"an independent online kurdish website

لە جێگای ئەوەی لەم ئازادییەی کوردستاندا لاوان و نەوەکانی داهاتوو بە شێوەیەک بار بێنن بۆ کورد و کوردستان بێ، بەڵام بەداخەوە لە ململانەی بەینی حیزبە دەسەڵاتدارەکان و ئۆپوسیزیونali_palani_2

لە هەرێمی کورستاندا پەروەردەیەک بارهاتووە تەنها بە جنێو و بوختان فێرکراوە. شێوە ئەدەبیاتێکی سیاسی بە کار دێنن کە مرۆڤ قێز دەکا لە هەموو سیاسەتێک لە دونیا دا. لە جێگای ئەوەی لە ڕووداوە سامناک و دڵتەزێنەکاندا پشتی یەک بگرن بە گژ دژ بەرانیاندا بچنەوە، بەڵام بەداخەوە هەوڵ ئەدەن هەرچی نەشیاو هەیە دژ بە یەک بە کاری بێنن و نەبوون بکەن بە بوون، تەنانەت بە شێوەیەک لە شێوەکان پاکانە دەکەن بۆ تیروریستانی دژ بە خۆیان. تەقینەوەکانی تیروریستان ئەدەنە پاڵ ئەستۆی حکومەت. ئەمە خۆی لە خۆی دا تیروریستان بەریی ئەکەن و ئەبن دیوارێکی دیفاع لەو مرۆڤ کوژانە. سەرەڕای ئەوە تیروریستان بۆ خۆیان ڕای دەگەیەنن کە ئەوان ئەو تەقینەوەیانە ئەنجام داوە. بەڵام ئەمان خۆیان هەوڵ ئەدەن بە بیانوی جۆراوجۆر بیدەنە پاڵ یەک. ئەم پەروەردە  نەخێری بۆ ئۆپوسیزیون ئەبێ نە بۆ حکومەت بەڵکو هەر دوو لە داهاتو دا زەرەربار ئەبن و دژ بە خۆیان بە کار دێتەوە، لە درێژخایەنیش دا نەتەوەیی کورد بە گشتی پرشی زەرەری بەر ئەکەوێت. ئەوەی کە قازانج ئەکات بیرە دواکەوتوەکانی کۆمەڵگای ئەو بەشەی کوردستانە و نە یارانی گەلی کوردە. بەرهەمی ئەو پەروەردە هەڵەیە ڕەنگدانەوەکەی لە ئێستاوە بە دی ئەکرێت. بۆ نموونە بەشێک لە ئاییندارانی ئێمەی کورد بە چەندین شێوە کەڵکیان لێ وەرگرتووە. نموونەشمان ئێستە بەشێک لە مەلاکان بە بێ ترس قسەی ناشیرین و نەشیاو بە سەر کردە، بە شەهید، بە نووسەر، بە شاعیر و بە هەموو شۆڕشگێرەکانی ئەم گەلە ئەکەن. یان لاوەکانمان بەرە و بەرەی نەسرە و دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام و ئەڤغانستان ڕوانە ئەکەن. نەموونەشمان بۆ ئەمە گەنجانی شاری هەڵەبجە و شارەکانیتری کوردستانە و پەلی هاوێشتووە بۆ پارچەکانیتری کوردستان. خەرێک بیری پاکی نەتەوەیی لە ناو ئەچێت و بیری مورتەجع جێگای ئەو ئەگرێتەوە. بۆ ئەم قسانەشم چەند خاڵێکی نموونەی ئەخمە بەر چاویی خوێنەرانی بەڕێز. تەماشای ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بکەن: ١ ئەگەر وانییە با ئەو لاوانە وا پەروەردە بکرێن بە گژ کۆماری ئیسلامی دا بچنەوە. ئەگەر لاوانمان لە پێناوی ئیسلام دا شەڕ ئەکا خۆ براکنیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش موسڵمانە. ٢ ئەگەر لە بەرانبەر زووڵم و ناعەداڵەتیدا شەڕ ئەکەن خۆ براکانتان ڕۆژانە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ژێر فشار و پەت و سێدارەدان. ٣ ئەگەر شەڕی شیعە لەگەڵ دەسڵاتی بەشار ئەسەد ئەکەن خۆ کۆماری ئیسلامیش دەسڵاتی شیعەیە لە ئێراندا.٤ ئەگەر فریودانی لاوانی ئێمە نییە خۆ لاوانی هەڵەبجە بۆ جیهاد کردن لە ئێرانەوە نزیکترن تا سوریەی شام. هەموو ئەمانە پەروەردەیەکی سەقەت و دۆڕاوی ئۆپوسیزیون و دەسڵاتی هەرێمە. ٥ خەریکە حیزبە عیلمانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕێگای ڕاستی خۆیان لێ ون ئەبێ و ئەکەونە ژێر هەژموونی بیرە دواکەوت و مرتەجعەکانەوە. بەو هیوایە بە ئۆپوسزیون و دەسڵاتەوە بەرنگاری ئەم بیرۆکە خەتەرناکە بونەوە، ئەگینا دێر یان زوو  ڕووبە ڕووی هەموویان ئەبێتەوە.

عەلی پاڵانی لە سوید 2013/11/3

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی