"an independent online kurdish website

ئەمرۆ [ پێنج شەممە ٢٢ی ئاگوست] هەواڵدەریەکانی تایلەند ، هەواڵی حوکمدرانی دوو ئێرانی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی دیپلۆماتەکانی ئیسراییل لەو ولاتە لە لایەن دادگای باشووری “بانکۆک پێتەختی تایلەند”یان بڵاو کردەوەban_kok10

 

ئاژانسی هەوالدەری بی بی سی ( بەشی فارسی ) لەسەرچاوە هەواڵدەریەکانی تایلەندەوە ، حوکمی هەریەک لە “سەعید مورادی ” ٢٩ ساڵ بە حەبسی هەتاهەتایی و ” محەممەد خەزاعی ” ٤٣ بە پانزدە ساڵ زیندانی بڵاو کردەوە .

 

بە پێی ئاژانسی هەواڵدەری “بی بی سی ” سەرۆکی دادگای ” بانکۆک ” لە کاتی ڕاگەیاندنی حوکمەکاندا ، “سەعید مورادی ” لەپەیوەندی بە هەڵگرتنی مادەی تەقینەوە لە شوێنە گشتییەکان و بەکارهێنانی بۆ کوشتنی بەرپرسانی حکوومی و تەقاندنەوەی شوێنە گشتیییەکان تاوانبار ناسیوە و حەبسی ئەبەدی بەسەردا داوە و “محەممەد خزاعی”یش بە تۆمەتی گواستنەوەی تەقەمەنی بە (١٥) ساڵ زیندان حوکمدراوە .

 

“مورادی ” لەکاتی دەستبەسەر کردنیدا بۆ خۆ دەرباز کردن لە دەستی پۆلیس کەڵکی لە نارجۆک وەرگرتبوو و بەو هۆیەوە هەردوو قاچی لەدەست دا. سەعید مورادی کۆنە پاسدار و کادری فەننیی کارخانەیەک لە تاران بووە .

سەرچاوە هەواڵدەریەکانی “تایلەند ” ئاشکرایان کردووە کە کەسێکیتر بە ناوی ” مەسعوود سەداقەت زادە ” ٣١ ساڵە،  لە ئێستادا و بەهەمان تۆمەت لە مالزی دەستبەسەرە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەتاو وتوێ کردنی داوای وڵاتی تایلەند بۆ گەراندنەوەی بەمەبەستی دادگایی کردنییەتی .

دەگوترێ “سەداقەت زادە” لە شاری ” پاتایا”ی تایلەند دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ” مورادی ” و ” خەزاعی” بووە و پاش رووداوی تەقینەوەکە توانی بووی بۆ مالزی ڕابکات .

هەر بە پێی زانیارییەکانی ” بی بی سی ” دوو حەوتوو لەوە پێشیش بەرپرسێکی ئاسایشی مالزی ، دەستبەسەرکرانی کەسێکیتری ئێرانی بە ناوی “سەید رامین میرعەزیز پاکنژاد” ی ٤٥ ساڵە بە تۆمەتی قاچاخی کردن بە مرۆڤ و مادە سڕکەرەکانەوە ، ڕاگەیاندبوو .

پۆلیسی مالزی دەڵێ :” پاکنژاد ” بەرپرسی دروستکردنی بەڵگەی تەزویری” هاتووچۆ” بۆ گومانلێکراوانی تیرۆری دیپلۆماتەکانی ئیسراییل بووە و لەوانەیە ئەویش بۆ دادگای تایلەند بگوازرێتەوە .

 

گومانلێکراوە ئێرانییەکانی گیراو لە تایلەند ، لە رێبەندانی ساڵی ٢٠١٢ی زایینی و رۆژێک پاش هێرش بۆ سەر نوێنەرانی ئیسراییل لە وڵاتانی “گورجستان” و ” هێندوستان ” ، لەو وڵاتە دەستبەسەر کران .

پۆلیسی تایلەند باوەڕی وایە کە دوو کەسیتریش هاوکاری گومانلێکراوانیان کردووە ، ناوی یەکێکیانی بە ” لەیلا رۆحانی ” ناودەبا و دەشڵێ کە ئەو دوو کەسە توانیویانە بۆ وڵاتەکەیان ( ئێران) ڕابکەن .

 

هەر لەیەکەم رۆژی تەقینەوەکان، حکوومەتی ئیسرائیل پەنجەی تاوانی بەرەو ئێران ڕاکێشا بوو و هەر بەو هۆکارەش لە میانەی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی “بانکۆک” و ئاکامەکەی کە دانی حوکمی قورس بەسەر گومانلێکراواندا بوو ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە .


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی