دوای هەلبژارتنەکانی هەریمی کوردستان، محەمەد جافەری و فەرماندەی سپای قودس قاسم سلیمانی و چەند کەسی دیکە لە سولەیمانیە خەریکی گۆفتوگۆ و رێکخستنی یەکێتی و گۆران بون.
مەدیای هەرێم کەمتاکورتێک باسی ئەم دلسوزیەی کۆماری ئیسلامی بو کوردەکانی باشوری کرد و نیشانیدا کە ئیران چەندە لەخەمی کورددایەبۆئەوەی کە کورد حوکومەت تەشکیل بدات و بە شکلێکی عادلانە حوکومرانی بکا وە ببێتە دەولەتی قانون.
ئەلبەت سەرانی یە کێتی و گۆران هەقیخۆیانە شانازی و ئیفتخاربە وەی بکەن کە پەیوەندیان بە دەولەتێکی وا عادل و دلسۆزی کورد هەیە!!!
بەرێز بەرهەم سالح لە بەهاری ئەمسالدا سەردانێکی تارانی کرد و لە گەرانەوەدا رایگەیاند” ئێمە لەگەل ئیراندا دۆست وهاوپێیمانی ستراتێژیکین”، ئەم بەرێزە راست دەلێ ئەوان ئیرانی بە مالیخۆیان دەزانن و ئیرانیش کوردستانی وەک مەقەری خۆی حیساب دەکا. بە خۆشیەوە برا کوردەکانی باشوری کوردستان هەمویان پارتی،یەکێتی،گۆران،وە پارتە ئیسلامیەکان رابتەی زۆر باش و دۆستانە یان دەگەل کۆماری ئیسلامیدا هەیەوە هەمیشە لە سەتحی سەرێدا مولاقات دەکەن. بۆ نمونە لە سەردانی ئاخری بەرێز سەرۆک وەزیران کاک نێچیرڤان بارزانی پەرچەمی کوردستان لە پەنا پەرچەمی ئیران دانرابو، هەروەها سەردانی هێرۆ خانم بۆ ئیران کە لەگەل رێبەری مەزهەبی عەلی خامنەیی دا دانیشت.
هەموکەس ئەمەی قەبولە و دەرک دەکا کە حوکومەتی هەرێم بە هەموو پارتی و گروپێکی کە هەیەتی، هەقی موسەلەمی خۆیەتی لە گەل هەمو دەولەتێکی خاریجی پێوەندی باش و دۆستانەی هەبێ،بەلام قەت هەقی نیە لە سەر خوێنی رۆلەی کورد و ژێرپێ خستنی هەق و هوقوقی کوردی پارچەی دیکەی کوردستان ماملە بکا، ئەمە دەبێتە خییانەت وە کەس ئەمەی قەبول ناکا.
بۆ تازە کردنی بیرمان، محەمەد جەعفەری بەرپرسی ئیتلاعات و عەمەلیاتی کوردستانە،هەروەها لە تێروری د. قاسملۆ و د. شەرەفکەندی دا بەرپرسە،تەوای جینایەت و زیندانی کردن و ئێدام ومالوێرانی کورد لە ئیراندا بە دەستی ئەم کورد پەروەرە کراوە،جا ئەو دەمی لە شاری هەلمەت و قوربانی مێوانی یەکیتی و گۆران بووە.
دوو کوری کورد لە رۆژی ٢٦.١٠.٢٠١٣ لە ئۆرمیە و سەلماس لە سێدارە دران، بە دەیان لاوی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا چاوەرێی مەرگ دەکەن.گەلی کورد لە ئیران لە سەرەتایترین مافی خۆی بێبەشە و هیچ هەق و هوقوقەکی ئینسانیان نییە. براکانمان پارتی و یەکیتی و گۆران ئاگادارن کە کوردی رۆژهەلات زیاتر لە شێست سالە بۆ مافی چارەنوس خەبات دەکەن و قوربانی دەدەن،بەلام لەلایەن رەژیمەکانی ئیرانەوە جوابی ئەم داخوازیە هەمیشە بە کوشتن و سەرکوب دراوە، ئەم سەرکوبە لە دەورانی هاوپەیمانی ستراتێژیکی ئێوە کۆماری ئیسلامی دا زۆر توند و تیژتربووە.
پێم خۆشە بەبیری براکانی باشورمان بێنم کە کوردەکانی رۆژهەلات لە هەمووکوردەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان یارمەتی ئەوانیان زۆرتر داوە، هەروەها شۆرشی خۆیان کردە قوربانی ئێوە.
ئەمن وەک کوردێکی تکاتان لێ دەکەم،کاتێ کە دەگەل کۆماری ئیسلامیدا دادەنیشن ،بەو دۆستی خۆشەویستی خۆتان بلێن،کوردی ئیرانێ ئەکسەریان موسولمانن و برای ئێمەن، توزقالێک روحمیان پێ بکەن،بەس بکوژن و بەس موعتاد بکەن، قەولتان پێدەدەم ئەگەر وا بلێن نە مالتان وێران دبێ و نەش زمانتان دەسوتێ.
لە سەردانەکانی تورکیا دا چۆن باسی مەسەلەی کورد دەکەن،و زۆر بوێرانە دەلێن رێحەلی مەسەلەی کورد لە تورکیا ، رێحەلی سییاسی و دیالۆگە،دەبێ ئانکارا راستەوخۆ دەگەل پ.ک.ک گۆفتوگۆ بکا و بەرێز ئۆجالان ئازاد بکرێ و سەربەست سیاسەت بکا، بەرێز مام جەلال هەمیشە بە ئاشکەرا داوای ئازاد بونی ئۆجالان دەکرد، بۆنمونە لە رۆژی 10.11.2013 دا ىەرێز هێمن هەورامی لە ئانکارا لە ناوەندی لێکۆلینەن ئاشتییا رۆژهەلاتا ناڤین یا ناڤنەتەوی دا قسە کرد و گۆتی دەبێ رەوشا ئۆجالان بێ گۆرین وئازادانە سیاسەتێ بکا، ، ئەم هەلوێستە پارتی و یەکیتی لە بەرانبەر قەزیەی کورد لە تورکیا زۆر پیرۆز و کوردانەیە. ( یانی پارتی و یەکیتی پێکەوە موسابقە یان دەکرد کە کێ زۆرتر باسی رێحەلی ئاشتییانەی مەسەلەی کورد لە تورکیا و موزاکەرە دەگەل پ.ک.ک بکەن).بەلام لە کاتی سەردانەکانی ئیراندا نەوێرن نێوی کورد بێنن. هیڤادارم کە ئەو هەلوێستەی کە لە بەرامبەر تورکیا دا هەیانە، ئاواش لە گەل حکومەتی ئیرانیش بگرن.
سەردانی بەرێز کاک مەسعود بارزانی لە رۆژی 16.11.2013 دا بۆ دیاربەکر مانا و مەفهومێکی تاریخی هەبوو بۆ کورد،هیڤادارم سەردانێکی ئاوەها بۆ مەهاباد بکا، وە هەروەها لە ئاخردا، هیڤادارم کوردەکانی رۆژهەلات رێگای شەهیدەکان ون نەکەن،بەرگی بی دەسه لاتی و بێ دەنگی فرێ بدەن.