عوسمان ئۆجه‌لانی برای ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتیی كرێكارانی كوردستان و ئه‌ندامی پێشووی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌كه‌كه، ڕایگەیاند، جه‌میل بایك هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی گه‌وره‌ی كرد، کە 20 كادیری په‌كه‌كه‌ی له سێداره دا
كه به‌شێكی زۆری كادیره‌كان خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بوون. باوەڕیشی وایه سیاسه‌تی مه‌زهه‌بی و چه‌پی، ڕێگا نادات په‌كه‌كه به‌ره‌وه به‌هێزی بڕوات.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی هەفتەنامەی (باس)دا کە دوێنێ سێشەممە بڵاو بووەتەوە، عوسمان ئۆجه‌لان باس له گۆڕینی موراد قه‌ره‌یلان بۆ جه‌میل بایك ده‌كات و دەڵێت، له سه‌ره‌تای دروستبوونی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه باڵی نه‌ته‌وه‌یی و باڵی چه‌پ هه‌بووە و له كاتی موراد قه‌ره‌یلان خه‌باتێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه ده‌چوو، به‌ڵام ئێستا كه جه‌میل بایك سه‌رۆكی كه‌جه‌كه‌یه ئه‌و فیكر و بیروڕایانه‌ی خۆی پێش ده‌خات، ئه‌ویش چه‌پگیرییه، بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی لاوازه و كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌له‌وییه، هاوسه‌رۆكه، هه‌رچه‌نده دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه بووه، به‌ڵام بیروبۆچوونی جیاوازه و به‌م شێوه‌یه په‌كه‌كه به‌ره‌و لاوازی ده‌بات، ئه‌وه‌ی جه‌میل بایك ده‌یه‌وێ ئه‌نجامی بدا، چه‌پ و عه‌له‌وییه، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌باتی كورددا نییه.
عوسمان ئۆجه‌لان گوتیشی ئەگەرچی په‌كه‌كه به‌رده‌وام هێزێكی گه‌وره بووه، به‌ڵام هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز نه‌بوو، به‌ده‌ر له چه‌ندین كاتدا كه هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بووه، “له كاتی مندا تاڕاده‌یه‌كیش له سه‌رده‌می موراد قه‌ره‌یلان، به‌ڵام ئێسته ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بڕوا كه جه‌میل بایك ده‌یه‌وێ، ئه‌وا په‌كه‌كه به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات، چونكه بیروبۆچوونی مه‌زهه‌بی به‌هێز ده‌بێ، ئه‌مه‌ش واده‌كا بزاڤی ئازادی كورد لاواز بێ، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له سه‌ره‌تادا جه‌میل بایك لێدوانی له دژی پارتی دیموكراتی كوردستان دا به‌رانبه‌ر سووریا، ئه‌م شێوه سیاسه‌تكردنه هه‌ڵه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌باتی كورددا نییه.”
دەربارەی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ جه‌میل بایكدا عوسمان ئۆجه‌لان گوتی: “جه‌میل بایك كه‌سێكی چه‌په و منیش كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌ییم، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ندێك جار نێوانی ئێمه باش نه‌بوو، به‌ڵام له هه‌ندێ كاتدا هاوكاری و پاڵپشتیی یه‌كترمان كردووه، بۆ نموونه ساڵی 1993 ئه‌وكاته من له زیندان له ره‌وشێكی زۆر خراپ و ناخۆشدا بووم و سه‌رباری ئه‌وه‌ش بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ من ده‌ركرد، به‌ڕێز جه‌میل بایك ڕێگای نه‌دا سزاكه‌م به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكری، دوای ئه‌وه له ساڵی 1997 سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ویستی جه‌میل بایك لابدا و له‌ناو په‌كه‌كه‌ی نه‌هیڵێت، من رێگریم كرد و نه‌مهێشت ده‌ری بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه بوو، به‌ده‌ر له‌مانه‌ش له‌زۆر كاری تردا هاوڕا بووین.”
ئۆجه‌لان ڕاشکاوانەیش دەڵێت، له‌دوای ده‌ستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، په‌كه‌كه له قۆناعێكی لاواز و زۆر هه‌ستیار بوو، کاتێکیش ئەو توانیویەتی درێژه‌ی پێ بدات و له ڕۆژه ناخۆشه‌كان رزگاری بكات، “ئه‌وكاته جه‌میل بایك هه‌ستی كردوو به‌ره‌و لاوازی و نه‌مان ده‌چێ له‌به‌ر مانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هێزی ئیستیخباراتی و داگیركه‌ر هه‌وڵی كوشتنی منیان دا، دوای چه‌ندین جار له هه‌وڵدانی بۆ كوشتنم من له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به باشم زانی په‌كه‌كه به جێ بهێڵم.”
له رابردوودا ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە له جه‌میل بایك تووڕه بووه و عوسمانی برای وەهای باس دەکات “ساڵی 2007 جه‌میل بایك هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی گه‌وره‌ی كرد، چونكه 20 كادیری په‌كه‌كه‌ی له سێداره دا كه به‌شێكی زۆری كادیره‌كان خه‌ڵكی ڕۆژئاوا بوون، ئه‌و كادیرانه چه‌ندین ساڵ خزمه‌تیان به خه‌باتی ئازادیخوازی كورد كردبوو، به‌ڵام جه‌میل بایك به‌م شێوه‌یه ئه‌م سزا تونده‌ی دان، به له‌سێداره‌دانی ئه‌م كادیرانه سه‌رۆك ئاپۆ زۆر دڵته‌نگ و غه‌مبار بوو، ئاپۆ گوتی چۆن ئه‌م كاره‌ت كردووه به‌بێ ئاگه‌داركردنه‌وه و به‌بێ ئیمزای من؟، دوای ئه‌مه خه‌ڵك داوای كرد كه له‌سه‌ر ئه‌م كاره جه‌میل بایك سزا بدرێ.”
سەرچاوە پەیامنێر، هەولێر 21 ی ئاب/ ئۆگۆست(PNA)-