"an independent online kurdish website

ڵێوەکانت بێنە بمژم، بۆنی عەتریان لێوەدێ  

بەژنەکەت هەر ڕۆژ بەیانی، سیووبێیان پێوەدێ  hamid_rashid_zarza_2011

کۆڵمەکانت بێنە ماچ کەم، وەک هەناری دەم تەڕن

زولفەکانت بێژە قوربان، وا بە ئاڵۆز کێوەدێ

خالی گردنت شێتی کردم، گوڵدەمت کە کردەوە

پێم وەیە ئەو سووتمانە،لەو دەمی ئەستێوەدێ

من کە چاوانت دەبینم، هەر لە جێوە مەست ئەبم

ئەو دەمە پیاڵە ئەزیزم، هەر شەڕابی ڕێوەدێ

گەردنت شووشەی گوڵاوی خاکی کوردستانەکەم

کەزیەکانت شێوە ئاوریشمن،کە دەستی تێوەدێ

کوڵمەکانت ژێر خەندنگی ئەو مژۆڵانەی ڕەشن

تاکوو لێیان ڕادەمێنم،پێم وەیە من دێمە دێ

دەنگی هەستی چرپەیی ماچێ ئەوای ڕاچڵان،دڵم

پێم وەبوو تەقەی تفەنگە،لەو کەژو لەو کێوەدێ

من دەڵێم دەمرم دەبەر ئەو پێکەنینەی نازی دڵ

هەرچی بۆنی ڕووی حەبیبە،بێگومان لەو جێوەدێ

شاخ‌و بەردی کوردەواری،پڕ بە دڵ خۆشم دەوێی

بۆیە هەر شوێنێ دەچم،لام وایە هەر ئەو خێوەدێ

 

حامیدرەشیدی زەرزا.

٢٨/٣/٢٠١٢ی زایینی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی