"an independent online kurdish website

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ”کوردستان میدیا” پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی تەرمی شەهید موهەندیس رەزا خەیاتی تێکۆشەری دێرین و ناسراوmuhendis-xeyasti-bexak-spardm-20131117-11

و یەکێک لە دامەزرێنەرانی رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران بە بەشداریی ”مەسعوود تەک” سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستانی باکوور، ”مستەفا هیجری” سکرتێری گشتی و ئەندامانی رێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گۆڕستانی شەهیدانی ئەو حیزبە بە خاک سپێردرا.

 

 

پاش ناشتن و ئەسپەردەکردنی تەرمی ئەو شەهیدە، لە بنکەی دەفتەری سیاسی رێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی بۆ موهەندیس رەزا خەیاتی بەڕێوەچوو و تێێدا مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە کەسایەتیی ئەو خەباتکارە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

 

مستەفا هیجری وێڕای ئاماژە بە خەباتی ٣٣ ساڵەی موهەندیس رەزا خەیاتی، وتی: بەشداریی هاونیشتمانییانی تورکی ئازەریمان لە خەباتی نەتەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دژی دەسەڵاتی زاڵ بەسەر ئێراندا، نیشانەی هاوخەباتیی و هاپەیوەندیی هەر دوو نەتەوەی کورد و ئازەرییە و ژمارەیەکی زۆر لە برا ئازەرییەکانمان لە ریزی تێکۆشەرانی نەتەوەی کورددا گیانیان فیدا کردووە کە موهەندیس رەزا خەیاتی یەکێک لەو نموونانەیە.

 

هیجری وتیشی: موهەندیس خەیاتی لە ماوەی خەباتی لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بە دڵسۆزییەوە هەڵدەسووڕا و ئەو ئاستەنگ و گەفتەکانە کە لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆی دروست دەکرا هیچ کات ئەو تێکۆشەرەی تووشی دوڕدونگی نەکرد و لە خەباتەکەیدا هەتا دوا ساتەکانی ژیانی بەردەوام بوو.

 

زایینی: 2013-11-17 – هەتاوی: 1392/08/26

وێنەکان، وەرگیراو لە کوردستان مێدیا

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی