"an independent online kurdish website

کورد لە سەردەمی ساڵانی پێشوو  ئیستادا: سەردەمانێک کە گەلی کورد بەو پەری بێبەزەییانە لە لایەن ٤ دەوڵەتی دراوسێ و داگیرکەری ئێراق و ئێران و تورکیا و سوریا بەتووندەی دەکوژراو

ماڵوێران دەکرا و بەندی دەکرا، زۆر بێکەس و بێ پشتیوانی جیهانی بوو، دەنگی مەزڵوومیەتی کورد بە هیچ کۆی جیهان نەدەگەیشت.

 

لەو سەردەمانە بە هۆی زالمی و درندەیی وڵاتانی داگیرکەر هیچ کام لە وڵاتانی جیهانی نەیاند دەویست لە بەر ئەوان خۆیان لە کورد نزیک کەنەوە، و هیچ وەک حکومەت و دەسەڵات هیچ پشتیوانیەکیان لە دۆزی کورد نەدەکرد، کێشەی کوردیان بە کێشەییەکی ناوخۆیی ئەو وڵاتانە باسیان لێوەر دەکرد نەک کێشەیەکی نەتەوەیی.
بەڵام بە خۆشییەوە بە هۆی لاوازبوونی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و بەهێز بوونی دەسەڵاتی کوردی لەئاست جیهاندا، دڵخۆشییەکی زۆر لە بەرامبەر دۆزی کورد بە دی دەکرێت. بەردەوام لە ڕۆژنامە و میدیا گرنگەکانی جیهانی باسی هەوڵەکانی کورد بەرەو دیمۆکراسی و بەرە و سەربەخۆیی و بەرەو خۆئیدارەکردن بڵاو دەبێتەوە.  لە کۆنگرەو کۆبوونەوە گرنگەکانی جیهانی کورد بە جیا لە دەوڵەتانی داگیرکەر بانگهێشت دەکرێت. هەر نۆێنترین نموونەش بانگهیشتکردنی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆربەندی ئابوری بیترۆسبۆرگ، کە هاوشانی دەیان سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی چەندین وڵاتی مەزنی جیهانی بوو.
بە گشتی کورد بەرەو هەنگاوی گرنگی جیهانی دەروات و گۆرانکارییەکانی ناوچەکەش جارێکی دیکە ڕێگەخۆشکەر نابێت بۆ ئەوەی داگیرکەرانی کوردستان  وەک جاران بە ویستی خۆیان کورد بچەوسێنەوە. ئیستا کورد مۆرەی گرنگی یارییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە.

کۆنگرەی نەتەوەیی کورد: کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە ئەو باس و خواستەبوو کە لە ٣٠ ساڵ پێشەوە کورد و کوردستانیان چاوەرێیان دەکرد. وێرای ئەوەی لە ماوەی  ئەم ٣٠ ساڵە چەندین جار باسی لێوەکراوەو دووبارە باسەکە ڕاگیراوە. بەخۆشییەوە واچاوەروان دەرکێت کە لە چەند حەفتەی داهاتوو ئەو ئاواتە لە مێژینەی گەلی کورد بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا بێتەدی. نۆێنەرانی گەلی کورد بە میوانداری دۆستانی گەلی کورد لە هەموو قووژبینەکانی جیهانەوە لە هۆڵێک لە پایتەختی باشوری ڕزگارکراوی کوردستان، بە سەر پەرەستی سەرۆکی هەرێمی ئازادکراوی کوردستاندا لە ژێر ناوی کۆنگرەی کورد کۆدەبنەوە.
ئەو کۆنگرە ماناو تێگەیشتنی خۆی لە زۆر بواری جیاوازی جیهانی و کوردستانی و وڵاتانی داگیرکەریشدا دەبێت. خۆێندنەوەیەکی زۆری جیهانی بە تایبەت سیاسەتوانانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستانی لە سەر دەکرێت. هەروەها لە ئاست جیهاندا کورد بە چاوێکی یەکگرتووانە و خاوەن نەتەوەی یەکبریار و یەکهەڵویست چاوی لێدەکرێت. وەک نەتەوەیەکی زیاد لە ٥٠ ملۆینی جیهانی هەڵسوکەوتی لەگەڵدەکریت. چیدیکە وەک نەتەوەیەکی لەتکراو و جێماوی جیهانی بە چاوی بەزەییەوە نابینرێت.
دیپلوماتیەتی کورد لە پاش ئەم کۆنگرە یەکگرتووتر و بە هێزتر دەبێت و پشتیوانی زیاتری دۆزی کورد لە ڕێکخراوە مەزنەکانی جیهانی  بۆ خۆی کۆدەکاتەوە. دەتوانین بە ڕوونتر ئاماژەی پێبکەین کە لە پاش کۆنگرەی نەتەوەییەوە کورد دەتوانێ لە نێۆ وڵاتانی ئوروپایی و یەکێتی ئوروپاو بەشدارییەکی زۆر باشی هەبێت.

کورتە پێناسەیەکی یەکێتی ئوروپا: یەکێتی ئوروپا ئەو یەکێتییە مەزنەیە کە بووتە چەترو ڕێکخراوی کۆکردنەوەی وڵاتانی ئوروپا لە دەوری یەک لە گشت بوارەکانی ڕامیاری و ئابوری و زانستیدا، کە تا ئیستا ٢٨ وڵاتی ئوروپایی تێێدا ئەندامن بە شێوەی خوارەوە.
ئەڵمانیا، ئوتریش، ئیسپانیا، ئیستوونی، سلوڤاکیا، ئیسلونی، ئیتالیا، بەریتانیا، ئیرلەندا، بەلژیک، بولغارستان، کۆماری پورتوغاڵ، کۆماری چیک، دانیمارک، سوید، ڕۆمانیا، فەرانسە، فینلاند، قیبروس، لاتیڤیا، لۆکزامبۆرگ، پۆڵەندا، لیتوانیا، کۆماری ماڵتا، مەجارستان، هۆڵەندا و یۆنان و کرواتیا. پێشبینی چەند وڵاتێکی دیکە دەکرێت کە لە کۆبوونەوەی داهاتوویان کە لەم ساڵدا دەبێت داواکاریەکانیان بۆ بە ئەندام بوون لە لایەن وڵاتانی ئەندام و شۆرای دەسەڵاتەوە تاوتۆی بکرێت، ئەو وڵاتانەش بریتین لە تورکیە، ئیسلاند، مونتینیگرۆ، سربستان و مەگەدۆنیا.
کە زۆر لەم وڵاتانە لە ئاست سیاسی و ئابوری و زلهێزی جیهانیدا جێگەو پێگەی خۆیان هەیە.
گرنگترین ڕێکخراو یا نیهادەکانی یەکێتی ئوروپا بریتین لە پەرلەمانی ئوروپا، شۆرای یەکێتی ئوروپا، کۆمیسیۆنی یەکێتی ئوروپا، دادی یەکێتی ئوروپا، کۆنگرەی ئوروپا، بانکی مەرکەزی ئوروپا.
کە لە چەند مانگ پێشدا شۆرای یەکێتی ئوروپا وەک نیهادێکی یەکێتی ئوروپا داوای دەرهێنانی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە لیستی تروریستی ئوروپاو ئەمریکا کرد.

گرنگی لێکنزیکبوونەوەی کورد لە یەکێتی ئوروپا.
وەک لە ناسینی ئەم یەکێتییە گرنگەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە، کە وڵاتانی دیمۆکرات وئاشتیخوازی جیهانی لەو یەکێتییەدابە دیدەکرێن. هەر کام لەو ٢٨ دەوڵەتە لە ئاست جیهاندا ڕۆڵێکی باشیان لە بوارەکانی دیمۆکراسی، ئابوری، و بووژانەوە و ئاوەدانیدا هەیە. هەروەها بەشێک لەو وڵاتانە بە وڵاتانی زلهێزی جیهانی دەناسرێن کە نموونەیان وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرانسەیە.  بۆ کورد خاڵێکی گرنگ دەبێت کە لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە خۆی بخزێنێتەوە نێۆ ئەم یەکێتییەوە. بە تایبەت ئیستای هەرێمی کوردستان  زۆر گونجاوە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی یەکێتی ئوروپا بۆ لای دۆزی کورد، کە تا ڕادەیەکی باش حکومەتی هەرێـم لەو بوارەوە هەنگاوی ناوە، بەڵام پێویستە هەنگاوی زیاتر بنێت.
کۆنگرەی نەتەوەیی و بەشداری کورد لە هەڵبژاردنی یەکێتی ئوروپا لە ساڵی  ٢٠١٤.
وەک ئەرکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بۆ بەهێزکردنی پێوەندییە دیپلوماتیەکانی کورد لە ئاست جیهاندا، کە وەک بریارێکی گرنگ لە کۆنگرە باس لە بەشداری بەرچاوی کوردستانیانی نیشتەجێ لەو ٢٨ وڵاتەی یەکێتی ئوروپا لەو هەڵبژاردنەدا بکرێت. بە خۆشییەوە ئیستا لە کوردستان بە گشتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، ئیمکاناتێکی زۆری ڕاگەیاندن و هۆشیار کردنەوەی  کوردستانیان لەو ئەرکە گرنگەدا لە ئارادایە. پێویستە کاری زۆر بکرێت و بۆ هاندانی کوردستانیانی  دانیشتووی ئەو ٢٨ وڵاتە و کاندیدکردنی چەند کوردێکی خاوەن رەگەزنامەی ئەو وڵاتانە لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٤.
بۆ هەڵبژاردنی چەند کوردێکی کاندیدی حیزبە ئوروپییەکان بۆ ئەو یەکێتییە. بە تایبەت لە وڵاتانی وەک ئەڵمان و سویدی و دانیمارک و بەریتانیان کە زۆربەی کوردەکان لەوێ دەژین، شانسی بە دەستهێنانی چەند کورسییەک بۆ کورد مسۆگەرە. بۆ ئەم کارەش من پێموایە حیزبەکانی کوردستانی داوا لە حیزبە دۆستەکانی ئوروپایان بکەن، کە موڵەت بۆ کاندیدبوونی چەند کوردێک برەخسێنن. تا لەو ڕێگەوە چەند کوردێک بچنە نێۆ پەرلەمانەوە.
بوونی ژمارەیەک کورد کە بۆ نموونە ئەگەر لە کۆی ٧٣٦ کورسی پەرلەمانی ئوروپا، لانیەکم ٢٥ کورسی کوردبێت، هەر ئەو٢٥ کوردە کە نۆێنەری چەند حیزبی جیاوازی ئوروپایی دەبن لە یەکێتی ئوروپادا، دەتوانن بە هاوکاری و هاوڕێیەتی لایەنەکانی دیکە گروپی پشتیوانی لە کورد دروستبکەن. کە ئەم ئەزموونەش لە زۆر نەتەوەیی دیکەی جیهانی لە ئارادا بووەو سەرکەوتنی زۆرباشی بە دەستهێناوە. نموونەی بە هیزی لۆبی جولەکەکانی جیهانی کە ژمارەی جولەکە لە جیهاندا ناگاتە ئاستی ژمارەی کورد. هەروەها لۆبی چالاکی عەرەبی لە هەڵبژاردنەکان و سیاسەتەکانی روسیا، لۆبی چالاکی هیندیک لە وڵاتانی ئەفریقایی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و ئوروپا و وڵاتانی ئیسلامی، ئەمانە توانیویانە لە زۆربەی نیهادە مەزنەەکانی جیهانی پشتیوانی باش بۆ خۆیان کۆکەنەوە.
ئەگەر کۆنگرەی نەتەوەیی کورد یەکێک لە داواکارییەکانی یا پرۆژەی کاری داهاتووی هاندانی کوردانی ئوروپا ببێت، کە وامەزندە دەکرێت زیاد لە ٣ ملۆێن کورد لە وڵاتانی ئوروپایی دەژین، بەشداری لەو هەڵبژاردنە بکەن، بە دڵنیاییەوە ژمارەی کورسیەکانی کورد لەو نیهادە مەزنەی کە بە ٣٠% مەزنی جیهان ناودەبرێت، کورد دەتوانێت ببێتە خاوەنی زیاد لە ٢٥ کورسی.  ئەو ژمارە دەبێتە لانیکەمی٣٩ ،٣% کورسییەکانی پەرلەمانی ئوروپا، ئەو ٣٩ ،٣% دەتوانن جەند لە سەدێکێش لە پەرلەمانتارانی یەکێتی ئوروپا لەو دەوری خۆیان کۆکەنەوە، گروپی پشتیوانی لە کوردان لە یەكێتی ئوروپا دروستکرێت. ئەو کات بە هۆی کۆکردنەوەی دەنگی فەراکسێۆنەکان بۆ یەکتر پێشنیاری هاوبەشیان لا دروست دەبێت، کوردیش لەو پێشنیارە هاوبەشانە دەتوانێ بەرژەوەندی خۆی هەبێت.

هەنگاوی گرنگ لە ئاست ناوخۆیی کوردستان و کۆکردنەوەی کورد لە دەوری یەک
ئەرکی دیکەو گرنگی کۆنگرە ئەوە دەبێت کە هەموو چین و تۆێژەکانی ئاینی و ئایدلۆژیایی کوردستانی وەک، شیعەکان. یارسانییەکان، زەردەشتییەکان، جوولەكەکان، ئێزییدییەکان، لوڕەکان، فەیلییەکان، کوردە دوورخراوەکانی سۆڤیەتی پێشوو کە ئیستا لە چەند وڵاتێکی سەربەخۆی پاش تێکچوونی یەکێتی سۆڤیەتدان، کوردەکانی خۆراسان،  کوردەکانی، لوبنان و هتد،،،،لەم کۆنگرەدا لە دەوری یەکتر کۆدەکاتەوە. لەوەش وشیاریان دەکاتەوە کە نەیارانی کوردستانی لە ڕێگەی ئاینی و زاراوە و ناوچەییەوە کێشە نەخاتە نێۆ ڕیزەکانی گەلی کوردستانەوە، بگرە کوردستانی بوون دەکرێتە لۆگۆی یەکبوون. کارێکی دیکەی کۆنگرە کە هەموومان چاوەرێێ دەکەین، ئەوەیە کە بریاری بنبرکردنی شەری براکوژی کورد بە کورد و ئاشتەوایی هەمیشەیی لە نێۆ گەلی کورددا بێتە ئاراوە.

عارف باوەجانی  

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی