڕۆژه‌یان له له‌شی دا هه‌ر ماوه،ئه‌وان ئێستاش خه‌ون به‌و چڕه دوکه‌ڵه‌وه ده‌بینن که ئاسمانی سه‌یدسارمی به ته‌واوی داپۆشیبوو و ڕوحی ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ره‌ی بۆ هه‌تایه هه‌تایه گه‌یانده لوتکه‌ی چیای ئاربابا، ئه‌وان داستانی به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌م ڕۆژه‌یان له ناو مێشک دا تۆمار کردووه و قه‌ت له بیریان ناچیێته‌وه، ئه‌وان داستانی فیدارکاری پێشمه‌رگه‌کانی هێزی ئارباباین ده‌میک بوو بیستبوو ،ئه‌وان داستانی خۆڕآگری و قاره‌مانه‌تی حامید حه‌سه‌نی ، جه‌لال ڕ‌ه‌شیدی ،ڕه‌سوڵ مه‌مه‌ندی و ساڵح قادری و سه‌دان داستانی دیکه‌یان له پێشمه‌رگه‌کانی هه‌رێمی بانه بیستبوو، به‌لام به جاوی خۆیان نه‌یان دیتبوو که کورانی پێگه‌یشتووی بانه و بۆیه‌نی سه‌روو و سارده کوێستان و یاکوب ئاوا‌و میراوی خوارو له دۆز‌ه‌خی ئاگریش دا ناترسێن،ئه‌وان نه‌یانده‌زانی که کورانی په‌روه‌رده‌ی داوێنی ئاربه‌با ئه‌گه‌ر ببنه خۆڵه‌مێشیش ته‌سلیم نابن، ئه‌وان نه‌یانده‌زانی که مه‌لا ڕه‌حیم وێردی و مه‌لا قادر وێردی دوایی مه‌رگیش ده‌رسی خۆ به‌ده‌سته‌وه نه‌دانی بۆ به‌جێ هێشتوون.
ئه‌و قاره‌مانانه که شیاوی ئه‌و‌ه‌یان هه‌بوو که له جوانترین و خۆشترین شوێنی کوردستان دا بحه‌سێننه‌وه به‌لام به ژیانی ناو کادێن قه‌ناعه‌ت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دواڕۆژ دا گه‌له‌که‌یان به‌ختیار بژیت ، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌یکه زۆڵه کوردێک ئه‌م شوێنه‌شیان پێ ڕه‌وا نابینێت و ڕاپۆرتێان لێده‌دا،دوژمن که ده‌مێک بوو به خوێنی سه‌ری مه‌لا عوسمان و هاوڕێیانی تینوو بوو،له هه‌ڵێکی ئاو ده‌گه‌ڕا زۆر به زووی هێزه‌كانی دوژمن ده‌گه‌نه سه‌ید سارم و ڕێک گه‌مارۆی ئه‌و ماڵه ده‌ده‌ن که ئه‌و پۆله تێکۆشه‌ره‌ی تێدا نیشته‌جێ ببوو، مسته‌فا چکۆڵ و هاوڕێیانی زوو هه‌ست به‌و مه‌ترسییه گه‌وره ده‌که‌ن و ده‌زانن ئومێدی ڕزگار بوونیان نییه ، به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌ست ده‌كه‌ن به سووتاندنی هه‌مووی ئه‌و به‌ڵگه نامانه‌ی که پێیانه‌و ئه‌و جار به یه‌که‌وه بڕیار ده‌ده‌ن تا دواین فیشه‌ک به‌شه‌رێن و ته‌سلیم نه‌بن.. ڕێک ئه‌و بڕیاره بوێرانه‌یه به جێ ده‌گه‌یه‌نن ، کاتێک دوژمن ده‌زانێ که ئه‌وان ته‌سلیم نابن ، ماڵه‌که ئاور تێه‌ر ده‌ده‌ن و ئه‌وان له ناو گڕی ئاور و دوکه‌ڵ دا گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن وبۆ هه‌تا هه‌تا له ناو گوندی سه‌ید سارم ده‌رسی خۆ به ده‌سته‌وه نه‌دان و فیداکاری بۆ نه‌سله‌کانی دوایی خۆیان به جێ ده‌هێڵن،
شه‌هید بوونی ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ره گه‌وره‌ترین زه‌ربه بوو له ته‌شکیلاتی حیزبی دێمۆکرات له ناوچه‌ی بانه و بۆشایی جێگای شه‌هید عوسمان فه‌تاحی و هاوڕێیانی ئێستاش پڕ نه‌بۆته‌وه،زامی ئه‌و برینه هنده قوڵ بوو که سارێژ بوونه‌وه‌ی زۆر کارێکی ئاسان نه‌بوو. مسته‌فا چکۆڵ ، ڕه‌شید ، تاهیر ،مه‌لا عوسمان و سه‌لیم که‌سانێکی بلیمه‌ت و هه‌ڵکه‌وتوو بوون،ئه‌وان قوتابخانه‌ی نه‌زم و دیسپلین و ماندوو نه‌ناسی بوون، ئه‌وان به حه‌ق کٶڵه‌که‌ی ته‌شکیلاتی حیزبی دێمۆکرات بوون له ناوچه‌ی بانه، ئه‌وان ناسنامه‌ی حیزب بوون له‌م ناوچه‌یه ، تۆ له لای هه‌ر که‌س له شار‌و له دێ ناوی مه‌لا عوسمانت هێنابا یه‌کسه‌ر ده‌یانناسی ،مه‌لا عوسمان که‌سێکی وه‌ك شه‌هید عوسمان ره‌حیمی بوو که جێگای زۆر زه‌حمه‌ته پڕ بێته‌وه، له سه‌ر ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ره ئه‌گه‌ر ده‌یان کتێبیش بنووسی هه‌رکه‌مه.
به‌و هیوایه ڕۆژێک که به ئازادی چووینه‌وه کوردستان، له گوندی سه‌ید سارم ڕێک له‌وشوێنه‌ی که ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ره‌ی تێدا سووتا مۆنمێنتێک له‌و پێنج تێکۆشه‌ره دروست بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌به‌د داستانی ئه‌م خۆڕاگرییه له بیر نه‌و‌ه‌کانی دواڕۆژ نه‌چێته‌وه،ئه‌و شوێنه هێنده پیرۆزه که هه‌ر کات که‌سێک به ڕێگای بانه سه‌رده‌شت دا تێپه‌ڕی ده‌بێت ساتێک بوه‌ستێت و سه‌ری کڕنۆش بۆ ئه‌م شوێنه نه‌وی بکات.
من سێ ساڵ دوای ئه‌و کاره‌ساته که له کۆخه‌کانی گوندی سویچی ناوچه‌ی بانه له که‌مین که‌وتین ، ئه‌من له هاوڕێیانم هه‌ڵبڕام و به سه‌د حاڵ خۆم ده‌رباز کردوو به هه‌ڵکه‌وت ڕێگام له گوندی سه‌ید سارم که‌وت، من نه‌مده‌زانی که ئه‌وه سه‌ید سارمه،چون هیچ کوێ به‌ڵه‌د نه‌بووم.له ده‌رگای هه‌ر ماڵێکم ده‌دا ده‌رگایان لێ نه‌ده‌کردمه‌وه ،ئه‌و گونده هێنده سست وبێ ده‌نگ بوو زۆر زۆر سامناک بوو، دیار بوو کاریگه‌ری ئه‌م کاره‌ساته‌ی شه‌هید بوونی ئه‌و پێنج کادره‌ی هه‌ر پێوه مابوو، چون به تاقی ته‌نیاش بووم ڕآستی نه‌مد‌ه‌وێرا به توندی له ده‌رگای هیچ که‌س بده‌م،،ورده ورده نا‌ئومێد بووم ویستم گونده‌که به جێ بهێڵم، ماڵێک له قه‌راغ دێ مابوو، گوتم با ئه‌و ماڵه‌ش تاقی که‌مه‌وه به‌شکم ده‌رگام ڵی بکه‌نه‌وه، که له ده‌رگام دا یه‌كێک زۆر به هێواشی له ژووره‌وه سه‌ری به که‌ڵێنی ده‌رگاکه داکرد و گوتی کێیه؟ گوتم پێشمه‌رگه‌م ، هه‌ڵبڕاوم هیچ شوێنێک به‌ڵه‌د نیم به‌س ده‌مهه‌ویت بزانم ئێره کوێیه و چٶن ده‌توانم بڕۆمه‌وه ئێراق، زۆر به هێواشی ده‌رگای کرده‌وه ، که ئاوا به شپڕێوی و شه‌که‌تی دیتمی زانی پێشمه‌رگه‌م. گوتی کێ ده‌ناسی له پێشمه‌رگه‌کان ، گوتم عبدالله سه‌دباری و عمر بژێوی و زۆر که‌سی دیکه‌م پێ گوت ، ئه‌و جار که دانیشتم گوتم باشه ئه‌من له کوێم ؟ گوتی ئێره گوندی سه‌ید سارمه، هه‌رکه وای گوت به خۆم نه‌بوو ڕاچڵه‌کیم ، گوتم چی؟ ئیره سه‌ید سارمه ؟ گوتی ئا،گوتم لێره بوو ئه‌و پێنج کادره‌ی حیزب شه‌هید بوون؟ گوتی ئا ، په‌شیمان بووم که هاتبوومه ژوورێ و زۆریش ده‌ترسام،ئه‌ویش زوو هه‌ستی پێ کرد.
زۆر زۆر به حه‌سره‌ته‌وه باسی کاره‌ساتی ئه‌م رۆژ‌ی ده‌کرد ،ئه‌و ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ره‌ی زۆر زۆر باش ده‌ناسی ده‌بێت بڵێم ئه‌و عوسمان فه‌تاحی له منیش باشتر ده‌ناسی، گوتی له‌م رۆژه‌وه نه سه‌ید سارم وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و نه‌خه‌ڵکه‌که‌ش ، گوتی خه‌فه‌تی ئه‌و ڕۆژه ئێستاش به‌ربینگی به‌رنه‌داوین …… ئه‌و باسی داستانی خۆ رآگری و قاره‌مانه‌تی ئه‌و ڕۆژه‌ی بۆ گێرامه‌وه و بۆی باس کردم که چۆن جاش و پاسدار وه‌ك خۆل ده‌وری سه‌ید سارمیان گرتبوو،ئه‌و یه‌كدونیا خه‌فه‌تی پێوه دیار بوو ،،،، له کۆتای دا خۆی و خێزانی ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هات بۆیان کردم ، گوتی بڕوا بکه ئه‌من ناوێرم گوند به جێ بهێڵم ،به‌یانی ئه‌گه‌ر نه‌چم بۆ کار ڕاپۆرتم لێده‌ده‌ن، ئه‌گینا تا سه‌ر سنوور له گه‌لت ده‌هاتم، له گه‌ڵم هاته ده‌ر و به ده‌ست و ئیشاره پێی گوتم که چۆن بڕوم و چ بکه‌م ،،،،،،،له کاتی ڕۆیشتن دا خێزانی له‌چکه‌که‌ی له ملی کرده‌وه و دای به من گوتی له سه‌ر و سه‌کوتی خۆتی هاڵێنه با سه‌رمات نه‌بێت،،،ساڵی دواتر کوره‌کانی هێزی ئاربابا وابزانم خالیده چکۆل و عه‌به سه‌دباری و ئه‌وانی تر ڕیگایان له‌و ماله که‌وتوبوووه و ئه‌وان له حاڵی منیان پرسیبوو که به سڵامه‌ت گه‌یشتوومه‌وه یان نا.
به‌ڵێ گوندی سه‌ید سارم خه‌ڵکی ئاوا باش و پێشمه‌رگه په‌ره‌ستی تێدا بوو، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه باشانه بوون که شه‌هید عوسمان و هاوڕێیانی وا لێکردبوو که بۆ ئه‌م خه‌ڵکه تا دواین هه‌ناسه‌ی ژیان به‌شه‌ر بێن و کۆڵ نه‌ده‌ن ، به داخه‌وه هه‌ر له ناو ئه‌و گونده‌ش دا زۆڵه کوردی وای تێدا هه‌ڵکه‌وتبوو که سه‌ری ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ره‌ی به دوژمن به‌خشی و خۆی بۆ هه‌میشه سه‌رشۆڕی گه‌ڵ و نیشتمان کرد.
ئه‌و رۆژانه که ته‌له‌فونم بۆ کاک خالید عه‌زیزی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ری پێشووی کاک مه‌لا عوسمان و هاوڕێیانی تری کرد ،زۆر به دڵێکی فراوانه‌وه وێرای ئه‌وه‌ی که زۆر زانیاری پێویستی له‌م باره‌وه دامێ ،گوتی ئه‌گه‌ر سه‌دان لاپه‌ره‌ش له سه‌ر ئه‌و پێنج تێکۆشه‌ره بنووسی هه‌ر که‌مه. گوتی ئه‌و خائینه‌ی که راپۆرتی له‌م پێنج که‌سه دا بوو دوو ساڵ دواتر به سزای خه‌یانه‌تی خۆی گه‌یشت و له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانی هیزی ئارباباوه کورژرا.
زۆر سوپاسی کاک خالیدی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و پێنج شه‌هیده سه‌ر به‌رزه و هه‌موو شه‌هیدانی کورد و کوردستان، نه‌فره‌ت و ڕووڕه‌شی له جاش وخۆفرۆش و به‌کرێگراوان.
کامران سۆهرابی
ئاگۆستی 2013 ئوسترالیا
سەرچاوە: لاپەرەی تایبەتی کاک کامران سوهرابی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبۆک