ساڵی 59ی هه‌تاوی که ته‌نیا چه‌ند مانگێک له به دە‌سه‌ڵات گه‌ویشتنی کۆماری ئیسلامی تێپه‌ڕی بوو ، دوای چه‌ندین هێرش له لایه‌ن هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیمه‌وه بۆ سه‌ر گونده‌کانی قاڕنێ و قه‌لاتان
له ناوچه‌ی نه‌غه‌ده خه‌ڵکی بێ تـــاوانی ئه‌و گوندانه‌یان قه‌لاچۆ کرد و ده‌یان که‌سیان شه‌هید و بریندار کرد، ئه‌و هێزه دژی گه‌لییانه به‌راده‌یه‌ک جنایه‌تکار بوون که ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییان به مه‌لای ئاواییش دانه هات که قورئانی به ده‌سته‌وه بۆ تکا به‌ره‌و پیریان چووبوو وه شه‌هیدیان کرد.
ڕیژیم ویستی هه‌ر له سه‌رتاوه گه‌لی کوردی ئازادیخواز چاوترسێن بکات و نه‌توانێ داوای مافی ڕه‌وای خۆی بکا بۆیه هه‌ر به جنایه‌تی قه‌لاچۆ کردنی گونده‌کانی ناوچی شنۆ و نه‌غه‌ده ڕانه‌وه‌ستا و بۆ به‌ره‌و پێش بردنی سیاسه‌ته‌کانی خۆی درێژه‌ی به سه‌رکوت و خه‌فه‌قان و قه‌ڵاچۆ کردنی ناوچه‌کانی تری کوردستان دا .
له‌درێژه‌ی کۆکوژیه‌کانـــــــی خه‌ڵکی کوردستان هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی به فه‌رمانی حه‌سه‌نی نوێنه‌ری خومه‌ینی له پارێزگای ئازه‌به‌یجانی ڕۆژئاوا ڕۆژی 13ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1358ی هه‌تاوی به مه‌به‌ستی قه‌ڵاچۆکردنی خه‌ڵکی بێ تاوانی گوندی ئیندرقاش هێرشێکی به‌ربڵاویان ده‌ست پێ‌کرد.
ئه‌و هێزه سه‌رکوتکه‌ره که بریتی بوون له پاسدار و به‌سیج و قه‌ره‌په‌پاغ سه‌ره‌ڕای چه‌کی گه‌رم به چه‌فۆ و ته‌ور ته‌یار بوون و له هیچ جنایه‌تێک له دژی خه‌ڵکی ئیندرقاش ده‌ستیان نه‌پاراست.
له کاتی هێرشی ئه‌و هێزانه‌دا کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی حدکا له نێو ئیندرقاش دا بوون به‌ڵام بۆ ئه‌وه خه‌ڵکی ئاسایی تووشی گیر و گرفت نه‌بن و له سه‌ر داوای دانیشتوانی ئیندرقاش ، پێشمه‌رگه‌کان ئیندرقاشیان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و گـــــونــدی گوێکته‌په پاشه‌کشه‌یان کرد.
خه‌ڵک که‌ئاگایان له نیازی گڵاوی ئه‌وهێزانه‌ی ڕێژیم نه‌بوو بۆیه داوایان له پێشمه‌رگه‌کان کرد ئاوایی به جێ بێڵن، به‌ڵام هێزه‌کانی ڕێژم ده‌گه‌ڵ هاتنیان بۆ ناو ئاوایی ده‌ستیان کرد به پشکننینی ماڵی خه‌ڵــک و تووشی هه‌ر پیاوێک ده‌بوون به‌ر ئه‌بوونه گیانی و به‌ده‌م لێدان و کوتانه‌وه به‌ره‌و مزگه‌وتی ئاوایی ڕاپێچیان ده‌دا.
هێزەکانی ڕێژیم به مه‌به‌ستی ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک هه‌ر مالێک ده‌گه‌ڕان له دوای خۆیان ئاگــــــــریان تێبه‌ردا و ڕوویان له هه‌رکۆڵانێک ده‌کرد بێ به‌زه‌ییانه ته‌قه‌یان ده‌کرد به‌م جۆره چه‌ندین که‌سیشیان بریندار کــــرد.
دوای ئــــــه‌وه به‌شێک له خه‌ڵک له مه‌به‌ستی تاڵانچیه‌کان ئاگادار بوونه‌وه هه‌رچۆنێک بێ خۆیان ده‌رباز کـــــرد به‌ڵام هێزه‌کان توانیان کۆمه‌ڵیک خه‌ڵک له ناو مزگه‌وتی ئیندرقاشدا ده‌ست به‌سه‌ر بکه‌ن.
له‌و ماوه‌یه دا که به‌شیک له هێزه وه‌حشیه‌کان به لێدان و کوتان پیاوانی گوندیان به‌ره‌و مزگه‌وت ڕاپێج دەکرد کۆمه‌ڵێکی دیکە له هێزه‌کان خه‌ریکی سووتاندنی ماڵی خه‌ڵک و ده‌ستدرێژ کردن بۆ سه‌ر ژن و منداڵی خه‌ڵکی بێ تاوان و بێ ده‌ره‌تان بوون.
سه‌ر‌بازه بێ ناو و نیشانه‌کانی ئیمامی زه‌مان دوای سووتاندنی ماڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان بە تایبەت لە گەڕەکەکانی دەور و بەری چۆمی ئیندرقاش،له مزگه‌وت کۆبوونه‌وه و به‌ربوونه گیانی ئه‌و که‌سانه که له نێو مزگه‌وت دا ده‌س به‌سه‌ریان کرد بوون و له ماوه‌یه‌کی که‌م دا ٣٤ که‌سیان به ته‌ور و چەقۆ و لێدان قه‌ڵاچۆ کرد .
ئه‌و تاوانه بۆیه کۆمه‌ڵ کوژی بوو چۆنکه ئه‌وان هه‌ر 35 که‌سیان شه‌هید نه‌کرد به‌ڵکه ده‌یان منداڵیان بێ باوک کرد، ده‌یان ژنیان بێوه‌ژن کرد،سه‌دان که‌سیان تازیه‌بار کرد،دڵی سه‌دان خوشکیان هه‌ڵقرچاند و ده‌یان دایک وبوکیان جه‌رگ سووتاو کرد.
ئه‌مڕۆ دوای30 ساڵ له ڕوودانی ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیه کاتێک ده‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه دا قسه ده‌کـــــــه‌ین که له‌م قــــه‌ڵاچــۆ کردنه ڕزگاریان بووه فرمێسک له چاوانیان دا قه‌تیس ده‌مێنێ و جه‌سته‌یان ده‌له‌رزێ.
ئه‌م تڕاژیدیه کاتێک ده‌گاته لوتکه که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک باس له ده‌ست درێژی کردنی پاسدارێک بۆ سه‌ر کــــــــیژێک ده‌گێڕنه‌وه ، ئه‌و شاهیدانه به چاوی خۆیان دیویانه پاسدارێکی کۆنه‌په‌ره‌ست کچێک ده‌گرێ و له سه‌ر شه‌قام و له به‌ر چاوی که‌س و کار و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ئاسایی جله‌کانی له‌به‌ر داده‌دڕێ و ده‌ست درێژی ده‌کاته سه‌ر و دو سێ پاسداری تریش کێشکی بۆ ده‌ده‌ن!!!!!
ئه‌مه وێنه‌یه‌که له چه‌ندین کرده‌وه‌ی تری له‌م جۆره که پارێزه‌ره‌انی ئیسلامی نـــــــــــابـــی محه‌ممه‌دی له دژی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له کاتی کوشتاره به کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئیندرقاش دا به‌ڕێوه‌یان برد.
به‌ڵام بـــــــه هه‌ڵوێسته‌یه‌کی کورت و سه‌رپێیانه مرۆڤ بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه که ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانه و خومه‌ینی ڕێبه‌ری ئایینی کۆماری ئیسلامی له فتوا کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌یه‌کەی خۆی دا که له دژی گه‌لی کورد ده‌ری کـــــرد ئه‌وه‌ی بۆ هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی به ڕوونی باس کردوه و مه‌به‌ستی له ده‌ر کردنی فتوا له دژی گه‌لی کورد هه‌ر ئه‌وه بوو که له ڕێگای دینه‌وه ڕه‌وایی بدا به قڕان و قه‌ڵاچۆ کردنی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به پێی فتوا که له‌لایه‌ن ڕێبه‌رێکی ئایینه‌وه ده‌درێ ئه‌و که‌سه یان ئه‌و گه‌له که فتواکه‌ی له دژی دەد‌رێ سه‌ر و ماڵ و خاک و هه‌رچی که هه‌یه‌تی بۆ که‌سی فتواده‌ر یا ن بۆ نه‌ته‌وی فتواده‌ر حه‌ڵاڵه و ڕه‌وایه ،هه‌ر بۆیه له کاتی کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی کوردستانیش دا ئه‌و کرداره به‌ڕێوه چووه و تاڵانچیه‌کان نه له تاڵان سڵیان کردۆته‌وه و نه له ده‌ست درێژی کــــــردن و قه‌ڵاچۆن ژن و پیاو و پیر و لاو خۆیان پاراستوه ئه‌ویش له نێو مزگه‌ت دا یان وه‌ک ده‌ڵێن له نێو ماڵی خـــــوا دا و بـــۆ ڕه‌زای خودا به ده‌ستووری ڕێبه‌ره‌که‌یان کوردیان تاڵان و قه‌ڵاچۆ کرد.
هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م کۆمه‌ڵکوژیه دا له هیچ تاوانێک ده‌ستیان نه‌پاراست و به‌زەییان نه به ژن و نه به مندال و په‌ککه‌وتوو ته‌نانه‌ت به‌زه‌ییان به برینداریش دا نه‌هاته‌وه ، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه پێویسته ئاماژه به به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گه‌ر بکرێ ئه‌ویش شه‌هید مام “عه‌وڵای عه‌لایی ناسراو به عه‌ڵا شه‌له” که ناوبرا دوای ئه‌وه‌ی کـــــــــــــه هــــێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان ڕوو له هه‌ر شوێنێک ده‌که‌ن ته‌قه له خه‌ڵک ده‌که‌ن به سه‌ختی بریندار ده‌بێ و کاتێک خێزانه‌که‌ی به‌و هه‌واڵه ده‌زانێ به گریان و پاڕانه‌وه هــانــا بـــــــــۆ تاڵانچیه کان ده‌بات و داوای هاوکاری و تیمارکردنی هاوسه‌ره‌که‌یان لێ ده‌کا، هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان له وڵام دا پێی ده‌ڵێن باشه ئێستا ده‌یبه‌ین و ده‌رمانی ده‌که‌ین و له گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌نــــــه قه‌راغ ماڵان و هه‌ر له‌وێ به برینداری گوله بارانی ده‌که‌ن و دوای ماوه‌یه‌ک دێنه‌وه نێو ئاوایی و د‌ڵێن برۆ مێرده‌کــــه‌ت بێنه‌وه بۆمان ده‌رمان کردووی ،کاتێک خێزانی ده‌چی بۆ لای هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌بینێ مام عه‌وڵا شه‌هید کراوه!!!
کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی ئیندرقاش و شوێنه‌کانی تری کوردستان تاوانێکی ڕه‌شه که دژی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد به‌ڕێوه چووه و له بیر هیچ کام له ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ناچێ و کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌موو دوژمنه‌کانی گه‌لی کورد باش ئـــه‌و ڕاستیه ده‌زانن که گه‌لی کورد گه‌لێکی ئازادیخواز و کۆڵنه‌ده‌ره ، ئاشقی شه‌هید بوون نیه به‌ڵام له قوربانی دان ناترسێ و بۆ گه‌ویشتن به مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی له هیچ که‌ند و کۆسپێک ناسڵه‌مێته‌وه و هه‌زاران جاری دیکە قه‌ڵاچۆ بکرێ ئاماده نابێ واز له داوا ڕه‌واکانی بێنێت و سه‌ر بۆ داگیرکه‌ران و دوژمنانی شۆڕ ناکات.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی قوربانیانی کۆمه‌ڵ کوژیه‌که‌ی ئیندرقاش و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کورد و کوردستان
مردن و سه‌رشۆڕی بۆ هه‌موو دوژمنانی گه‌لی کورد و هه‌موو ئه‌وانه بڕوایان به مافی ئازادی گه‌لا‌ن نیه.
لیستەی شەهیدانی کۆمەڵکوژەکەی ئیندرقاش.
- سەید ڕەحمان نەغەدەیی
- حیسمەت دەشتی
- مەحموود شێخە
- محەممەد بابەکری
- ڕەسووڵ سەیدە( ڕەستگار فەر)
- عەلی شێخە(بابایی)
- ڕەحمان مەولوودی (ناسراو بە ڕەحمان کوێتێ)
- خدر قەنبەری
- حەسەن قەنبەری
- عەلی قەنبەری
- خوسرەو مام مووسا
- ئیرەج پاکزاد
- زبێدە علایی (دایکی ئیرەج پاکزاد کە لە کاتی شەهید کردنی ئیرەج دا خۆی بە سەر تەرمی ناوبراو کێشابوو)
- سولەیمان کەریم سەیدە( بێهرووزی)
- کەریم سەیدە بابی سولەیمان سەیدە
- مەحموود پیرۆتی ( مەحموود حەمەد ئاغا)
- حاجی خوسە
- عەلی خوسە
- ئەحمەد ڕەسووڵپوور
- ڕەحیم ئەندارز
- ساڵح ئەندارز( بابی ڕەحیم ئەنداراز)
- بیلال سۆهراب فەڕ ( بیلال عەجەم)
- سەلاح بەرخانە
- عەبدوڵلا عەلایی( عەوڵا شەل)
- کەریم عەلایی( کوڕی عەبدوڵلا عەلایی)
- عەبدوڵلا ڕەحیمی ( عەوڵا گۆلە)
- عوسمان دیوازی( ناسراو بە عوسمانی سەعید لۆلۆ)
- حوسێنە خوس
- حوسێن خزر حاجی( ناسراو بە کا وسێن)
- سەید عەلی قادر حسێنی
- محەممەد کەریمی (ناسراو بە محەممەد مڕە)
- باب و کوڕێک کە وەک میوان لەو ڕۆژەدا لە ئیندرقاش بوون و ناوەکەیان نازانم
- کەسێکی دیکە کە میوان بووە و نەناسراوە