به توولی تاریخ كورد له ژێر زوڵم‌و زۆری و به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تیدا ژیاوه. وێڕای ئه‌وه‌ی كوردان به‌گشتی له‌زێدو نیشتمانی خۆیان سه‌ركوت‌و ده‌ربه‌ده‌ر كراون،
زۆر‌جاریش له ناوچێك بۆ ناوچێكی تر ڕاگوێزراون، یان به‌پان‌و به‌رینی كۆچیان پێكراوه. نموونه‌ی زیندوو، كوردی خۆراسانه كه ئێستا سه‌ر له چه‌ندین میلیۆن كه‌س ده‌ده‌ن‌و ته‌نانه‌ت زۆریان زمانی زگماكی كوردیشیان له‌بیرچۆته‌وه.
له سووریه‌ش هه‌رئاوا زۆربه‌ی كورده‌كان له كوردستان ڕاگوێزراون بۆ ناوچه‌و نێوجه‌رگه‌ی عه‌ڕه‌به‌كان و له چه‌ندین جێگا‌و ناوچه‌ی سووریه به‌زۆره‌ملی نیشته‌جێ كراون‌و له‌مڵك‌وماڵ زه‌وی‌و زارو‌باغ باغاتی باب باپیرانیان بێبه‌ش‌و دوور خراونه‌ته‌وه .
ده‌و‌ڵه‌تانی زلهێزی شه‌رق‌وغه‌ربیش به‌تایبه‌تی ئینگلیزی دایكه‌ی فینه، به‌خاتری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و دڵدانه‌وه‌ی داگیركه‌رانی بێبه‌زه‌وخوین‌مژی كوردستان، هه‌رچی له‌توانایاندابووه ئه‌نجامیان داوه. به‌وه‌نده تاوانه‌ش ڕانه‌وه‌ستاون گه‌لی كوردیان به ئاو‌و خاك و كوردستانه‌وه، له‌ت‌له‌ت و به‌شبه‌ش كردووه‌و، وه‌ك به‌شه‌گۆشت به‌سه‌رچوار وڵاتی شۆڤێنی‌و بی‌به‌زه‌و دیكتاتۆری وه‌كوو ئێران‌و توركیا‌و سوریا‌و عیراقدا، دابه‌ش كردون.
داگیركه‌ران به‌پشت ئه‌ستووری وڵاتانی ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستان هاتووه هه‌ر له‌تاڵان‌و بڕۆ و كوشت‌و بڕین‌و زیندان‌و ئێعدام‌و شكه‌نجه‌و خوێنڕێژی به شێوه‌ی دڕه‌ندانه له هه‌مووبارێكه‌وه هه‌لس‌و كه‌ت له‌گه‌ڵ كوردكراوه .
به هۆی بێدادی‌و زولم زۆری داگیركه‌ران ، هه‌ركاتێك گه‌لی كورد ده‌ر فه‌تێكی ده‌ست كه‌وتبێت‌و جووڵانه‌یه‌كی سیاسی وه‌ڕێ خست بێت ، داگیركه‌رانی كوردستان به كرێنی كه‌ره‌سه‌ی شه‌ڕو هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی یارمه‌تی‌و ته‌نانه‌ت پشتیوانی وڵاتانی ده‌ره‌وه، ئه‌و بزاوه‌ی كوردیان سه‌ر كووتكردووه .
ئه‌و سه‌ركوتكردنه بێبه‌زه‌یانه، نه‌ك هه‌ر له‌یه‌كێك له به‌شه‌داگیركراوه كانی كوردستان پێكهاتووه، به ڵكوو به‌شاهیدی مێژوو له هه‌رچواربه‌ش و پارچه‌ی كوردستان ڕوویداوه، نه‌ك هه‌رجارێك‌و دووجار، به‌ڵكوو له‌هه‌ر پارچه‌یه‌ك چه‌ندین جارئه‌و تاوانه كراوه‌و له مێژوودا سه‌بتكراوه. یاخۆ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووی نێو نه‌ته‌وه‌یی، په‌یمانی سیڤر به به‌ڵگه دێنمه‌وه كه‌به‌شێك له مافی گه‌لی كورد له‌باكوور دیاری ده‌كات. زۆری پێناچێ، پێش ئه‌وه‌ی كورد ده‌ستی به‌و مافه ڕابگات‌و خیرو خۆشی لێ ببینێت، له دانیشتنێكدا هه‌ر هه‌مان وڵاتانی ئینگلیس‌و فه‌ڕانسه‌و … ی ده‌ره‌وه، له‌و به‌ڵێنی‌و ئیمزا‌و بڕیاره پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌و به‌نێوی په‌یمانی لۆزان، ئه‌و مافه كه‌مه‌ی كه كورد بۆی دیاری كرابوو، و ئه‌و بڕیاره‌ی بۆخۆیان پێشتر دابوویان، به‌خاتری تورك‌و ئه‌ته‌تورك هه‌مووی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌و كورد له‌و بڕووكه مافه‌ش بێبه‌ش ده‌كه‌ن .
ئه‌وه‌نده‌ی وه‌بیرمان دێت‌و دیومانه‌و مێژوو ده‌خوێنینه‌وه ده‌بینین، ئه‌و نه‌هامه‌تی‌و به‌د به‌ختیانه‌ی به‌سه‌رماندا هاتوون، زیاتر له سه‌تا هه‌شتای وڵاتانی رۆژئاوا به‌گه‌شتی‌و ئینگلیس‌و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر كورد یان هێناوه، بگره له: تێكدانی شۆرشی شێخ عوبه‌یدیللاو،شێخ سه‌عیدو سه‌ید ڕه‌زاو، شێخ عه‌بدولقادرو،شێخ مه‌حموود‌و، سمایل‌ئاغاو… تێكدانی كۆماری كوردستان‌و ته‌نانه‌ت كوشتن‌و ئێعدام كردنی ته‌واوی ڕێبه‌ران‌و كادر‌و ئه‌و مرفه شاز‌و هه‌ڵكه‌وتوانه‌ی پێشر‌ه‌وی ئه‌و بزاوانه بوون، له‌ناو براون . هه‌روه‌ها دوێنێ بوو به ئاشكرا شۆرشیان به كورد وه‌ڕێ خست و دوای به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌ڕام و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پشتیان له كورد‌و شۆرشی كورد كرد‌و، ولاتێكی كاولكراو بوو به پاداشی میلله‌تێكی بریندار.
مرۆڤ نازانێ، ڕووداوی ئه‌وجاره‌ی كوردانی سووریه‌ش دواجار ده‌بێ، یاخۆ نه‌هامه‌تیه‌كان هه‌ر ئاوا درێژه‌یان ده‌بێت ؟
نه‌هامه‌تی ئه‌وجاره‌مان كه به‌سه‌ر كوردی به‌شی ڕۆژئاوای كوردستانیان داهێناوه، له‌ڕوانگه‌ی منه‌وه له گشت جاره‌كانی ڕابردوو به‌ئێش‌و ئۆف‌و به‌ژانتره ، یان ده‌ورانه‌كه نوێیه‌و نه‌ده‌بوایه ئاوا بێت . بۆیه به‌ژانترو به‌ئێش‌و ئازارتری ده‌زانم، كوردانی ڕۆژئاوا ده‌مێكه له‌ئێش‌و ئۆف‌و ئازار‌و له‌توپه‌تكردندان ، به‌ڵام ئه‌و جار، كه‌وتوونه‌ته ژێر به‌رداشێكی قورسی چوارقۆڵی ، واته: پاوان‌و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانی ستراتێژیكی شه‌رق‌و‌غه‌رب. به‌تایبه‌تی ئه‌مریكاو ڕووس! نه رووسیا ئاماده‌یه، ته‌نیا شوێنێكی كه به‌ده‌ستیه‌وه ماوه له‌باری ئه‌همیه‌تی نیزامی سووریه‌و، هه‌روه‌ها له‌باری ده‌ریاییه‌وه‌و به‌نده‌رلاز‌لقیه به‌جێ بێڵێت . نه ئه‌مریكاده‌یه‌وێت ئه‌و جێلاقه‌ی ڕوسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا بمێنێت .
له نیوان ئه‌و كێ‌به‌ڕكێه‌ی ڕۆژهه‌لات‌و رۆژئاوادا، ئێران و توكیه‌ش ئه‌ركی پێ‌ئه‌سپێردراویان ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و بۆ‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ئاژاوه ده‌گێرن . ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌سووریا ده‌ژین بوونه‌ته قوربانی لایه‌نه به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌كان ، كه یه‌كێك له‌وانه گه‌لی كوردی زجر دیتووه ده‌بێ تاوانی به‌رژه‌وه‌ندیخوازان بكێشێ . هه‌ر دوێنێ به چاوی خۆمان له كاناڵیی له‌ویزیۆنه‌كان دیتمان به هه‌زاران كه‌س له ژن‌و پیاو منداڵ، پیرو لاو، ئاوای باشوور ببون‌و له كۆڵان‌و مزگه‌وت‌و قوتابخانه‌كاندا به‌ئه‌مانه‌ت جێگیر كرابوون! ئه‌و كاره‌ساته ده‌ردێكی گران و پڕ ئێش‌و ئازار‌و ژانه . تاكه‌نگێ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ستراوه‌ته‌وه به‌ڕێككه‌وتنی شه‌رق‌و غه‌رب !
سو ئێد: سه‌عید‌كاوه. كوێستانی . 18 / 8 / 2013