هەموو هەناسەیەکم هاورێی چەن هاوارە
هاورێی هاواری مناڵێکی لانەوازو

ئەویتریان باڵای نمامێکی لە دار دراوە
هاورێی فرمێسکی دایکێکی رەش پۆش و
مەسیحێکی لەخاچ دراوە
هاورێی ژانی زامی گوندێکی سووتاو و
حیلەی ئەسپێکی لەشەردا بەجێماوە
…………………………………………..
هەموو هەناسەیەکم کڵپەی گریانێکە
کڵپەی ژانی زامی گوندێکی سووتاو و
بێوەژنێک و چەند زارۆکی بەجێماوە
کڵپەی گریانی کانییەکی رووخاو و
پێنج شەش ژنی خنکاوی فەرێ دراوە
کڵپەی هەناسەی باوکێکی پشت شکاو و
کوردستانێکی پارچە پارچە کراوە
10.8.2013