"an independent online kurdish website

رۆژ درەنگەو 

خۆر خەریکە هێدی هێدی مال ئاوایی لە دۆل و قەد پالی چیا دەکاوjiar-seferi 

شنەی بای خۆشەویستی لە پێ دەشتی سەر سەوزەوە

ئارام ئارام باوەشێنی کاکۆلی تۆز گرتوی ئەویندارانی وڵات دەکا

ئەوە ئەوینی نیشتمانە ڕێگەی هەورازمان بۆ هەموارتر دەکا

کاروانەکەمان لە ڕێ بەرەو ئاسۆ هەورازەکان بە دووی خوی دەدا

دەنگی هەنگاوەکان

هەر وەک ترپەی دڵەکان بە ‌هێواشی شەو لە نیوە تێپەر دەکا

دەنگێ بەر گوێم کەوت

بە ئارامی وتی پشوێکی کورت

بەردێکم کردە تەکیەگاو

پالم دا بە کۆلەپشتیەکەمەوە

ڕۆم کردە ئاسمان

بە چاوی ڕوحمەوە

بۆ نیگاێ ئەستێرەکان دەگەرام

بە دوی مانگە هەنگاوم دەنا

ئەستێرەکان درەوشاوەتر

لە گەران دا بۆن

لە هەستمەوە پرسیم

ئێمە ئشقی نیشتمانە

لە سەرماو سۆلی دا

چیا و دۆڵ ودەشت

رێگەی بێ پسانەوەی

شەوە تاریک دەپێوین

ئێوە بە دوی چیا وێلین؟؟؟

ئێمە ،

ئەستێرەکان درەوشاوەتر

لە گەران دا بۆین

 تا بەرزترین و جوانترین وشە

وەک هونراوە بەهونینەوە

بۆ گەردنی ئەو کەسانەی

بە عشقەوە لە سەر پێ

لە گەڵ مانگا وا بە ڕێوەن

لە گەڵ چیاێە بە پێوەن

ژیار سەفەری

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی