"an independent online kurdish website

لە سەرەتای شۆرشی ئازادێخوازنەی خەڵكی سوریە بە دژی رژێمی توتالێتار و دیكتاتۆری بەعسی   بەنەماڵەی ئەسد  لە پیناو ئازادی ومافەكانی مرۆڤدا، ئەم شۆرشە كە بەشێك بوو.rojan_ashtab13

لە شۆرش لەدژی دیکتاتۆرەکانی وڵاتانی عەرەبی و  خۆێَ لە بەهاری عەربی دا دەدێتەوە من زۆری گەشبین بوون بە خەباتی مەدن یانە و سەر شەقامی كومەڵانی خەڵك و كەمایەتییەی ئێتنكی و ئائینیكانی سوریە لە پیناو دابێنكردنی ئازادی و دێموكراسی و مافی یەكسان بۆ هەموو دانیشتویانی ئەو وڵاتە بە بێ جیاوازی ئائینی و ئیتنیكی، بەلام بەداخەوە ئەوە ماوەی دوو ساڵە ئەم وڵاتە لە شەرێكی ناوخۆیێ ماڵویرانگەر هەموو ژێرخانی ئابووری و دامودەزگای خزمەتگۆزاری وێرانكراون و وڵات بەرەو شەرێكی ئائینی و تایفەی هاندەدات كە دوارۆژی هیچ شتێكی باشی لێ چاوەروان ناكری.

نەتەوەی كورد لە رۆژئاوی كوردستان لە سایەی دەستەڵاتی بنەماڵەی ئەسد كە ساڵیانێكی زۆر بوو دوچاری هەموو شێوازەكانی چەوسانەوەی نەتەوەی و ئائینی و سیاسی و كۆمەڵایەتی ببوونەوە,بە وەرەیەكی بەرز و شۆرشگیرانە هەستانە سەر شەقام و پشتێوانیانكرد لە خۆپێشاندەران، هەموو خەڵكی كورد و هێزە رەسەن و نیشتمانپەروەرەكان و وەڵاتپارێزەكان كورد چالاكانە بشداری راپەرێن بوون تا لە سایەی ئەم خەباتە و شۆرشە  كەمێك لە  ئێش وئازار و مەینەتێكانیان كەم كەنەوە  وبە مافەكانی خۆیان بگەن.

 لە سوریە خەباتی سەر شەقام و ئاشتیانەی جەماوەر لە لایەن هێزە سەركوتگەرەكانی دەستەڵاتداران  و بەكرێگیراوانی بەعس بە خاك و خۆێن كێشرا و ئیستا لە سوریە خەبات بە دژ رژیم پێناوەتە خەباتی بەربەرەكانی چەكداری خۆیناوی كە تا ئیستاش درێژەی هەیە و بە هەزاران قۆربانی لێكەوتووتەوە.

هەر چەند لە كوردستان سەرەتا دوژمن ناوچەكوردەكانی بەبێ شەر بەجێهێشت و هێزەكانی خۆی بۆ بەرەی شەر لە ناوچە سونی نشێنەكانی سوریەگوازتەوە و تا رادەیەك ئارامی لە كوردستان سەقامگێر بۆ و هێزی یەپەگە بە پالپشتی هێزەكانی سەر بە پارتی كریكارانی كوردستان توركیە وەك پارتی یەكیەتی دیموكراتی ئاسایش وئەمنێتی ئەو ناوچانەیان دەپاراست.

لە كوردستانی سوریە چەندین هێزی سیاسی وكومەڵاتی سالانێكی زۆرە بە شێوازی جوراوجور بە ئاشكرا و نەهێنی  نوێنەرایەتی بزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد لەو بەشی كوردستان دەكەن و هەر هێزیك بەشی خۆی جەماوری هەیە و خاوەن هێزی گەلە، بەلام لەوە ماوەیە دا و بە هۆكاری تایبەتی  پارتی یەكییەتی  دیموكراتی (پ ی د) كە پارتێكی نیزیك لە پ ك ك و لە لایەن وانەوە پشتگیری دەكرێت و بە رەزامەندی دەوڵەتی سوریە وەك تاقە هێزی چەكدار ئاسایشی زۆربەی ناوچەكانی كوردستانی كەوتە دەستی و خاونداری دەكرد. شایانی گوتنە كە ئەم پارتش لە ژیانی سیاسی و كاری رۆژانەی خۆی و لەو ئەركەی كە پێ هستابوو دووچاری هەلەی كوشندە بووە، لە جیاتی كوردایەتی و هاوكاری لە گەل هێزەكانی نیشتمانپەروەری كورد لەو دەوەرە  بە شیوازی سیكتاریستیاتە و تەكرەوانە لە باتی كوردایەتی توشی حیزبایەتی توندرەوان هاتن و مافی لایەنەكانی دیكەیان پێشێڵكرد لەبەشداری  بەریوبەردەنی ئیدارەی كوردستان تووشی پاوانخۆازی و تەكرەوەی بوون.

 تا ئیستاش هێزەكانی چەكداریان كە بە هێزی (یە پە گە)  كونترۆلی ئێدارەی كوردستان دەكات، ئەمە لە كاتێك دایە كە هێزەكانی پاراستن و ئەمنی سوریە بە ئاشكرا و نەهێنی لە شارەگەورەكان هەر بوونیان هەیە.

جێگای ئاماژە پێكردنە كە لە هەرێمی كوردستان هەردوو هێزی دەستەڵاتدار  سیبەریان بە سەر هێزەكانی كوردی سوریە هەیە و لاینگری لە هێزەكانی نێزیك لە خۆیان دەكەن.

راستی ئەم بۆچونانەش هەبوونی پایگا ومەقر و كەمپی ئەو هێزانە لە هەولێر و سلێمانی و كوبونەوەی دوو قولی ئوپوزیسونی كوردی سوریە كە بە سەر دوو بەرە دا دابەش بوون  كەبە هاوكاری و پێش دەستخەری بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەریمی كوردستان  چەند جار لە هەولێر کۆبونەتەوە و بریاری كاری هاوبەش و ئێداری هاوبەشی ناوچەكوردنشینەكانیان داوە، بەڵام هەر پاش تەواوبوونی كۆبونەوەکە  بەرەی نیشتمانی کوردستانی سوریە  پەیەدەی  بە پێمان شكێنی تومەت بار كردووە،پارتی یەكیتی دیموكراتی كە لە لایەن پ ك ك پشتیوانی دەكرێ  بە ئاشكرا و بە نهێنی پێوەندیان بە دەولەتەكانی داگێركەری كوردستان هەیە و هاتووچوی ئەو ولاتانە دەكەن  و تا ئێستاش هۆکاری هاتووچۆیان بۆ رای گشتی کوردستان روون نییە.

ماوەی چەند رۆژە لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان شەرو پێكدادانێكی قۆرس لە نێۆان هێزەكانی یەپەگە  و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە بەرەی نوسرە كە سەر بە القایدەیە ولە گەل ئارتشی ئازاد دان لە ئارادایە.

 شەرو پێكدادان نێۆان ئازادێخوازانی كورد و دوژمنان لە رۆژئاوای كوردستان سات لە دوای سات گرژی و ئالۆزی و خۆێناویبونی زیاتر بە دوای خۆیدا دەهێنێت.

لەم شەرەدا گیانی دەیان كەسی سڤیل و بێ چەك بوونتە قۆربانی و بەرەی نوسرە بە نا حەق خۆینی كورد حەلال دەكات و دستوری جیهاد لە دژی كورد رادەگەێنێت.

گومانی تێدا نییە دوژمنانی كورد هەمیشە تێكوشاوەن لە هەر كوێ كورد داوای مافی خۆی بكات بەربەستی بۆ ساز بكەن. لە رێگای هێزی سەربازییە و بە پەرچەككردنی خەڵكی خۆفروشی خۆجیێ  بەربەرەكانی كورد بكەن و نەهێلن كورد بە ئازادی بگات.

ئەوەی ئەمرۆ لە رۆژئاوا دەگوزەرێت جێگای تێرامانە، ئێمە گلەیی لە دوژمنان ناكەین چونكە تاكتێك وپێلان و بەرنامەیان دیارە، بەڵام ئەوەی جێگای داخە وپەژاریە نەبوونی هەستی نەتەوەی  و نە بوونی ویستی پێکەوە ژیان و هەڵکردن لە نێو هێزەسیاسییەكانی كوردستانە ،

ئەگەر ئەو رەوتە درێژەی هەبێت  كوردی رۆژئاوا بەو ئاقارەدا دەروات کە مێژووی كوردی باشور دووبارەکاتەوە .

لایەنە سیاسییەکان  دەست لە دووبەرەكی و پێوەندی بەرژەوەندیخۆازانە هەڵناگرن لە گەل دەولەتانی داگیركەر لە جێگای برایەتی و یەكیەتی و هاوكاری ،تووی دووبەرەكی دەچێنن، كۆمەڵگا بەرەو ئاژاوە و شەری نیۆخۆیی دەبەن، سەرەرای ئەمەش و لەمەش مەترسیدارتر بۆ ئەم دۆخە پەرتەوازی ناوماڵی كورد  و دەستتێوەردانی وڵاتانی داگیركەر و ئەقلیمیە.

ئەمە راستێكی حاشا هەڵنەگەرە كە كورد تەنیا لە رێگای یەكیەتی و هاوكاری و هاو هەلویستی هاوبەش لە نیۆ هەموو هێزەكانی رەسەن و نیشتمانپەروەر دەتوانی بە مافەكانی رەوای خۆی بگات و ئازادی ودیموكراسی بۆ كۆمەڵگا دابین بكات.كوردستان مەڵكی هێچ هێزیك نییە و كەس مافی پاوانخۆازی نییە تادوا  قۆناغی رزگاری هەموو لایەك مافی وەك یەك و ئازادانەیان هەیە لە كاری ئێداری و سیاسی و كۆمەلایەتیدا، پاش سەركەوتن و بە دەست هێنانی ئازادی ئەو كات دەنگی خەڵك و شەقام لە رێگای هەڵبەژدردنی ئازادوە دەستەلات لە رێگای پەرلمانەوە دیاری دەكات.

ئەركی سەرشانی هەموو لایەكە نەهێلن دەستكەوتەكانی گەل بە فێرۆ بچێت با جارێكی دیكە كورت ماڵی ویران نەبێت و چیدیكە رۆلەكانی نەبنە قۆربانی.

لەم كاتە چارەنووسساز و هەستیارەدا بە پێویستی دەزانم كە داوا لە هەموو كوردێك  و هەموو كۆر و كۆمەڵ و رێكخراوە مەدەنییەكان  بە تاێبەت دیاسپوری كورد لە هەندەران بكەم كە هاوكاری هەمەلایانە پێشكەش بە گەڵی كورد بكەن . و ئەركی هەموو هێزە سیاسییەكانی رۆژئاوایە كە هاوكاری زیاتری و هەڵویستی روونتر و هاوبەش پێك بهێنن بۆ گەیشتن بۆ دوا قۆناغی رزگاری.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی