كه پێگه‌یشتم تێگه‌ێشتم كه مرۆڤێكی چه‌ند قات چه‌وساوه‌م .چه‌وساوه‌ی ده‌ستی سیستمێكی ملهور وموسته‌بدی دینیم.چه‌وساوه‌ی ده‌ستی كۆمه‌ڵگایه‌كی نێر سه‌نته‌ری كوردیم،چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ناوبنه‌ماڵه‌ی كوردیم كه هیچ چه‌شنه تێگه‌یشتنێكی له به خێو كردنی منداڵ نییه.چه‌وساوه‌ی ده‌ستی ژینگه‌و په‌روه‌رده‌و كۆمه‌لگاو له هه‌مووشی خراپترچه‌وساوه‌ی ده‌ستی خودی خۆمم
ئیعتیاد واته به‌ستراوه‌ی كه‌سێك به ماده سركه‌ره‌كانه‌وه كه به تێپه‌ر بوونی كات حه‌ز ومه‌یلی ئه‌و كه‌سه بۆ مه‌سره‌ف كردنی زیاتر ده‌بێت وسه‌ره رای به‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ناتوانێ ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرێ.
ئێعتیاد چییه؟
ئێعتیاد نه‌خۆشییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه ده‌رئه‌نجامی خراپی جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌یه‌و تا كاتێك كه سه‌رنج نه‌درێته هۆكاره‌كانی مه‌یلی نه‌خۆشه‌كه ده‌رمانی جه‌سته‌یی وده‌روونیه كه‌ی ته‌نیا تا ماوه‌یه‌ك سوودمه‌ند ده‌بێت وئه‌و كه‌سه گیرۆده‌یه دیسان گیرۆده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بێته‌وه.
گیرۆده بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه یه كێك له گرینگ‌ترین كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و ته‌ندروستییە‌كانه كه ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له قه‌له‌م ده‌درێ وله بۆاره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامه روخێنه‌ره‌كانی بوار بۆ تێك رووخانی به‌ها ونۆرمه فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقییه‌كان خۆش ده‌كات وبه‌م شێوه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی جدیی له ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگا ده‌كات .
بۆ چی مرۆڤه‌كان په‌نا بۆ به‌كار هینانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌به‌ن؟
– له ئاستی تاك، بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگادا
مه‌سه‌له‌ی چێژ‌و ئازار له لای مرۆڤ چۆن ره‌چاو ده‌كرێت؟
ده‌روون ناسان وكۆمه‌ڵناسان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه دیارده‌ی ئێعتیاد كۆمه‌ڵێ هۆكار له خۆ ده‌گرێت.ئه‌م هۆكارانه ده‌كرێت بنه‌ماڵه، سیستمی په‌روه‌رده،خوێندنگاكان،هاوته‌مه‌نه‌كان،كۆمه‌ڵگا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وگه‌لێك هۆكاری دیكه‌ی بن.
مه‌بنای ئیعتیاد:
زۆری وهه‌رزانی مه‌واد،هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری،بێكاری وداب و نه‌ریتی نابه‌جێ،هۆكاری سیاسی وجۆغرافیایی، گه‌شه‌ی تكنۆلۆژی،شه‌ڕو قه‌یرانی ئابوری،هه‌ركام له‌م بوارانه ده‌توانێ ده‌یان كێشه‌و گرفتاری بۆ هه‌ر تاكێك له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگادا دروست بكات.بۆ وێنه
بێكاری: له‌به‌رابه‌ر ئیشتغاڵدا بێكاری ماناده‌داته‌وه كه دیارده‌ێكی رووخێنه‌ره‌و له خۆیدا هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی دیكه‌یه كه یه‌ك له‌وان ئێعتیاده.
تاكی بێكار هه‌ست به بار قورسی و بار گرانی به‌سه‌رخۆی وبنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگادا ده‌كات و وا هه‌ست ده‌كات كه هیچ توانایه‌كی نییه‌و هه‌ست به بوون وكه‌سایه‌تی وكه‌رامه‌تی خۆی ناكات.كار یا خود هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی داهات مه‌سه‌له‌ی ژیان وبوون ونه‌بوون دێنێته ئاراوه،كار،ئۆمێد وهیواداری،ئاسایش و چاوه‌ڕوانی مانا ده‌كاته‌وه بۆ مرۆڤ.له راستی دا كارهه‌ل وده‌رفه‌ت به مرۆڤ ده‌به‌خشێ كه ژیانێكی سالم وته‌ندروستی هه‌بێ.
شادی سروشتی وشادی شادانه‌ی چییه؟
شادی په‌یوه‌ندی به‌شناخت وشوناسی خود‌و ئه‌وانی تر‌و كۆی جومگه‌كانی ژیانه‌وه هه‌یه.مه‌سه‌له‌ی شادی یان به‌خته‌وه‌ری پێوه‌ندی به په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤه‌وه هه‌یه.كه مرۆڤ له ناو په‌روه‌رده‌و ژینگه‌یه‌كی داخراودا بژیت هه‌ر له منداڵیه‌وه فه‌زای بۆ نه‌ره‌خسابێ كه خۆی ده‌رببرێ و شانسی وه‌ك یه‌ك یان پێ نه‌درێ وفێری مه‌هاره‌ته تایبه‌تیه‌كانی ژیان نه‌كرێن دواترچۆن ده‌توانێ له به‌رانبه‌ر كێشه‌كاندا خۆ راگڕ بێت. به‌ربه‌سته‌كان كۆمه‌ڵێك گیر‌و گرفتی ده‌روونی وئه‌خلاقی و هاوكات لادانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات.به‌زاندنی ئه‌م به‌ربه‌سته ئه‌خلاقی وسیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگیانه كارێكی پڕ كێشه‌یه ومرۆڤه‌كان له ژووره‌وه ده‌روخێنێ .
شادی چییه؟چۆن ده‌توانین شادی له به‌كار هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ردا بدۆزینه‌وه؟
مرۆڤه‌كان شوێن پێی شادی له كوێ هه‌ڵگرن؟
كه چرای ژیان كوژایه‌وه ئه‌م زه‌مه‌نه تاریكه چۆن تێپه‌رێنین؟
رازه‌كانی شاد ژیان كردن له چی دایه؟
ئێعتیاد وهه‌رزه‌كاران
هه‌رزه‌كاران ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ن كه وه‌كوو سێبه‌ر قه‌د ده‌كێشن وباڵایان به‌رز ده‌بێ، بێ ناسنامه‌ترین مرۆڤن .لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانیان داوه ئه‌و مێرمنداڵانه‌ی كه له گه‌ڵ سه‌رپه‌ره‌سته‌كانیان سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان باس وئاخاوتن ده‌كه‌ن،نیسبه‌ت به‌وانه كه ئه‌م چه‌شنه‌باسانه ناكه‌ن 36%كه‌متر تووشی گیرۆده بوون به حه‌شیشه‌وه ده‌بن.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه 50%كه‌مترئه‌گه‌ری به كار هێنانی ماده هه‌ڵمژێنه‌ره‌كان هه‌یه‌و65%كه‌متر گیرۆده‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كانی تریان هه‌یه،ئاخۆ ئێستاش وابیرده‌كه‌نه‌وه كه له‌م باره‌یه‌وه پێویست به قسه‌وباس له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان نییه؟؟
هه‌رزه‌كار كێ یه؟
تایبه‌ت مه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی قۆناغی هه‌رزه‌كاری كامانه‌ن له‌رووی جه‌سته‌ی وده‌روونی وعه‌قڵییه‌وه؟
ئه‌و هۆكار یاخود پاڵنه‌رانه كامانه‌ن كه مێرمنداڵێك په‌لكێش ده‌كه‌ن بۆ به‌كار هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ،هۆكاره تاكه‌كه‌سیه‌كان ،هۆكاری بنه‌ماڵه،كۆمه‌ڵگا؟
مه‌هاره‌تی ژیان:
به شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌هاره‌ته‌كان بریتین له چاره‌سه‌ری كێشه،مه‌هاره‌تی بڕیاردانی به‌جێ،مه‌هاره‌تی دروست كردنی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ڵ خه‌ڵك،باوه‌ربه‌خۆ بوون له نێو كۆمه‌ڵدا،ناسینی مه‌ترسییه جۆراوجۆره‌كان،مه‌هاره‌تی بیر كردنه‌وه‌و ره‌خنه گرتن، ناسینی هوویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی،رێزگرتن له مافی خه‌ڵك وتوانایی نه وتن به خواستی نابه‌جێ و ناره‌وا،ناسینی خود‌و تواناییه‌كانی خۆد،هه‌ڵبژاردنی ئامانجی دیاری كرا‌و بۆ ژیان،په‌روه‌رده كردنی زه‌ینێكی خه‌لاق،رۆحیه‌ی سه‌ربه‌خۆ خوازی و ته‌حه‌مول كردنی به‌رپرسیاریه‌تی، شێوه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان،هه‌بوونی بیركردنه‌وه‌یه‌كی موسبه‌ت.
جامعه‌سازی شادانه‌ی چییه؟
– سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی كۆماری ئیسلامی پێوه‌ندی داربه‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له كوردستان چۆن لێك ده‌درێته‌وه؟
جامعه‌سازی شادانه‌یی به چ ماناێك دێت وده‌یهه‌وێ چ شتێكی دیاری كرا‌و بپێكێ؟
پێاده‌كردنی جامعه‌سازی شادانه‌ی چ زیانێكی به تكنیكی ژیان له كۆمه‌ڵگای كوردیدا گه‌یاندووه؟
ئێعتیاد‌و لایه‌نی سایكۆلۆژی
له‌رووی فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسیه‌وه تاكه‌كان بۆ چی په‌نابۆبه‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌به‌ن؟
هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كامانه‌ن؟
ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی –ئابوری له‌م پێوه‌ندییه‌دا چ رۆڵێك ده‌گێڕن؟
له ژێرپێستی كۆمه‌ڵگایه‌ك دا كه تاكه‌كانی تووشی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر هاتوون چی ده‌گوزه‌رێ؟
ململانێی ده‌روونی،مودێلی زه‌ینی
ده‌روون دروستی چییه؟
شه‌ڕه ده‌روونیه‌كان كامانه‌ن؟
مرۆڤی ته‌ندروست به كێ ده‌وترێت؟
شه‌ڕه‌ده‌روونیه‌كانمان چۆن چاره‌سه‌ر بكه‌ین؟
كامه له‌مۆدێله زه‌ینیه‌كان زیاترگیرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بن؟
چۆن ده‌كرێت رێگری له‌م كێشه بكرێت؟
ئێعتیاد و لاوان؟
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وهه‌مووه باسی مه‌ترسی ئێعتیاد ده‌كرێت به‌ڵام هێشتا نه‌ك نه‌توانراوه پێشگیری لێ بكرێت به‌ڵكو رۆژ به رۆژیش رێژه‌ی تووش بوانی لاوان به ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه رووله‌زیادبوونه، ریشه‌كانی ئێعتیادی لاوان له كوێدا ده‌روێ؟
له‌پشتی دیارده‌ی ماڵ وێرانكه‌ری ئێعتیادا چ مه‌نتقێك له ئارادایه؟
ئایا ئه‌وكه‌سانه‌رووده‌كه‌نه ئێعتیادكێشه‌ی ره‌وانیان هه‌یه؟
مه‌هاره‌تی فه‌ردی چییه؟
چ كه‌س یاخود نه‌هادێك به‌رپرسیاره له فێركردنی مه‌هاره‌ته تاكه‌كه‌سیه‌كان؟
زۆر كه‌س ده‌ڵێن ئێعتیاد هۆكارێكی روونی نییه،چاوه‌روان ده‌كرێت چ كه‌سێك قه‌راره موعتاد بێت ؟
مه‌هاره‌تی ژیان:
شاره‌زایی چییه؟شاره‌زاییه بنه‌ماییه‌كانی پێوه‌ندی له گه‌ڵ كه‌سانی تر-شاره‌زایی گوێ گرایه‌تی-سه‌یركردنی بێژه‌روسه‌رنج دانی كه‌سه‌كه به‌ته‌واوی-شاره‌زایی ئاخاوتن(دیالوگ سه‌باره‌ت به كێشه‌ی هاوبه‌ش)-شاره‌زایی پرسیاركردن-شاره‌زای ده‌ربڕینی خود‌و ره‌خنه‌له یه‌كتری.
گاریگه‌ری ئێعتیاد له سه‌ر بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگا
نه‌خۆشی بنه‌ماڵه‌یی چییه؟
ئێعتیاد چۆن سیما یاخود روخساری بنه‌ماڵه ده‌شێوێنێ؟
هندێك جاردایك وباوكه‌كان،دایك وباوكه‌كانیشیان موعتادن، ئێعتیاد چه‌نێ ده‌وامی هه‌یه؟
ماده‌ی هۆشبه‌رچ كاریگه‌رییه‌ك له سه‌ر سڵامه‌تی ره‌وانی منداڵه‌كانی نێو بنه‌ماڵه داده‌نێ؟
ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ بنه‌ماڵێكی تووش بوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر بیزانێ چییه؟
رازه‌كانی بنه‌ماڵێكی ته‌ندروست وسه‌ركه‌وتوو كامانه‌ن؟
ئێعتیاد وبێكاری
یه‌كێك له قووڵترین كێشه‌كان كه كۆمه‌ڵگای ئێران له گه‌ڵیدا به‌ره‌و روویه كاره‌ساتی په‌ره‌سه‌ندنی به‌كار هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره له ناو توێژه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیدایه،هۆكاره بنه‌ره‌تییه‌كان له‌م پێوه‌ندییه‌دا كامانه‌ن؟
گرینگی كار له چی دایه؟
خه‌ساری بێكاری چییه؟
– بێكاری وتوڕه‌یی
بۆ چی ئێعتیاد هه‌رزانه؟
ماده‌ی هۆشبه‌ر له كوردستان
هۆكاری زیاد بوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر له كوردستان بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه؟
سوپای پاسداران به چ شێوه‌و بۆ چ مه‌به‌ستێك ماده‌ی هۆشبه‌ر له كوردستان دا بڵاوده‌كاته‌وه؟
بۆچی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه ئه‌زموونه ئه‌زمون كراوه‌كان، ئه‌زموون ده‌كه‌نه‌وه؟
ئێعتیاد وقاتعیه‌ت
قاتعیه‌ت وه‌رزی چییه؟
نه‌بوونی قاتعیه‌ت له چییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
بۆ چی قاتعیه‌ت گرینگه؟
زۆرێك له كه‌سه‌كان ده‌ترسن بوێرانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن هۆكاری ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئێعتیاد وژنان
نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی ره‌وانی تا چه‌ند ده‌ورده‌گێرێ له خوو گرتن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه؟
بیركردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه وایه كه خوو گرتن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه نه‌خۆشییه‌كی پیاوانه‌یه،ئه‌م بیركردنه‌وه له كوێوه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ وچۆن لێك ده‌رێته‌وه؟
پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵَگای ئێران له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئێعتیادی ژنان چۆن مانا ده‌كرێته‌وه؟
بنه‌ماڵه‌وه‌كوو چووكه‌ترین وله هه‌مان كات دا گرینگ‌ترین بونیه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئه‌ژمار دێت كه كه‌سایه‌تی مرۆڤ له‌وێدا شكڵ ده‌گرێت،نه‌هادی بنه‌ماڵه وه‌كوو نه‌هاده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه خاوه‌نی ساختار،به‌ڕێوه‌بردن ورێز گرتنی به‌رانبه‌ر له نێوان تاكه‌كان دایه، له‌م نێوه‌دا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌تایبه‌ت ژن یاكچ گیرۆده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بێت،چ كاریگه‌ری یه‌ك له سه‌ر پێوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م نه‌هاده كۆمه‌ڵایه‌تییه داده‌نێ؟
له‌ره‌وتی رووله گه‌شه كردنی ژیاندا كامه جۆر له بنه‌ماڵه‌كان زیاتر گیرۆده‌ی مه‌ترسی خۆ گرتن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌و ده‌بن؟
پێشگیری
ئێعتیاد چییه تا رێكار بۆ پێشگیری كردنی دابنین؟
زیان وزه‌ره‌ره‌كانی ئێعتیاد كامانه‌ن كه ده‌بێ تاك به تاكی كۆمه‌ڵگا لێی ئاگادار بكرێنه‌وه؟
زۆریه‌ك له شاره‌زایانی ئه‌م بواره پێیان وایه بۆ پێشگیری له ئێعتیاد ده‌بێ له سێ بوواری سه‌ره‌كی دا بۆیان بگه‌ڕین.
مرۆڤی ئێعتیاد په‌زیر، ژینگه‌ی ئێعتیاد هێنه‌ر، هۆكاری ئێعتیاد،
رێكاری پێشگیری له ئێعتیاد له بواری تاكه‌كه‌سیدا كامانه‌ن؟
رۆڵ وئه‌ركی خێزان له هه‌مبه‌ر كه‌سی تووش بوو چییه؟
ئه‌و رێكارانه‌ی كه له بوواری كۆمه‌ڵایه‌تی دا ده‌بێ رچاو بكرێن كامانه‌ن؟
گرینگ‌ترین وسه‌ره‌كی ترین شێوه‌كانی پێشگیری له لایه‌ن چ كه‌س و لایه‌نه‌ێكه‌وه ده‌بێ به‌ڕێوه بچێت؟
من بۆ خۆم به ره‌گ وپێسته‌وه هه‌ستم به برینی دڵ وبرینی رۆح وبرینی جه‌سته‌وبرینی ناخی خۆمم كردوه، ببورن ، تووشبوانی نیشتمانه نغرۆكه‌ی من، كه به‌شێكی سه‌ره‌كی له تووشبوونی ئێوه به‌م نه‌خۆشییه‌وه له كورته‌باڵایی ئێمه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.ببورن.
کەیوان باران