کاک فەرید کورد ئەڵێت موویەک لە چاوی خەڵک ئەبینی گوریسێک لە چاوی خۆت ببینە.
باباسی ساڵانی پێش پرۆسەی ئەنفال نەکەین کە کورد لە باشوری کوردوستان چەندە قوربانی داوە٠ لە کاتی ئەنفال ٤٠٠ فەوج هەبو لێپرسراوی فەوجەکان مۆستەشاریان پێ دەگوتن٠ ئەم موستەشارانە لە کاتی ئەنفال زۆر بەدڵسۆزیوە خزمەتی بەعسیان دەکرد
٠ دۆڵ بەدٶلو شاخ بەشاخ لە پێش ئەرتەشی بەعس بون بۆشەهید کردنی پێشمەرگە و ئەنفال کردنی کورد٠ هەرمۆستەشارێک چالاکی زۆرتر هەبوایە (نەوتەشۆجاعەیان پێ دەدرا لەلایەن بەعسەوە)نەوتە شۆجاعە یانی ڕێزلێنان)ئەم نەوتە جگە لە مەدالیا پارەیەکی زۆریشی لەگەڵ بو لەگەڵ سەیارەیەک٠ دووایی ئازاد بونی باشوری کوردوستان ئەم مۆستەشارانە نەک هەرسزا نەدران یان لەکاردورنەخرانەوە،بەڵکو پللەو پایەیی باشتریان لە لایەن حزبەکانی باشوری کوردوستان لە هێزی پەشمەرگەی کوردوستان پێ بەخشرا٠ مۆستەشاری وا هەبو کرا بە بەرپەرسی سوپا لە هێزی پێشمەرگەی کوردوستان٠
ئێستا هەمویان خانەنشینن مانگانە لانی کام ١٥٠٠ دۆلار وەردەگرن٠ کەسێک خانە نشین بکرێت واتە ڕێزلێنان لە ڕابوردوی٠ مۆستەشارەکانو نۆکەرەکانی بەعس بەپێی قانونی حکومەتی هەرێمی کوردوستان ڕێز لە نۆکەرایەتی و جاشایەتییەکانیان دەگیرێت٠ تۆ شەهید سمکۆی شکاکت لە مۆستەشارو فرۆکەوانەکان کە هەڵەبجەیان کیمیاباران کرد پێ خراپترە چونکە تائیستا نەت وێراوە بچوکترین شت لەسەر ئەو مۆستەشارو خائینانە کە دەستیان بە خوێنی دەیان هەزار پێشمەرگەو خەڵکی بێ تاوان سورە بنوسیت٠ کاک فەرید ئەرێ قسەی خۆمان بێت ئەوە فرۆکەوانەکە کە لە کیمیا بارانی هەڵبجە بەشدار بو لە ئاسایشی سلێمانی گیرابو چۆن گەیشتە بریتانیا؟
سمکۆ.یاخیبونی خێڵەکی یا بزوتنەوەی نەتەوەیی بەشی دوو
١ / ئیران لەکاروباری ئەودەمی دنیا دا
١/١ بزوتنەوەی مەشروتە١٣٢٤
عەین ئەل دەولە و زۆرلە کاربەدەستەکانی تری دەوڵەت دژی دامەزراندنی عەدالەت خانەبون،دوای نیشتنەوەی خرۆشانی خەڵک نەیان ئەهێشت فەرمانەکەی شا جێبەجێ بکرێ،بەڵکو کەوتنە کوشتن و ڕاونانی ئازادیخوازەکان و دورخستنەوەیان لەتاران٠ بزوتنەوەی داوا کردنی عەدالەتخانە سەرلە نوێ پەرەی سەندەوە٠ خەڵک و ئاخوندەکان کوشتنی سەیدێکی ئازادیخوازیان کرد بەبییانوی کۆبونەوەو مانگرتن لە مزگەوتی(ئادینە)بۆداواکردنی دامەزراندنی عەدالەتخانە٠ هێزەکانی دەوڵەت گەمارۆیان دان نەیان ئەهێشت نان و ئاویان بۆبچێ٠
لەژێر گوشاری دەرباردا مانگرتنەکەسەری نەگرت٠ هەم بازاڕ کرایەوە هەم زۆری ئەوانەی لە ئادینە کۆبونەوە بڵاوەیان لێ کرد٠ بەڵام شا ڕێگای دا بە ئاخوندەکان بە ئازادی بۆ هەر کوێ ئەیانەوێ بڕۆن٠
ئەوانیش بە کۆمەڵ کۆچیان کرد بۆ قوم٠ لەو سەردەمەدا لەئیران نەریتی(بەست نشینی)هەبو٠ ئەوەی گیرو گرفتێکی هەبوایە پەنای ئەبردە بەر ئیمامزادە،مزگەوت،ماڵی موجتەهیدەکان، تەلەگراف خانە، یاخود سەرای سەفارەت و کۆنسۆلگەری دەوڵەتانی بێگانە٠ گەورەی ئەوێی ئەکردە تکاکار لای دەوڵەت بۆ چارە کردنی کێشەکەی٠ ڕۆژی ٢٦ ی جمادی ئەوەل ٥٠ کەس لە بازرگان و قوتابی دینی پەنایان بردە بەر سەفارەتی بەریتانی لەتاران((بەست نشین))بون،خەڵک کە دییان سەفارەت داڵدەی ئەوانەی دا ڕۆژ بە ڕۆژ زیادیان کرد٠
هەرچین و توێژێکی کۆمەڵایەتی لە ناو باخی سەفارەتدا خێوەتێکی بۆ خۆی هەڵ دا٠ ژمارەی بەست نشینەکان لە ١٣ هەزار کەس تێ ئەپەڕی٠ بازاڕی تاران بەتەواوی داخرا٠ بەست نشینەکان لەڕێی((قائم بالاعمال))ی بەریتانیەوە خواستەکانی خۆیان نارد بۆ دەربار خواستەکانیان لەسەرەتادا بریتی بولە..١ گێڕانەوەی عولەمای دەرکراو بۆتاران
٢ /دڵنیا بون لەوەی کەس بەبیانو ناگیرێ وئەشکەنجە نادرێ.
٣ /ئاسایشی وڵات،چونکە ئەمڕۆ کەس خاوەنی ماڵ و گیانی خۆی نیە٠
٤ /دامەزراندنی عەدالەتخانە کە عولەماو بازرگانان و پیشەکانی تری تێ دا بەشدار بن٠
٥/بکوژی دو سەیدی مەزن سزا بدرێن٠ عەین ئەلدەولە خواستەکانی ڕەت کردنەوە،مانگرتنی ئەمان لەباخی سەفارەتدا،مانگرتنی ئاخوندەکان ولایەنگرەکانیان لە قوم،داخستنی دوکان و بازاڕی تاران درێژەی کێشا٠ بەست نشینەکان کاتێ دڵنیا بون لە پشتیوانی خەڵک خواستەکانیان زیاترکرد٠ دیسانەوە لە ڕێی شارژ خواستەکانی خۆیان بەم جۆرە دا بەشا..
١-گەڕانەوەی عولەمای ئەعلام.
٢-لێ خستنی شازادە ئەتابیگ.،
٣-دامەزراندنی دارالشورا.
٤-سزادانی بکوژانی شەهیدانی نیشتیمان.
٥ گەڕانەوەی دەرکراوەکان.
تێبینی کاک فارید ئەسەسەرد ئەم بابەتانە تەنها هەر بۆ تۆ نی یە زۆر کەسیتری وەک جەنابت شەهید سمکۆ بە چەتەو تاڵانچی دەزانن.