"an independent online kurdish website

 یاسای هاوسەرگیری سەرپەرەست و “فرزند خواندە”، 31ی خەرمانان، وەك نوێتەرین بەرهەمی كۆماری ئیسلامی لە لایەن مەجلیسی شوورای ئیسلامی كە لە چوارچێوی گەڵاڵەیەك لە ژێر ناوی “پشتیوانی لە منداڵان و مێرمنداڵانی بێ‌سەرپەرەست و بد سەرپەرەست” ئامادە كراوەilham_chaychi13

و بو پەسند كردنی نیهایی بۆ شوورای نیگابان رەوانە كراوە. كێشەی سەرەكیی ئەم گەڵاڵەیە دوو ماددەی 22 و 27ە كە لە روانگەی زۆرینەی چالاكانی مافی ژنان، منداڵان و مرۆڤ، دژ بە بەها ئینسانیەكان، ئەخلاق و هەروەها پشتیوانێكە بۆ پەرەسەندنی توندوتیژی جینسی لە نێو خێزاندا.

بە پێی ماددەی 22ی ئەم گەڵاڵەیە، “فرزند خواندە” بوونی ئەو منداڵە دەبێ‌ لە پێناسەكەی بنووسرێت، هەروەها ناوی دایك و باوكی خۆی (ئەگەر دیار بێ‌ كێیە) دەبێ‌ بنووسرێ‌، ئەمەش بۆ پێش پێگرتن بە زینای “محارم” لەبەر چاو گیراوە. لە ماددەی 27ی گەڵاڵەكەدا وا هاتووە كە هاوسەرگیری سەرپەرەست لەگەڵ “فرزند خواندە” موجاز نیە، بەڵام بە داخوازیی سازمانی بێهزیستی و حوكمی دادگا موجازە. یاسا دەبێ‌ روون و بەبێ‌ چەواشەكاری بێت، یاسا دەبێ‌ بۆ هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا بێت، سەرپەرەستێك كە لە بواری عاتیفی و ئینسانی “فرزند خواندە” وەردەگرێ‌، پێویستی بە یاسایێك نیە كە پێش بە كەڵكی خراو وەرگرتنی ئەو سەرپەرەستە لە منداڵ بگرێت، یاسا بۆ ئەو كەسانە دادەندرێت كە ئەگەری كەڵكی خراو وەرگتنیلن تێدا بەدی دەكرێت، بۆیە بەشی دووهەمی ئەم بەندە دەستی ئەو كەسانە ئەواڵە دەكات و هەموو كات ئەم گونجاو بوونە لە فیكریان هەیە كە من دەتوانم لەگەڵ “فرزند خواندە”كەم زەواج بكەم، بە پێچەوانەش ئەم ترسە هەمیشە لە دڵی “فرزند خواندە” بوونی هەیە كە لەوانەیە سەرپەرەستەكەم بەو چاوە سەیرم بكات.

لە بیر نەكەین كە ئەو منداڵانە ساڵیانی ساڵ چاوەڕوانی بنەماڵەیەكی گەرم و دایك و باوكێكی میهرەبانن و لە بواری عاتیفیەوە بێ‌بەشن، بۆیە ئەم یاسایە تەواو لە بواری دەروونی و جەستەیی شوێندانەریی نەرێنی لەسەر ئەو منداڵانە دادەنێت. پشتیوانانی ئەم گەڵاڵەیە وا پاساو بۆ راوبۆچوونی خۆیان دێنن كە لە بواری شەرعی، لە نێوان سەرپەرست و “فرزند خواندە” مەحرەمیەتێك نیە و چونكە مەحرەم نین دەتوانن هاوسەرگیری بكەن. لە روانگەی ئەوان مرۆڤ بە دوو بەش دابەش دەبێت، مەحرەم و نامەحرەم، و تەنیا جیاوازیی ئەم دوویە لە پێوەندی جینسی خولاسە كراوە كە لەگەڵ مەحرەم ناكرێت و لەگەڵ نامەحرەم دەكرێت! تەنانەت ئەم بابەتە لە لایەن چەندین مەرجەعی شیعە وەك خامنەیی، مەكارم شیرازی و محەممەد سەعید حەكیم، وەك فەتوا گوتراوە. جێ‌بەجێ‌ بوونی ئەم گەڵاڵەیە چەندین كێشەی گەورە بە دوای خۆیدا دێنێ‌:

1ـ ئیزنی یاسایی بە سەرپەرەست (بە تایبەت پیاو، بە هۆی زۆری تەمەنی پیاو و كەمیی تەمەنی كچانی “فرزند خواندە”) دەدات كە كەڵكی نابەجێ‌ لە “فرزند خواندە” وەربگرێت.

2ـ خواستی هاوسەرەكان بۆ وەرگرتنی “فرزند خواندە” كەم دەكاتەوە. (ترسی ئەوە دروست دەبێت كە لەوانەیە لە داهاتوو ئەو منداڵە شەریكی عاتیفی هاوسەر بێت)

3ـ هەستی متمانە و ئەمنیەت لەو بنەماڵانە كە ئێستا “فرزند خواندە”ەیان هەیە كەم دەكاتەوە.

4ـ ئەم منداڵانە تا كۆتایی ژیانیان لەگەڵ ماركی “فرزند خواندە” دەبێ‌ ژیان بەسەر بەرن.

5ـ كەلێنێكی گەورە لەم یاسایە هەیە كە چۆن دەكرێ‌ لە یەك یاسا، كەسێك بتوانێ‌ ماوەیەك رۆڵی سەرپەرەست بگێرێ‌ و دواییش رۆڵی هاوسەر؟

6ـ یەكەم مەرج بۆ وەرگرتنی “فرزند خواندە” ئەوەیە كە لە نێوان سەرپەرەست و منداڵ “صیغە” جاری دەكەن كە مەحرەمی یەكتر بن. ئەمە دەبێتە هەنگاوی یەكەم بۆ ئەو كەسانە كە تەنیا بۆ كەڵك وەرگرتنی جینسی لەو منداڵانە “فرزند خواندە” قبول دەكەن.

7ـ توندوتیژی نێوان دایك و باوك و “فرزند خواندە” بەرەو زۆری دەروات. (بە تایبەت دایك و كچ)

8ـ هاوسەرگیری بێ‌وەخت كە مەترسییەكی گەورەیە بۆ كچانی “فرزند خواندە”. چونكە بە پێی ئایینی ئیسلام كچان لە تەمەنی 9 ساڵ دەتوانن وەك ژنێك هەڵسوكەوت بكەن.

9ـ ئەساسیترینی كێشەكانیش، پێشێلكاریی روون و ئاشكرایی مافەكانی منداڵانە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی