خوێنەڕی بەڕیز ، بۆ ئەوەی هیندێک بەرچاو روونی بدەینەوە ئێوە خوێنەری ماڵپەڕەکەمان، ویستمان ڕای بەڕێز دوکتۆر یاسین سەردەشتی مامۆستای زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە دوو پرسی گرینگی ساحەی سیاسیی کوردستان وەربگرین. ئەوەی کە لامان گرینگ بوو ورووژاندنی دوو بابەت بوو.
کۆنگرەی نەتەوەیی و پارڵەمانی نوێی باشووری کوردستان لە دوو پرسیار دا هێنامانەوە و بەڕێز دوکتۆر یاسین بەم جۆرە ولامی داوینەتەوە.
د. یاسین سەردەشتی : هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه قسه‌كردن و هه‌لسوران بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی حاله‌تیكی ناهاوسه‌نگ و نائاسایی گرتۆته‌به‌رو پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ژمه‌نی خۆیان به‌ته‌واوی به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتننانه‌دا سه‌پاندووه‌و به‌قه‌ولی هیندیك له حیزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌لات ئه‌وان وه‌ك زیاتر وه‌ك میوان حسابیان بۆ كراوه‌و له به‌ریوه‌بردن و به‌رنامه و ئاراسته‌كردنی دانیشتنه‌كاندا كاریگه‌رییه‌كیان نییه ، به‌بروای من ئه‌وه‌ی به‌ناوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌ریوه‌چووه له‌بنه‌ره‌تدا شتیك نییه جگه له مانۆریكی پارتی بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی بۆیاخی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی و له‌قه‌ۆناغی ئیستادا زه‌حمه‌ته ئه‌وه‌نده چالاك بیت به‌رنامه‌ی كوردانه بۆ كوردستان و ریكخستنی هیزه سیاسییه‌كانی بخاته گه‌ر.
سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی پارله‌مانی كوردستان: به‌راستی وه‌زعیكی هه‌تا بلیی ئالۆز هاتۆته پیش و له‌كوردستان كه‌س كاغه‌زی كه‌س ناخوینیته‌وه ، سیستمی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی جووته حیزبی بووه‌و گه‌نده‌لی له لوتكه‌دایه و ناتوانریت حكومه‌تیك پیكبیت ئه‌و هه‌موو امتیازانه له‌بنده‌ستی بیاوه گه‌نده‌له‌كانی حیزب بینیته‌ده‌رو كار بۆ هاولاتیبوون بكات..گۆران وپارتی ناتوانن له‌یه‌ك حكومه‌تدا هه‌لبكه‌ن! پارتی و یه‌كیتی پیكه‌وه ئیداره‌یه‌كی به‌هیزیان لی ناكه‌ویته‌وه‌و قه‌یرانه‌كان به‌شیوه‌یه‌ك كه‌له‌كه بوون به‌ریكردنیان زه‌حمه‌ته. یه‌كیتی به‌شیوه‌یه‌ك داته‌پیوه نزیكترین ئه‌ندامه‌كانیشی پشتیان تیكردووه! ماوه‌ته‌وه بنكه فراوان ئه‌ویش تاراده‌یه‌كی باش ئه‌سته‌مه چونكه هاوسه‌نگی هیز له‌ناوچه‌ی یه‌كیتی گۆراوه‌و گۆران ده‌یه‌ویت ببیته هیزی راسته‌قینه‌ی جیبه‌جیكار له‌ناوچه‌ی (سه‌وز)..هه‌ربۆیه پیكهینانی حكومه‌ت له‌ولاتكی وادا كه هیچ شتیكی نیشتیمانی نییه زۆر زۆر ئالۆزه اللهم مه‌گه‌ر ئه‌مریكا و ئیران پیكه‌وه ریكه‌ون و ته‌رحیك ببننه كایه‌وه ئه‌وساش سه‌ركرده‌كانی كورد ملیان له موو باریكتره!!