"an independent online kurdish website

بنی صدر : ئەگەر کوردەکان تەسلیم نەبن ، دیلەکان دەکوژین بەشی فارسی رادیۆ ” ئیسرائیل ” لەسەر فتوا شوومەکەی خومەینی دژ بە گەلی کورد لە رۆژی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلی بڵاو کردەوە .bani sadir59

لە ڕاپۆرتەکەی بەشی فارسی رادیۆ ئیسرائیلدا ، باس لە رۆڵی سەرەکی ” بنی سەدر ” سەرۆک کۆماری ئەوکاتی کۆماری ئیسلامی لە جێبەجێ کردنی حوکمی کوشت و بری خەڵکی کورد لە لایەن خومەینییەوە کراوە و لەو بارەوە دەڵێ : ” بنی سەدر بەشداری راستەقینەی هەبوو لەسەر جێبەجێ کردنی حوکمی خومەینی دژ بە کوردەکان”. کاتێک فەرمانی بنی سەدر کە هاوکات لە رادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی بڵاو دەکرایەوە ، بنی سەدر بە هێزەکانی ژێر فەرمانی خۆی دەستوور ئەدا کە :

تا کوردەکان سەرکوت نەکەن ، پەتی پۆتینەکانتان نەکەنەوە ” . لەو کاتەدا بنی سەدەر لە فەرمانەکەیدا باس لەوە دەکا کە کوردەکان ئێستا چەک بەدەستن و سێ ئاخوند کە ئەو ناوی رۆڵەکانی پێغەمبەری لێنابوون ، کوشتووە و دەڵێ لە ئێستادا شورای شۆرش هیچ جۆرە سازان و مامەلەیەک لەگەل کوردەکان قبوول ناکا و تەنانەت ئەگەر هەمووشیان خۆ بەدەستەوە ندەن ، ئێمە دیلەکان دەکووژین .

ئەوە کورتەیەک لە راپۆرتەکەی رادیۆ ئیسرائیل


دەقی ئەم راپۆرتە بە  پ د ف ، فارسی  

video

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی