"an independent online kurdish website

 کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە نامەیەک دا بۆ ئەحمەد شەهید ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخرایوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە سێدراەدانی تێکۆشەرانی کوردی مەحکووم کرد.Khamenei_Hanging-0

 

ژنێڤ، 4ی نوڤامبری 2013. کۆماری ئیسلامی ئێران، بە پێێ هەواڵی ئاژانسی کوردپا، ئەوڕۆ کاتژمێر 9ی بەیانی، تێکۆشەری سیاسی کورد شێرکۆ  معارفی لە زیندانی سەقز لە کوردستانی ئێران لە سێدارەدا. تێکۆشەر شێرکۆ معارفی بە سزای “محارب” و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکان 5 ساڵ لەمەوبەر سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سیپێنرا لە لایەن دادگای شۆرشی ئیسلامی یەوە لە سەقز.

بە لەسێدارەدانی شێرکۆ معارفی ئەووڕۆ، ژمارەی ئیعدام کراوەکان لە 6 ڕۆژی رابردوودا دەگاتە 37 کەس و 11 کەسیان کوردن و بە زۆری ئەندامانی گەلانی نەتەوەکانی ژێرستەمی ئێران وەک بەلووچ، کورد، عەرەب و ئازەری پێکدێنن .

شەش زیندانی دیکەی کورد بە تایبەت زانیار موردای و لوقمان مورادی لە مەترسی لە سێدارەدان دا.

بە پێچەوانەی بەڵێن و قسەکانی حکوومەتی نوێی ڕووحانی بە مەبەستی فریودانی بیروڕای نێونەتەوەیی لە سەر پرسی وزەی ناوەکیی، مەوجی لە سێدارەدان بەردەوامە و زۆرینەی قوربانیانی ئیعدام ئەندامانی نەتەوەکانی ئێرانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ داواکارە لە ڕیپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەگرتووەکان بەڕێز ئەحمەد شەهید دژکردەوە نشان بدات و هەڵوێست بگرن لە سەر لە سێدارەدانی تێکۆشەرانی کورد بە تایبەت شێرکۆ معارفی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ هەروەها داواکارە لە گرووپی 5+1 کە بێدەنگی لە سەر پرسی لەسێدارەدان لە ئێران بشکێنن و پرسی مافی مرۆڤ بگونجێنن لە چوارچێوەی وتوو وێژەکانیان لە سەر پرسی ناوەکی  لە گەڵ حکوومەتی ئێران.

kmmk-g

 کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ

The Association for Human Rights in Kurdistan of Iran-Geneva condemns the execution of Kurdish Political Prisoner Sherko Moarefi by the Islamic Republic of Iran

Press Release

Geneva/Switzerland, November 4th 2013. The Islamic Republic of Iran executed Kurdish political prisoner Sherko Moarefi at 09:00 this morning, November 4, in the central prison of Saghez in Kurdistan of Iran.

Sherko Moarefi, born in 1985, was arrested in his hometown of Baneh in October 2008 on charges of “enmity against God” and being a member of Kurdish opposition party.

With the execution of Moarefi today, the number of Kurdish prisoners executions reach twelve among  thirty seven prisoners been executed by the Islamic Republic of Iran during the last six days. This figure is provided by the Kurdistan Press Agency.

Six other Kurdish prisoners particularly Mr. Zaniar Moradi and Loghman Moradi, on death row, are at imminent risk of being executed after the execution of Moarefi today.

Despite the new government promises and words to please international community on nuclear issue, the wave of executions continue and concerns mostly the members of ethnic nationalities such as Kurds, balochis, Ahwazi-Arabs and Azeri.

The Association for Human Rights in Kurdistan of Iran-Geneva calls upon the UN Special Rapporteur for the situation of Human Rights in Iran to denounce the latest Kurdish prisoners executions in a communiqué.

The Association of Human Rights in Kurdistan of Iran-Geneva calls also upon the group 5+1 to break the silence on Iran’s executions and to include the Human Rights violations as part of Iran’s nuclear negotiation.

The Association of Human Rights in Kurdistan of Iran-Geneva

www.kmmk-ge.org

E-mail: info@kmmk-ge.org


 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی